ره‌وتی رسكانی
فیمینیزم له مێژوودا
به‌شی یه‌كه‌م
ئاخێزگه‌ی فیمینیزم به سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌و به تایبه‌تی پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه زانیوه. ئه‌و فیمینیزمه‌ی كه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان یادی لێ ده‌كرێته‌وه، ئاخێوێكه كه ته‌ڤگه‌ر‌و تیۆری‌و فه‌لسه‌فه‌گه‌لی جۆرا‌وجۆر له‌خۆ ده‌گرێ‌و ئامانجی كۆتایشی به‌گژا چوونه‌وه‌ی نه‌زمی مه‌وجود‌و به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنانه بۆ ژیانێكی باشتر. له راستیدا ڕه‌نگه بڵێین ئارمانی فیمینیسته‌كان به درێژایی مێژوویی خه‌باته‌كه‌ی، گۆڕینی جیهان بووه بۆ ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر‌و باشتر بۆ ژیانی ژنان. به‌و حاڵه‌ش كارتێكراوی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری‌و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی شوێندانه‌ر، هه‌وڵی فیمینیسته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌وراز‌و نشێوێكی زۆر به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه كه ده‌توانرێ به باشی داخوازی‌و په‌رۆشییه‌كانی ئه‌م گرووپه به درێژایی قۆناغه جۆراوجۆره‌كان ببینرێ.
هه‌رچه‌ند فیمینیسته‌كان به درێژایی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان ئامانجی خۆیان بۆ لابردنی هه‌ڵاواردنی جینسیه‌تی دژی ژنان‌و ده‌ستراگه‌یشتن به مافی یه‌كسان راگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌م هه‌وڵه هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كان‌و له‌هه‌ر بڕگه‌یه‌كدا له‌سه‌ر مژارێكی تایبه‌ت چڕ بۆته‌وه‌و به رێكه‌وت ئه‌م مژاره شابه‌یتی باسه‌كه‌مان بۆ راوێژ له‌مه‌ڕ ئه‌و لایه‌نانه‌ی فیمینیزم كه كه‌متر ناسراون پێك دێنی. له‌و رووه‌وه و له‌م نووسراوه‌یه‌دا سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی كورت باسێك له‌سه‌ر مێژوو و ده‌سته‌به‌ندییه‌كانی فیمینیزم ده‌كرێ‌و له پاشان هێندێ له ئه‌سته‌مترین مه‌سه‌له‌كانی جێی سه‌رنجی فیمینیزم باس ده‌كه‌ین.
فیمینیزم به درێژایی مێژوو به هانه‌و به‌ریانگه‌لی جۆراوجۆره‌وه ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دابه‌شكردنی په‌یماننامه‌كاندا ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه له پێنج گرووپی گشتی‌دا پۆلین ده‌كرێ.
شه‌پۆلی یه‌كه‌م ـ
شه‌پۆلی یه‌كه‌م له ساڵی1830دا ده‌ستی پێكرد."مێری وێلیتوَن كرافت" به نووسینی په‌رتووكی
" subjection of women "( 1792) كاریگه‌ری سه‌ره‌كیی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌پۆله دانا. پاش ئه‌ویش "جان ستیوارت میل"به هاریكاری هاوسه‌ری یه‌كه‌می"هه‌ری ته‌یلۆر" په‌رتووكی" legitimacy of women "له(1869)دا نووسی كه كاریگه‌ری گرینگ‌و دووهه‌می له سه‌ر ئه‌م شه‌پۆله دانا. نووسینی ئه‌م په‌رتووكه له‌كاتێكدا بوو كه ژنان له سه‌رده‌می ویكتۆریادا، له‌و په‌ڕی سه‌ركوت‌و توندوتیژی‌دا ژیانیان به سه‌ر ده‌برد. ده‌توانین بڵێین له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ندێشه‌ی مافی لیبراڵی كلاسیك، باكگراوه‌ندی سه‌ره‌كیی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌پۆله بوو، روانگه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌گه‌كه‌ی ئه‌ندێشه‌ی"جان لاك"بوو. په‌ره‌سه‌ندنی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان به تایبه‌تی پێدانی مافی ده‌نگدان به ژنان، داخوازی‌و ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م شه‌پۆله بوو هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌دا وه‌دووی ئامانجێكی دیكه ده‌كه‌وتن، بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به ده‌ستڕاگه‌یشتنی ژنان به په‌روه‌رده‌و كار، باشتر بوونی بارودۆخی ژنانی خێزاندار له‌نێو یاساكان، مافی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ ته‌ڵاق، جیابوونه‌وه‌ی یاسایی‌و مه‌سه‌له‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جینسی بكرێ.
شه‌پۆلی دووهه‌م ـ
شه‌پۆلی دووهه‌می فیمینیزم له ده‌یه‌ی 1960ه‌وه ده‌ستی پێكرد. له راستیدا پاش ئه‌وه‌یكه له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلی یه‌كه‌م، بارودۆخی ژنان تا راده‌یه‌ك گۆڕانی به سه‌ردا هات، هێندێ له فیمینیسته‌كان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتن كه ده‌بێ ئامانجێكی سه‌رتر له بره‌ودان به په‌روه‌رده‌و فێركردن، هاتنی ژنان بۆ ناو بازاری كار، یاسایی بوونی له‌بار بردنی منداڵ، دانی هه‌قده‌ستی به‌رانبه‌ر به ژنان، به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی مه‌ده‌نی وه‌ك یه‌ك‌و بره‌ودان به ئیمكاناتی كۆنترۆڵی منداڵ له‌پێش بگرن.
ئامانجی سه‌ره‌كیی‌و گرینگی فیمینیسته‌كان له شه‌پۆلی دووهه‌م دا"رزگاری ژن"بوو. به باوڕی فیمینیسته‌كانی شه‌پۆلی دووهه‌م، رزگاریی ژنان له نایه‌كسانییه‌كان به گوێره‌ی پێویست نه‌بووه‌و ده‌بێ ژنان له‌ده‌ست پیاوان رزگار بكرێن. ره‌خنه‌ی پێكهاته ئایدۆلۆژیكه بنچداره‌كانی وه‌ك "پیاوسالاری" و "په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ته‌واوه‌تی هاوسه‌رگیری‌و پێداگری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئابووری یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه گرینگانه‌ی ئه‌م گرووپه ده‌هاته ئه‌ژمار. ئه‌م كه‌سانه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون ده‌بێ بۆ رزگاری ژن، سروشتی ژنانه له‌نێَو ببرێ‌و له‌م بواره‌دا هێنده توند چوون كه به جه‌ختكردن له‌سه‌ر رواڵه‌تی پیاوانه له جلوبه‌رگ، قژی كورت، پێڵاوی بێ پاژنه، كۆت‌و شه‌ڵواری ناقۆڵا‌و روخساری بێ مكیاژ، ته‌واوی جیاوازییه جینیسه‌تییه‌كان كه‌وتنه به‌ر مه‌ترسی تیاچوون.
شه‌پۆلی سێهه‌م ـ
شه‌پۆلی سێهه‌می فیمینیسته‌كان له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990ه‌وه ده‌ستی پێكرد‌و به هۆی ئاسه‌واری تێكده‌رانه‌ی توندی فیمینیسته‌كانی شه‌پۆلی دووهه‌م، له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵدرا تا راده‌یه‌ك تێڕوانینه فیمینیستیه‌كان هاوسه‌نگ بكرێ. هه‌ر له‌ژێر وه‌ها دۆخێك‌دا بوو كه حكوومه‌ته‌كانی"تاچر و ریگان" هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌بات دژی تێڕوانینی توندئاژۆكان، خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و"به‌هاكۆمه‌ڵاتییانه"بوون كه له ده‌ست چوو بوون‌و به‌گشتی فیمینیزم له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990دا پرۆسه‌یه‌كی هێمنی ئه‌زموون كرد له‌م رووه‌وه به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی دووهه‌م، فیمینسته‌كان له‌م قۆناغه‌دا به ئاشت بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خودی خۆی‌و به پێداگری له‌سه‌ر رواڵه‌تێكی ژنانه‌و هه‌ڵسووكه‌وتی ناسك، خوازیاری بووژانه‌وه‌ی رۆڵی دایك‌و بنه‌ماڵه‌ی منداڵ ته‌وه‌ره بوون.
شه‌پۆلی چواره‌م (مۆدێڕن)
ئه‌م به‌ریانه له‌سه‌ر باوه‌ڕی باڵاده‌ست بوونی ژنان له به‌رانبه‌ر پیاواندا، خوازیاری لابردنی سیستمی پیاوسالاری باو و جێگیركردنی جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی ژنانه به جێگه‌ی ئه‌وسیستمه‌یه. توندئاژۆكانی ئه‌م گرووپه، هێندێ جار تا ئه‌و شوێنه ده‌چێته پێش كه خوازیاری لابردنی پیاوانه له هه‌موو كاروبارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا.
شه‌پۆلی پێنجه‌م ـ پۆستمودێرن
رێژه‌خوازی تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیی پۆستمودێرنیزمه. به پێی ئه‌م بنه‌مایه ئه‌م به‌ریانه، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه‌یه‌كی فیمینیستی تایبه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه مێتۆدی ژنان بۆ هه‌ست به‌خۆ كردن چه‌ند لایه‌نانه‌و جیاوازه. له‌م سۆنگه‌وه هه‌ركولتوورێك وه‌ڵامێكی تایبه‌ت‌و لۆكاڵی بۆ ئاریشه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی هه‌یه‌و ده‌بێ ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هه‌مان كولتووردا تاوتۆی بكرێ، هه‌ر بۆیه له هه‌لومه‌رج‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌شدا ده‌بێ رێگای جیاواز بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ باوكسالاری بدۆزرێته‌وه. هێندێ له رووناكبیرانی ئه‌م گرووپه، پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژنانه ده‌كه‌ن‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ژن پێویستی به بنه‌ماڵه‌و به‌هره‌مه‌ند بوون له نیعمه‌تی منداڵه.
پۆستمودێڕنیزم هۆكاری ژێرده‌سته بوونی ژنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی كه له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه، جیاوازی له‌نێوان كچ‌و كوڕدا داده‌نێ. له‌م رووه‌وه، كۆمه‌ڵگای شیاو، كۆمه‌ڵگای دوو جنسیه‌تییه كه وێكچوویی مافه‌كانی ژن‌و پیاو له‌وێدا دابین كرابێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێنج ده‌سه‌به‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه، به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م شاهیدی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك به‌ریانی فیمینیستی دیكه‌ش بووین كه ده‌توانین ئاماژه به گرینگ‌ترینیان كه بریتین له ـ لیبراڵ فیمنیست، رادیكاڵ فیمنیست فیمنیسته ره‌ش پێسته‌كان، ئانارشیسته‌كان، ئێكۆ فیمنیزم‌و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه بكه‌ین.
ره‌وتی رسكانی فیمنیزم له مێژوودا
ـ به‌شی دووهه‌م.
له بڕگه‌ی پێشوودا، به هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابخانه جۆراوجۆره‌كانی فیمنیستی، ره‌وتی رسكانی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره به درێژایی مێژوو، كه‌وته به‌ر خوێندنه‌وه‌ی ورده‌وه. هه‌ر وه‌كوو پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا، به شێوه‌یه‌كی گشتی فیمنیسته‌كان له پێنج گرووپی سه‌ره‌كیی‌دا ده‌سته‌به‌ندی ده‌كرێن‌و به‌داواكاری جۆراوجۆره‌وه بۆ گه‌یشتن به ئارمانه‌كانیان هه‌وڵیكی زۆریان داوه‌و ده‌یده‌ن. به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین ویست‌و داخوازی به‌ریانه فیمنیستی‌یه‌كان به درێژایی مێژوو به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه ده‌رببڕین:
*ـ شه‌پۆلی یه‌كه‌م : به‌دوای سه‌لماندنی ژن وه‌ك مرۆڤێكی كامڵه.
*ـ شه‌پۆلی دووهه‌م : له‌نێو بردنی هه‌ڵاواردن‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافی یه‌كسانیی ره‌چاو ده‌كرد.
*ـ شه‌پۆلی سێهه‌م: خوازیاری هاوسه‌نگی له نێوان رۆڵی بنه‌ماڵه‌یی‌و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوون.
*ـ شه‌پۆلی چواره‌م: به‌دوای جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی ژنان به جێگای سیستمی پیاوسالارییه‌وه بوون.
*ـ شه‌پۆلی پێنجه‌م: فیمینیسته پۆستمودێڕنه‌كان به باوه‌ڕمه‌ند بوون به پێكهاته‌شكێنی له چڕ بوونه‌وه له‌سه‌ر مژاره سیاسی‌و ئابوورییه‌كان به‌ره‌ولای باسه كولتووری‌و ده‌رونناسی‌و زمانناسییه‌كاندا هان دراون. پرسیارێك كه لێره‌دا دێته گۆڕێ ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌درێژایی مێژوو ویستی فیمنیسته‌كان گۆڕدراوه‌و گروپگه‌لێ به ئامانج‌و ئارمانی هاوبه‌شه‌وه په‌رۆشی جۆراوجۆریان هه‌بووه. ره‌نگه به هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆڕانكارییه قووڵه‌كانی ئاقاری جیهانی، بتوانرێ وه‌ڵامێكی پڕ به پێست به‌م پرسیاره بدرێته‌وه.
مرۆڤ له ره‌وگه‌ی پێشكه‌وتنی ژیاری خۆی‌دا، تا هه‌نووكه دوو شه‌پۆلی وه‌رزێڕی‌و پیشه‌سازی تێپه‌ڕاندووه‌و ئه‌وڕۆكه به‌و شۆڕشه مه‌زنه‌یی كه له گۆڕه‌پانی زانیاری‌دا روویداوه، ئێمه له سه‌ره‌تای چوونه نێو كۆمه‌ڵگاكانی زانیارین كه"تافلر"ئه‌وه‌ی به ناوی شه‌پۆلی سێهه‌م ناوزه‌د كردووه.
تافلر له په‌رتووكی شه‌پۆلی سێهه‌می خۆی‌دا ته‌وه‌ری هه‌ر ژیارێك له وزه‌دا ده‌بینێ. به‌وپێیه له شه‌پۆلی یه‌كه‌م یان كۆمه‌ڵگای وه‌رزێری‌دا هێزی ماسوولكه‌كان به گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌ی وزه دێته ئه‌ژمار و به سه‌رنجدان به هه‌ڤیازی رێژه‌یی پیاوان له‌م بواره‌دا، سروشتییه كه ژن به ره‌گه‌زێكی ژێرده‌سته له‌به‌رچاو بگیردرێ كۆمه‌ڵگای پیاوسالار پێك بێ. له شه‌پۆلی دووهه‌مدا‌و به هاتنی پیشه‌سازی بۆ نێو ژیانی خه‌ڵك، بنه‌ڕه‌تی ژیاری مودێرن دامه‌زرا. له‌وه‌ها ژیارێكدا، هێزی ماسوولكه‌كان به‌ره‌به‌ره جێی خۆی به وزه‌ی به‌ردینه(فسیلی) نه‌وت‌و گاز، خه‌ڵووزی به‌رد‌و شتی له‌و بابه‌ته دا‌و به سه‌رنجدان به به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی راده‌ی به‌رهه‌م‌و به‌رخور له‌لایه‌ك‌و كه‌مبوونی هێزی مرۆڤی له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ره‌به‌ره به هاتنی ژنان بۆ نێو بازاری كار یه‌كه‌مین ده‌نگۆی یه‌كسانی مافه‌كانی ژنان‌و پیاوان بیسترا.له‌وێڕا كه له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا پیاوان ئیدی هه‌ڤیازی پێشوویان نه‌بوو و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێویستیی په‌یتاپه‌یتا به كرێكاری نوێتر‌و هه‌رزان، بووه هۆی ئه‌وه‌یكه به تێپه‌ر بوونی زه‌مه‌ن هێندێ له ویسته‌كانی ژنان وه‌به‌ر سه‌رنج بكه‌وێ.
له شه‌پۆلی سێهه‌میشدا كه ئێمه له سه‌ره‌تای چوونین بۆ نێَوی، زانیاری وه‌كوو پێوه‌ری هه‌ڤیازی وه‌به‌ر سه‌رنج كه‌وتووه‌و مرۆڤ سه‌رده‌مێكی نوێتر له ژیانی خۆی ئه‌زموون ده‌كا. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به " كۆمه‌ڵگای زانیاری" ناسراوه، به‌رهه‌م‌و گواستنه‌وه‌ی بارستایی چڕی زانیارییه. ئه‌گه‌رچی له كۆمه‌ڵگای زانیاری یان پۆستمودێرندا هێشتا وزه‌ی به‌ردینه‌و وه‌زی نوێی دیكه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دابینكه‌ری وزه دێته ئه‌ژمار، به‌ڵام گوڕانی به‌هاكان‌و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڤیازی، كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌تی نوێتری خستۆته به‌رده‌م ژنانی جیهان. له‌وێڕا كه له كۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری‌دا پیاوان‌و ژنان هه‌ڤیازییه‌كی تایبه‌تیان له هه‌مبه‌ر یه‌كتردا نیه، كه‌وتنه شوێن مافی یه‌كسان‌و رزگاری له زاڵبوونی میژوویی پیاوان، له ده‌ستووری كاری لاینگرانی فیمنیست دا جێی گرتووه. ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنه‌كان گه‌یشتۆته جێگایه‌ك كه هێندێ له فیمینیسته توندئاژۆكان هه‌وڵی لابردن‌و په‌راوێزخستنی پیاوانیان له ته‌واوی كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردۆته ئامانجی سه‌ره‌كیان.

نویسنده: سید عبدالمجید زواری وه‌رگێڕان: جه‌لال كیشوردووست
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر