مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بیری عیلمانی، جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ته،
ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه به یه‌كێك له داهێنانه هه‌ره مه‌زنه‌كانی مرۆڤ له‌م
باره‌یه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.هه‌ڵبه‌ت له‌پاڵ دابه‌ش كردن‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته به‌و واتایه كه ئایین پێش ئه‌وه‌ی ببێته سیستمێكی بڕیارده‌رو فه‌رمانڕه‌وایی،
سیما یان ئاگاییه‌كه زیاتر ئهدگاریكی ده‌روونی هه‌یه‌و راسته‌وخۆ تاكه‌كه‌س
ده‌خاته به‌رامبه‌ری خۆی‌و ئه‌وی دیكه.واته به پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ك
سیستمێكی موراڵی دێته به‌رچاو، ئێمه زۆر له‌وه دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئایین ببێته
سیستمێكی بڕیارده‌رو فه‌رمانڕه‌واو سنووری ده‌روونی تاكه‌كه‌س‌و موراڵی گشتی
ببه‌زێنێ، زیان به ئایین خۆیی ده‌گه‌یه‌نێ.به هه‌مان شێوه‌ش سیستمی عیلمانی
به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت سیستمێك بێ دژ به ئایین، چونكه دژایه‌تی كردنی ئایین
ئه‌و كاته راسته‌وخۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌وسانه‌وه‌ی ئایینی هه‌بێ واته چه‌وسانه‌وه‌ی
ئایینی له لایه‌ن زۆرینه بۆ كه‌مینه یان له لایه‌ن مه‌زهه‌بێك بۆ مه‌زهه‌بێكی
دیكه...هتد كه واته عیلمانییه‌ت زیاتر به‌و واتایه دێ كه ئازادی بیر‌و
ئایین‌و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌و ئازادی تاكه‌كه‌سی‌و گرووپ‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان
بپارێزێ.له‌م كاته‌دا پراكتیزه‌كردنی هه‌ر مه‌زهه‌ب یان ئایینێك ده‌بێ به‌و په‌ڕی
ئازادی جێبه‌جێ بكرێ. له‌و باوه‌ڕه‌دام سیستمی عیلمانی سیستمێكی فره چه‌شنه،
چونكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی (ئازادی، یه‌كسانی فره ره‌نگی) دامه‌زراوه‌و به
تێكهه‌ڵكێشكردنی روانین‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌مڕۆیی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارو
دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و، ئهركو مافی تاكه‌كه‌س‌و گرووپ، دامه‌زراو و، ده‌وڵه‌تی
یاسایی‌و حكوومه‌تی دێموكراسی ده‌بێ باشترین مۆدێل‌و باشترین فه‌لسه‌فه بێ
كه له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمه‌ڵێكی سێڤیلدا بگونجێ.
۱۳۹۳ تیر ۱۴, شنبه
بێده‌نگییه‌ك به باڵای هاوار
له‌م مانگانه‌ی دوایی كه تاران، شیراز، مهشههدو شاره‌گه‌وره‌كانی دیكه‌ی
ئێران هاواری ناڕهزایهتیو خۆپێشاندان دژی حكوومه‌تی ئیسلامی دایگرتبوون،
واده‌هاته به‌رچاو كه كوردستانی هه‌رده‌م به‌گوڕو خه‌باتكار چۆته نێو بێده‌نگییه‌كی
سه‌ر سووڕهێنه‌ر.بێگومان ئه‌م بێده‌نگییه گه‌لێك پرسیارخوڵقێنه.بۆ كورده‌كان به‌و
شێوه‌یان لێهاتووه؟ ئه‌وانه‌ی كه به‌درێژایی زیاتر له سی ساڵ له ته‌مه‌نی
ئه‌م حكوومه‌ته، بۆ ساتێكیش له خهباتو به‌ربه‌ره‌كانێ نه‌وه‌ستابوون بۆچی ئه‌وڕۆكه
به چاولێكهرێكی بێده‌نگ دێنه به‌رچاو.ئه‌ویش له گه‌رمه‌ی قه‌یرانێ كه ئه‌وكی
حكوومه‌تی ملهۆڕی به‌توندی گوشیوهو به‌شداری ته‌واوه‌تی دانیشتوانی ئێران
ده‌توانێ به‌خێرایی تای ترازو له قازانجی دیموكراسیخوازان بگۆڕێ.به باوه‌ڕی
من ئه‌و بێده‌نگییه هۆكاری جۆراوجۆری هه‌یه كه هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌راده‌ی
كێشی خۆیان باندۆریان له‌سه‌ری داناوه‌و ده‌بێ رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز
سه‌رنجی پێ بده‌ن.ئه‌م بێده‌نگییه له زاتی خۆیدا بێده‌نگی كه نه، به‌ڵكوو
بڵیندترین هاواره بیدهنگییهك كه ده‌بێ به‌وردی ببیسترێ.
من بارمته‌م (دوایین نامه‌ی شیرین عه‌له‌م هوولی)
ده‌ورانی زیندانی بوونم واخه‌ریكه ده‌چێته نێو سێ ساڵه‌ی خۆییه‌وه، واته سێ
ساڵی ژیانی تاقه‌ت پڕوكێن له پشت مێڵه‌كانی زیندانی ئه‌وین، كه دووساڵی ده‌ورانی
زیندانیم دهستهووهستانو بێ وه‌كیل‌و بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌ك كه بیسه‌لمێنێ
ده‌بێ ده‌ستبسه‌ر بكرێم به سه‌ر برد. له‌و كاتانه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان بووم
رۆژگارێكی تاڵم له‌ژێر چه‌پۆكی سوپای پاسداران‌دا به‌سه‌ر برد‌و پاش ئه‌ویش ده‌ورانی
لێپرسینه‌وه‌كانی به‌ندی 209ی ئه‌وین ده‌ستی پێكرد. پاش ده‌ورانی 209 كاته‌كانی
دیكه‌م له‌به‌ندی گشتیدا به‌سه‌ر برد. وه‌ڵامی داخوازییه په‌یتا پهیتاكانم بۆ
روونكردنه‌وه‌و دیاریكردنی چاره‌نووسم بوو نه‌ده‌درایه‌وه. له ئاكامدا بڕیاری
ناڕه‌وای سێداره‌یان به سه‌رمدا سه‌پاند. من له‌سه‌ر چ شتێك زیندانیم كێشا، یان
ده‌بێ له سێداره بدرێم؟ ئاخۆ وه‌ڵام به هۆی كورد بوونمهوهیه؟ كه وابوو ده‌ڵێم:
من كورد له دایك بووم‌و به هۆی كورد بوونمه‌وه ره‌نجی بێ به‌شیم كێشاوه.
زمانم كوردییه‌و له رێگه‌ی زمانمهوه پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بنهماڵو هاورێیانو
ناسیاوه‌كانم گرتووه. به‌وه گه‌وره بووم‌و زمانم پردی پێوهندییهكانمانه. به‌ڵام
بۆم نیه به‌و زمانه قسه بكه‌م‌و بخوێنمو بخوێنمه‌وه‌و له ئاكامیشدا ئیزنم پێ
ناده‌ن به زمانی خۆم بنووسم.به من ده‌ڵێن وه‌ره حاشا له‌كورد بوونی خۆت بكه،
كه وایه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر وه‌ها بكه‌م حاشام له خۆم كردووه.
ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، گۆڕانێك له پێناو هیچدا
"ده‌بێ بڕێك به جیدی هه‌نگاو هه‌ڵێنین"ئه‌مه ده‌قی په‌یامی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه بۆ سڕینه‌وه‌ی یاسا جیاوازیدانهرهكان
له عه‌ره‌بستان سه‌عوودیدا كه له سه‌ره‌تای فیوریه‌ی ساڵی زایینییه‌وه
بڵاو بۆته‌وه.
نووسه‌رانی ئه‌م راگه‌یاندراوه بۆ ماوه‌ی سێ حه‌وتوو شێوه‌ی ژیان‌و بهرتهسكیهكانی ژیانی ژنانی له عه‌ره‌بستان سهعوودیو حه‌وت ناوچه‌ی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا تاوتوێ كردووه، ئه‌گه‌رچی سیمای ژنان له‌م ناوچه‌دا هێشتا دڵساردی پێوه دیاره، به‌ڵام بارودۆخی ژیان بۆ ژنانی عه‌ره‌بستان به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیدا هێندێك باشتر بووه، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نووكه‌ش بارودۆخ‌و زۆرێك له یاساكانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی مه‌حكووم ده‌كات.
ئه‌وه‌یكه روونه ئه‌وه‌یه، به‌رپرسانی سیستمی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان ده‌بێ بۆ خۆیان به شێوه‌یه‌كی درووست یه‌كسانیی نێوان ژنان‌و پیاوان هه‌ست پێ بكه‌ن.سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانكارییه كه‌مه‌ی كه له زۆرێك له ناوچه‌كاندا روویداوه، هێشتا پیاوان بڕیارده‌ری كۆتایینو ئه‌وان له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ژنان دا، وه‌كوو ئه‌وه‌یكه بۆ كۆی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن یان ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ چ كه‌سێك دا ژیانی خێزانی پێك بێنن، قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند هه‌نگاوگه‌لێكی پارێزكارانه‌ی وه‌ك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، به‌ره‌و دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام ژنانی ئه‌م وڵاتانه هێشتا له مافی ده‌نگدان یان پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌هره‌مه‌ند نین.یاساكان له زۆرێك له بواره‌كاندا توندوتیژانه دانراون‌و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی وه‌ك ناتوندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان هێشتا یاسایه‌ك په‌سه‌ند نه‌كراوه.
ساڵی رابردوو دادگای سه‌عوودییه، ژنێك ببوه قوربانی ده‌ستدرێژی ئه‌خلاقی بڕیاری6مانگ زیندان‌و 200 زه‌ره‌به قامچیان به سه‌ردا سه‌پاندو ته‌نیا"مه‌له‌ك عه‌بدوڵا"پاشای عه‌ره‌بستان پاش ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن بیروڕای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه كه‌وته به‌ر ره‌خنه، بڕیاری لێبوردنی بۆ ده‌ركرد. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه، هه‌نووكه نیشانه‌گه‌لێك له باشتر بوونی بارودۆخی ژنان له عه‌ره‌بستان دا ده‌بینرێ.
بابه‌تێك له‌مه‌ڕ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ناتوندوتیژی دژ به ژنان له‌حاڵی تاوتوێ كردندایه‌و ئه‌وان ده‌توانن به بێ بوونی پیاو له هۆتێله‌كاندا نیشته‌جێ ببن. حكوومه‌تی ئه‌م وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه یه‌كه‌مین رێكخراوی مافه‌كانی ژنانی سه‌عوودی دابمه‌زرێنێ.یه‌كه‌مین یاری تۆپی پێی ژنانی ئه‌م وڵاته له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌و ساڵی زایینی‌دا له ستادیۆمێ كه پیاوان تێیدا ئاماده نه‌بوون، به‌رێوه چوو.هه‌نووكه په‌رلمانتارانی سه‌عوودی هێندێ جار ده‌نگۆی هه‌ڵگرتنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه شۆفیری له ژنان قه‌ده‌غه ده‌كا دهبیسترێو باسی لێوه‌ده‌كرێ.
هه‌رچه‌ند ئه‌م گۆڕانكارییانه زۆر كه‌من، به‌ڵام له ئاستی جیهانیدا به باشی پێشوازی لێ ده‌كرێ‌و كارناسانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه گۆڕانكاری له عه‌ره‌بستاندا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا داده‌نێ. ئه‌گه‌رچی هێشتا كچانی عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ته‌نیا له سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌و پێداویستیانه‌ی خوێندن كه له قوتابخانه‌كاندا به نیسبه‌ت كوڕانه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن، لێی به‌هره‌مه‌ندن به‌ڵام فێربوونی عیلم‌و زانست له‌و نێوه‌دا به باشترین شێوه گه‌شه‌ی كردووه.
هه‌نووكه نزیك به‌نیوه‌ی خوێندكارانی سه‌عوودی كچان پێكی دههێننو له كویت‌و قه‌ته‌ر ئه‌م رێژه‌یه زیاتره.هه‌نووكه له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌ب جگه له عه‌ره‌بستان سه‌عوودی ژنان له هێندێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بهشدارنو ته‌نانه‌ت له هێندێ له‌و وڵاتانه‌دا په‌رلمانتارانی ژن بۆ ئاماده‌بوونی هه‌رچی زیاتری هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌وه له كاتێكدایه كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆركه‌م له پله‌كانی وه‌زاره‌ت به ژنان دراوه‌و ته‌نیا ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ژنێكی له پۆستی وه‌زاره‌تی ئابووری‌و داراییدا داناوه، ئاخۆ هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه به‌واتای گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسییه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا؟ به وته‌ی كارناسان، گۆشاری به‌رپرسانی رۆژئاوایی‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گۆڕانكارییانه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی بووه.
رێكخراوه ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌وڵدان كه به‌رپرسانی رۆژئاوایی ناچار بكه‌ن كه له پێناو باشتربوونی بارودۆخی مافه‌كانی ژنان‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا، كۆمه‌ڵێك پوهنو دارشتنی یاساگه‌لێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسانی عه‌ره‌بدا بێت، دژكرده‌وه نیشان بده‌ن.له به‌ستێنه ئابوورییه‌كاندا بارودۆخ به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌چێته پێش‌و ژنانی بازرگان زۆرجار به پشتیوانی‌و پێدانی پوه‌ن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له كاروباره ئابوورییه‌كاندا به‌شدارن.
به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی به‌شداری ژنان له ئابوورییه فه‌رمییه‌كان له15ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌یه‌كی كه‌م به‌ره‌وڕوو بووه. به‌ڵام هۆكاری ئه‌م رۆڵه لاوازه، به روونیدا دیاره. له كونفرانسی دۆبه‌ی كه له مانگی دیسامبردا له‌ژێر ناوی رۆڵی "ژنانی عه‌ره‌ب له ئابووری"دا به‌رێوه‌چوو، نوێنه‌ری یه‌كێك له مه‌زنترین كۆمپانیا ئابوورییه‌كانی جیهان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئاماده نه‌بوونی ژنان له‌گۆڕه‌پانه ئابوورییه‌كاندا ته‌نیا به‌هۆی بارودۆخی ئه‌خلاقییه‌وه نیه، ره‌نگه پیاوانی عه‌ره‌ب له به‌شداریی بازرگانی زیره‌ك بترسێن!

نویسنده: مریم جعفری وه‌رگێڕان: جه‌لال كیشوه‌ردووست
ئازادی ناوێكی دیكه‌ی خواوه‌ند
ئێمه ده‌بێ ئازاد بین.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئازادی له كوێ كۆتایی پێ دێ‌و
خۆشه‌ویستی له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كا؟ ده‌بێ هه‌ست به ئازادی بكه‌ین.ئه‌و
مژاره زۆر ناسك‌و جوانه، ئازادی یه‌كێك له گرینگ‌ترین واتاكانه.چونكه ئازادی
هاوواتای خواوه‌نده بۆ ئه‌وه‌یه كه "قاهاویرا"بوونی خواوه‌ندی ره‌تكردوه،
چونكه دانی به بوونی ئازادی‌دا نابوو و ئه‌وه‌ش به‌س بوو.ناوبراو له كۆتاییدا
ئازادی به"موكشا"(moksha)ناودێركرد.موكشا واته ئازادی ره‌ها، ئازادی"هه‌تاهه‌تایی".ئه‌وكات
پێویستی به خواوه‌ند نیه، ئازادی ناوێكی دیكه‌ی خواوه‌نده.
سێ جۆره ئازادی بوونی هه‌یه كه ده‌بێ هه‌ستی پێ بكرێ.یه‌كه‌م ـ جۆرێك ئازادییه كه ئێوه ده‌یناسن." ئازادی له free domfom"، منداڵ ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ن دایك‌و باوكه‌وه ئازاد بێ.ئه‌وه یانێ ئازادی له جۆرێك دژكرده‌وه‌یه، مه‌به‌ستی خۆی له‌وێ ئاشكرا ده‌كا.ئه‌من ناڵێم كه ئه‌م جۆره ئازادییه كهمو كۆڕی هه‌یه، تۆ ته‌نیا ده‌توانی ره‌نگه جیاوازه‌كانی ئازادی ببینێ، به‌ڵام كاتێ په‌یدۆزی"ئازادی له"بی.ده‌رنگ یا زوو ده‌كه‌وێته نێو داوێكی دیكه‌وه چونكه ئه‌و جۆره ئازادییه جۆرێك دژكردهوهیهو پێ‌زانین نیه.ئه‌وه شتێكه كه شۆڕشه‌كانی رابردوو تووشی بوون، ساڵی 1917توێژی هه‌ژارو ژێر چه‌پۆكی رووسییه دژ به "سێزاز"راپه‌ڕین ئه‌وان ده‌یانویست له ده‌ستی سێزاز رزگار بن.به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئازاد بوون كه جارێكی دیكه دیل بن، چونكه ئه‌وان واتایه‌كی ئه‌رێنیان له ئازادی نه‌بوو و تێ گه‌یشتنیان له ئازادی نه‌رێنی بوو.ته‌واوی سهرنجو هۆگۆیان ئه‌وه بوو كه له ده‌ستی سێزاز ئازاد بن‌و له‌بیریان چوو كه ته‌نیا ئازاد بوون له ده‌ستی سێزاز یارمه‌تیان نادا، چونكه كۆمه‌ڵێك سێزازی دیكه له چاوه‌ڕوانیدا دانیشتوون.
ئه‌و كاته‌ی كه له ده‌ستی سێزازی كۆن رزگار بی، سێزازی نوێ په‌لامارت ده‌داو سێزازی نوێ ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری هه‌یه‌و سێزازی نوێ كۆیله‌تی ترسێنه‌رتر ده‌خوڵقێنی.چونكه سێزازی نوێ ده‌زانێ كه تۆ ده‌توانی شۆڕش بكه‌ی، تۆ دژ به پێشه‌وا راپه‌ڕیوی.كه‌وابوو ده‌بێ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزو باشتر بۆ كۆیله‌تی درووست بكاتاكوو جارێكی دیكه نه‌توانێ راپه‌ڕێ.ئه‌و زۆرتر قایم كاره.ئه‌وه شتێك بوو كه له رووسییه‌دا روویدا، ستالین به ته‌واوی هێزه‌وه سه‌لماندی كه له هه‌موو سێزازهكان، سێزازتره.ئه‌و له سه‌رێكه‌وه خه‌ڵكێكی زیاتری كوشت‌و بڕی.

اشتراک در:
پستها (Atom)