ئێمه ده‌بێ ئازاد بین.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئازادی له كوێ كۆتایی پێ دێ‌و
خۆشه‌ویستی له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كا؟ ده‌بێ هه‌ست به ئازادی بكه‌ین.ئه‌و
مژاره زۆر ناسك‌و جوانه، ئازادی یه‌كێك له گرینگ‌ترین واتاكانه.چونكه ئازادی
هاوواتای خواوه‌نده بۆ ئه‌وه‌یه كه "قاهاویرا"بوونی خواوه‌ندی ره‌تكردوه،
چونكه دانی به بوونی ئازادی‌دا نابوو و ئه‌وه‌ش به‌س بوو.ناوبراو له كۆتاییدا
ئازادی به"موكشا"(moksha)ناودێركرد.موكشا واته ئازادی ره‌ها، ئازادی"هه‌تاهه‌تایی".ئه‌وكات
پێویستی به خواوه‌ند نیه، ئازادی ناوێكی دیكه‌ی خواوه‌نده.
سێ جۆره ئازادی بوونی هه‌یه كه ده‌بێ هه‌ستی پێ بكرێ.یه‌كه‌م ـ جۆرێك ئازادییه كه ئێوه ده‌یناسن." ئازادی له free domfom"، منداڵ ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ن دایك‌و باوكه‌وه ئازاد بێ.ئه‌وه یانێ ئازادی له جۆرێك دژكرده‌وه‌یه، مه‌به‌ستی خۆی له‌وێ ئاشكرا ده‌كا.ئه‌من ناڵێم كه ئه‌م جۆره ئازادییه كه‌م‌و كۆڕی هه‌یه، تۆ ته‌نیا ده‌توانی ره‌نگه جیاوازه‌كانی ئازادی ببینێ، به‌ڵام كاتێ په‌یدۆزی"ئازادی له"بی.ده‌رنگ یا زوو ده‌كه‌وێته نێو داوێكی دیكه‌وه چونكه ئه‌و جۆره ئازادییه جۆرێك دژكرده‌وه‌یه‌و پێ‌زانین نیه.ئه‌وه شتێكه كه شۆڕشه‌كانی رابردوو تووشی بوون، ساڵی 1917توێژی هه‌ژار‌و ژێر چه‌پۆكی رووسییه دژ به "سێزاز"راپه‌ڕین ئه‌وان ده‌یانویست له ده‌ستی سێزاز رزگار بن.به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئازاد بوون كه جارێكی دیكه دیل بن، چونكه ئه‌وان واتایه‌كی ئه‌رێنیان له ئازادی نه‌بوو و تێ گه‌یشتنیان له ئازادی نه‌رێنی بوو.ته‌واوی سه‌رنج‌و هۆگۆیان ئه‌وه بوو كه له ده‌ستی سێزاز ئازاد بن‌و له‌بیریان چوو كه ته‌نیا ئازاد بوون له ده‌ستی سێزاز یارمه‌تیان نادا، چونكه كۆمه‌ڵێك سێزازی دیكه له چاوه‌ڕوانیدا دانیشتوون.
ئه‌و كاته‌ی كه له ده‌ستی سێزازی كۆن رزگار بی، سێزازی نوێ په‌لامارت ده‌دا‌و سێزازی نوێ ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری هه‌یه‌و سێزازی نوێ كۆیله‌تی ترسێنه‌رتر ده‌خوڵقێنی.چونكه سێزازی نوێ ده‌زانێ كه تۆ ده‌توانی شۆڕش بكه‌ی، تۆ دژ به پێشه‌وا راپه‌ڕیوی.كه‌وابوو ده‌بێ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز‌و باشتر بۆ كۆیله‌تی درووست بكاتاكوو جارێكی دیكه نه‌توانێ راپه‌ڕێ.ئه‌و زۆرتر قایم كاره.ئه‌وه شتێك بوو كه له رووسییه‌دا روویدا، ستالین به ته‌واوی هێزه‌وه سه‌لماندی كه له هه‌موو سێزازه‌كان، سێزازتره.ئه‌و له سه‌رێكه‌وه خه‌ڵكێكی زیاتری كوشت‌و بڕی.
ته‌نانه‌ت"ئێوان ترسێنه‌ر(Iven the terrible )"یش ئه‌وه‌ندی كه ستالین سه‌لماندی
ترسێنه‌ر نه‌بوو.ناوی ستالین نه‌بوو به‌ڵكوو خه‌ڵك وه‌ها ناوێكیان پێوه لكاند.ئه‌وان
وه‌ك رێزلێنان وه‌ها ناوێكیان پێدا، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه ناوێكی ستایش
ئامێز نیه.ستالین به‌واتای"پیاوی پۆڵایین"سێ جۆره ئازادی بوونی هه‌یه كه ده‌بێ هه‌ستی پێ بكرێ.یه‌كه‌م ـ جۆرێك ئازادییه كه ئێوه ده‌یناسن." ئازادی له free domfom"، منداڵ ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ن دایك‌و باوكه‌وه ئازاد بێ.ئه‌وه یانێ ئازادی له جۆرێك دژكرده‌وه‌یه، مه‌به‌ستی خۆی له‌وێ ئاشكرا ده‌كا.ئه‌من ناڵێم كه ئه‌م جۆره ئازادییه كه‌م‌و كۆڕی هه‌یه، تۆ ته‌نیا ده‌توانی ره‌نگه جیاوازه‌كانی ئازادی ببینێ، به‌ڵام كاتێ په‌یدۆزی"ئازادی له"بی.ده‌رنگ یا زوو ده‌كه‌وێته نێو داوێكی دیكه‌وه چونكه ئه‌و جۆره ئازادییه جۆرێك دژكرده‌وه‌یه‌و پێ‌زانین نیه.ئه‌وه شتێكه كه شۆڕشه‌كانی رابردوو تووشی بوون، ساڵی 1917توێژی هه‌ژار‌و ژێر چه‌پۆكی رووسییه دژ به "سێزاز"راپه‌ڕین ئه‌وان ده‌یانویست له ده‌ستی سێزاز رزگار بن.به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئازاد بوون كه جارێكی دیكه دیل بن، چونكه ئه‌وان واتایه‌كی ئه‌رێنیان له ئازادی نه‌بوو و تێ گه‌یشتنیان له ئازادی نه‌رێنی بوو.ته‌واوی سه‌رنج‌و هۆگۆیان ئه‌وه بوو كه له ده‌ستی سێزاز ئازاد بن‌و له‌بیریان چوو كه ته‌نیا ئازاد بوون له ده‌ستی سێزاز یارمه‌تیان نادا، چونكه كۆمه‌ڵێك سێزازی دیكه له چاوه‌ڕوانیدا دانیشتوون.
ئه‌و كاته‌ی كه له ده‌ستی سێزازی كۆن رزگار بی، سێزازی نوێ په‌لامارت ده‌دا‌و سێزازی نوێ ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتری هه‌یه‌و سێزازی نوێ كۆیله‌تی ترسێنه‌رتر ده‌خوڵقێنی.چونكه سێزازی نوێ ده‌زانێ كه تۆ ده‌توانی شۆڕش بكه‌ی، تۆ دژ به پێشه‌وا راپه‌ڕیوی.كه‌وابوو ده‌بێ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز‌و باشتر بۆ كۆیله‌تی درووست بكاتاكوو جارێكی دیكه نه‌توانێ راپه‌ڕێ.ئه‌و زۆرتر قایم كاره.ئه‌وه شتێك بوو كه له رووسییه‌دا روویدا، ستالین به ته‌واوی هێزه‌وه سه‌لماندی كه له هه‌موو سێزازه‌كان، سێزازتره.ئه‌و له سه‌رێكه‌وه خه‌ڵكێكی زیاتری كوشت‌و بڕی.
به‌ڵێ ئێمه به مرۆڤگه‌لی به‌هێز‌و ئازاد ده‌ڵێن مرۆڤگه‌لی"ئاسنین"به‌ڵام ئه‌و ناوه سه‌لماندی كه ته‌نیا ناوێكی لاوازه.ئه‌و سه‌لماندی كه پێاوێكی بێ دڵ بووه.چونكه مرۆڤێك كه به راستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بێ دڵ نیه، به بێ دڵ تۆ ته‌نیا ماشینێكی.مرۆڤ، مرۆڤی به‌ڕاستی به‌هێز وه‌كوو پۆڵا ئه‌سته‌مه‌و هه‌روه‌ك گۆڵی نیلوفه‌رنه‌رم.ته‌نیا له‌و شێوه‌یه كه ناوبراو مرۆڤێكه خۆی دۆزیوه‌ته‌وه.به‌ڵام ستالین ته‌نیا له پۆڵا بوو مرۆڤێكی ئاسنی بێ دڵ، بێ سۆز‌و خۆشه‌ویستی.ئه‌و به ملیۆن رووسی كوشت‌و مه‌زنترین كۆیلایه‌تی له دیرۆكی مرۆڤ داهێنا.ته‌نانه‌ت "ئادۆلف هیتلێر"یش به تۆزی لاقی ناگا.هیتلێر ئوردوگای كاری زۆره ملێی هه‌بوو و ستالین ته‌واوی وڵاتی وه‌ك ئوردوگا لێ كردبوو. رووسییه شتێك جگه له ئوردوگای زۆره ملێی نه‌بوو.هه‌ركه‌س له‌ژێر چاودێری‌دا بوو مرۆڤه‌كانیان والێ كردبوو كه دژ به یه‌كتر بن، ته‌نانه‌ت نه‌تده‌توانی راستگۆیانه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت قسه بكه‌ی.چونكه كه‌سێك چ ده‌زانێ؟ ره‌نگه ئه‌و دژ به تۆ راپۆرتی بدایه! ئه‌وان ژنان‌و منداڵانیان فێر كردبوو كه ته‌نیا وڵات‌وكۆمۆنیزم بایه‌خیان هه‌یه.ده‌توانین هه‌ر شتێكی دیكه له رێگای ئه‌واندا به‌خت بكه‌ین.ته‌واوی وڵات وه‌ك به‌ندیخانه‌ی لێ هاتبوو و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت له‌بیر كردنه‌وه له خۆشیان ترسیان هه‌بوو...خه‌ڵك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه دژ به سێزاز راپه‌ڕین كه دیلی ده‌ست‌و چه‌نگه‌كانی سێزارێكی ترسناكتر بن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه رووسییه ته‌نیا وڵاتێك بووكه شۆڕش له‌وێدا نامۆ ده‌هاته به‌رچاو، چونكه ریشه‌كه‌یان بڕی بوو و هاتنه ئارای شۆڕشێكی دیكه له رووسییه‌دا چاوه‌ڕوان نه‌كراوه.كه وابوو تۆ كاتێ به شوێن"ئازادی له"بی ده‌كه‌ویته داوێكی دیكه.كه وابوو ئه‌گه‌ر تێ بكۆشی تاكوو له كۆیله‌تی رزگار بی، مه‌حكوومی به‌وه كه مل به دیلیه‌كی دیكه بده‌ی.چوونكه كرده‌وه‌ی ده‌روونی تۆ به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌ك ده‌سته‌مۆ بووه كه كۆیله بی‌و ته‌نیا ده‌توانی لێپرساوه‌كانت بگۆڕی.هه‌ر ئه‌وه!و خۆت هه‌ر ئه‌وه‌یت كه ده‌مێنیته‌وه.سه‌ره‌تا تۆ به قه‌شه‌كانی مه‌سیحییه‌وه گرێدرابووی‌و هه‌نووكه ده‌به‌سترێی به قه‌شه‌كانی هێند، گرێدراوی درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئزادی راسته‌قینه به‌و شێوه‌یه نیه"ئازادی له"ئازادی راسته‌قینه نیه‌و له راستیدا له قووڵكه هاتنه ده‌ره‌وه‌و كه‌وتنه نێو بیره‌وه‌یه.
پاشان جۆرێكی دیكه له ئازادی هه‌یه كه"ئازادی بۆ"ئازادی بۆ جۆری دووهه‌م ئازادییه‌كه كه له یه‌كه‌م باشتره.ئازادی یه‌كه‌م شێوه‌ی نه‌رێنی ئازادی بۆ ئه‌و دووهه‌مین شێوه‌ی ئه‌رێنییه‌تی.كه‌سێك ده‌یه‌وێ ئازاد بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ كه كارێك ئه‌نجام بدا. بۆ وێنه ده‌یه‌وێ كه له ده‌ستی ئه‌بێ‌و نه‌بێكانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت رزگار بی، چونكه عاشقی مۆسیقای، تۆ له راستیدا دژی بنه‌ماڵه‌كه‌ت نی،تۆ لایه‌نگری مۆسیقای‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ت كۆسپت بۆ درووست ده‌كه‌ن.پاشان له بنه‌ماڵه‌ت هه‌ڵدێی.تۆ دژی دایك‌و باوكت نی به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كه تۆ ببیته موهه‌ندیس‌و تۆ ده‌ته‌وێ كه ببیته دانه‌ری مۆسیقا‌و یان ببی به شاعیر‌و ئه‌و عه‌شقی مه‌زنی ژیانی تۆیه.كه وابوو به شوێنێكد بڕۆ، ره‌نگه ببی به سواڵكه‌ر، ره‌نگه هیچ كات ناو ده‌رنه‌كه‌ی.ره‌نگه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بی، چونكه كرمه‌ڵگا پێویستی به مۆسیقا نیه، زۆرتر ێویستی به چه‌كی كۆكوژ هه‌یه شێعری زۆریشی پێویست نیه، چونكه شێعر له شه‌ڕدا كه‌ڵكی نیه.كۆمه‌ڵگا پێویستی به بۆمبی"ئه‌تۆم"هه‌یه، بۆمبه هیدرۆژنییه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێویستی به سه‌رباز نیه، نه به"خاوه‌نداریه‌تی"و"زانا"تۆ ده‌بێ بزانی باشیش ده‌بێ بزانی كه كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای رق‌و كینه كار ده‌كا ئه‌وه رێچكه‌ی له توندوتیژی دایه.كۆمه‌ڵگا له مێتۆدی رژدی كار ده‌كا‌و خۆراكیشی ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و هه‌وه‌سه، هه‌وه‌سه بۆ ده‌سه‌ڵات!!!ئه‌گه‌ر باش له په‌یژه‌كان بڕۆینه سه‌ر دایك‌و باوكت شاد ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌كه په‌یژه‌كه رێی بۆ شوێنێك نیه، رۆژێ له ناكاو، كاتێ بوویته سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ت ئاخرین پله‌ی په‌یژه‌كه، ئه‌و كات له مه‌به‌سته‌كه تێ ده‌گه‌ی، چونكه په‌یژه‌كه رێی بۆ شوێنێك نیه، تۆ به ته‌نیا چوویته‌ته سه‌ر‌و هه‌نووكه به ئاسمانه‌وه هه‌ڵواسراوی تۆ به هیچ شوێنێك نه‌گه‌یشتووی، به‌ڵام دانپێدانانی تۆ به‌و مژاره دروست نابێ، چوونكه لانیكه‌م كۆمه‌ڵێك كه‌س كه له پشتی تۆوه‌ن باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه تۆ گه‌یشتووی، وتنی ئه‌و بابه‌ته"كه من نه‌گه‌یشتووم"بوێرییه‌كی مه‌زنی ده‌وێ، كه زۆرینه لێی بێ به‌هره‌ین.
ئه‌وه شتێك بوو كه" بوودا" له‌كاتی جێ هێشتنی پاشایه‌تیدا گووتی:"شتێك بوونی نیه، هاماویراش له‌كاتی جێ هێشتنی سه‌ڵته‌نه‌تدا هه‌ر ئه‌وی گوت."ئیبراهیم"یش گوتی...به‌ڵام ئه‌وانه مرۆڤگه‌لێكی بوێر بوون ئه‌گه‌ر نه وتنی ئه‌وه گێلانه‌یه بۆچی بڵێی نه؟ بۆچی نه‌هێڵین گۆمان درێژه‌ی هه‌بێ؟ قازانجی چیه كه بڵێی تۆ به‌دوای شتێكی له راده‌به‌ده‌ر گاڵته‌جاڕ‌و خۆڕایی بووی و ته‌واوی ژیانت گێلانه تێپه‌ڕ كردووه؟ بۆچی بڵێی؟ بۆچی دانی پێدابنێی؟ ته‌نیا بێ ده‌نگ به.به‌و سه‌ره‌وه شۆڕبۆته‌وه هه‌ر به‌وێوه بمێنه‌وه هه‌تا ئه‌فڕی، به‌ڵام ئه‌و نه‌هێنییه به كه‌سی مه‌ڵێ، چونكه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه هه‌موو ته‌مه‌نت بێ بیركردنه‌وه‌و گاڵته‌جاڕانه بردۆته سه‌ر.ئه‌گه‌ر خوازیاری ببیته مۆسیقاژه‌ن، ببه، ببه، یان ئه‌گه‌ر خوازیاری ببیته شاعیر، ببه،...و ئه‌مه دووهه‌مین جۆری ئازادییه.تۆ لانیكه‌م شادی بگێڕه كاری خۆته، نه كارێ كه به پێی خواستی كه‌سانی دیكه بێ‌و، ئه‌وه ئه‌زموونی منه ئه‌نجامدانی كارێ كه حه‌زی ئه‌وه‌ی كه مه‌زنترین شایی له جیهاندایه.هه‌ر كارێ كه بێ چ كۆمه‌ڵگا په‌سه‌ندی بكا‌و چ په‌سه‌ندی نه‌كا، چ كۆمه‌ڵگا به‌های پێ بدا‌و چ نه‌یدا، چ ئه‌وه‌ی بتوانین له بازاڕدا وه‌ك شتوومه‌ك بیفرۆشین.ئه‌گه‌ر كارێك هه‌یه كه تۆ به توندی حه‌زی ئه‌نجامدانت هه‌یه، كه‌وایه رامه‌وه‌سته، ئه‌نجامی بده‌و هر نرخێك كه پێویستیه‌تی بۆی بده، ته‌نانه‌ت خۆتی له‌و رێگایه‌دا بۆ به‌خت بكه.جۆری دووهه‌می ئازادی ئه‌وه‌یه"ئازادی بۆ"ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی یه‌كه‌م باشتره.مرۆڤ لایه‌نگری سه‌ره‌كییترین جۆری ئازادیی ده‌بێته سیاسه‌توان‌و لایه‌نگری دووهه‌مین جۆری ئازادی شاعیر، نیگاركێش، هونه‌رمه‌ند یان نووسه‌ره.
جۆری یه‌كه‌م نه‌رێنی، به‌ڵام له‌بیرمان بێ‌كه ئه‌وانه دوو رووی دراوێكن.ته‌نانه‌ت یه‌كه‌مین ئازادی واده‌نوێنێ كه ئامانجی هه‌یه. بۆ وێنه ـ سیاسه‌توانێك ده‌ڵێ: ئێمه بۆ ئازادی شه‌ڕ ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌م كۆمه‌ڵگایه، له‌م پێكهاته‌یه، له‌و سیاسه‌تانه ئازاد بین تاكوو كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه بۆنیات بنێین.ئێمه بۆ ئامانجێك خه‌بات ده‌كه‌ین، بۆ بایه‌خێك، بۆ شاری خه‌یاڵییه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌ویش وه‌ها بنوێنێ چونكه نه‌رێنی به ته‌نیا ناتوانێ بوونی هه‌بێ لانیكه‌م ده‌توانێ قسه له ئه‌رێنییه‌كان بكه‌ی.كه‌وایه كۆمۆنیزم له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگای بێ چین پڕوپاگه‌نده ده‌كا.شاری خه‌یاڵی شوێنێكه كه هه‌موو شتێك جوانه شوێنێك كه به‌هه‌شت بۆ زه‌وی هه‌ناردووه.
توێژینه‌وه‌ی وه‌ها شتێك تا كۆتایی درێژه ده‌كێشێ، به‌ڵام ئامانج ده‌بێ بدرێ‌و ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك بۆ ئازادی نه‌رێنی شه‌ڕ ناكه‌ن. كه وابوونه‌رێنی، ئه‌رێنیشی له‌گه‌ڵدایه‌و به پێچه‌وانه‌وه كاتێ ببێته نیگاركێش كۆمه‌ڵگا هاوده‌نگ نیه، كۆمه‌ڵگا وابیر ده‌كاته‌وه كه كارێَكی گێلانه‌یه تۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا خه‌بات بكه‌ی.كه وابوو"ئازادی بۆ"و"ئازادی له"به جۆرێك پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه‌و هه‌ردوو له‌گه‌ڵ یه‌كدا بوونیان هه‌یه.ئازادی راسته‌قینه جۆری سێهه‌مه ـ ئازادی بێ سنووری ئه‌وه چ جۆره ئازادییه‌كه؟ ئه‌وه ئازادی نه بۆ شتێكه نه ئازادی له شتێكه: ته‌نیا ئازادی"موكشا"ئه‌وه‌یه ـ ته‌نیا ئازادی‌و ئه‌م ئازادییه دژی كه‌س نیه‌و نایهه‌وێ داهاتوو دروست بكا، شوێنێك بوونی نیه مرۆڤ ته‌نیا له بوونی سه‌رخۆشه.ئه‌وه بۆ خۆی ئامانجه به‌ڵام په‌ره‌ستنی تۆ ئه‌وه‌یه.
ئێمه ده‌بێ ئازاد بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئازادی له كوێ كۆتایی پێ دێ‌و خۆشه‌ویستی له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كا؟ دووجۆری یه‌كه‌م ئازادی خۆویستانه‌یه‌و"هه‌وه‌سخواز"ه.
جۆری یه‌كه‌می ئازادی"ئازادی له"زۆر نه‌فس په‌ره‌ستانه‌یه، چونكه ده‌بێ دژ به شتێ شه‌ڕ بكا.تووڕه‌یه‌و ده‌بێ زۆر هه‌وه‌سخوازانه كار بكا، ده‌بێ نافرمانی له گۆێڕایه‌ڵی بكا.ده‌بێ تێدا ببا‌و ده‌بێ دژ به دۆخی ده‌سه‌ڵات پیلان بگێڕێ.ئه‌م جۆره ئازادییه پێویستی به هه‌وه‌سگه‌لی مه‌زن هه‌یه.سیاسه‌توانی گیانله‌به‌رێكی جگه له نه‌فس تایبه‌ت نیه.جۆری دووهه‌م ئازادی"ئازادی بۆ"یش رۆڵی هه‌یه به‌ڵام ناسكتر، نه‌رمتر، هێمنتر شاعیریش نه‌فسی هه‌یه به‌ڵام نه‌فسێكی چوان‌و شیرین، نه ئه‌وه‌نده تاڵ وه‌ك جۆری یه‌كه‌م.
ئه‌م دوو جۆر ئازادییه هه‌ردووكیان ئاسته‌نگه‌لێكی هه‌وه‌سانین.به‌ڵام ته‌نیا جۆری سێهه‌می ئازادی "ئازادی په‌تی"نه‌دژبه‌ر‌و نه لایه‌نگره كه هه‌وه‌سی نیه‌و خۆ ویستی تێدا نیه، چونكه ئه‌م جۆره ئازادییه‌ته‌نیا كاتێ رووده‌دا كه نه‌فس له‌نێو چووه‌و بوو بێ هه‌ڵم.جۆری سێهه‌می ئازادی وه‌كوو پێنیار له‌نێو چوونی پێویسته.(دیارده‌ی له‌نێو چوونی هه‌وه‌س)
مرۆڤ ده‌بێ نه‌فس بناسێ تاكوو بتوانێ ده‌ستی به‌و جۆره ئازادییه بگا.ده‌بێ شێوه‌كانی نه‌فس ته‌ماشا بكا‌و ته‌ماشا كردن درێژه بدا پێویست به شه‌ڕ دژ و یان بۆ شتێك نیه.ته‌نیا شتێك پێویسته ـ سه‌رنجدانی نه‌فس‌و رابوون له شێوه‌ی" پراكتیك" نه‌فس‌و هێدێ هێدێ له‌نێوان ئه‌و رابوونه‌یه رۆژێ نه‌فسێكی دیكه‌په‌یدا نابێ.چونكه نه‌فس ته‌نیا له نارابوونیدا ده‌ره‌تانی بوون په‌یدا ده‌كا.كاتێ كه رابوونی بێ نه‌فسه‌كان هه‌روه‌ك تاریكی له‌نێو ده‌چن‌و ئه‌وكات ئازادی راسته‌قینه بوونی ده‌بێ.ئه‌م ئازادییه راسته‌قینه‌و ئه‌و ئازادییه ئه‌وینه‌و ئه‌و ئازادی خواوه‌نده.ئه‌وه ئازادی راستییه‌كانه راستییه‌كی نه‌گۆڕ.له‌و جۆره ئازادییه دایه كه تۆ له خواوه‌ند بوونت ده‌بێ‌و خواوه‌ندیش له تۆدا بوونی هه‌یه‌و ئه‌وكات هیچ جۆره هه‌ڵه‌یه‌ك له تۆ روونادا.
ئه‌وكات ژیانی تۆ نابێ، ئه‌وكات چاودێری هه‌ناسه‌كێشانت ده‌كرێ.ئه‌وكات كه به رێگادا ده‌ڕۆی وه‌ك هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌و ئه‌گه‌ریش دانیشی ده‌بێته شێعر.ئه‌وكات تۆ بۆ جیهان وه‌ك نیعمه‌ت‌و به‌رهه‌می تۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌بێ."ئه‌گه‌ر تۆ كارێكت هه‌یه كه به زۆر حه‌زت لێیه كه په‌ره‌ی پێ بده‌ی، كه‌وایه رامه‌وه‌سته‌و ئه‌نجامی بده‌و هه‌ر نرخێك كه پێویسته بۆی بده‌ی بۆ بده، ته‌نانه‌ت خۆتی بۆ به‌خت بكه"(ئۆشۆ)
نویسنده ـ نیما رضائی وه‌رگێڕان ـ جه‌لال كیشوه‌ردووست
ژێده‌ر:
روزنامه‌ی دانشجویان كرد، شماره 2 خرداد1384
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر