سه‌رده‌می
بڵاو بوونه‌وه‌ی بیری دیموكراتییه‌ت بۆ یه‌كه‌م
جار ناوه‌رۆكی ئه‌م بیرۆكه‌یه ، بانگه‌وازێك بوو به گویی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك درا، كه خۆیان حوكمی خوَیان بكه‌ن ، واتا
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرنه‌ده‌ست ،
بڕیار له چۆنیه‌تی سیسته‌می سیاسی خۆیان بده‌ن
ئه‌م بیر و بانگه‌وازه‌ش له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه
په‌سه‌ندكرا ، بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م
رێبازه له سه‌ر ئه‌رزی واقێع كه‌وتنه
تێكۆشان و خه‌بات كردن ، له هه‌مان كاتدا پرسیارێك خۆی
ده‌سه‌پاند ، كێن ئه‌وانه كه ده‌توانن حوكمڕانی
خۆیان بكه‌ن ؟
ئه‌وانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن ئایا شارنشینه‌ن یان گوندنشین ، یان هه‌موو پێكه‌وه بۆیان هه‌یه له جۆری حوكمڕانی بریار بده‌ن . بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ، نه‌ته‌وه یان میلله‌ت ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بڕیار دانی هه‌بێت كه خۆی حوكمی خۆی بكات ، نه‌ته‌وه پێكه‌وه ده‌توانێت سیسته‌مێكی سیاسی بۆ خۆی هه‌ڵبژیری و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به ئاره‌زو و ویستی خۆی دیاری بكات.
بۆ نموونه شارنشینی پاریس به ته‌نها ناتوانێت سیسته‌می سیاسی و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات ، هه‌روه‌ها شارنشینی سلێمانی یان شارنشینی هه‌ولێر بێ نه‌ته‌وه و گه‌لی كورد ناتوانێ جۆری سیسته‌می سیاسی و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات ، پێویسته ئه‌ڵقه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد گرێ بدرێت ، به گشتی به یه‌كه‌وه تا بتوانن بڕیار له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سیسته‌می سیاسی و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بده‌ن . كه‌واته نه‌ته‌وه گرینگی‌یه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵات و پێشكه‌وتن و دامه‌زراندنی شارستانیه‌ت و مێژوو . له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش نه‌ته‌وه بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێ له لایه‌ن زانا و روشنبیر و فه‌یله‌سووفه‌كانه‌وه له‌م باریه‌وه "هانزكۆن " ده‌ڵێت : نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و كاته‌یه كه كه‌سێك هه‌ست و هۆش و بیری خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ خزمه‌ت كردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌كه‌ی.
پێناسه كردنی هانزكون بۆ نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ، پێویسته هه‌موو كه‌سێك به بیر كردنه‌وه‌یه‌كی راست له هه‌وڵی پاراستنی به‌رژوه‌ندی گشت نه‌ته‌وه‌كه‌ید ابێت و خه‌باتی بۆ بكات له هێرشی دوژمنانی بیپارێزێت و بیر كردنه‌وه‌كه‌ش بۆ درووست كردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی بێت .
هانز كون ده‌ڵێت : مرۆڤ له هه‌موو قۆناغه جیاجیاكاندا پاببه‌ندی خاك و داب و نه‌ریتی خۆیه‌تی ، ئاره‌زووی پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی خۆیه‌تی . له‌و ناوچه‌یه‌ی تێیا نیشته‌جێ بووه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نه‌ته‌وه به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێ هۆكاری مێژووی زیندوه بۆیه هه‌میشه له گۆراندایه.
هانز كون كۆتایی به پێناسه‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌ڵێت : زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان هۆكاری پێك هاتنیان له یه‌ك ناچن .
هۆكاری ره‌گه‌ز و زمان و خاك و داب و نه‌ریت و كه‌له‌توور و كیانی سیاسی و ئائین ، نه بوونی یه‌كێك له‌م هۆكارانه ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م بوونی نه‌ته‌وه‌دا . زۆرینه‌ی زانا ورۆشنبیره‌كان ره‌خنه‌یان له ( هانزكون ) گرتووه هێندێ له سیاسی‌یه‌كان ده‌ڵێن ، سه‌رجه‌م ئه‌و پێناسانه‌ی نه‌ته‌وه ده‌چنه خانه‌ی سنووری ئه‌م دوو رێبازه :
رێبازی یه‌كه‌م : ـ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بنچینه‌ی كار و چالاكی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ستدرا به كۆمه‌ڵێكه‌وه . واتا جیهان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بۆته سه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له یه‌كتر ، جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان دا ته‌نیا هۆكاری جوغرافی‌نی‌یه . چه‌ند هۆكاری تر هه‌ن نه‌ته‌وه‌كان له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه وه‌ك : زمان ، ئاره‌زوه‌كان ، كه‌سایه‌تی . ئه‌م جیاوازیانه‌ش له سه‌رووی ئاره‌زوه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵن . زانای ئاڵمانی‌هیرده ( herder ) خاوه‌نی ئه‌م رێبازه بوو .
لایه‌نی شارستانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی به هۆكاری بنچینه‌یی و ئه‌ساسی و زۆر گرنگ داده‌نا بۆ دروستكردنی ئه‌م ( كیان )ه پشتیوانی كردنی خه‌ڵكه له ( كیان ) كه بێ گوێ‌دا نه‌بوونی شارستانی یان نه بوونی . به پێی ریبازی دووهه‌م له دووتوێی ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه بڕیارده‌ر بۆ بوونی ( كیان )یه‌كی سیاسی بۆ كوَمه‌ڵێكی دیاریكراو هۆكاری ئیراده‌ی گشتی‌یه . ئه‌مه‌ش ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه به گشتی ، ئه‌م رێبازه سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی‌تر بۆ بوونی نه‌ته‌وه به پله‌ی دووهه‌م دا ده‌نێت ، خاوه‌ن ئه‌م رێبازه ده‌ڵێت ( پاش دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هۆكاری ئیراده‌ی گشتی دیار و به‌رچاوتر ده‌بێت ) ، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی رێبازی یه‌كه‌مه‌وه‌یه . كه ئیراده‌ی كۆمه‌ڵ به هۆكارێكی پله دوودا ده‌نێت بۆ درووست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی .
وشه‌ی نه‌ته‌وه له لاتینی دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وشه‌ی (NASCOR) ئه‌م وشه‌یه‌ش ئاسانترین واتا ده‌به‌خشێ ، كه‌به واتای ( من له دایك بووم ) دێت وشه‌ی میلله‌ت ( نه‌ته‌وه ) و بیری نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك چه‌ند زاراویه‌كی نویی ئه‌م سه‌رده‌مه به كار دێ و سه‌رچاوه‌یان گرتووه . جیاوازی له ره‌وشت و هه‌ڵسوو كه‌وتی میلله‌تان له یه‌كتر بۆته هۆی جیاوازی تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی نه‌ته‌وه هه‌ر میلله‌تێك به شێوه‌یه‌كی جیاواز له وشه‌ی نه‌ته‌وه ، تێده‌گات و كاری پێ ده‌كات ، بۆ نموونه ده‌ركه‌وتن و گه‌شه كردنی نه‌ته‌وه‌ی ئا‌مریكا ته‌واو جیاوازه له چۆنییه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه كردنی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا هه‌ر وه‌ك جیاوازی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسه‌یی له نه‌ته‌وه‌ی ئینگلیزی .
تێگه‌یشتن و حاڵی بوون و لێكدانه‌وه له وشه‌ی نه‌ته‌وه له سه‌رده‌می بیسمارك دا جیاوازه له سه‌رده‌می هیتلێر ، ئه‌مانه‌ش وایان كردوه ، كه جیاوازی له نێوان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رده‌می كۆن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رده‌می نوێ دا هه‌بێت و جیاوازی له جۆری جووڵانه‌وه‌كانیان دا هه‌بێت ، به واتایه‌كی دیكه جۆری لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی نه‌ته‌وه له گه‌ڵ بزووتنه‌وه و جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هاو ته‌ریب ده‌بن له هه‌ر سه‌رده‌مێكد ا ، گه‌شه كردن به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، هۆكاری گه‌شه كردن و به‌ره و پێش چوونی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه و پێوه‌ندیه‌كی بابه‌تی له نێوانیان دا هه‌یه . تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی له زاراوه‌ی نه‌ته‌وه به پێی كات و شوێن گۆرانكاریه سروشتی و جوغرافی‌یه‌كان ده‌گۆرێت ، ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته و خۆ و كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی .
وشه‌ی نه‌ته‌وه وه‌ك زاراوه‌یه‌كی نوێ و به كار هێنانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له ناو میلله‌تان به واتای هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری ، خۆشه‌ویستی بۆ میلله‌ت ، كار كردن و وفاداری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی دێت ، له كۆتای سه‌ده‌ی ( 18 ) هه‌ژده‌هه‌م و شان به شانی شۆرشی فه‌رانسه وشه‌ی نه‌ته‌وه به مانای هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری و تێكۆشان و خه‌بات كردن دێت . وشه‌ی نه‌ته‌وه له پێش سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م پێی ئاشنا بوون و به كاریان هێناوه به‌ڵام نه‌ك وه‌ك هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، پێناسه كردنی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به واتای خۆشه‌ویستی بۆ خاكێكی هاوبه‌ش و زمانێكی هاوبه‌ش و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش و ئاره‌زووی سه‌ر به خۆی سیاسی و پاراستنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه و بڕوا بوونی تاكه‌كه‌س ، كه هه‌رگیز بێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ژیان نا برێته سه‌ر .
چۆنیه‌تی پێكهاتنی نه‌ته‌وه :
گه‌شه كردنی زانستی ئابووری پێوه‌ندیه‌كی دیار و به‌رچاوی هه‌یه له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه دا ، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی درووست بوونی له بناغه دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كار و چالاكی سیاسی ، له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه شێوازی په‌سه‌ند كراوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له پێناو رێكخستنی ژیانێكی سیاسی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیر كه‌ران له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ دانه بۆ پته‌و كردنی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵ .
رێگاكانی درووست بوونی نه‌ته‌وه :
رێگای یه‌كه‌م : ـ ده‌وڵه‌ت هۆكاری درووست بوونی نه‌ته‌وه‌یه ، واته نه‌ته‌وه به هۆی ده‌وڵه‌ته‌وه پێك دێت ، وه‌ك ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌وی ، ده‌وڵه‌تی ئینگلیزی ، و هۆلندی و ئیسپانیایی واته بوونی ده‌وڵه‌ت پێش درووست بوونی نه‌ته‌وه بووه پاشان هه‌موو بوون به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی .
رێگای دووهه‌م : ـ جه‌نگ و شه‌ڕ و ناكۆكیه‌كان بوون به هانده‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ درووست بوونی نه‌ته‌وه ، واتا هێندێ نه‌ته‌وه له ئه‌نجامی جه‌نگ و شه‌ڕ و ناكۆكیه‌كان پێكهاتوون وه‌ك لهستان .
رێگای سێهه‌م : ـ رێگای ته‌بای و هاوكاری ، به پله‌یه‌كی گه‌وره بیری روشنبیری ، واته چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به رێگایه‌كی سیاسی وه‌ك درووست بوونی نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمانی و ئیتالیایی .
راوبۆچوونی‌جیاوازله‌سه‌رپێكهاته‌ی نه‌ته‌وه :
1. هێندێك له زانا و پسپۆڕان واده‌بینن ، كه پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رهه‌م و چالاكیه‌كانی مرۆڤ و هۆكاره بابه‌تی‌یه‌كان و بیر و هۆشی مرۆڤ .
2. هێندێك له زانایان واده‌بینن كه نه‌ته‌وه ده‌ستكردی خودایه .
له راستیدا هۆكاری پێك هاتنی نه‌ته‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هوشیاری و روشنبیری مرۆڤ و كار و چالاكیه‌كانی نیشته‌جێ بوون ، درووست بوونی نه‌ته‌وه نوێیه‌كان له ئه‌نجامی تێكه‌ڵاو بوونی ره‌گه‌زه‌كانه‌وه بووه ، ئه‌م ره‌گه‌زانه‌ش هاوبه‌ش بوون ، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به یه‌كه‌وه ژیاون ، وه‌ك له پێشدا باسمان كرد كه ڕا و بۆچوون و ڕێباز زۆرن له سه‌ر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه وه‌ك :
1. درووست بوونی نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزێك له سه‌ره‌وی سروشته‌وه .
2. هێندێكیان ده‌ڵێن درووست بوونی نه‌ته‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاو و هه‌وا یان بۆ خاك یان بۆ سنوورێكی سروشتی .
3. ره‌وشی ده‌روونی و مادی مرۆڤ بۆته هۆی درووست بوونی نه‌ته‌وه ، ڕگه‌ز ، هۆز ، خۆێن .
4. پێداویستی‌یه ئابووریه‌كان .
5. به‌رقه‌رار بوونی ئه‌من و ئاسایش و كاری سیاسی ، تێكۆشانی بێ وچان له پێناو مانه‌وه دا ، ئاره‌زوو كردنی ده‌سه‌ڵات له رێگای خه‌باته‌وه بۆته هۆی درووست بوونی نه‌ته‌وه .
6. زمانی هاوبه‌ش فاكته‌رێكه بۆ یه‌كخستنی نه‌ته‌وه .
7. پێداویستی‌یه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان .
8. مێژووی هاوبه‌ش ، هه‌موو نه‌ته‌وه یه‌ك به‌رهه‌می مێژووی هاوبه‌شی خۆیه‌تی .
جۆره‌كانی په‌یدابوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی:
به پێی بۆچوونی زانایان و پسپۆران ، نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی به چوار شێوازی جیاواز و له كات و له شوێنی جیاواز دا له جیهاندا سه‌ری هه‌ڵداوه .
1. نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی ، كه خاوه‌ن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژن ، له ناو هێزی ده‌وڵه‌تدا گه‌شه‌ی كردوون هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی‌یان په‌یدا كردووه .
2. نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ووڵاتانه‌ی ، كه خاوه‌ن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌و تۆ نین له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه بوونی خۆیان سه‌لماندوه و خاوه‌ن زمانێكی هاوبه‌شن .
3. نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ی خاوه‌ن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش و له ناوچه‌یه‌كی هاوبه‌ش نین . به‌ڵام ئائین وه‌ك هۆكارێكی بنچینه‌یی و كاریگه‌ر ده‌وری هه‌یه له په‌یدا بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی .
4. نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كرا‌و و ژێر ده‌ستن به‌رهه‌ڵستی داگیر كه‌ران ده‌كه‌ن و داكۆكی له خۆیان و نیشتمان خاكیان ده‌كه‌ن وه‌ك دونیای سێهه‌م .
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه خاڵی یه‌كه‌م و چواره‌م ده‌وڵه‌ت یان نیشتمان پاڵپشت و هانده‌رن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی .
خاڵی دووهه‌م و سێهه‌م نه‌ته‌وه فاكته‌ری سه‌ره‌كی‌یه بۆ درووست بوونی ده‌وڵه‌ت . پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت پێوه‌ندیه‌كی بابه‌تی و مه‌وزوعییه . گه‌شه كردنی نه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌ت .
رووی راستی نه‌ته‌وایه‌تی :
هێندی له ماركسیسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دان به‌و راستیه‌دا ده‌نێن ، كه له پێشا به چاوێكی سووكه‌وه ته‌ماشای نه‌ته‌وه‌یان ده‌كرد ، كه نه‌ته‌وایه‌تی كارێكی نه‌گونجاو و دوور له واقێعه‌وه‌یه ، بیری نه‌ته‌وایه‌تی بیری سه‌رمایه‌داری‌یه ، هه‌ڵوێستی ماركسیسته‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو كه سه‌رقاڵی بانگێشكردنی دیكتاتۆری پرۆرلیتاریا بوون ، ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌مان كرد ، كه پێوه‌ندیه‌كی بابه‌تی و مه‌وزوعییه ، بۆیه لێره‌دا پێویستی ڕا و بۆچوونی ماركسیسته‌كان بزانین له سه‌ر ده‌وڵه‌ت . لنیین ده‌ڵێت : چینی بۆرژوازی سه‌رمایه‌دار داكۆكی زۆر له ده‌وڵه‌ت ده‌كات گوایه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تێكی ئازاده و ئه‌ركی داكۆكێكردنه له به‌رژوه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه به گشتی . هێندێ له نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌كان شان به شانی بۆرژوازی‌یه‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن ، تێده‌كۆشن بۆ له ناو بردنی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پشتگیری له ده‌وڵه‌تی ئێستا ده‌كه‌ن . ئێمه واده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی راسته و خۆ به سه‌رمایه‌داریه‌وه گرێدراون و له ژێر سایه‌ی ئه‌وان دا ده‌ژین ئه‌و كه‌سانه‌ن به‌رژوه‌ندیان به‌نده به به‌رژوه‌ندی سه‌رمایه‌داری‌یه‌وه ، به پڕوپاگه‌نده‌ی بۆرژوازیانه فریودراوه‌ن ، له راستی دا ئه‌مانه له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه دژی بیر و بۆچوونی سۆسیالیستی ته‌یار كراون . ئه‌ركی ئێمه‌یه به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه دژی ئه‌و پڕ ِو پاگه‌نده نا ڕاستانه تێ‌بكۆشین .
لینین ده‌ڵێت : ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئه‌گه‌ر كۆماریش بن ( دیموكراتی ) هیچ شتێك نی‌یه ، ته‌نها ئامرازێكی ده‌ستی سه‌رمایه‌دارانه بۆ سه‌ر كۆتكردنی چینی كرێكاران . لینین ده‌ڵێت : ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری به هه‌ر ره‌نگ و روخسارێك یان به هه‌ر جۆره بیر كردنه‌وه‌یه‌ك خۆی نیشان بدات ، به راده‌یه‌ك به دیموكراتی خۆی بنوێنێ له ناوه‌رۆك دا پارێزه‌ری خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی‌یه و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنانه ئه‌مه‌ش سروشتی سه‌رمایه‌داره ، له لایه‌ك هه‌وڵی كۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی تایبه‌تن ، له لایه‌كی‌تره‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تێكرای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له ژێر ده‌سه‌ڵات و ركێفی خۆی كۆ كاته‌وه ، واتا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ته‌نها ئامرازێكه بۆ سه‌ركوتكردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه ، ئێمه به‌ر په‌رچی هه‌موو ئه‌و جۆره بۆچوون و خاوه‌ن ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌ده‌ینه‌وه كه پێان وایه ده‌وڵه‌ت مانای یه‌كسانی گشت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه ، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌وساندنه‌وه له كایه‌دا بێت ، جێگایه‌ك بۆ یه‌كسانی گشتی له گۆڕێ نابێت .
هێندێك له نووسه‌ران و پسپۆڕان به شێوه‌یه‌كی جۆراوجۆر ناوه‌رۆكی نه‌ته‌وایه‌تی شیكردۆته‌وه ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی‌تر مه‌فهوومی ده‌گۆرێت ، پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات به خه‌ڵكانه ده‌وتران نه‌ته‌وه ، كه هه‌موو هۆكار و فاكته‌ری نه‌ته‌وه‌ی تێدا بوایه .
نووسه‌ری فه‌رانسه‌وی ئه‌رنست رێنان نه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات ( رۆحه‌وه له جه‌سته‌دایه ) واتا ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه پێوه‌ندیه‌كی رۆحی‌یان پێكه‌وه هه‌یه و به یه‌كه‌وه گرێدراون له یه‌ك ناوچه‌ی دیاریكراو دا ، پێویسته قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراویان هه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا به‌ره‌و گه‌شه كردن و پێشكه‌وتن و ته‌كاموڵ بۆۆن بڕوات .
سرووشت ونه‌ته‌وایه‌تی :
له كۆتای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م د ا قه‌شه‌ی فه‌رانسه‌وی ( بۆسی ) له كتێبی موقدس دا ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له مرۆڤ ده‌خوازێ ئه‌و خاكه‌ی ، كه كۆیان ده‌كاته‌وه له سه‌ری ده‌ژین خۆشیان بوێت .
له سه‌ده‌كانی حه‌ڤده و هه‌ژده‌هه‌مدا نه‌ته‌وایه‌تی‌یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ نیشتمان و ئاو و هه‌وا و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافی .
مونتسكیو ده‌ڵێت : سروشت و ئاو و هه‌وا رۆحی یاسا له ناو كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌دا ده‌خوڵقێنێ .
فه‌یله‌سووف ( هارده‌ر ) وا ده‌بینێ سروشت و ئاو و هه‌وا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسن له گه‌شه كردنی نه‌ته‌وایه‌تی .
سێر هنڕی مین 1822 ـ 1882 ده‌ڵێت : ئه‌و خاكه‌ی مرۆڤ و به‌شه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته خۆ ، له خێزان گه‌وره‌تره هۆكاری به یه‌ك به‌ستنه‌وه‌یه . ئه‌م جۆره بۆچوونانه ده‌ورێكی كاریگه‌ر و ئیجابی خستۆته سه‌ر جۆری بیر كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به گشتی ، هاندانێكه بۆ نزیك بوونه‌وه له داموو و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ی سۆزی خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمانیان ، ئه‌مه‌ش له خودی خۆیدا به‌رز بوونه‌وه‌ی هوشیاری سیاسی‌یه و په‌یدابوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه .
رۆشنبیری ونه‌ته‌وایه‌تی :
نه‌ته‌وه ته‌نها به‌رهه‌می سروشت نی‌یه یان یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی له نه‌ته‌وه‌دا هه‌بێت ، به‌ڵكوو چه‌ندین هۆكاری گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتر له بوونی نه‌ته‌وایه‌تی‌دا هه‌ن ، به‌رهه‌می رۆشنبیری و حوكمرانی و دامه‌زراوه‌كانن ، له گه‌ڵ باردۆخی ئابووری و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندی‌یه‌كانی ناو خێزان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كردن و خۆراك و ته‌ندروستی و ئاو و هه‌وا ، ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ په‌یدا كردنی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مجۆره تایبه‌تمه‌ندیانه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك به‌شداری له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكات له پێكهێنانی میلله‌ته‌كه‌ی ، هه‌ر یه‌ك به پێی توانا له هه‌وڵی كۆ كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بێت ، چالاكی و تێكۆشان و هه‌وڵدان له كه‌سێكه‌وه به پێی توانا ڕاده‌ی رۆشنیبیری بۆ كه‌سێكی‌تر ده‌گۆرێت .
زۆر كه‌س بڕوای ته‌واویان وایه ، كه باردۆخی ئابووری یان زمانی هاوبه‌ش یان پێدا ویستیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی یان مێژووی هاوبه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان فاكته‌ری بنچینه‌یین و به‌ر پرسن به پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، ئه‌م جۆره بۆچوونه‌ش نزیكه له راستیه‌وه به‌ڵام هۆكاره‌كانی به گشتی ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌بینن بێ دابرَان له یه‌ك ، واتا نه‌ته‌وایه‌تی به‌رهه‌می هۆكاره‌كانی مێژوو ، ئابووری ، سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و مرۆڤایه‌تین .
هه‌روه‌ها شه‌ڕ به‌شێكه له كاری سیاسی و درێژه دانه به سیاسه‌ت ، كاری ڕامیاریش هه‌وڵدانه به گه‌یشتن به ئامانج و ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵاتیش خۆی له خۆیدا مانای درووست بوونی نه‌ته‌وه‌یه و هۆكارێكه بۆ به هێز كردنی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی . هێندێك له فه‌یله‌سسووفه‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م زۆر له وه قووڵ تر ده‌رواننه شه‌ڕ له په‌یدا كردنی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی‌دا فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی ( تریشكه ) ده‌ڵێت : له چه‌ند مناسه‌به‌یه‌كدا ئه‌مه‌ی دووباره كردوه‌ته‌وه شه‌ڕ نه‌ته‌وایه‌تی درووست ده‌كات .
فه‌یله‌سوف ( جیز ) 1787ـ 1874 یه‌كێك بوو له سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده ده‌ڵێت : ( یه‌ك بوونی نه‌ته‌وایه‌تی له كاتی شه‌ڕ و پێكدادان و دوژمنایه‌تی په‌یدا ده‌بێت و هه‌ستی ده‌كرێت ) ، گوێڕایه‌ڵی تاكه‌كه‌س بۆ كۆمه‌ڵ و به‌رز بوونه‌وه‌ی رق و كینه بۆ دوژمنان له كاتی شه‌ڕ و ناكوَكیه‌كاندا په‌ره ده‌ستێنێت ، له كاتی شه‌ڕ و دوژمنایه‌تیدا مرۆڤ له لایك خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی زیاد ده‌كات و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بێت و له لایه‌كی‌تره‌وه رق و كینه و دوژمنایه‌تی بۆ نه‌یارانی په‌ره ده‌ستێنێ .
( داروین ) ، كه باسی بیری ناكۆكی له پێناو مانه‌وه دا ده‌كات و ده‌ڵێت : ( نه‌ته‌وایه‌تی له نێوان ناكۆكیه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت ) بیرۆكه‌كه‌ی داروین له‌وه وه هاتووه نه‌ته‌وایه‌تی كاتێك درووست ده‌بێت كه لایه‌نی سه‌ربازی به هێز ده‌بێت به بۆچوونی ئه‌م بێ هێزی و لاوازی هێزی سه‌ربازی ده‌بێته هۆی‌یه‌كی گرنگی نه‌مان و تیا چوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی .
( هینری هاوزه‌ر ) مێژوو نووسێكی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسه‌یه ، كه باسی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت : تێكۆشان و خه‌باتی چه‌كداری له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌وه ، بۆته هۆی په‌یدا بوونی نه‌ته‌وایه‌تی ، هه‌ر وه‌ها ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ران شێوه‌یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی‌یه له نێشتمان په‌روه‌ری ، واتا ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌مان كاتدا هه‌ستێكی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به دوژمن په‌یدا ده‌بێت....
زمانی هاوبه‌ش یه‌كێك له هۆكاره بنچینه‌یه‌كانی په‌یدا بوونی نه‌ته‌وایه‌تی داده‌نرێت . ده‌بینین زمان گۆڕانی به سه‌ر دادێت هه‌ر وه‌ها گه‌شه ده‌كات و ده‌ژیت و ده‌مرێت ، هیچ كاتێك راوستاو نه‌بووه و نابێت یان به شێوه‌یه‌كی ره‌ها بمێنێته‌وه وه‌ك خۆی ، ده‌شێت مرۆڤێكی ئینگلیزی سه‌ده‌ی بیسته‌هه‌م له زمانی مرۆڤێكی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م حاڵی نه‌بێت یان قورسبێت ، زمانی قسه كردن و نووسینی فه‌رانسه‌وی ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌لێك جیاوازتره له زمان و نووسینی سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م . له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جیاوازیانه كه هه‌ن ده‌كرێت گشت زمانه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ یه‌ك ڕه‌گه‌ز و سه‌رچاوه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو زمانه‌كان له یه‌ك كات و ساتا په‌یدا نه‌بوون و تێكه‌ڵاوی زمانه‌كانی پێش خۆیان بوون و له یه‌كتر جیا نه بوو نه‌ته‌وه و زمانی‌تریان لێ په‌یدا بووه .
زۆر جار زمانی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست به‌ره و نه‌مان چووه ، به هۆی سه‌پاندنی زمانی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست و داگیر كه‌ره‌وه ، به زه‌بری زۆرداری ، زمانی نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته كه بووه به زمانی ره‌سمی و قسه و نووسراوه‌ی پێ كراوه ، زۆر له رێژیمه پادشایه‌تی‌یه‌كان یان كۆماریه‌كان زمانی ره‌سمی ده‌سه‌پێنن به سه‌ر نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كاند ا . ئه‌ویش به زه‌بری هێزی سه‌ربازی و ئاگر و ئاسن و هه‌ڕشه كردن وای كردووه كه ئه‌و گه‌له به زمانی داگیر كه‌ر بنووسێ و قسه بكات و بخوێنێ و مامه‌ڵه‌ی پێ بكات ، زمانی ناوچه‌یی هیچ جۆره جیاوازیه‌كی ئه‌و تۆی نی‌یه گه‌ر له مێژووی ئه‌و زمانه بكۆڵنه‌وه ، زمانی ناوچه‌یی ئه‌وه‌یه مرۆڤ له نێوان كۆمه‌ڵێك له دایك ده‌بێت و فێری ئه‌و زمانه ده‌بێت كه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پێ ده‌ده‌وێن و ده‌توانێت به كاری بهێنی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی .
ئه‌م زمانه زمانی خێزانی ئه‌و منداڵه‌یه ، كه له ناو ئه و خێزانه دا فێری ده‌بێت و به كاری ده‌هێنێ و له هه‌مان كاتدا زمانی گه‌ڕه‌ك و ده‌ور و پشتی منداڵه‌كه‌یه ، بڕوا ده‌هێنێ كه ئه‌و زمانه زمانی تایبه‌ته به خۆی ده‌توانێت خه‌ڵكی‌تری پێ حاڵی بكات و لێیان حاڵی ببێت . به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به زمانی ئه‌و قسه ده‌كه‌ن ، له هه‌مان كات دا قورسی یه‌ك ده‌بینێ له تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی زمانێكی‌تر بكار ده‌هَێنن . ئه‌م تێگه‌یشتنه ده‌بێته هه‌ستێك بۆ درووست بوونی پێوه‌وندیه‌كی به هێز له نێوان خۆی و كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ، به تایبه‌تی له ناو یه‌ك نیشتمان دا ، به‌م جۆره ده‌بینین زمان بۆته فاكته‌رێك بۆ به‌رز كردنه‌وه و گه‌شه كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ مرۆڤ له ناو نیشتمانه‌كه‌ی دا . ماركسیسته‌كان له ناویان دا ( ستالین ) و ( كارل كاوتسكی ) زمان به یه‌كێك له فاكته‌ره بنچینه‌یه‌كان داده‌نێن بۆ پێكهێنانی نه‌ته‌وه ، له هه‌مان كاتدا جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان دا ده‌كات....
نه‌ته‌وه له‌م فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت : ـ
1. زمانێكی هاوبه‌ش
2. زه‌وی هاوبه‌ش
3. مێژوویه‌كی هاوبه‌ش ( كه‌لتور و رووناكبیری خه‌بات )
4. هه‌ست به بونی خۆی بكات وه‌ك نه‌ته‌وه
5. رۆشنبیری هاوبه‌ش
6. ئائین ئه‌م بۆچوونه‌ی ستالین و كارل كاوتسكی له گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی نازیه‌كانی ئاڵمانی یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌وانیش نه‌ته‌وه ده‌گرێنه‌وه بۆ ڕه‌گه‌ز وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌وری له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌دا ، ئه‌م بۆچوونه‌ش به خاوه‌ن تئۆری بابه‌تی ده‌ناسرێن ، تئوری دووهه‌م هه‌یه به ناوی تئوری كه‌سایه‌تی له فه‌رانسه و ئیتالیا په‌یدا بووه ، هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ته‌وه به پێوه‌رێكی كه‌سێتی دیاری ده‌كات ، ئاره‌زووی به یه‌كه‌وه ژیان هاوبه‌شی ، هستان به هاوكاریكردن له نێوان تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵ له پێناو ژیانێكی ئاسووده و به‌ختیاردا ، له پێناو ئامانجێكی هاوبه‌ش دا ئاماده‌یه بۆ قوربانی له كاتی پێویست دا .
( فێردزمرن ) یه‌كێك بوو له رۆشنبیره ئینگلیزیه‌كان و شاره‌زا بوو له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت دا ، بڕوای وابوو ، ده‌یگوت ( گیانی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌نها هێزه كه ده‌توانێت ڕێزی كه‌سایه‌تی بپارێزێت و بۆی په‌یدا بكات .
زانای ئامریكائی فرانزیوس ( 1885 ـ 1943 ) بڕوای وابوو كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به خۆشه‌ویستی و به‌شدار بوون له پرۆسه‌ی رۆژانه و بیر كردنه‌وه ده‌بێت ، مرۆڤ به ئازادی بۆی روون ده‌بێته‌وه كه چه‌نده چالاك و لێهاتووه .
له‌م نێوه‌دا ، زۆرینه‌ی نووسه‌رانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و سه‌ده‌ی سه‌رووتر بڕوایان وابوو كه نه‌ته‌وایه‌تی پێداویستیه‌كی زۆر گرێنگه بۆ بیر كردنه‌وه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆیه مرۆڤ به ته‌نها و دوور له نه‌ته‌وه‌كه‌ی هیچ نی‌یه ، نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر زاری هێندێ له زانا و رۆشنبیرانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م هاتووه ، به‌ڵام هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا په‌ره‌ی سه‌ند ، پێش سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م زۆرینه‌ی خه‌ڵكان هه‌ستیان به خۆشه‌ویستی كڵێسه و پابه‌ند بوونیان به ئاین و پاشاوه بووه ، یا خوود خۆشه‌ویستی چین و ناوچه و گوند و شاره‌كه‌ی بووه ، ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستیه به هێزتر بووه و له خۆشه‌ویستیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی هاوبه‌ش تێروانیان نه‌بوو له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان له رێگای بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌وه بێت .
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له رێگای شه‌ر ِو شۆڕشه‌كانه‌وه بوو ، ساڵانی 1792ـ 1851 شه‌ڕ و داگیر كردن په‌ره‌ی سه‌ندبوو و كوشتن و كۆشتار و چه‌وسانه‌وه و ناحه‌قی له‌و په‌ڕی دا بوو . كاولكردن و سووتاندن و ماڵ وێرانی و داگیر كردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك له لایه‌ن داگیركه‌ره‌وه بوو به هانده‌رێك بۆ قوربانی و فیداكاری له پێناو خۆ پاراستن و مانه‌وه و داكۆكی كردن له خاك و نیشتمان ، ئه‌مه‌ش بوو به هه‌ڵویستی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه به گشت چین و تۆێژه‌كانه‌وه ، رزگار بوون له چه‌وسانه‌وه و ئازاد كردنی نیشتمان له ده‌ست داگیركه‌ران پێویستی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه كه تێدا گشت چین و تۆێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شداربن ، هه‌ڵوێستی گه‌لانی ژێرده‌ست كه نیشتمانه‌كه‌یان له لایه‌ن ( ناپلئون )ه‌وه داگیر كرا بوو هه‌ڵوێستێكی سیاسی رووبه‌رووی داگیركه‌ر ده‌بووه ، چه‌وسانه‌وه و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و نفووزی داگیركه‌ر به زه‌بری كوشتن و بڕین ببوه‌هانده‌رێك ، بۆ چاندنی ڕق و كینه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ناخی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ر ئه‌مه له لایه‌ك ، له لایه‌كی‌تره‌وه هۆكارێكی بنچینه‌ییه بۆ گه‌شه كردنی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ناخی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها به‌رنگار بوونه‌وه پاراستنی سه‌روه‌ت و سامان جووڵانه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی به خۆوه گرت ، بڕوا بوونی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به نه‌ته‌وایه‌تی ، وه‌ك ڕێبازێك هه‌موو چه‌مكی ژیانی گرته به‌ر چوونكه شه‌ڕ و داگیر كردن له لایه‌ن هێزه زاڵه‌كانه‌وه ، میلله‌ت یان نه‌ته‌وه رووبه‌روی یه‌ك ئه‌رك ده‌بوونه‌وه ئه‌ویش داكۆكی كردنه له خۆ و نیشتمان له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانیدا .
بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی لهستانی ، یوونان ، هوله‌ندی به هه‌مان شێوه هه‌نگاوی‌نا . ده‌ربڕینی سۆز و خوشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانیان شێوازێكی نوێ به خۆوه گرت ئه‌وش له مه‌ودای ڕێبازێكی نوێ‌دا بنیات ده‌نرا ، له پێناوی ژیانێكی ئاسووده و به‌ختیار ، له سه‌ر بنه‌مای ڕزگار بوون و ئازاد كردنی نیشتمان ، هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی ، هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژوه‌ندی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی .
تێروانینی ماركسیسته‌كان بۆ نه‌ته‌وایه‌تی : ـ
شۆڕشی پیشه‌سازی هۆی سه‌ره‌كی گۆڕانكاریه‌كان بوو له مێژوودا له لایه‌ن و پاڵپشتی چینی ناوه‌راست بوو و بۆ به‌ر فراوان بوونی ده‌سه‌ڵات و نفوز به ڕێگای داگیر كردن و تاڵان كردن ، له لایه‌كی تره‌وه بوو به هۆی درووست بوونی چینێكی نوێی هه‌ژاری بێ ده‌سه‌ڵات ، كه له زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێكهاتووه ، ئه‌ویش چینی كرێكاره چینێكی كه‌می ده‌وڵه‌مه‌ند ، خاوه‌ن نفووز و ده‌سه‌لاتێكی زۆر له گه‌ڵ چینێكی زۆرینه‌ی هه‌ژاری بێ ده‌سه‌ڵات ، زه‌مینه‌ی ململانێ و ناكۆكی بێ سنوور له نێوانیان دا به‌رپا بووه .
ئه‌م جیاوازیه‌ش له نێوانیاندا كاری كردۆته سه‌ر جۆری بیر كردنه‌وه‌یان دوو تئۆری به خۆوه گرتووه ، كه هه‌میشه دژ به‌یه‌كن : تئوری یه‌كه‌م تئوری سه‌رمایه‌داری‌یه دووهه‌م تئوری سوسیالیستی‌یه . ئێمه نامانه‌وێت لێره‌دا به درێژی باسی بیری سوسیالیستی بكه‌ین ته‌نها ده‌مانه‌وێت بزانین ڕا و بۆچوونی سوسیالیسته‌كان ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چی‌یه ؟
ماركسیسته‌كان بڕوایان به نه‌ته‌وایه‌تی نی‌یه و دژایه‌تی ته‌واوی ده‌كه‌ن ، ده‌ڵێن نه‌ته‌وایه‌تی ته‌نها ده‌سكردی بۆرژوازی‌یه ، واته داهێنانی چینی ناوه‌ڕاسته ، مه‌به‌ستیان له‌م داهێنانه‌ش دوو خاڵه ، یه‌كه‌م به هێز كردنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی‌یان ، واتا سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی‌یان به سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ، دووهه‌م به كار هێنانی ناوی نه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی پر ِله سۆز و خۆشه‌ویستی ، پشتگیری كردنه له شه‌ڕ و داگیركردنی نه‌ته‌وه‌ی‌تر ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا زیاد كردنی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رمایه‌داریه ، دژایه‌تی كردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له لایه‌ن ( ماكس ، ئینگلسه )وه له‌وه‌وه هاتووه كه ده‌ڵێت ( له راستیدا جیهان به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی جیاجیادا دابه‌ش نه‌كراوه ، به‌ڵكوو به سه‌ر چینه‌كاندا دابه‌ش كراوه ، پێویسته چینی كرێكاران یه‌ك گرن و دژی چینی بورژوازی خه‌بات بكه‌ن له پێناو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بێ گوێ دانه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌یان ، لێره‌وه دروشمی ( كرێكارانی جیهان یه‌كگرن ) به‌رز بووه .
ماركسیسته‌كان كه باس له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن ده‌ڵێن : حكوومه‌ت هیچ جۆره ئه‌ركێكی نی‌یه ته‌نها پاراستنی به‌رژوه‌ندی چینی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت بۆیه ئه‌م چینه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكوومه‌تیان پێكهێناوه .
پێویسته ماركسیسته‌كان كار بۆ یه‌كسانی بكه‌ن و هه‌وڵی نه‌مانی جیاوازی چینایه‌تی بده‌ن ، پێویستی به حكوومه‌ت نه‌بێت ئه‌م سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت به یه‌ك كۆمه‌ڵ ، بێ جیاوازی چینایه‌تی . به ڕا و بۆچوونی ماركسیسته‌كان ته‌نها ڕێگا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و به‌شه‌ریه‌ت به یه‌كه‌وه پێوه‌ندی چینایه‌تی‌یه ، بوَیه بیر و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌د ده‌كاته‌وه و به ڕه‌وای نبینێ ، له به‌ر ئه‌وه‌ی به بیرێكی بۆرژوازیانه‌یه كۆتای پێ دێت ، به كۆتای هاتنی چینی بورژوا ، كۆتای پێهاتنی ئه‌م چینه‌ش به یه‌ك گرتنه‌وه‌ی چینی كرێكاران له جیهان دا ده‌بێت بێ گوێدانه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی .
نه‌ته‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد :
مێژووی كۆن كه زانایانی سروشت په‌سه‌ندیان كردوه و قۆرئانی پیرۆزیش لایه‌نگری لێده‌كات و ده‌ڵێن توَفانی نۆح له ئاسیای بچووك رووی داوه ، كه‌شتیه‌كه‌ی نوح له سه‌ر چیایه‌ك گه‌یشتۆته وشكانی ، كه به چیای ( جوودی ) ناوبراوه . ئه‌م چیای جوودی‌یه له كوردستانه ، مرۆڤه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ند كۆمه‌ڵێكیان پێكهێناوه و به ده‌ور و پشتدا بڵاو بوونه‌ته‌وه ، جیاوازی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی ، كه تێدا جێگر بوون كارێكی زۆری كردۆته سه‌ر ره‌نگ و روخسار و زمانیشیان ، چه‌ندین شێوه‌ی زمانیشی لێ كه‌وتوَته‌وه ، له نێو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا چه‌نده‌ها له‌قیان لێ بۆته‌وه ، ئه‌م نیشته‌جێبوونه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێك له‌مه وبه‌ر ، نه گه‌مارۆی ده‌وڵه‌تانی به هێزی وه‌ك كلدانی و ئاشووری و رۆم ، نه هێرشی داگیركه‌رانی عه‌ره‌ب و شاڵاوی جیهانی ئه‌ستوونی مه‌غوول ، نه‌یان توانیوه ئه‌م میلله‌ته له خاكی خۆی داببڕن . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ئه‌م میلله‌ته به وه‌فا بوون بۆ سه‌ركرده و خێڵ و هۆزه‌كانیان ، داكۆكیان له ده‌سه‌ڵات و سه‌ر به خۆی خۆیان كردوه . له رووی خوو و ره‌وشته‌وه جیاواز بوون له خوو و ره‌وشتی داگیركه‌ران و نه‌گونجاو بوون ، مێژوو پێمان ده‌ڵێت : كه كۆرد له پێش چوار تا شه‌ش هه‌زار ساڵ له ده‌ور و به‌ری زاگرۆس نیشته‌جێ بوون .
ئه‌گه‌ر مێژوو باسی ده‌وڵه‌تی كلدان و ده‌وڵه‌تی ئاشووری و ده‌وڵه‌تی رۆم ده‌كات ، پێویسته كه باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بكات . چوونكه كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا سنووورێكی هاوبه‌شی هه‌بووه زمانێكی تایبه‌تی هاوبه‌شی هه‌بووه ، مێژوویه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بووه ، ئائینی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه ، بۆ داكۆكی له ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانیان ، ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر لاواز بووه . به‌رگری كردن ته‌نها له پێناو پاشا و به‌رژوه‌ندی فه‌رمانره‌وا و له پێناو خێڵه‌كه‌ی بووه ، به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سه‌ی هاتۆچۆ و سه‌ختی ناوچه‌كه و پێوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ، ( كوردستان ) زۆر زوو دابڕاو بووه . بوَیه بازارێكی هاوبه‌شی ئابووری نه‌بووه ، كه بتوانن له‌و رێگایه‌وه كورد بتوانێ به گشتی یه‌ك بگرنه‌وه ، زمانێكی هاوبه‌ش له نێوانیان دا درووست بێت و ببێته هانده‌ری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی پێی به‌رز بێته‌وه ، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئائینی ئیسلام له كوردستان له رێگای زه‌بر و زه‌نگی سوپای ئیسلامی عه‌ره‌بی و داگیر كردنی كوردستان به ناوی ئائینه‌وه ، بۆته هانده‌رێك بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له ئائینی خۆیان ، كه ئائینی زه‌رده‌شتی بووه . له گه‌ڵ هێرشی به‌رده‌وامی ئیسلام دا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیش له به‌رز بوونه‌وه‌دا بووه ، له گه‌ڵ هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی داگیر كه‌ران ، كه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه ، به زه‌بری ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه له گه‌ڵ كورد بكه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ردا بسه‌پێنن ، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون ، هه‌وڵیان داوه نه‌ته‌وه و زمانی نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا بسه‌پێنن ، زمانی زگماگی كورد له ناو به‌رن . نه‌ته‌وه‌ی كورد و زمانه‌كه‌ی مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه ، به لای داگیر كه‌رانه‌وه له ناو بردنی گه‌لێ ئه‌سته‌م بووه بۆیه نه‌یانتوانیوه ، كورد و زمانه‌كی له ناو به‌رن . به پێچه‌وانه‌وه ، به‌ڵكوو داگیركردن و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆرداری بوون به هانده‌رێك بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و په‌یدا كردنی هوشیاری نه‌ته‌وه‌ی ، پاشان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كی كوردایه‌تی ده‌وریان بینیوه ، كاتێك كه باسی نیشتمانی كوردستانی ئێستا ده‌كه‌ن باسی زۆر ناو ده‌كه‌ن ، كه به شێوه‌یه‌كی ورد له وشه‌ی كورد ئه‌چن ، وا باوه كه كورده‌كان نه‌وه‌ی كاردۆخی‌یه‌كانه كه ( گه‌زنه‌فوون ) له ساڵی ( 401) پێش زائین ئه‌و كاته‌ی سه‌ركرده‌ی 10 هه‌زار یوونانی كردووه . بینیوینی و پێوه‌ندیی پێوه كردوون ، ئه‌م ناوچه‌یه له‌راستیدا ئه‌من و ئاسایشی تێدا نه‌بووه له سه‌ده‌ی یانزه‌هه‌مدا . سه‌لجووقی‌یه‌كان ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه . له سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م دا له دژی ( هه‌لاكۆ ) و پاشان له دژی ( ته‌یمووری له‌نگ ) جه‌نگاون ، به‌رگریان له خۆیان و نیشتمانه‌كه‌یان كردوه ، له ساڵی 1514 دا چاره‌نووسی كوردستان و كورده‌كان به‌ستراوه به سیاسه‌تی عوسمانیه‌كانه‌وه ، عوسمانیه‌كان به ناوی ئائینی ئیسلامه‌وه سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی خۆیان چه‌سپاند له دژی كورد ، له هه‌مان كاتدا كوردیان به كار ده‌هێنا بۆ شه‌ڕی فارسه‌كان ، هه‌وڵێكی زۆریشان ئه‌دا كه زمان و شوێنه‌واری نه‌ته‌وه‌ی كورد بسڕنه‌وه . ناوی چه‌ندین شوێن و جێگای نیشته‌جێ بوونی كوردیان گۆڕی به ناوی توركی . ئه‌م كاره دڕندانه‌یه له تێكڕای كوردستاندا ، نه‌بووه هۆی سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری باو باپیری كورد . نه‌شیان توانی كورد له سه‌ر خاك و نیشتمانی ده‌ركه‌ن ، داگیركه‌ران زۆر هه‌وڵیان ئه‌دا كه زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنن به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا و ببێت به زمانی نووسین په‌روه‌رده . ئه‌م كاره‌ش بۆته به‌رز بوونه‌وه‌ی گیانی به‌رگری له كوردا ، چه‌ندین میرنشینی لێ درووست بووه و به‌ره‌نگاری بێ وچانیان لێ كردوه . بچر بچڕی كورد له سه‌ر یه‌ك خاكی هاوبه‌ش و نه‌بوونی پێوه‌ندیه‌كی هه‌مه لایه‌نانه ، كه تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كورده‌واری به یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆته دیارده‌یه‌كی ناهه‌موار و كاریگه‌ریه‌كی سلبی خستۆته سه‌ر هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی ، رێگر بووه له به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی سه‌رتاسه‌ری كوردستان . به‌ڵكوو تێكۆشان بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندی میری یان پاشای ناوچه‌كه‌ی بووه .
نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ر به خۆیی خۆی به كه‌س نه‌فرۆشتوه ، سه‌ری بۆ كه‌س دانه نه‌واندووه ، هه‌میشه دژی داگیر كه‌ران جه‌نگاون ، له چه‌رخه جیاجیاكاندا حكوومه‌تی تایبه‌ت و سه‌ر به خۆیی خۆی هه‌بووه . سۆز و هه‌ستی كورد به لای ئائینی ئیسلامدا رۆشتوه ، كاریگه‌ری مامۆستا ئائینیه‌كان بۆ سه‌ر كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر بووه ، خه‌ڵكی له ژێر ئاڵای ئاینی ئیسلامدا كۆ كراوه‌ته‌وه ، ( مه‌لائیدریس ) به ناوی پاراستنی ئاینی ئیسلام و مه‌زهه‌بی سونی‌یه‌وه داوای له كورد كردوه پشتگیری له كورد بكه‌ن ، له ئه‌نجامی پڕوپاگه‌نده‌ی مه‌لا ئیدریس كورده‌كان چوونه‌ته ژێر ئاڵای له‌شكری توركه‌وه ، له ( شه‌ڕی چاڵدوران ) تۆركه‌كان به پشتیوانی كورد سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنیان وه‌ده‌ستهێنا . ئێران و توركیه دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بوون هه‌موو میرنشینه سه‌ر به خۆكانیان ڕاماڵی له كوردستان دا به زه‌بری ئاگر و ئاسن خستیانه ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیانه‌وه ، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ده‌ست به سه‌ر گشت لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی كورد دا بگرن ، ئه‌وه بوو له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م دا ، چه‌ند میرنشینی كورد سه‌ریان به‌رز كردوه و روَڵی مێژووی خۆیان به ئه‌نجام گه‌یاند ، داگیر كردن و كاولكردن و خاپوور كردنی كوردستان له لایه‌ن تورك و فارسه‌وه له ئه‌نجامی زوڵم و زۆرداری داگیركه‌ران و له ناو بردنی كه‌سایه‌تی كورددا، هوشیاری نه‌ته‌وه‌ی رووی له به‌رز كردنه‌وه ده‌كرد ، رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران له زیاد بووندابوو ، خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان په‌ره‌ی سه‌ند بوو گیانی به‌رگری و فیداكاری له هه‌وڵی ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌راندا بوو ، بزوتنه‌وی جۆراوجۆر خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕش وه‌ك ڕێبازێك خه‌مڵی بوو .
له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا نووسه‌ر و فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی كورد ( ئه‌حمه‌دخانی ) ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بوو ، ده‌توانین به بنچینه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی دا بنێن ، له راستیدا وێژه و شانۆگه‌ریه‌كانی مه‌شخه‌ڵی ڕوشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگای شۆڕش و تێكۆشان بوو ، بانگه‌وازی بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌كرد ، ده‌توانین بڵین نوێترین قۆناغه له مێژووی كورددا ، قۆناغی سه‌ر هه‌ڵدان و به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و قۆناغی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی‌یه ، خه‌بات كردنه له دژی داگیركه‌رانی كوردستان و ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ، واتا قۆناغێكی نوێ‌یه له ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، پاراستنی به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی . ئه‌مه ده‌ركه‌وتنی بیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وایه‌تی كورده . ئه‌مه‌ش قۆناغی جووڵانه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی‌یه ، له پێناو رزگاربوون و سه‌ر به خۆی بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، كه خۆی له خۆیدا خه‌بات كردنه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به خۆیی كوردستان .
بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیجابی و ره‌وایه‌تی‌یه ، تێده‌كۆشێت له پێناو رزگار بوون و پێشكه‌وتن و دادپه‌روه‌ری ، كه تێدا مافه‌كان پێشێل ناكرێت ، شانبه‌شانی ئه‌م كارانه‌ش هاوكار بێت بۆ نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان له پێناو رزگار بوونیاندا و ڕێز له مافه‌كانیان بگیرێت . به پێچه‌وانه گه‌ر نه‌ته‌وایه‌تی ببێت به ئامرازێك بۆ چه‌وسانه‌وه و فراوان كردنی ده‌سه‌ڵات و پێشێلكردنی مافه‌كان، ده‌بێته بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناره‌وا، شێوه‌ی دوژمن كارانه به خۆوه ده‌بینێت، واتا نه‌ته‌وایه‌تی له لایه‌كه‌وه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی شۆرشگێرانه له پێناو گه‌شه كردن و به‌ر پابوونی دادپه‌روه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه تێدا گشت مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی پارێزراو بێت ، ئه‌مه‌ش رووی راست و ره‌وای بزوتنه‌وه‌كه‌یه، له لایه‌كی‌تره‌وه نه‌ته‌وایه‌تی بوون و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و داگیر كردن و پێشێل كردنی مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆ بێت ئه‌م جۆره نه‌ته‌وایه‌تی‌یه ده‌بێته ئامرازێكی ترسناك و خه‌تر له سه‌ر مرۆڤایه‌تی .
نووسین و ئاماده‌كردنی: جه‌لال كشوردوست

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر