بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان (جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان)
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق (
Bizutnawai islami Kurdistan /Iraq) ئه‌م گرووپه ساڵی 1980 به هوی شیخ
عوسمان عه‌بدولعه‌زیز‌و چه‌ند مه‌لای دیكه‌ی سوننی كه به‌شێك له "یه‌كیه‌تیی
لێكۆڵه‌ره‌انی ئایینی"و گرووپێكی دیكه‌ی ناسیاسی له‌ژێر ناوی "یه‌كیه‌تیی
مه‌لایانی ئیسلامی" بوون، پێك هات. پشتیوانانی سه‌ره‌كی ئه‌م حیزبه خه‌ڵكی
ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه بوون. ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌كرێ. ئه‌م حیزبه ناوه‌ند‌و شوێنی كاری
خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا پێكهێنا‌و راگه‌یاندنێكی به‌ربڵاوی به مه‌به‌ستی قایم
كردنی پێگه‌ی هزری‌و رێكخراوه‌یی ئه‌نجامداوه. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به دوای دابه‌زاندنی یاسا شه‌رعیه‌كانه‌وه نه‌بوو. چالاكییه‌كانی شێخ عوسمان
عه‌بدولعه‌زیز ناوبراوی وه‌ك موفتییه‌ك له كوردستاندا ده‌رخست.
زۆرێك له حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه ئیسلامیه‌كانی كوردستانی عێراق له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان جیا بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ر لقێك بوون له‌و حیزبه.
ئه‌م گرووپه له هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی كوردستانی عێراق له ساڵی 1992دا توانی 1/5 ده‌نگه‌كانن به‌ده‌ست بێنێ‌و پاش پارتی دێمۆكراتی كوردستانی عێراق‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان بوو به سێهه‌مین حیزبی سه‌ركه‌وتوو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. ساڵی 1993، یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان چاودێری كردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه‌و پێنجوێنی به‌و گرووپه سپارد.
ساڵی 1998 "عوسمان عه‌بدولعه‌زیز" له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی به‌ره‌و هه‌ولێر چوون. پاش كۆچی دوایی عوسمان عه‌بدولعه‌زیز له ساڵی 1999 سه‌رۆكایه‌تی حیزب درا به براكه‌ی مه‌لاعه‌لی عه‌بدوالعه‌زیز هه‌ڵه‌بجه‌یی (دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه).
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ گرووپێكی چه‌كداری ئیسلامخواز له‌ژێر ناوی "بزووتنه‌وه‌ی النهزه" بۆ پێكهێنانی "بزووتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوووی ئیسلامی له كوردستان"دا تێكه‌ڵ بوو. به‌ڵام ناوی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه پاش جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ساڵی 2001دا دیاریكرا. ئه‌م گرووپه بڵاڤوكێكی دوو حه‌وتانه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی ئێسلامی" به زمانی كوردی بڵاو ده‌كاته‌وه:
له سێپتامبری 2001دا كاتێ گرووپێكی ئیسلامی نوێ له‌ژێر ناوی "ئه‌نساروئیسلام" پێك هاتو ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی نزیك سنۆری ئێرانی داگیر كردبوو و بۆ دامه‌زراندنی رێژیمێكی سه‌ره‌ڕۆو توندئاژۆ چالاكی ده‌ركرد، له‌و كاته‌دا بوو كه شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان ئه‌نسارولئیسلام‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانی ده‌ستی پێكرد. له هێرشێكی گرووپی ئه‌نسارولئیسلام بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان نزیك هه‌ڵه‌بجه نزیك به 12 كه‌سیان لێ كوشتن. شه‌ڕگه‌لێكی به‌رده‌وام له‌نێوان یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان‌و ئه‌نساروئیسلام‌و گرووپه ئیسلامییه‌كانی دیكه هه‌تا كۆتایی نوامبر ـ كه بووه هۆی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوانیان، ئه‌نسارولئیسلام هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئاگربه‌سی نێوانیان هه‌ر له ئارادا بوو.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان ساڵی 2005 له حكوومه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستاندا خاوه‌نی دوو وه‌زیر بوو. ئه‌و به‌شدارییه‌ی ئه‌وان له حكوومه‌تدا به شێوه‌ی ئوسووڵی هاوپه‌یمانییه‌كی كاتی نووسراوی له سیاسه‌تی هێمنی‌و پراكتیكانه‌ی ئاشكرا كرد. بزووتنه‌وه‌ی ئێسلامی كوردستان پاره‌و سه‌رچاوه‌ی ماڵی زۆرتر له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان وه‌رده‌گرێ‌و له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان یه‌ك له‌وان له سلێمانی‌و هه‌ولێر خاوه‌نی بنكه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی عێراق
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستانی عێراق (Komele Islami le Kurdistan/ Ireq)
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی له كوردستانی عێراقدا سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌م گرووپه له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوووی ئیسلامیی كوردستان جیابووته‌وه. ئه‌م رێكخراوه له مێتۆدی گرووپی "سونه‌ت جه‌ماعه‌ت" دامه‌زراو به هۆی "عه‌لی باپیر" له مانگی مه‌ی 2001ی گرته پێش. باپیر له ئه‌ندامانی كۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان "TMK" بوو.
ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ گرووپه تێرۆریسته‌كانی وه‌ك ئه‌نسارولئیسلامدا پێوه‌ندی هه‌بوو، به‌ڵام له راگه‌یاندراوی 11ی ئوكتبری ساڵی 2004دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، هه‌ر جۆره پێوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ گرووپه تێرۆریستیه‌كاندا به درۆ خسته‌وه. باپیر له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا ساڵی 2003 گوتی: "سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه په‌یمانی برایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو گرووپه ئیسلامیه‌كاندا گرێ بده‌ین. ئێمه به شوێن پێوه‌ندییه‌كی برایانه له‌گه‌ڵ حیزب‌و رێكخراوه ئیسلامی‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی ئیسلامخوازو گرووپگه‌لێكن كه باوه‌ڕیان به نه‌ریتی سه‌له‌فی بناژۆوه هه‌یه. ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستاندا له‌و باوه‌ڕمان وایه كه گرووپه‌كان ده‌بێ بیرێكی كراوه‌یان هه‌بێ‌و به‌دوای برایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه بن كه له ئاخێوو كرده‌وه‌دا ئیسلامین. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵه‌یه‌ك ببنین، بۆ چاككردنی له مێتۆدی دیالۆگ بۆ پێكهێنانی دۆخێكی برایانه تێ‌ده‌كۆشین".
ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره ئیسلامخوازه توندئاژۆكاندا پێوه‌ندییه‌كی نزیكی هه‌یه. ئه‌وان له ناوچه‌ی سۆران له كوردستانی عێراق چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پارتی دێمۆكراتی كوردستانی عێراق پێك هه‌ڵپرژاون. ئه‌وان بڵاڤوكێكی حه‌وتوانه به ناوی كۆمه‌ڵه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م گرووپه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رانسه‌رییه‌كانی عێراقدا تێكه‌ڵ به هاوپه‌یمانی كورده‌كان نه‌بوو وسه‌ربه‌خۆ كاریان كرد. ئه‌م گرووپه نزیك 60000 ده‌نگ (نزیك به 7% گشتی ده‌نگه‌كانی) وه‌دست هێنا. ئه‌وان دوو كورسی پارلمانی میللی عێراقیان وه‌ده‌ست هێنا. پاش هه‌ڵبژاردن بۆ كه‌وتنه گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردان له كۆمیته‌ی پارلمانی میللی عێراقدا رێككه‌وتن.
یه‌كگرتوووی ئیسلامیی كوردستان (yekitiya Islamiya Kurdistan)
ئه‌م حیزبه له سه‌ره‌تادا ئه‌نجومه‌نێكی برایه‌تی ئیسلامی بوو. له كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه كاریان كردوه‌و له مه‌سه‌له سیاسییه‌كانی كوردستانیشدا هه‌ڵویستیان هه‌بوه. یه‌كگرتوووی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری كه‌نداوی فارسه‌وه پیشتیوانی لێ ده‌كرێ.
ئه‌م حیزبه له كونفڕانسی ساڵی 1994 "سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین" له دایك بووی ساڵی 1950 شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك سكرتێری گشتی هه‌ڵبژارد. رێبه‌رانی دیكه‌ی یه‌كگرتوووی ئیسلامی بریتین له: عادڵ نووری عه‌لی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، دندار نجمه‌ن الدوسكی، بورهانه‌دین شه‌روانی‌و عومه‌ر عه‌بدالعه‌زیز. ئه‌م حیزبه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له عێراقدا تێ‌ده‌كۆشێ‌و له هه‌مان كاتیش‌دا مافه‌كانی كورد به فه‌رمی ده‌ناسێ. ئه‌وان چالاكییه‌كی زۆریان له‌نێو قوتابیان‌و خوێندكاران‌دا هه‌یه (به‌پێی راپۆرته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی دهۆكدا به وه‌ده‌ستهێنانی 40 له سه‌دی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا). ئه‌م حیزبه خاوه‌نی بنه‌ماو رێوشوێنی سیاسی دیاریكراوه، ئه‌وان له هه‌ولێردا پێوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو پارتی دێمۆكراتی كوردستانی عێراق‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانی دا هه‌یه. ئه‌م حیزبه هێزی چه‌كدرای نیه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه پشتیوانی ماددیان لێده‌كرێ. ئه‌م گرووپه له دانانی سه‌ندوقی خێرخوازی، درووستكردنی مزگه‌وت‌و قوتابخانه‌و ناوه‌ندی ته‌ندروستی له گونده‌كاندا چالاكن. ئه‌وان بڵاڤۆكێكی حه‌وتوانه به ناوی "یه‌كگرتووو" بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له درێژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی "یاسادانان"ی عێراق له دیسامبری 2005 بنكه‌و ناوه‌نده‌كانی یه‌كگرتووویی ئیسلامی كوردستان شوێنێك بوون بۆ ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی 5000 هه‌تا 10000 كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان به دانی دروشمی "به‌رده‌وام بێ 730" كه له سه‌رپارچه‌و دیواره‌كاندا نووسیبوویان. ئه‌م ناره‌زاتیانه دژ كرده‌وه‌ێك بوون به هاتنه ده‌ره‌وی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هاوپه‌یمانی حیزبه كوردیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك سیاسه‌ته‌گه‌لێكی سه‌باره‌ت به ره‌د كردنه‌وه‌ی توندوتیژی له پێش گرتبوو. ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا پشتیوانیان له‌و كه‌سانه ده‌كرد كه خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش به كه‌سانی هه‌ژار كردبایه.
ئه‌و حیزبه له نوامبری ساڵی 2005 بڕیاری‌دا له‌و حیزبه كوردیانه‌ی كه له 15ی دیسامبرو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی پارلمانی میللی عێراق له‌گه‌ڵیان له به‌ره‌یه‌كدا بوو، جیابێته‌وه. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژانویه‌ی 2005، حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌شێك له‌به‌ره‌ی به‌رفراوانی حیزبه كوردیه‌كان بوو. له‌و كاته‌دا بڕیاری دا به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆو به به‌رنامه‌ی كاری "چاكسازی‌و خزمه‌تگوزاریه‌وه "بێته نیوَ گوڕه‌پان. ئه‌وان به‌و كاره‌نیشانیان دا كه‌فره‌یی‌خوازی له‌كوردستاندا پراكتیزه نه‌كراوه. یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له پارلمانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستاندا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پارلمانی عێراقدا دیفاع له مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌كا. ئه‌و حیزبه له هه‌لبژاردنه‌كانی دیسامبری 2005 به 3/1% گشتی ده‌نگه‌كان توانی له 275 كورسی 5 كورسی وه‌ده‌ست بێنێ.
ئه‌نسارولئیسلام
ئه‌نسارولئیسلام گرووپێكی ئیسلامخوازی سوننی كوردییه كه بانگه‌شه بۆ ئیسلامێكی توندئاژۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كا. به ده‌سپێكردنی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003 ئه‌م گرووپه كونترۆڵی خۆی به‌سه‌ر دوازده گوندی ناوچه‌ی باكووری عێراقی هه‌ڵكه‌وتوو له سنووری ئێران‌و عێراقی له‌ده‌ست دا. ئه‌وان له رێكاری وه‌ك نانه‌وه‌ی بۆمب‌و خۆكۆژی بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان‌و گرووپه كوردیه‌كان دیكه كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت.
ئه‌نسارولئیسلام له دیسامبری 2001 تێكه‌ڵ به گرووپی "جوندوئیسلام" به رێبه‌رایه‌تی "ئه‌بوعه‌بدوڵڵا شافێعی"و گرووپی جیابووه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان (TMK) به سه‌رۆكایه‌تی "مه‌لا كرێكار" پێكهات. هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه له شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا به‌شداریان كردوه. كرێكار له كاتێكدا له دژی رێكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان وه‌ك حیزبی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌دا بوو، وه‌ك سه‌رۆكی تێكه‌ڵ بووی ئه‌نسارولئیسلام ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌نسارولئیسلام له هێندێ گوند‌و به درێژایی سنووری ئێران دامه‌زران. ئه‌وان له‌و گوندانه‌دا یاساگه‌لێكی توندوتیژی شه‌رعیان به‌رێوه برد، بۆ وێنه كه‌ره‌سه موسیقاییه‌كانیان تێدا برد‌و گۆرانی وتنیان قه‌ده‌غه كرد‌و ته‌نها قوتابخانه‌ی كچانه‌ی ناوچه‌كه به هۆی ئه‌وانه‌وه وێران كرا. یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانیان هه‌ڵكه‌ندنی وێنه بازرگانیه‌كانی ژنان له‌سه‌ر شتومه‌كه "مه‌سره‌ف"ییه‌كان بوو. ئه‌وان بێ‌حورمه‌تیان به هه‌ر گڵكۆی ژماره‌یه‌ك له سۆفیه‌كانی كاكه‌یی (گرووپێكی كوردی نائیسلام) كرد‌و ئه‌و شوێنه‌یان كرد به ناوه‌ندێكی پڕوپاگه‌نده‌یی.
ئه‌نسارولئیسلام به خێرایی به شێوه‌یه‌كی توند ئاژۆیانه ده‌ستی به دژایه‌تی‌و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان كرد. ئه‌وان كه هه‌مووو كاتێ له بارودۆخێكی جه‌نگی‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی داژیانیان ده‌برده سه‌ر، له په‌لامارێكی له‌ناكاو دڕندانه‌دا 53 كه‌س له پێشمه‌رگه‌كانیان كوشت‌و سه‌ره‌یان له لاشه‌كانیان جیا كردنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وان هه‌وڵێكی زۆریان بۆ تێرۆری رێبه‌ران‌و سیاسه‌توانانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی ئه‌نجامدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، ده‌ستیان دایه زه‌نجیره‌یه‌ك بۆمب دانان‌و ته‌قه‌كردن به مه‌به‌ستی تێرۆركردنی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی.
ئه‌نسارولئیسلام نزیك به 300 شه‌ڕكه‌ری له‌ژێر ده‌ستدا بوو كه زۆربه‌یان شه‌ڕكه‌رانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان بوون. كورد بوون یان عه‌ره‌ب بوون بۆ ئه‌وان گرینگ نه‌بوو، به‌پێی هێندێ له راپۆرته‌كان، ئه‌نسارولئیسلام له‌گه‌ڵ گرووپی القاعیده‌دا پێوه‌ندی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت هه‌لومه‌رجی هاتنی "ئه‌بومه‌سعه‌ب زه‌رقاوی" و شه‌ڕكه‌رانی دیكه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستانیان بۆ عێراق ره‌خساند.
به‌پێی راپۆرتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌نسارولئیسلام كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ژه‌هری "ricin" له‌ده‌ست دایه. هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان له‌و باوه‌ڕه دایه كه ئه‌نسارولئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌دام حسیندا پێوه‌ندی هه‌بوه كه له راستی‌دا پێوه‌ندی سه‌دام حسین له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده ده‌سه‌لمێنێ. مه‌لاكرێكار ئه‌م ئیدعایه‌ی ره‌د كردوه دوژمنایه‌تیشی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسیندا راگه‌یاند. ئه‌نساروئیسلام هیچ كاتێ له هێزه‌كانی به‌عس‌و كورده‌كانی ناوچه، بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسین كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرت.
كاتێ كه په‌لاماری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و هاوپه‌یمانانی ساڵی 2002 بۆ سه‌ر عێراق ئه‌نجامدرا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به هێرشی ئاسمانی پشتیوانیان له هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی بۆ هێرش‌و گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئه‌نسارولئیسلام كرد. چه‌ند رۆژ پاش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژ به عێراق له مارسی 2003 هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان چه‌ند مووشه‌كێكیان به باره‌گا نیزامیه‌كانی ئه‌و گرووپه‌وه نا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی گرووپه توندئاژۆكان كوژران. گرووپی ئه‌نسارولئیسلام له 22ی مارسی 2003، كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی یان به ماشینێكی به مین چێنراویان ئه‌نجامدا. كه بووه هۆی مردنی رۆژنامه‌وانێكی ئوسترالیایی به ناوی پاول موران‌و پاسه‌وانانی. له فوریه‌ی ساڵی 2004 هاوكات له رێوره‌سمێكدا كه به هۆی دوو حیزبی سه‌ره‌كی كوردی(PUK، PDK) له هه‌ولێر پێته‌ختی كوردستان به‌رێوه چوو، خۆكوژێك خۆی ته‌قاندوه كه له‌وێدا 109 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌س له ئه‌ندامانی دوو حیزب بریندار بوون. ئیدعا كراوه كه ئه‌و هێرشه به هۆی گرووپی نه‌ناسراوی "ئه‌نسارالسنه" ئه‌نجامدراوه‌و به وته‌ی ئه‌م گرووپه، ئه‌مه پشتیوانییه‌ك بوو له "برایانمان له ئه‌نسارولئیسلام".
گرووپی ئه‌نسارولئیسلام دژی ده‌وڵه‌تی كاتی عێراقه. ئه‌وان له وڵاتانی ئورووپایی‌دا خاوه‌نی رایه‌ڵكه‌یه‌كی ماڵی به‌ربڵاون پیشتیوانی له گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن. زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه له وڵاته جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌ورووپا یه‌ك له‌وان له ئاڵمان‌و سوئێد ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
گرووپی ئه‌نسارالسنه
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نسارالسنه( Jamaa h Ansar al- sunnah)
ئه‌نسارالسنه گرووپێكی ئیسلامخوزای چه‌كداری عێراقی‌یه. كه دژبه داگیر كردنی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان‌و حكوومه‌تی كاتێ ئه‌یاد عه‌لاوی‌و درێژه‌ی حكوومه‌تی نوێی یاسایی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌م گرووپه له باكووری ناوه‌ندی عێراق دامه‌زراون‌و پێك هاتووه له ژماره‌یه‌ك كورد‌و عه‌ره‌بی سوننی مه‌زهه‌بی ده‌مارگرژو له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕكه‌ری ده‌ركیشیان تێدا بن. ئه‌م گرووپه پێوه‌ندی نزیكی خۆی له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ئه‌نسارولئیسلام پاراست. هێندێ له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شێك ئیسلامخوازه كورده‌كان پێش هێرشی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان بۆسه‌ر عێراق‌و، له كێوه‌كانی نزیك هه‌ڵه‌بجه له كوردستان جێگیر بوون.
به‌رپرسانی فه‌رمی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و گرووپه ساڵی 2003 وه‌ك رێكخراوێك بۆ شه‌ڕكه‌رانی ئیسلامخواز پێك هات كه ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نسارولئیسلام له ناوه‌ندی‌دا بوون. ئه‌و رێكه‌وته (20ی دیسامبر) هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین په‌یامی ئازادی ده‌ركردنیان. ئه‌وان ئیدعایان ده‌كرد به شوێن ده‌ركردنی هێزه داگیركه‌ره‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان له عێراقن. و به‌ره‌به‌ره به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی گرووپ، ئه‌بوعه‌بدوڵڵا ئه‌لحه‌سه‌ن كوڕی مه‌حموده، كه باوه‌ڕی به پێوه‌ندی نزیك و برایانه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ڕكه‌رانی ئه‌نسارولئیسلام.
ئه‌نسارالسنه بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئیسلامخوازو پراكتیكه‌كان له عێراقدا چالاكی زۆری ده‌كرد. یه‌ك له‌وان ئه‌بومه‌سعه‌ب زه‌رقاوی سه‌رۆكی "جماعه‌لتوحیدولجهاد" كه هه‌مان ئه‌لقاعیده‌ی عێراق بوو. له ئوكتوبری 2004 ئه‌نسارالسنه شریتێكی ڤیدیویی له‌سه‌ر رایڵه‌ی ئه‌نتیه‌رنێت بڵاوكرده‌وه كه خه‌ریكی سه‌ربڕینی شوفیرێكی كامیۆنی توركیه بوون. ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان‌و ده‌وڵه‌تی كاتی عێراق راپۆرتێكیان له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی ئه‌نسارولئیسلام‌و القاعیده پێشكه‌ش كرد. له به‌هارو هاوێنی 2004و دوا به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی هاوكاتی سوننی‌یه‌كان‌و شێعه‌كان‌و پاشان كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان‌و دانانی شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو له ناوچه سوننی نشینه‌كانی (فه‌لووجه، رۆمادی، به‌عقوبه)، ئه‌نسارالسنه له‌و بڕوایه‌دابوو به‌شێك له یه‌كیه‌تیی گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی (وه‌ك، جیش محه‌ممه‌د‌و الترصیر‌و الجیهاد)ن كه هه‌نوكه كونترۆڵی شاره سوننی نشینه‌كانی فه‌لووجه، سامره،و به‌عقووبه‌یان له ده‌ست دایه (دواتر هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان به هێرشه پان‌و به‌رنیه‌كانیان كونترۆڵی شاره‌كانی به‌عقوویه‌و فه‌لووجه‌و سامڕه‌یان له‌ده‌ستیان ده‌رهێنا. ئه‌گه‌رچی هێزه شه‌ڕكه‌ره شاراوه‌كانیان هێشتا له‌و شارانه‌دا ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه).
جه‌یشی ئه‌نسارالسنه به چه‌ندین بومب گورزاری خۆكوژی له عێراقدا ناسراوه كه چه‌ند هێرشێكیان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی دوو حیزبی سیاسی كورد بوو(PUK،PDK ) یه‌كێك له‌و په‌لامارانه (1فوریه‌ی 2004) له هه‌ولێر بووه هۆی كوژرانی 109 كه‌س. ئه‌و هێرشه یه‌كێك له خوێناویترینی ئه‌و په‌لامارانه بوو كه له‌لایه‌ن ئاژاوه گێڕانه‌وه له كاتی ده‌سپێكی شه‌ڕ ئه‌نجامدراوه. ئه‌وان سی‌دی گه‌لێكی جۆراوجۆریان بڵاوكردوه، له‌یه‌كێك له‌وانه‌دا راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی شه‌ش بۆمبچێنه‌ری پێش له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیان نیشاندا كه سێ كه‌س له‌وان عێراقی نه‌بوون.
هه‌روه‌ها له 31ی ژانویه‌ی 2004 نوسراوه‌و به‌ڵگه‌گه‌لێكی جۆراوجۆر له‌وان له‌گه‌ڵ دوانزه گرووپی ئاژاوه گێڕی دیكه سێ گۆشه‌ی شاره سوننی‌یه‌كان به‌ده‌ست هاتووه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگانه نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و گرووپه پیلانی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و شارانه‌یان پاش چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێشبینی كردووه. ئه‌م گرووپه هه‌روه‌ها له شاری موسڵ هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری عێراقدا چالاكیان هه‌یه. باسی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌م گرووپه به‌ڕێوه‌به‌ری هێرشی بۆمب گوزاریه خۆكوژییه به‌رچاوه‌كه‌ی 21ی دیسامبری 2004 كه له نزیك كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان ئه‌نجامدرا‌و له‌وێدا 14 سه‌ربازی ئه‌مریكایی‌و 4 كه‌س مه‌ده‌نی‌و 4 سه‌ربازی عێراقی كوژرا بوون. هێرش به‌ران جل‌وبه‌رگی هێزی پاراستنی عێراقیان له‌به‌ردا بوو كه بۆمبێكی له‌ژێردا شاردبووه‌وه. ناوی خۆكوژه‌كه كه "ئه‌بۆعومه‌رالموصل" بوو ـ Mullah krekar : ناوی ئه‌سڵی كرێكار" نجمه‌دین فه‌رج ئه‌حمه‌د" ساڵی 1956 له كوردستانی عێراقه له دایك بوه. ناوبراو ساڵی 1991 وه‌ك په‌نابه‌ر رۆیشته نوروێژ، خێزان‌و چوار كوڕی هاووڵاتی نوروێژین. به‌ڵام خۆی هاووڵاتی ئه‌و شوێنه‌یان پێ نه‌داوه. كرێكار سه‌رۆكی ئه‌سڵی گرووپی چه‌كداری ئیسلامخوازی ئه‌نسارولئیسلامیشه. ناوبراو به چه‌ندین چالاكی خۆكوژی تومه‌تبار كراوه‌و ماوه‌یه‌ك به تاوانی تێرۆریستی بوونی له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواییه‌وه به شوێنه‌وه‌یه بوون. ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان چه‌ندین كه‌ڕه‌ت داوایان كردوه كه ده‌بێ مه‌لا كرێكار به تومه‌تی بۆمبگوزاری‌و تێرۆره‌كانی ئه‌نسارولئیسلام بۆ كوردستان دیپۆرت بكرێته‌وه هه‌تا دادگایی بكرێ. ئه‌گینا مه‌رگ چاوه‌ڕانی ده‌كا . ناوبراو له سێپتامبری 2002 له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام له هۆڵند ده‌ستبه‌سه‌ر و درا به به‌رپرسانی قه‌زایی رۆژئاوا. وڵاتانی رۆژئاوایی ـ به هۆی ترس له سزای مرگ ـ خۆیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی پاراستووه ]چوونكه به‌پێی یاساكانی نوروێژ ده‌ركردنی كه‌سێك كه مه‌ترسی ئه‌شكه‌نجه‌و مردنی له‌سه‌ره نایاساییه[.
ئه‌نسارالسنه یه‌كێك له‌و سێ گرووپیانه‌یه كه له هه‌مبه‌ر رفاندنی مرۆڤه ده‌ره‌كییه‌كان له ساڵی 2004ی عێراقدا به‌رپرسیارن. یه‌كێك له كاره‌كانیان كوشتن‌و سه‌ربڕینی هه‌واڵنێران بوو. ئه‌وان له كاسێته ڤیدیۆییهكانیاندا هه‌ره‌شه‌یان له ته‌واوی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه كرد ئه‌گه‌ر بێتوو به گوێیان نه‌كه‌ن ده‌یانكوژن‌و دیانێرنه جه‌هه‌ننه‌م.
له10ی ئوكتوبری ساڵی 2005 ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی بریتانیا چالاكی گرووپی ئه‌نسارولئیسلام‌و 14 كه‌س له گرووپه تێرۆرستییه‌كانی دیكه‌ی له بریتانیا قه‌ده‌غه كرد. له په‌سند كراوی ژماره 2000ی یاسای تێرۆریزمی بریتانیا ئه‌ندامانی ئه‌نسارالسنه‌ی به 10 ساڵ زیندانی محكووم كرد.
ئه‌و چوارده گرووپه كه هه‌مووویان رادیكاڵی سونین بریتن له:
1)گرووپی شه‌ڕ كه‌ری ئیسلامی لیبی (Libyan Islamic Fighting Group)
2) گرووپی ئیسلامخوازی مه‌راكش (Moroccan Islamic Combatant Grop)
3)گرووپی ئه‌نسارولئیسلام
4)گرووپی الاتحدالئیسلام (Al Ittihad al Islamia )
5)گرووپی اتحادو جیهاد اسلامی (Islamic Jahad Union)
6) گرووپی ئه‌نسارالسنه
7) حیزبی ئیسلامی گولبه‌دین (Gulbddin hezp- eIslami )
8) گرووپی حركت المجاهدین (Harakat ul-Mujahidin)
9) جوندوڵا (Jundallah)
10) سوپای سه‌حابه‌ی پاكستان (Sipah-e-sahaba Pakistan)
11) له‌شكه‌ری شه‌ڕكه‌رانی پاكستان (Lashkar-e-jhangvi)
12) گرووپی خادمی ئیسلام (Khuddam-u- Islam)
13) گرووپی جماعه‌الفرقان (Jamaat ul furquan)
14) گرووپی حركت الجهادالاسلامی (Harakat ul Jihad ul Islami)
15)گرووپی حه‌ره‌كه‌تی الاسلامی به‌نگلادش. ( Harakat ul Islami Bangladesh)
گرووپی ئیسلامی فه‌یلییه‌كانی عێراق
دوو گرووپی سیاسی كورده فه‌یلییه‌كانی (شێعه)ی عێراق له گرووپی یه‌كیه‌تیی ئیسلامی كورده فه‌یلییه‌كان جیابوونه‌ته‌وه. هه‌ردوو گرووپه‌كه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رانسه‌رییه‌كان 2005دا به‌شێك له "هاوپه‌یمانی ته‌واوه‌تی عێراق" به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌به شێعه‌كان (به‌تایبه‌تی مه‌جلسی به‌رزی شۆڕشی ئیسلامی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوالعه‌زیزحه‌كیم‌و حیزبی الدعوه) بوون گرووپی ئیسلامی فه‌یلی به هۆی میقداد البغدادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ. ]ـ فه‌یلییه‌كان (Feyli kurds) كۆمه‌ڵێك له كورده‌كانی عێراقن كه له به‌غداو پارێزگای دیاله‌ی عێراق‌و له شاره‌كانی خانه‌قین‌و مه‌نده‌لی نیشته‌جێن. كورده فه‌یلییه‌كان به زاراوه‌ی فه‌یلی (یه‌كێك له زاراوه‌كانی زمانی كوردی كه له باشوری كوردستانی عێراق قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن). مێژووی كورده فیلییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆچی ئه‌وان له ئێران له‌هه‌زاره‌ی پێش زایین. ئه‌وان هه‌مووو كاتێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌دام‌و هێزه‌كانی به‌عسی‌یه‌وه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌دران. ئه‌وان به‌شدارییان له چالاكییه‌كانی دژبه حكوومه‌تی به‌عسی ده‌كرد‌و زۆرێك له‌وان له حیزبی میللی عێراق وه‌ك حیزبی كۆمۆنیستی عێراق‌و حیزبه كوردییه‌كان وه‌ك پارتی دێمۆكرات‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانی‌دا ئه‌ندام بوون. زۆرێك له كورده فه‌یلییه‌كان له رێكخراوه‌كانی وه‌ك حیزبی ئیسلامی الدوعوه‌و رێكخراوی عملی ئیسلامی پله‌ی به‌رزیان وه‌ده‌ست ده‌هێنا. زۆرێك له‌وان به هۆی داكۆكی له مافه فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سه‌دامه‌وه كوژران. به چه‌ندین هۆكار ژماره‌یه‌ك له فه‌یلییه‌كان له حیزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار له ساڵه‌كانی 68ـ 1963دا ئه‌ندام بوون،كه حكوومه‌تی سه‌دام باوه‌ڕی به هیچیان نه‌بوو.
حیزبی حه‌ماسی ئیسلامیی كورد
حه‌ماسی ئیسلامی كورد
ئه‌م گرووپه له ناوچه‌ی گه‌رمیان (ناوچه‌كانی باشووری كوردستان عێراق) سه‌ری هه‌ڵدا. حه‌ماسی ئیسلامی كورد، له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كه ساڵی 1997 پێك هات جیابوونه‌وه. هۆی جیابوونه‌وه‌یان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتننامه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان بوو. ئه‌وان دژی به‌شداری‌و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر حیزبێكی سیاسی نا ئیسلامی بوون. ساڵی 2001 حه‌ماسی ئیسلامی له‌گه‌ڵ گرووپی ته‌وحید بۆ پێك هێنانی جوندالئیسلام یه‌كیان گرت.
حیزبوڵڵای شۆڕشی كورد
حیزبوڵڵای شۆڕشگێرانی كورد
حیزبوڵڵای شۆڕشگێرانی كورد گرووپێك بوون كه له حیزبوڵڵای كورد و مه‌جلسی به‌رزی شۆڕشی ئیسلامی عێراق جیا بوه‌وه. حیزبوڵڵای شۆڕشگێری كورد ساڵی 1988 له كوردستان‌و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دهه‌م به‌رزانی ئاموزای مه‌سعود بارزانی پێك هات.
گرووپی حیزبوڵڵای كورد
رێكخراوێكی ئیسلامی سوننی رادیكاڵه كه له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 1980 له وڵامی گوشاره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk) دژبه موسڵمانانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه پێكهات. ئارمانجی حیزبوڵڵای كورد دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆ بوو.
ئه‌م گرووپه له توركیه‌دا دامه‌زراوه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵای لوبناندا نیه. ئه‌ندامه‌كانیان له سوننی‌یه‌كانن، هه‌روه‌ها هێندێ له به‌رپرسانی ئیداری تورك له‌و گرووپه‌دا ئه‌ندامن. ئه‌م گرووپه له‌لایه‌ن حیزبوڵڵای توركیه‌و ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ره‌بی‌و توركیه پێشتیوانی لێ ده‌كرێ له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌رته‌شی توركیه ئه‌م گرووپه‌ی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جیایی خوازانی كورد پێك هێناوه.
حیزبوڵڵای كورد له كوردستانی توركیه پاش شۆڕشی 1979ی ئێران دامه‌زرا. ئه‌م گرووپه ئیسلامخوازه‌ی كورد به بیروكه‌ی سوننی‌خوازی وه‌ك هێزێك دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk) هاتۆته ئاراوه.كاری له‌وجۆره ئارمانجی به‌رزی ده‌وڵه‌تی توركیه‌یه بۆ دژایه‌تیكردنی بزاڤی كورده‌كانی توركیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه ناوی راسته‌قینه‌ی حیزبوڵڵای كوردی، حیزبوڵڵای تورك بێ.
له ناوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی 1990 گرووپی حیزبوڵڵای كورد چالاكییه‌كانی خۆی به مه‌به‌ستی كوشتنی ئه‌ندامانی نیزامی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و هێرشی خۆكوژی بۆسه‌ر مه‌شروب فرۆشیه‌كان‌و كاباره‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان‌و رێكخراوه دژه ئیسلامییه‌كان په‌ره پێ‌دا. سه‌رۆكی پێشووی حیزبوڵڵای كورد حسین‌ولێگود بوو كه له 17ی ژانویه‌ی ساڵی 2000 به ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پۆلیسی توركیه له شاری ئیستانبول كوژرا. پاشان له زه‌نجیره‌یه‌ك هێرشی دژه تێرۆریستی دا ده‌وڵه‌تی توركیه، نزیك به 2000 كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر كرد. له هه‌مان ساڵدا پۆلیس ته‌رمی70 بازرگان‌و رۆژنامه‌وانی كورد‌و توركی دۆزینه‌وه. كه دواتر روون بوه‌وه حیزبوڵڵای كورد ئه‌شكه‌نجه‌یان كردبوون‌و به شێوه‌یه‌كی دڕه‌ندانه كوشتبوویانن. ئه‌م گرووپه ساڵی 2001 به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌یان كرده ئامانجی هێرشه‌كانیان ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دیاربكریان له په‌لامارێكی گرینگدا كوشت. به‌پێی راپورته‌كان هێندێ له راپۆرته فه‌رمیه‌كان ئه‌م گرووپه 17 هه‌تا 20 هه‌زار كه‌س ئه‌ندامی هه‌یه.
حیزبی ئیسلامیی كوردستان
حیزبی ئیسلامیی كوردستان رێكخراوێكی ئیسلامی سوننی‌یه له كوردستانی توركیه. له ساڵی 1979 به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموودساڵح مسته‌فا پێك هات. ئارمانجی سه‌ره‌كی حیزبی ئیسلامی كوردستان دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیسلامییه. ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه وه‌ك مه‌ئموورییه‌تێكی پاكژ سه‌یری ئه‌وئارمانجه ده‌كه‌ن. یه‌كه‌مین چالاكی ئه‌و رێكخراوه دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه بۆ پروپاگه‌نده‌ی ئیدئولۆژی ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌خوازی بوو. پاشان ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه به‌و ئاكامه گه‌یشتن. كه دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی پێویستی به‌ته‌یار بوون‌و شه‌ڕی چه‌كدارییه. ئیستراتێژی ئه‌و حیزبه زۆرتر هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخی ئاڵۆزی توركیه له پێكهێنانی دامه‌زراوه حكوومه‌تییه‌كان‌و ده‌سپێكردنی راپه‌رینه به‌ربڵاوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد. دواین ئستراتێژی ئه‌و حیزبه دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی كوردستانه.
رێكخراوی شۆڕشگێڕی خه‌بات
خه‌بات ریكخراوه‌ێكی ئیسلامگه‌راو نه‌ته‌وه‌یی‌خوازی سه‌ربه كوردستانی ئێرانه. پاش سه‌ركه‌وتنی مه‌زن‌و مێژوویی شۆڕشی گه‌لان دژبه رێژیمی سه‌ڵته‌نه‌تی، و هاتنه ئارای مێتۆدی به‌شداریكردنی نه‌ته‌وه‌و ئایینه جۆراوجۆره‌كان رێوشوێنێكی شیاو بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی سیاسی جۆراوجۆر به باوه‌ڕی جیاوازه‌وه پێكهات. له‌و بارودۆخه‌دا گرووپێك له كورده ئایینیه‌كان، له 27ی ئووتی 1980 پاش راوێژكاری‌و مه‌ناقشه‌گه‌لێكی فره بڕیاریاندا "رێكخراوی ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌خوازی خه‌باتی كوردستانی ئێران" دابمه‌رزێنن.
مه‌كته‌بی قورئان
بزاوتی مه‌كته‌بی قورئان ساڵی 1356ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به (1978) به ئاخاوتنی "ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده" دژبه به‌هاییه‌ت‌و بره‌ودان به گه‌ڕانه‌وه بۆ بنچینه‌كانی ئیسلام پێك هات. ناوبراو چالاكی فه‌رمی خۆی به دانانی وانه‌گه‌لی قورئان‌و وتنه‌وه‌ی زمانی كوردی به شێوه‌ی ئاشكرا راگه‌یاند ئه‌و بزاوته له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان دا به ره‌وتی موفتی‌زاده ناسراوه.
موفتی‌زاده ئیستراتێژی ره‌وتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌یاندنی هێزی توانا‌و پاكژكردنه‌وه‌ی تاكه‌كان به دوور له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌ك به‌تایبه‌ت ده‌ركه‌وتنی رواڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی دامه‌زراند؟!!! به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به وته‌ی خودی موفتی‌زاده به "حوكمی" سانویه"دمایین‌و پێشگێری له به‌لاڕێدا چوونی شۆڕش، به‌هێزه نیوه پێگه‌یوه‌كه‌ی خۆی گه‌یانده گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت (هه‌ڵبه‌ته نه‌خوازراو و به حوكمی پێویستی !!!) موفتی‌زاده‌و په‌یڕه‌وانی له كۆتایی ساڵی 1357 بۆ یه‌كگرتووویی‌و ته‌كوزی به‌خشین به جووڵانه‌وه‌ی حیزبی "مساواتی" دامه‌زراند. به‌ڵام ئه‌و ئه‌و حیزبه تازه دامه‌زراوه (به وته‌ی خودی موفتی‌زاده) بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له ته‌شكیلاتی بوون پاش چه‌ند مانگێك جووڵانه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یاند.
ره‌وتی مه‌كته‌بی قورئان له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان، به ناوه‌ندییه‌تی سنه‌و خودی ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده له كه‌شی ئازادی پاش شۆڕش دا چالاكیه‌كانی درێژه پێ‌دا. 22ی جۆزه‌ردانی 1358 كونفرانسی خودموختاری كوردستان به ئاماده بوونی پیاوماقووڵان‌و باوه‌ڕپێكراوانی شاره‌كانی كوردستان به‌بێ ئاماده بوونی حیزب‌و گرووپه سیاسییه مه‌زنه‌كانی كوردستانی ئێران به‌رێوه چوو. له‌و دانیشتنه‌دا داخوازی به‌شداربوانی كونفرانسه‌كه (كه زۆربه‌یان داخوازی مه‌كته‌بی قورئان بوو) له 15 مادده‌داو به پڕۆتستۆ كردنی جیایی خوازی په‌سه‌ند‌و پێشكه‌ش به حكوومه‌تی ناوه‌ندی كرا. پاش كونفرانسی خودموختاری ناكوكی له‌نێوان حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان كه (زۆربه‌یان سێكۆلار و خاوه‌ن مێژوویه‌كی دوور‌و درێژ بوون) توندتر بوو. دووپات بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ تێكهه‌ڵچوونی نیزامی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی‌و حیزبی سیاسیه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ك‌و حیزبه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌وتی مه‌كته‌بی قورئان له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زۆربه‌ی شوێنكه‌وتوانی موفتی‌زاده هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆدی ناوبراو له سنه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان (به وته‌ی خودی موفتی‌زاده بۆ پێشگیری له شه‌ڕی براكوژی) به‌ره‌و شاری كرماشان‌و هه‌مه‌دان كۆچیان (هیجره‌ت)یان كرد. ئه‌وان له كرماشان سه‌ره‌تا بۆ پاراستنی خۆیان هێزێكی نیزامیان به ناوی "پێشمه‌رگه موسڵمان" پێك هێنا. هه‌ڵبه‌ت هێندێكی دیكه له شاره‌كانی كوردستان كه له كونتروڵی حیزبه كوردیه‌كاندا بوو بێ چالاكییه‌كی ئه‌وتۆ مانه‌وه ؟!!] ئه‌و هێزه پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خۆدی موفتی‌زاده‌وه به هۆی هێندێ هۆكار هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌ڵام ئه‌و نێوه بۆ پێك هێنانی هێزێكی نیزامی دیكه به‌كار بردرا[.
ئه‌وان له‌گه‌ڵ زانایانی سوننی به‌تایبه‌ت مه‌ولوی عه‌بدوالعه‌زیز، مه‌ولوی عه‌بدوالمجیدو زانایانی دیكه‌ی سوننی ناوچه‌ی بلووچستان‌و توركمه‌ن سه‌حرای ئێران شۆرای شه‌مس (شۆرای سوننی‌یه‌كانی ئێران)یان له كرماشان دامه‌زراند. (كه له راستی‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ناوچه سوننی‌یه‌كانی ئێران له حكوومه‌تی ناوه‌ندی بوو.
ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده چالاكییه‌كانی خۆی له كرماشان له‌گه‌ڵ شۆرای شه‌مسدا هه‌تا ساڵی 1363درێژه‌ی پێ‌دا. ساڵی داوتر له ساڵوه‌گه‌ری پێك هاتنی شورای شه‌مسدا "موفتی‌زاده" ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانی كرا‌و په‌یامی"پانویه" (دمایینی) به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كۆتایی پێ‌هات.
پاش كۆچی دوایی موفتی‌زاده له ساڵی 1371 ناكۆكی له‌نێوان شوێنكه‌وتوانی له مه‌كته‌بی قورئان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیداره كردنی سه‌ری هه‌ڵداو ساڵی 1375 بووه هۆی دابه‌شبوون‌و سێ لقی لێ‌جیابووه‌وه: 1ـ لقی مه‌كته‌بی قورئان به مێتۆدی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری (به چاوه‌دێری سه‌عدی قوریش) 2ـ مه‌كته‌بی قورئانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌مینی 3ـ گرووپێكی دیكه كه په‌یڕه‌وی له هیچكام له‌و گرووپانه‌ی دیكه‌ی نه‌كرد‌و به كرده‌وه ده‌ستیان له‌و چالاكییانه كێشایه‌وه‌و به شێوه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی ده‌ستیان به پڕوپاگه‌نده بۆ بنه‌ماو ئیستراتێژییه‌كانی ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده كرد.
لقی شۆرای به‌رێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی قورئان باڵێكی مه‌زنتری له په‌یره‌وانی به دوای خۆیدا كێشاوه، ئه‌سڵه‌كانی ئه‌و گرووپه له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان‌و نه‌ریت (هه‌ڵبه‌ته تێگه‌یشتنی موفتی‌زاده له قورئان‌و نه‌ریت)و وته‌كاتی ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده له نه‌بوونی سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌ی سیاسی‌و جه‌خت له‌سه‌ر پاكژ كردنه‌وه‌ی تاكه‌كان‌و شیاوی ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به پێگه‌یشتووی ته‌واو بۆ درێژدانی رێگا‌و دامه‌زاندنی حكوومه‌تی ئیسلامی بناغه‌كه‌ی دارێژرابوو. ئه‌ركی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری ئاراسته كردنی چالاكییه‌كان له چوارچێوه‌ی هزره‌كانی موفتی‌زاده‌دا بوو (هه‌ڵبه‌ته له‌ژێر چاوه‌دێری ئاغای قوریش كه گۆیا موفتی‌زاده بۆ پێشگیری له به‌لارێدا چوون بزووتنه‌وه زانیاری جوڵانه‌وه‌ی له‌لای ناوبراوبه ئه‌مانه‌ت داناوه). له‌و گرووپه‌دا هه‌ئیه‌تێك له هه‌ر شارێك مه‌سه‌له‌و كێشه شه‌رعی‌و فه‌قیهی‌یه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ده‌كا. وه‌ڤدی "ئه‌فتاو قه‌زا" له سنه رۆڵی ناوه‌ندی‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌ڤده‌كانی شاره‌كانی له ئه‌ستۆیه.
لقی مه‌كته‌بی قورئانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌مینی خۆی به شوێنكه‌وتووی موفتی‌زاده‌و هزرو نوسراوه‌كانی ناوبراوی به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ده‌زانی. ئه‌وان به چاككردنی هێندێ له برگه‌و مادده‌كان‌و نوێكردنه‌وه‌ی یاساكان‌و پێشكه‌ش كردنی رێگاگه‌لی نوێ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شۆرایه‌ی كه موفتی‌زاده پێناسه‌ی كردبوو درێژه‌یان به چالاكیه‌كانیان دا. ئه‌وان به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مان ئه‌و چوارچێوه فیكرییه‌و له پێناو كورتكردنه‌وه‌ی قۆناغی پاكژ كردنه‌وه‌و پێگه‌یاندن بۆ رێكخستن بزاڤێكی مه‌ده‌نی تێده‌كۆشن (له كۆتاییدا حكوومه‌تێكی ئیسلامی) چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووره‌یه‌كانیان سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه. له‌و لقه‌دا شۆرای به‌رێوه‌به‌ری له تاكه‌كانی مه‌كته‌بی قورئان (تاكه هه‌ڵكه‌وتووه‌كان) له‌هه‌ر شارێكدا ده‌ستنیشان ده‌كا‌و شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ڵده‌بژێرێن. ئه‌ركی ئه‌م شۆرا گشتی‌یه ئیداره‌كردنی چالاكییه‌كانی مه‌كته‌بی قورئانه ( دروست وه‌ك گرووپی یه‌كه‌م به‌و جیاوازییه كه باوه‌ڕیان به چاوه‌دێری نیه‌و چاوه‌دێری سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی شۆرای ناوه‌ندی بێ مانا‌و بێ واتایه). هه‌روه‌ها ئه‌و شۆرایه وه‌ڤدی ئه‌فتاو قه‌زا به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه به مه‌سه‌له شه‌رعی‌و قه‌زاییه‌كان چاوه‌دێری ده‌كا.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته پێشتر له گۆڤاری لاوان ئورگانی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت دا چاپ‌و بڵاوبۆته‌وه.

وه‌رگێڕان: جه‌لال كشوه‌ردوست
ژێده‌ر:
گۆڤاری زرێبار، ژماره‌ی ( 62 و 61)/ ل 99ـ 114. ئا: عه‌لی دلاویز

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر