راپه رینی گه لانی ئیران له ده ست دیکتاتوری
پاشایه تی ئه و ده رئه نجامه ی به دواوه نه بووه که چاوه روان ده کرا.تویژی ئایینی
به که لکوه رگرتن له هه ستی ئایینی ده ستی به سه ر ئه و راپه رینه دا گرت، و
ئاکامی ئه م هه لپه ره ستییه کوماری ئیسلامی لیکه وته وه که زیاتر له 30 ساله
رووبه رووی نه ته وه کانی ئیران و کومه لگای جیهانی بوته وه. ریژیمی ئیسلامی هه ر
له روژه کانی سه ره تای به ده سه لات گه یشتنییه وه فه زای ترس و توقاندنی به وه
ریخستنی شه پولی ئیعدام کردن حاکم کرد.له چوارچیوه ی کوماری ئیسلامی دا هه ر چه
شنه بیروباوه ریکی جیاواز به دژایه تی له گه ل خودا له قه له م ده دری و به مجوره
حوکمی ئیعدامی بو ده رده چی.
۱۳۹۲ دی ۱, یکشنبه
۱۳۹۲ آذر ۱۰, یکشنبه
دوكتور ئێحسان شه‌ریعه‌تی: بزاڤی خوێندكاریی ئێران ناتوانێ له بزاڤه خوێندكارییه‌كانی دیكه‌ی جیهان داببڕێ
دوكتور
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: سارتێر له‌گه‌ڵ" دانیه‌ل كۆهێن بنه‌دیت" له‌رێبه‌رانی
خوێندكارانی مه‌ی 1968،
باسێكی هه‌بوو كه له بڵاڤۆكی " نوول ئه‌بزێرواتۆر"دا
بڵاوبووه‌وه‌و له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی "ره‌یمۆن ئارۆن"و
رووناكبیره كۆنسیرڤاتیڤه‌كان دا پشتیوانی له‌و بزاڤه دهكاو ده‌ڵێ ئێوه ده‌تانه‌وێ
پانتایی گونجاو له سیاسه‌تدا به‌رفراوان بكه‌ن‌و مێتۆدێكی نوێتر له خه‌بات
دابێنن‌و هه‌وڵ ده‌دا هاودڵانه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هاوڕێیه‌تی‌و تیۆریزه بكا.
به‌م پێیه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 به‌رفراوانتر له بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری
بوو و، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كرێكاری‌دا گرێی خوارد‌و دوابه‌دوای
ئه‌وه‌ش بزاڤی ئازادیی ژنان پێك دێت(كتێبی "جینسی دووهه‌م"ی سیمۆن
دۆبوار له سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی بوو)و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بزاڤی لاوان
(قوتابیانی خوێندنگاكانیش چوونه ته‌نیشت خوێندكارانه‌وه)و هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌ریخوازی كه كرێكارانیشی به‌ره‌و لای خۆی راكێشا.
ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌م بۆ حه‌وتوونامه‌ی"شهروند امروز"ئه‌نجامداوه كه یه‌ك شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه.

ره‌وتی رسكانی
فیمینیزم له مێژوودا
به‌شی یه‌كه‌م
ئاخێزگه‌ی فیمینیزم به سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌و به تایبه‌تی پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه زانیوه. ئه‌و فیمینیزمه‌ی كه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان یادی لێ ده‌كرێته‌وه، ئاخێوێكه كه ته‌ڤگه‌ر‌و تیۆری‌و فه‌لسه‌فه‌گه‌لی جۆرا‌وجۆر له‌خۆ ده‌گرێ‌و ئامانجی كۆتایشی به‌گژا چوونه‌وه‌ی نه‌زمی مه‌وجود‌و به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنانه بۆ ژیانێكی باشتر. له راستیدا ڕه‌نگه بڵێین ئارمانی فیمینیسته‌كان به درێژایی مێژوویی خه‌باته‌كه‌ی، گۆڕینی جیهان بووه بۆ ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر‌و باشتر بۆ ژیانی ژنان. به‌و حاڵه‌ش كارتێكراوی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری‌و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی شوێندانه‌ر، هه‌وڵی فیمینیسته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌وراز‌و نشێوێكی زۆر به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه كه ده‌توانرێ به باشی داخوازی‌و په‌رۆشییه‌كانی ئه‌م گرووپه به درێژایی قۆناغه جۆراوجۆره‌كان ببینرێ.

ئێخوان المسلمین كێن؟
ته‌ڤگه‌ری ئیخوان المسلمین له زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا شانه‌و
رێكخستنی درووست كردووه‌و چه‌ندین لایه‌ن‌و حێزب‌و رێكخراو به هه‌مان شێوه‌ی
ئێخوانی میسر كار‌و چالاكی سیاسیی له وڵاتانی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.یه‌كێك
له‌و ناوچانه‌ی كه باڵه‌كانی ئیخوان كاری تێدا ده‌كه‌ن كوردستانه، ئیخوانه‌كانی
كوردستان حێزبێكی سه‌ربه‌خۆ نین‌و هه‌ریه‌كیان به شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌و
هێزێكی تایبه‌ته‌وه پشتیوانی ده‌كرێن. به‌واتایه‌كی دیكه ئه‌وان هه‌ڵقوڵاوی
گه‌وهه‌ری كورستان نین‌و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاریشه‌و داخوازییه‌كانی كۆمه‌لانی
خه‌ڵكی كوردستان نه‌هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه.
*ـ ئیخوانه‌كانی كوردستان چونكه دیرۆكێكی كه‌م‌و لاوازیان له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا تێپه‌ڕاندووه.هه‌نووكه‌ش خۆیان به بێ لایه‌ن ده‌زانن له رووداوه گه‌رم‌و ناسكه‌كانی كوردا‌و، له هه‌ڵوێست‌و شیكردنه‌وه‌كانیاندا رێوشوێنی"حه‌سه‌ن به‌ننا"رابه‌ریان ده‌گرنه پێش.واته تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر بانگه‌وازی خێرخوازی‌و وه‌رزش دۆستی‌و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌ڵام به تێڕوانینه دیرۆكی باڵه‌كانی ئیخوان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌مه سیاسه‌تێكی كاتی‌و چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و له خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن‌و ره‌گ داكوتانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.
*ـ پێویسته ئه‌و راستیه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئیخوان گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاته‌و نه‌رمی‌و خۆ رێكخستن‌و خێرخوازییه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له خۆیان پیشانی ده‌ده‌ن، سیاسه‌تێكی كاتی‌و تاكتیكییه‌و له خزمه‌تی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه دایه كه هه‌مان ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات‌و زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌ونی ئیمپراتوری ئیسلامه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م رێكخراوه دیرۆكێكی ئه‌وتۆی له كوردستاندا نه‌بووه به‌و شێوه‌ی كه پێویسته نه‌ناسراوه بۆیه پێویسته گه‌له‌كه‌مان به جوانی بیروبۆچوونی ئه‌م رێكخراوه شی بكاته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی زانستی‌و شیاو له‌گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه بكا‌و هه‌ڵوێستی گونجاو له‌وباره‌یه وه‌ربگرێت.

۱۳۹۲ آبان ۳۰, پنجشنبه
وێژه‌ی منداڵان‌و سانسۆر
گرینگی زمانی زگماگی به جه‌خت
كردنه سه‌ر زمانی كوردی، زاراوه‌ی كوردیی باشوور (كه‌لهۆڕی- فه‌یلی- له‌كی)
"گرینگ نییه له كو ێ راوستاوم، گرینگ ئه‌وه‌یه به‌ره‌و كام لا هه‌نگاو ده‌نیین"
پوخته‌یه‌ك :
مژارێك كه له‌م وتاره‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه وێژه‌ی منداڵانه. زۆر روونه كه له‌م هه‌رێمه زمانییه‌ی وڵات دا ناتوانین قسه له وێژه‌یه‌ك به ناوی وێژه‌ی منداڵان بكه‌ین. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ بوونی سنوورداریی چۆنیه‌تی گۆڕه‌پانی وه‌دیهاتنی به‌رهه‌م گه‌لێكی وه‌ك: شێعر‌و چیرۆك له‌م بواره‌دا (جیا له باسی فولكلۆر) بنه‌ما و بوونی وێژه‌ی منداڵان له بیاڤی زمانی كوردیی باشوور ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته به هۆی هێندێ هۆكار كه ده‌بێته هۆی پێكهاتنی لاوازی پێكهاته‌یی و بیچم نه‌گرتنی وێژه‌ی منداڵان له‌م ناوچه‌یه‌دا خه‌ریك ده‌بێ. هێندێ له‌م هۆكارانه بناغه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه كه هه‌م وه‌ك بزوێنه‌روهانده‌ری تاكه‌كان بۆ چوونه نێو ئه‌م گۆڕه‌پانه و هه‌میش وه‌ك به‌ستێنی زمانی ئاماده بۆ وه‌دیهاتنی به‌رهه‌م له‌م بواره‌دا رۆِڵ ده‌گێڕن. هێندێكی دیكه له‌م هۆكارانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیستمی كولتووری ئێمه به شێوازیك كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م مژاره بزانین له ئه‌گه‌ری، نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتووی كولتووری‌و پشتیوانی دروستی ئابووری له‌م بیاڤه‌دا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاریشه رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. ئه‌م وتاره به ته‌واوی ناپه‌رژێته سه‌ر په‌رۆشییه هزرییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به‌ڵكوو ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی كورت به قوژبنه‌كانی ده‌كا و زیاتر به ئامانجی چێكردنی پرسیار‌و هێنانه ئارای مژار له‌م بواره‌دا نووسراوه.

نه‌ته‌وه و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
سه‌رده‌می
بڵاو بوونه‌وه‌ی بیری دیموكراتییه‌ت بۆ یه‌كه‌م
جار ناوه‌رۆكی ئه‌م بیرۆكه‌یه ، بانگه‌وازێك بوو به گویی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك درا، كه خۆیان حوكمی خوَیان بكه‌ن ، واتا
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرنه‌ده‌ست ،
بڕیار له چۆنیه‌تی سیسته‌می سیاسی خۆیان بده‌ن
ئه‌م بیر و بانگه‌وازه‌ش له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه
په‌سه‌ندكرا ، بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م
رێبازه له سه‌ر ئه‌رزی واقێع كه‌وتنه
تێكۆشان و خه‌بات كردن ، له هه‌مان كاتدا پرسیارێك خۆی
ده‌سه‌پاند ، كێن ئه‌وانه كه ده‌توانن حوكمڕانی
خۆیان بكه‌ن ؟
ئه‌وانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن ئایا شارنشینه‌ن یان گوندنشین ، یان هه‌موو پێكه‌وه بۆیان هه‌یه له جۆری حوكمڕانی بریار بده‌ن . بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ، نه‌ته‌وه یان میلله‌ت ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بڕیار دانی هه‌بێت كه خۆی حوكمی خۆی بكات ، نه‌ته‌وه پێكه‌وه ده‌توانێت سیسته‌مێكی سیاسی بۆ خۆی هه‌ڵبژیری و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به ئاره‌زو و ویستی خۆی دیاری بكات.
بۆ نموونه شارنشینی پاریس به ته‌نها ناتوانێت سیسته‌می سیاسی و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات ، هه‌روه‌ها شارنشینی سلێمانی یان شارنشینی هه‌ولێر بێ نه‌ته‌وه و گه‌لی كورد ناتوانێ جۆری سیسته‌می سیاسی و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات ، پێویسته ئه‌ڵقه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد گرێ بدرێت ، به گشتی به یه‌كه‌وه تا بتوانن بڕیار له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سیسته‌می سیاسی و جۆری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بده‌ن . كه‌واته نه‌ته‌وه گرینگی‌یه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵات و پێشكه‌وتن و دامه‌زراندنی شارستانیه‌ت و مێژوو . له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش نه‌ته‌وه بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێ له لایه‌ن زانا و روشنبیر و فه‌یله‌سووفه‌كانه‌وه له‌م باریه‌وه "هانزكۆن " ده‌ڵێت : نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و كاته‌یه كه كه‌سێك هه‌ست و هۆش و بیری خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ خزمه‌ت كردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌كه‌ی.

۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه
له پێناسه‌ی رووناكبیراندا
خه‌ڵكیش به‌ئاگا
دێنێ"یان"كولتوورناسێكی
ناڕازییه كه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات
ده‌وه‌ستێ‌و به گوتار و كرده‌وه دژبه ئه‌و سیستمه ده‌جووڵێته‌وه"یان"كه‌سێكه
كه بێ به‌شه له سیسته‌مگه‌لی بایه‌خی‌و فیكری، حكوومه‌تی زاڵ".
"ئه‌حمه‌د موحیت" ده‌نووسێ:"رووناكبیری ئازاد بیر، ئه‌ندێشه پێشه‌نگ‌و ئاوه‌ز خوازه". له فه‌رهه‌نگه‌كانی "دێهخودا"و"موعین" دا، هه‌بوونی ئه‌ندێشه‌ی كراوه، رووانینی نوێ بۆ جیهان‌و نوێخوازی كراوه‌ته پێوه‌ری رووناكبیربوون‌و له فه‌رهه‌نگی"وێبستر"دا وشه‌ی رووناكبیر هاوواتای "ئه‌نتكتۆئل"ه‌و زۆرتر به كه‌سێك ده‌وترێ كه پشت به‌ستوو به هه‌ڵوێستی لۆژیكی‌و هزره نه هه‌ست‌و ئه‌زموون، و ئه‌و چالاكیانه‌ی كه پێویستی به‌كارهێنانی هێزی ئافرێنه‌ری هزره، به پێویستی ناودێركردنی ئه‌م وشه‌یه ده‌ژمێرن.
"دوكتور سرووش" ده‌نووسێ: رووناكبیران خوڵقێنه‌رانی ئه‌ندێشه‌ن. بۆ ئه‌وانه‌ش ئاماژه به چوار تایبه‌تمه‌ندی ده‌كا:
*ـ راز زانی *ـ بوێری *ـ ئه‌فراندنی تیۆری له‌سه‌رده‌مه قه‌یراناوییه‌كان‌و دابڕان‌و تێپه‌ڕاندن *ـ چه‌ند سه‌رچاوه‌یی بوون‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی رووناكبیری كه ئه‌فراندنی تیۆریكه دهكاو له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ژماره‌ی رووناكبیرانی ناوكۆمه‌ڵگا له قامكه‌كانی ده‌ست تێ ناپه‌ڕێ. ناوبراو پێداگری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی رووناكبیر دهكاو ده‌ڵێ:"سه‌ربه‌خۆیی بیرمه‌ند، ئه‌سڵێكی بێ ئه‌ملاوئه‌ولایه‌و گه‌وره‌یی رووناكبیرانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌وه‌دایه كه له‌هه‌مبه‌ر سه‌رنجڕاكێشی ده‌سه‌ڵاتدا چۆك داناده‌ن‌و كولتوور به سیاسه‌ت نه‌فرۆشن".

پلورالیزم‌و فیدراڵیزم له ئێرانی پێشمۆدێڕندا
كاتێ قسه له ئاریشه ئه‌تنیكه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تییه ئه‌تنیكییه‌كان دێته پێشێ،
به‌كارهێنانی چه‌مكگه‌لی وه‌ك جیایخوازی‌و...له به‌رانبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بابه‌ته‌و روانیننه، ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكی وه‌ك پلۆرالیزم‌و فیدراڵیزم به
نیشانه‌ی هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه دێته
ئه‌ژمار.
به‌ڵام كه‌متر چاو له‌و راستییه ده‌كه‌ن كه له ئێرانی پێشمودێرندا، هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ جیایخوازی ئه‌تنیكه‌كان له گۆڕێ‌دا نه‌بوو و پلۆرالیزم "فره‌یخوازی"و"فیدراڵیزم"دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ڕ ویست‌و پێوانه‌گه‌لی مرۆڤی‌و"جوگرافیایی"یش، به‌شێك له نه‌ریتی سیاسی جكوومه‌تی پێشمودێرن له ئێران‌دا بوو.له لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی بنچینه‌ی ئاریشه، ئه‌تنیكه‌كان له ئێران‌و، پێوه‌ندی گرێدراوی ئه‌م ئاریشانه، له‌گه‌ڵ سیستمی مودیرییه‌ت له ئێران ره‌وتێكی گۆڕانخوازه كه له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ست پێ دهكاو به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك سه‌ده، پێكهاته‌ی سیستمی حكوومه‌تی پێشمودێرنی ئێران له بارودۆخی فره‌یی بوون‌و تێكه‌ڵاوی پێشوو، بۆ فره‌یه‌كی ته‌واو سنووردار گۆڕیی.

۱۳۹۲ آبان ۲۵, شنبه
چه‌ند وته‌یه‌ك له "پابلۆ نێرۆدا" بۆ شاعیرانی لاو
ئامۆژگاری كردنی شاعیرانی لاو
كارێكی بێ ئه‌نجامه! ئه‌وان ده‌بێ خۆیان رێگای خۆیان بدۆزنه‌وه. ده‌بێ ئه‌و
كۆسپانه‌ی كه له شێوازی ده‌ربڕین دا هه‌یه بناسن‌و له نێویان به‌رن.
راسپارده‌ی من ته‌نیا ئه‌وه‌یه شاعیره لاوه‌كان نابێ سه‌ره‌تا له شێعری
سیاسییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن. شێعری سیاسی زۆر قوڵتر‌و به هه‌ست تر له هه‌ر
جۆره شێعرێكی تره‌و له‌م روه‌وه تا راده‌یه‌ك ده‌گاته ئاستی شێعری
"غنایی" . كه وابوو شاعیرانی لاو نابێ دانانی شێعری سیاسی به ئه‌رك
بزانن. به‌ر له دانانی شێعری سیاسی، شاعیر ده‌بێ له هه‌موو شێوازه‌كانی
دیكه‌ی شێعری دا ئه‌زموونیان وه‌رگرتبێ.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ن له پێناوی نوێگه‌رایی دا هه‌موو شتێك بنێنه ژێر پێ. ئه‌مڕۆ نووسه‌رێك كه ده‌یهه‌وێ جێی سه‌رنج بێ‌و سه‌رقاڵی هزری رواڵه‌تی بێ، به‌ره‌و زێده خوازی ده‌كێشرێ. هه‌موو كه‌س هه‌وڵ ده‌دا، رێگایه‌ك بدۆزێته‌وه تاكوو سه‌رنجی هه‌مووان بۆ لای خۆی رابكێشێ، نه به مه‌به‌ستی داهێنانیان دۆزینه‌وه‌ی بناغه‌ی كێشه‌كان، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ سه‌پاندنی شێوازی نوێ. هه‌ونه‌رمه‌ند زیاتر له هه‌موو كه‌س خاوه‌نی داهێنانه. كه هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ كات یان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مێژوویی، چوارچێوه به‌رته‌سكه‌كان ده‌گۆڕێ. پیكاسۆ له‌م بواره‌وه باشترین نموونه‌یه.
نووسه‌ران هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له سه‌ر یه‌كتر داده‌نێن. وه‌ك ئه‌و هه‌وایه‌یه كه هه‌ڵیده‌مژن، تایبه‌ت به یه‌ك شوێن نیه. نووسه‌ر به‌رده‌وام له حاڵی كۆچ دایه‌و ده‌بێ كه‌ره‌سته‌كانیشی بگۆڕێ. هێندێك له نووسه‌ران له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌وه ئازار ده‌چێژن. له بیرم دێ "فدریكۆ گارسیا لۆركا" هه‌میشه داوای له من ده‌كرد شێعره‌كانمی بۆ بخوێنمه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا له نه‌كاو ده‌یگوت: سه‌بركه، سه‌بركه، درێژه‌ی مه‌ده، ده‌ترسم كاریگه‌ریم له سه‌ر دانێ.
هیچ كات له باسی ته‌نیایی، خه‌م‌و خه‌مۆكی ده‌ستم هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ربڕینم بگۆڕم. هه‌موو ده‌نگه‌كان بدۆزمه‌وه، به شوێن ته‌واوی ده‌نگه‌كاندا بڕۆم، له هه‌ر شوێنێك سۆراخێك له هێزه‌كانی ژیان بگرم، چ له رووی دروست كردنه‌وه، چ له رووی رووخانه‌وه. شێوه‌ی من هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی بڕیوه كه ژیانم بڕیویه‌تی.
ژیانی من له قۆناغی ته‌نیایی منداڵیمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به‌ره‌و قۆناغێك كه به ناچار رێگام كه‌وته وڵاتانی دووره ده‌ست، سه‌رئه‌نجام به قۆناغێك كه خۆم له نێو به‌شێك له ئاپۆڕه‌ی مرۆڤه‌كان دا دیوه‌ته‌وه، ژیانی من پوخته بووه‌و به‌س. له سه‌ده‌كانی رابردووش‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه شاعیران بوون كه مرۆڤگه‌لێكی خه‌موَك‌و خه‌مبار بن. به‌ڵام شاعیرانێك هه‌ن كه ژیان ده‌ناسن له پێچووپه‌ناكانی به‌ئاگان. زیندوو له لافاوه‌كان ئه‌په‌رَێنه‌وه، واز له خه‌م ده‌هێنن‌و ده‌گه‌نه سه‌ر زه‌وییه بێ هه‌وراز‌و نشێوه‌كانی به‌خته‌وه‌ری.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته پێشتر له گۆڤاری لاوان ژماره 20 بڵاوكراوه‌ی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا چاپ‌و بڵاو بۆته‌وه.

وەرگێڕان: جەلال کیشوەردووست
ژێده‌ر:
گۆڤاری زرێبار نووسینی : ره‌حیم لوقمانی
گۆڤاری زرێبار نووسینی : ره‌حیم لوقمانی
فیمینیزم (feminism )
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سازماندراوه بۆ دابین كردنی مافی ژنان‌و هه‌روه‌ها
ئایدۆلۆژییه‌كه بۆ گۆڕانكاری له
هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه له‌ژێر چه‌تری به‌ربڵاوی ئه‌م ئایدۆلۆژییه كۆبوونه‌ته‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ژنان به هۆی جینسی خۆیان له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌ری به‌ره‌وڕوو ده‌بن، هاوبیرن به‌ڵام بۆ هۆ و هۆكاره‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان راڤه‌گه‌لێكی جۆرا‌وجۆر پێشنیار ده‌كه‌ن. له‌م رووه‌وه زۆر رێگای جیاواز بۆ له‌نێو بردنی ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه پێشنیار ده‌كه‌ن.
ـ لیبراڵ فیمینیزم
به‌رانبه‌ر به بۆچوونه‌كانی دیكه، رابردوویه‌كی دوور‌ودرێژی هه‌یه، نایه‌كسانی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به سه‌رچاروه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان ده‌زانن‌و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی تاكه‌كانی ژنان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا به ئارمانجی خۆیان داده‌نێن.
ـ رادیكاڵ فیمینیزم
له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه شێوه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌و كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ژنان له مه‌زنخوازی پیاوانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و ئارمانجیشیان جێگیركردنی كۆمه‌ڵگای ژن ته‌وه‌ر له جیاتی كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری ئه‌مڕۆییه.
ـ ماركسیست فیمینیزم
هۆی ژێرده‌سته بوونی ژنان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاپیتالیستی‌و دابڕانی كار له كارگه‌كان، كه بووه هۆی دابه‌ش كردنی كاری جینسی پێناسه ده‌كه‌ن‌و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ئابووریش به ته‌نیا رێگا چاره بۆ له‌نێو بردنی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له سیستمی ئابووری كاپیتالیستی‌یه، كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاران به تایبه‌تی ژنان هه‌یه بۆچوونی سوسیالیسته‌كان به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی رادیكاڵه‌كان كه چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری له پَشه‌وه‌ی سته‌می جینسی داده‌نێن له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه خاوه‌ندارێتی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان‌و شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م بۆچوونانه كۆمه‌ڵێك گرووپی دیكه‌ی فیمینیستی هه‌ن به بیرۆكه‌ی جیاواز‌و رێگاچاره‌ی جۆرا‌وجۆر به مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان‌و لابردنی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردن هه‌نگاو هه‌ڵ ده‌هێننه‌وه كه پێوه‌ندی به خواستی مێژوویی، جوگرافی‌و ئایدۆلۆژیكی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری خۆیان له‌ژێر ناونیشانی دیكه‌ی وه‌كوو پۆستمودێرن"ئێگزیستانیسیالیست"، ئاشتیخوازی مه‌سیحی‌و ئیسلامی‌و لایه‌نگرانی ژینگه‌و...هتد ناوده‌برێن.له هه‌مان كاتیش‌دا له‌نێوان ئه‌م بۆچوونه جۆراوجۆرانه‌دا سنوورێكی دیاریكراوی توندوتۆڵ نیه، به‌ڵام بوونی ئه‌م بۆچوونه جیاوازانه بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌وه‌ی فیمینیسته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره بۆچوونێكی گشتی‌و جیهانگیردا به‌ربه‌ره‌كانێ بكه‌ن.
گه‌ڕان به‌دوای زانیاری‌دا خۆبه‌خۆ، شێوه‌یه‌ك له بۆچوون‌و كرده‌وه‌ی سیاسیی ده‌زانن هێندێك له بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فه‌رانسه‌وی له بنه‌ڕه‌تدا كه‌ڵك له‌وشه‌ی فیمینیزم وه‌رناگرن‌و به‌و هۆیه‌وه كه خۆی ناوێكی دیكه‌یه وه‌لاوه‌یان ناوه.له‌لایه‌كی دیكه فیمینیزم به‌واتای تێڕوانیینی ژنانه به جیهان‌و گه‌یشتن به شوناسێكی نوێیه له‌و شتانه‌ی كه هه‌ن‌و پێوه‌ندی نێوان تیۆری‌و شێواز پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی روونه كه شێواز‌و راڤه‌ی نوێیان پێكهێناوه كه سه‌ره‌كیی ترینیان كۆمه‌ڵه گرووپی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیارین.
كۆمه‌ڵگا‌و ئارمانجیشی به ته‌نیا هێنانه دی
یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان نیه، به‌ڵكوو بیر له بنه‌بڕكردنی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردن‌و
چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زی‌و چینایه‌تی‌و...هتد ده‌كاته‌وه(له‌م باره‌وه به‌رانبه‌ر
به‌و دامه‌زراوانه‌ی كه تا هه‌نووكه بۆ ئه‌م وشه‌یه پێشنیاركراوه به‌و جۆره‌ی
مه‌به‌سته ئارمانجه‌كه‌ی نه‌پێكاوه).هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه له‌ژێر چه‌تری به‌ربڵاوی ئه‌م ئایدۆلۆژییه كۆبوونه‌ته‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ژنان به هۆی جینسی خۆیان له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌ری به‌ره‌وڕوو ده‌بن، هاوبیرن به‌ڵام بۆ هۆ و هۆكاره‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان راڤه‌گه‌لێكی جۆرا‌وجۆر پێشنیار ده‌كه‌ن. له‌م رووه‌وه زۆر رێگای جیاواز بۆ له‌نێو بردنی ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه پێشنیار ده‌كه‌ن.
ـ لیبراڵ فیمینیزم
به‌رانبه‌ر به بۆچوونه‌كانی دیكه، رابردوویه‌كی دوور‌ودرێژی هه‌یه، نایه‌كسانی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به سه‌رچاروه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان ده‌زانن‌و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی تاكه‌كانی ژنان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا به ئارمانجی خۆیان داده‌نێن.
ـ رادیكاڵ فیمینیزم
له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه شێوه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌و كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ژنان له مه‌زنخوازی پیاوانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و ئارمانجیشیان جێگیركردنی كۆمه‌ڵگای ژن ته‌وه‌ر له جیاتی كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری ئه‌مڕۆییه.
ـ ماركسیست فیمینیزم
هۆی ژێرده‌سته بوونی ژنان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاپیتالیستی‌و دابڕانی كار له كارگه‌كان، كه بووه هۆی دابه‌ش كردنی كاری جینسی پێناسه ده‌كه‌ن‌و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ئابووریش به ته‌نیا رێگا چاره بۆ له‌نێو بردنی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له سیستمی ئابووری كاپیتالیستی‌یه، كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاران به تایبه‌تی ژنان هه‌یه بۆچوونی سوسیالیسته‌كان به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی رادیكاڵه‌كان كه چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری له پَشه‌وه‌ی سته‌می جینسی داده‌نێن له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه خاوه‌ندارێتی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان‌و شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م بۆچوونانه كۆمه‌ڵێك گرووپی دیكه‌ی فیمینیستی هه‌ن به بیرۆكه‌ی جیاواز‌و رێگاچاره‌ی جۆرا‌وجۆر به مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان‌و لابردنی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردن هه‌نگاو هه‌ڵ ده‌هێننه‌وه كه پێوه‌ندی به خواستی مێژوویی، جوگرافی‌و ئایدۆلۆژیكی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری خۆیان له‌ژێر ناونیشانی دیكه‌ی وه‌كوو پۆستمودێرن"ئێگزیستانیسیالیست"، ئاشتیخوازی مه‌سیحی‌و ئیسلامی‌و لایه‌نگرانی ژینگه‌و...هتد ناوده‌برێن.له هه‌مان كاتیش‌دا له‌نێوان ئه‌م بۆچوونه جۆراوجۆرانه‌دا سنوورێكی دیاریكراوی توندوتۆڵ نیه، به‌ڵام بوونی ئه‌م بۆچوونه جیاوازانه بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌وه‌ی فیمینیسته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره بۆچوونێكی گشتی‌و جیهانگیردا به‌ربه‌ره‌كانێ بكه‌ن.
گه‌ڕان به‌دوای زانیاری‌دا خۆبه‌خۆ، شێوه‌یه‌ك له بۆچوون‌و كرده‌وه‌ی سیاسیی ده‌زانن هێندێك له بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فه‌رانسه‌وی له بنه‌ڕه‌تدا كه‌ڵك له‌وشه‌ی فیمینیزم وه‌رناگرن‌و به‌و هۆیه‌وه كه خۆی ناوێكی دیكه‌یه وه‌لاوه‌یان ناوه.له‌لایه‌كی دیكه فیمینیزم به‌واتای تێڕوانیینی ژنانه به جیهان‌و گه‌یشتن به شوناسێكی نوێیه له‌و شتانه‌ی كه هه‌ن‌و پێوه‌ندی نێوان تیۆری‌و شێواز پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌كی روونه كه شێواز‌و راڤه‌ی نوێیان پێكهێناوه كه سه‌ره‌كیی ترینیان كۆمه‌ڵه گرووپی به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیارین.
وه‌رگێڕان: جه‌لال كێشوه‌ردوست
ژێده‌ر:
كتاب جامعه شناسی زنان(مهرانگیز كار)
ژێده‌ر:
كتاب جامعه شناسی زنان(مهرانگیز كار)
۱۳۹۲ آبان ۲۴, جمعه
حیزب‌و رێكخراوه ئیسلامیه‌كان له كوردستان (2006 ـ 1978)
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان (جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان)
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق (
Bizutnawai islami Kurdistan /Iraq) ئه‌م گرووپه ساڵی 1980 به هوی شیخ
عوسمان عه‌بدولعه‌زیز‌و چه‌ند مه‌لای دیكه‌ی سوننی كه به‌شێك له "یه‌كیه‌تیی
لێكۆڵه‌ره‌انی ئایینی"و گرووپێكی دیكه‌ی ناسیاسی له‌ژێر ناوی "یه‌كیه‌تیی
مه‌لایانی ئیسلامی" بوون، پێك هات. پشتیوانانی سه‌ره‌كی ئه‌م حیزبه خه‌ڵكی
ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه بوون. ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌كرێ. ئه‌م حیزبه ناوه‌ند‌و شوێنی كاری
خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌دا پێكهێنا‌و راگه‌یاندنێكی به‌ربڵاوی به مه‌به‌ستی قایم
كردنی پێگه‌ی هزری‌و رێكخراوه‌یی ئه‌نجامداوه. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به دوای دابه‌زاندنی یاسا شه‌رعیه‌كانه‌وه نه‌بوو. چالاكییه‌كانی شێخ عوسمان
عه‌بدولعه‌زیز ناوبراوی وه‌ك موفتییه‌ك له كوردستاندا ده‌رخست.
زۆرێك له حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه ئیسلامیه‌كانی كوردستانی عێراق له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان جیا بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ر لقێك بوون له‌و حیزبه.

لیبراڵیزم چیه؟
ئه‌زموونی مێژوویی رۆژئاوا له سێ توخم: كولتووری یوونانی، كولتووری رۆمی‌و مه‌سیحییه‌ت پێكهاتووه.له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ناتوانین بڵێین كه رۆژئاوای سه‌رده‌می نوێ كۆی ئه‌م سێ توخمه یان زاڵبوونی توخمێك یان توخمگه‌لێك به سه‌ر توخمێكی دیكه‌دایه. ئه‌زموونی مێژوویی رۆژئاوای سه‌رده‌می نوێ له‌سه‌ره‌تادا كاردانه‌وه‌یه‌كه دژ به مه‌سیحییه‌ت ـ وه‌كوو سیستمێك كردنی ئایین‌و زیندووكردنه‌وه‌ی چه‌مكگه‌لێك له‌كولتووره‌كانی یوونانی‌و رۆمی‌و پاشان پێشكه‌شكردنی راڤه‌یه‌كی نوێتر له‌واتای مه‌سیحییه‌ت‌و له‌ئاكامیشدا پێكهێنانی جیهانێكی نوێ كه له‌هه‌ر سێ توخمه بنه‌ماییه‌كان ده‌گوزه‌رێ‌و زانست‌و تێكنۆلۆژی توخمی زاڵ له دوائه‌زموونی مێژوویی ده‌بێ.
لیبراڵیزم دیارده‌یه‌كه تایبه‌ت به جیهانی رۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها سه‌رده‌مێكی نوێیه‌و له‌نێوان سه‌ده‌كانی پازده‌و شازده، كاتێ كه ته‌كوزمه‌ندیی نوێی ژیان جێگای فیودالیزمی ده‌گرته‌وه، له ئه‌ورووپای رۆژئاوادا پێكهات‌و له‌سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌دا له‌رێگه‌ی كۆچبه‌ره ئه‌ورووپاییه‌كانه‌وه گه‌یشته ئه‌مریكای باكوور. بیرمه‌ندانێ كه لیبراڵیزم واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له‌وانه‌وه وه‌رگرتووه هیچكامیان وه‌ها ناوێكیان له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌كانیان دانه‌نا. چه‌مكی لیبراڵیزم تایبه‌ت به سه‌ده‌ی نوزده‌یه.
۱۳۹۲ آبان ۲۲, چهارشنبه
هونەری نووسەری
"تالیس"ده‌نووسێ:
فره‌یی په‌یڤ ناتوانێ هۆكارێك بێ بۆ ئاوه‌زمه‌ندبوونی باوه‌ڕمان.
فره نووسین هێًمای لێهاتوویی نیه به‌ڵكوو چیه‌تی نووسراوه‌و ئه‌وه‌یی كه تا چ ئاستێك به‌كه‌ڵكی خه‌ڵك دێ جێگای گرینگییه.هونه‌ری نووسین له‌زۆر بواره‌وه هاوشێوه‌ی هونه‌ری وێنه‌كێشانه هونه‌ری وێنه‌كێشان كاتێ به‌نرخه كه وێنه‌كێش به‌تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مێك بخوڵقێنێ.
تابڵۆیه‌ك ده‌بێ چ تایبه‌تمه‌ندگه‌لێكی هه‌بێ؟
سه‌ره‌تا بابه‌ت شیاوی گرینگییه.وێنه‌كێش ده‌بێ بابه‌تێك ده‌ستنیشان بكا‌و ئه‌وه له‌سه‌ر تابڵۆكه بنه‌خشێنێ.
پاشان داڕشتنی گرینگه وێنه‌كێش ده‌بێ ئه‌وه‌نده شاره‌زایی هه‌بێ كه ئالییه‌كان ـ زه‌قبوون‌و رۆچوونه‌كان ـ بارستاییه جوان‌وناشیرینه‌كان‌و گه‌لێك له پشتگره‌كانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها زیندوو دابڕێژێ هه‌تا گه‌ڵاڵه‌ی ئاماژه پێكراو خاو نه‌بێ.

پێگه‌ی شۆڕشی ئێران له میژوویی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا
فرید
هالیدی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و وه‌رچه‌رخان‌و گۆڕانه‌ی كه له ساڵی 1357 له
ئێران‌دا روویدا، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ـ شۆڕشی فه‌رانسه،
رووسیه، چین‌و كووبا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌جۆری خۆیدا شتێكی تایبه‌ته.
13ی مارسی 2009
13ی مارسی 2009
ئه‌و
خۆپیشاندان‌و مانگرتنانه‌ی كه له‌ساڵه‌كانی 1979تا1978 ئێرانی ئیفلیج كردبوو،
له 11ی سه‌ره‌تای مانگی فوریه‌ی 1979 به گه‌ڕانه‌وه‌ی "ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی"له‌دووره وڵات، گۆڕا بۆ شه‌پۆلێكی حه‌ماسی به‌رین كه رووخانی
رێژیمی به‌هێزی "محه‌ممه‌د ره‌زا"شای په‌هله‌وی لێكه‌وته‌وه. له
حه‌وتووه‌كانی پاش داڕمانی حكوومه‌تی شا رێبه‌رانی سه‌ركه‌وتوو به كه‌ڵكوه‌رگرتن
له شه‌پۆلی پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رێژیمێكی سیاسی نوێیان به ناوی
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای ئاپریلی ئه‌و ساڵه‌دا پێكهێنا‌و، یاسای
بنچینه‌ییه‌كه‌ی له به‌رواری 2تا3ی دیسامبری 1979 خرایه به‌ر ده‌نگدانی
گشتی.
ئێعدامه‌كانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، كه‌ركووك، پ.ك.ك
له كاتێكدا كه ماوه‌یه‌كی زۆرله(سێیه‌مین)ئێعدامی ئێحسانی فه‌تاحیان ئه‌ویش له‌ره‌وتێكی زۆرخێرا‌و نائاسایی دا(ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، موحاكمه، پێداچوونه‌وه، په‌سه‌ندكران‌و به‌رێوه‌چوونی حوكمی ئێحسان، 18مانگ درێژه‌ی نه‌كێشا)تێنه‌په‌ڕی بوو، هه‌واڵی پشتڕاست نه‌كراوی گواستنه‌وه‌ی شێركۆ مه‌عارفی بۆ سیلوولی تاكه‌كه‌سی‌و ئه‌گه‌ری ئێعدام كردنی ناوبراو بڵاوبووه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
له راستیدا هه‌تا پێش ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و هاتنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، سه‌ره‌تا به بیانووی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پاشان دژ به سیاسه‌ته‌كانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وه‌یكه ئێمه زۆرتر وه‌كوو بزووتنه‌وه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قامه‌كان له پانتاییه‌كی به‌رفراوان له ئێران دا شاهیدی بووین، پێوه‌ندی به ناوچه په‌راوێزخراوه‌كانی ئێران‌و پارێزگا سنوورییه‌كانی وڵات وه‌كووـ خوزستان، ئازه‌ربایجان‌وكوردستانه‌وه هه‌بوو ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرتر خه‌ڵكانێك به‌زمان‌و مه‌زهه‌بگه‌لی جیاواز له زمان‌و مه‌زهه‌بی فه‌رمی راگه‌یه‌ندراو له یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و هه‌روه‌ها پێته‌ختی ئێران، له‌خۆ ده‌گرێ.

۱۳۹۲ آبان ۲۱, سه‌شنبه
چیم نەدی ...
لە سەردانێکی
تایبەتی‌دا که لەم دواییانە بۆ کوردستان هەمبوو( باشوور) چیم نەدی. پێش هەر شتێک دەبێ
وەک تاکێک ئەوه لەزەینی خۆتدا وێنا بکەیت، که من به چ کەوکەبەو دەب دەبەیەکەوە خۆم
ئاماده دەکرد، پاش چەند ساڵێک دووری له کوردستان چ ببینم‌و چی بکەم. بەتایبەت لە زۆرێک
لە ڕاگەیاندراوەکان‌و لەزاری زۆرکەس و لایەنەوه بیستبووم که کوردستان لەهەموو
بوارێکەوه گۆڕانی زۆر گەورەی بەخۆیەوه بینیوە. بەڕاستی لە بواری بیناسازی، فرووشگای
جۆرا‌وجۆر و ماشینی ئاخرین سیستم که رەنگه له ئەوروپاش به زەحمەت دەست بکەوێ و هەروەها
دەوڵەمەندیی لەڕادە بەدەر، بەڵام لە هەمان‌کاتدا به ته واوی مەسرفگەرا و مۆدێل نه
بەرهەم هێنەر.
۱۳۹۲ آبان ۲۰, دوشنبه
بەگ‌و ئاغا‌و ڕۆڵیان لە ژیانی سیاسیی‌و کۆمەڵایەتی‌دا
دەمەوێ لەسەر دیاردەییەک قسەتان بۆ بکەم کە بنەچەکەی دەگەڕێتەوه
بۆ ناو ئەو کولتوورەی کە لەمێژ ساڵە ئاوێتەی داب‌و نەریتمان کراوەو بەرۆکی پێگرتووین‌و
زۆرجاریش زەربەی زۆر کاریگەری لە جەستەمان داوە. هەرچەند ئەو کولتوورە بەو
توندییەی جاران نەماوە بەڵام پێموابێ ئێستاشی لەگەڵ بێت لەنێو هه ندێ گەمەیی
منداڵانەدا و بەتایبەت لە ناوچەی مەریواندا ئاسەواری هەرماوەو بەبێ ئەوەی
زانیبێتمان مانا‌و واتای ئەو یارییەمنداڵانە چیە؟ ئەوە لە کاتێکدایە ئەو دیاردەیە راستەوخۆ و
ناراستەوخۆ لە رەهەندەکانی ژیانی سیاسیی‌و کۆمەڵایەتیشماندا ڕەنگی داوەتەوە. ئەو
گەمەیە ناوی "حەوەلێنە"و لە هەندێ ناوچەی دیکەی کوردستاندا "مێشێنیشی" پێ دەگوترێ.
یاسا و ڕێسای گەمەکە بەو چەشنەیە ئەوەی گەمەکە دەست پێدەکات پێی دەڵێن بەگ‌و،
باقییەکەی لەپشتی بەگەوە ڕادەوەستن هەتا نۆبەیان دەگات. لێرەدا پێشەنگ‌و کوێخا
بەگەکەیە؛ واتە بە چەشنێک گۆژ کراوین دەبێ لە هەموو کارێک‌دا بەگ‌و ئاغا رێبەر بن.
هەنووکە لە دەلاقەییەکی دیکەوە ئەنواڕینە مژارەکە، بەگەکان بەدرێژایی مێژوو ڕاستەوخۆ و
ناراستەوخۆ لە جەریاناتی سیاسیی‌و کۆمەڵایەتی‌دا رۆڵیان هەبووەو هەیەو چەندە
قازانجیان بۆ بزاڤی میللی دیمۆکراتی کورد هەبووبێت بە هەمان ڕێژەش بگرە زیاتر خەساری
لێداوەو لەقۆناخە جیاوازەکانیشدا زۆر هەوڵی بە بنەماڵەیی کردنی شۆڕش‌و دەسکەوتەکانیان داوە. زۆربەی جاریش رۆڵی پێشەنگ‌و سەرکردەیان گێڕاوە بەهۆی ئەوەی چینی دەستڕۆیشتوو
و بەدەسەڵات بوون لەبواری ماددی‌و مەعنەویدا. بەپێی هەڵکەوتنی چینەکەیان زۆر کەم
خورافی بوون‌و سەرەڕای ئەوەیکە ئایینی ئیسلام زاڵبووەو بە پێی نەریتی
ئیسلام زۆر جووڵەو بڕیار بەپێچەوانەی کولتووری زاڵەو دەبێ خۆی لێی ببوێرێ،
اشتراک در:
پستها (Atom)