ئاماژه: ژنانی ره‌وه‌ندی کورد و ژیانی کۆمه‌لایه‌تیان رۆژ له دوای رۆژ له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه
و پێگه‌یه‌کی دیکه‌یان به نسبه‌تی دنیای مۆدیرن و جیهاندا هه‌یه و ده‌لاقه‌یه‌ک
به دوور کولتووری پیاوسالاری و کۆت و به‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌روودا کراوه‌ته‌وه،
به‌لام ئه‌م به‌ستێنه هێشتاکه نه‌یتوانیوه بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست
بکات له ناو ژنانی کورد له ده‌ره‌وه‌دا و نه‌بۆته هه‌وێنی زۆر گۆرانی کۆمه‌ڵایه‌تی
له ئاست بنه‌ماله‌و کۆمه‌ڵگه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی و هێشتاکه ده‌بیستین و ده‌بینین
توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی و په‌راویزخستن و شه‌رمنی و دوورکه‌وتنه‌وه له مه‌یدانی
چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ژنانی کورد به تایبه‌تی به‌دی ده‌کرێ و له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه خۆنه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ کولتووری رۆژئاوا بۆته یه‌کێک له کۆسپه‌کانی
به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندن و ته‌نانه‌ت تێکچوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌و شپرزه‌یی فه‌رهه‌نگی.
له‌م ده‌لاقه‌وه وتووژهکه ده‌ست پێ ده‌که‌ین:
۱۳۹۴ فروردین ۲۵, سه‌شنبه
کچێک کە لە ژێر ساباتی نووسەری(سەرمایە)دا ونبوو
ئەلنوور مارکس
ئەلنوور مارکس، گەنجترین کچی کارل مارکس- باوکی کۆمۆنیزم- لە رۆژێکی زۆر
ساردی مانگی مارسی ١٩٨٩ کراسە سپییە
هاوینەییەکەی کە هۆگرییەکی تایبەتی پێی هەبوو لە بەر کرد و بە خواردنی سیانید(
تێکەڵاوێکی مەرگهینەر و نزیک بە سیانوور) لە سەر جێگەکەیدا بۆ هەمیشە سەری ناوە. ئەلنوور-
یان بە وتەی هاوڕێ کانی'' تووسی''- ئەگەرچی لە ژێر سێبەری مەزنی باوکی‌دا کەم و زۆر
نادیار بووە،بەڵام بە سەرنجدان بەو کتێب و وتارانەی کە لێی بە جێ ماوەن و
هەروەها ئەو چالاکیانەی کە لە پێناو بەدیهاتنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی
کردوونی، بووە بە یەکێک لە رۆخسار دیار و ناوازەکانی مێژووی سۆسیالیزمی بریتانیا.
اشتراک در:
پستها (Atom)