ئه‌زموونی مێژوویی رۆژئاوا له سێ توخم: كولتووری یوونانی، كولتووری رۆمی‌و مه‌سیحییه‌ت پێكهاتووه.له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ناتوانین بڵێین كه رۆژئاوای سه‌رده‌می نوێ كۆی ئه‌م سێ توخمه یان زاڵبوونی توخمێك یان توخمگه‌لێك به سه‌ر توخمێكی دیكه‌دایه. ئه‌زموونی مێژوویی رۆژئاوای سه‌رده‌می نوێ له‌سه‌ره‌تادا كاردانه‌وه‌یه‌كه دژ به مه‌سیحییه‌ت ـ وه‌كوو سیستمێك كردنی ئایین‌و زیندووكردنه‌وه‌ی چه‌مكگه‌لێك له‌كولتووره‌كانی یوونانی‌و رۆمی‌و پاشان پێشكه‌شكردنی راڤه‌یه‌كی نوێتر له‌واتای مه‌سیحییه‌ت‌و له‌ئاكامیشدا پێكهێنانی جیهانێكی نوێ كه له‌هه‌ر سێ توخمه بنه‌ماییه‌كان ده‌گوزه‌رێ‌و زانست‌و تێكنۆلۆژی توخمی زاڵ له دوائه‌زموونی مێژوویی ده‌بێ.
لیبراڵیزم دیارده‌یه‌كه تایبه‌ت به جیهانی رۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها سه‌رده‌مێكی نوێیه‌و له‌نێوان سه‌ده‌كانی پازده‌و شازده، كاتێ كه ته‌كوزمه‌ندیی نوێی ژیان جێگای فیودالیزمی ده‌گرته‌وه، له ئه‌ورووپای رۆژئاوادا پێكهات‌و له‌سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌دا له‌رێگه‌ی كۆچبه‌ره ئه‌ورووپاییه‌كانه‌وه گه‌یشته ئه‌مریكای باكوور. بیرمه‌ندانێ كه لیبراڵیزم واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له‌وانه‌وه وه‌رگرتووه هیچكامیان وه‌ها ناوێكیان له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌كانیان دانه‌نا. چه‌مكی لیبراڵیزم تایبه‌ت به سه‌ده‌ی نوزده‌یه.
واتای
لیبراڵ‌و لیبراڵیزم
وشه‌ی لیبراڵ له زمانه ئه‌ورووپایییه‌كاندا له‌وشه‌ی لاتینی Liberalis له liber به‌واتای"ئازاد"وه‌رگیراوه كه به‌واتای "شایسته‌ی ئازادپیاو" یان "كه‌ره‌مكاره".ئه‌م وشه‌یه له‌سه‌رده‌می رێنسانس له‌لێكدانه‌وه‌ی liberal arts، "پیشه‌گه‌لی ئازاد"،به‌كار ده‌برا(دوو ده‌سته‌ی سێ دانه‌یی‌و چواردانه‌یی له زانست بۆ بارهێنانی فیكری)،به‌ڵام به‌ره‌به‌ره واتایه‌كی خراپ به‌خۆوه ده‌گرێ، به‌جۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی شكسپێردا به‌واتای مرۆڤی"سووك"(gross)یان "سه‌ربزێو"(Licentious) ه. به‌ڵام ئه‌م وشه به‌ره‌به‌ره واتای كۆنی خۆی، "ئازاده"، له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه واتاییه‌كانی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه، واته، مرۆڤی"ده‌ست ئاوه‌ڵا"یان " دڵئاوه‌ڵا"(Open- handed bountiful)و " كه‌ره‌مكار"(generous )و"چاوكراوه"(open- minded )و"خاوه‌نی سیمگێكی فراوان"(open-hearted ). ده‌سته‌واژه‌ی"لیبراڵیزم" بۆ هێماكردن به تیۆرییه‌كی سیاسی له‌مه‌ڕ ئازادی، له ناوی حێزبێكی سیاسی له ئیسپانیا وه‌رده‌گیرێ، واته لیبراڵه‌كان(Liberales) كه له سه‌ده‌ی نوَزده‌و له ئیسپانیا پشتیوانی‌یان له پێكهاتنی حكوومه‌تێكی "مشروگه" مه‌رجدار(له سه‌ر بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تی ـ Constitutional )ده‌كرد.په‌ره‌گرتنی وشه‌ی لیبراڵ له‌وڵاتانی ئه‌ورووپایی یان وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر رابردووی حێزبگه‌لێك دامه‌زراوه كه له‌وڵاته‌كه‌یاندا كه‌ڵكیان له‌م ناوه وه‌رگرتووه‌و قورسی‌و سووكی ئه‌م حێزبانه‌ش له"مقبولیت"( قبووڵكراوه) كۆمه‌ڵایه‌تی یان "نامقبولیت"(قبووڵنه‌كراوی) كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ناوه پشكداربووه‌ن. بۆ وێنه، له فه‌رانسه یان ئینگلیز بابه‌تی لیبراڵ"مقبولیت"كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌وئه‌وه له‌كاتێكدایه له ئه‌مریكا به‌و شێوه نیه‌و به‌جێگای ئه‌وه ده‌بێ بڵێین"دیموكرات".لیبراڵیزم له سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنییه‌وه تیۆریك بووه دژ به زاوته‌خوازی(Authoritarianism). به‌م پێیه، له سه‌رده‌می كۆندا كلیسا‌و حكوومه‌تگه‌لی سه‌ره‌ڕۆ‌و له سه‌رده‌می نوێشدا فاشیزم‌و كۆمۆنیزم‌و به‌مدواییانه‌ش ئه‌هلی شه‌ریعه‌ت(به پێی راڤه‌ی رۆژئاواییه‌كان ـ بناژۆخوازان)له دۆژمنانی سه‌ره‌كی‌و سروشتی ئه‌و به ئه‌ژمار دێن.
گه‌وره‌كانی كلیسا"لیبراڵه‌كان به لایه‌نگری(بێ سه‌روبه‌ره‌ییی جینسی)وكۆمۆنیسته‌كان‌و فاشیسته‌كانیش ئه‌وانیان به لایه‌نگری"كاپیتالیزم"و دوژمنی خه‌ڵك ناوزه‌د ده‌كرد. له به‌رانبه‌ریشدا لیبراڵه‌كان دژبه‌رانیان به‌كۆنه‌په‌ره‌ست‌و دوژمنی ئازادی ناوه‌زه‌د ده‌كه‌ن.به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه لیبراڵیزم ، بێجگه له‌دوژمنه سروشتییه‌كانی جیاواز له‌هه‌ر باس‌وخواسێكی ئایدۆلۆژی، ره‌خنه‌گرانێكی هه‌یه كه فاشیست نین‌و ناتوانین به فاشیست ناوه‌زدیان بكه‌ین(هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دژبه‌رانه یان ره‌خنه‌گرانه فره‌تر بیرمه‌ندن تاكوو به‌ستراوه به حیزبه سیاسییه‌كان). به هاوواتا زانینی "لیبراڵیزم"و"كاپیتالیزم"(ئه‌گه‌ر شتێكی خراپ بێت)یش به‌شێوه‌ی لۆژیكی دروست نیه، گه‌رچی كاپیتالیزم مه‌زنترین پشتیوانی مه‌عنه‌وی‌و فیكری خۆی له لیبراڵیزمدا ده‌بینێته‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دووانه هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كدابووه.
بیرمه‌ندنانێك كه ئه‌ندێشه‌كانیان له‌مه‌ڕ ئازادی، گوڕوتینی به ئایدۆلۆژی سیاسی لیبراڵیزم داوه بریتین له: (جان لاك1704ـ1632)،ئیمانۆئێل كانت(1804ـ1724)،بێنژامین كنستان(1830ـ1767)،(ویلهلم فۆن هومبۆلت 1830ـ1767)،(جان ستوارت میل1873ـ1806)،(تامێس هێل گرین1882ـ1836)،(لێئوناردۆ ترلاونی هابهاوس(1929ـ1864)،(و له‌نێوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م،(ئایزا برلین1998ـ1909)،(هێربێر لایونل ئادلفۆس هارت 1992ـ1907)،(جان راولز له‌دایكبووی 1921)و" رانێلد دوركین"،" ژان ژاك رۆسۆ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌بێ به پاڵه‌وانی داكۆكی له ئازادی بژمێردرین به‌دژواری ده‌توانین پێی بڵێن لیبراڵ. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "هێگل"یش دا گومان‌و دوودڵی هه‌یه كه پێی بوترێ لیبراڵ، هه‌رچه‌ند ده‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی لیبراڵیانه له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بده‌ین.
مه‌زنترین ره‌خنه‌گری لیبراڵیزم، بێگۆمان "كارل ماركس"ه(هێگل، نیچه‌و هایدگریش ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان له لیبراڵیزم گرتووه‌و ئه‌وكاره‌ش ئه‌وه شرۆڤه ده‌كا كه بۆچی فاشیسته‌كان له‌پێناو مه‌به‌سته‌كانیان كه‌ڵكیان له ده‌نگی ئه‌وان وه‌رگرتووه‌و له‌به‌رچی لیبراڵه‌كان به‌رده‌وام به‌چاوی گۆمانه‌وه سه‌یری ئه‌م كه‌سانه‌یان كردووه‌و ته‌نانه‌ت هێندێ جاریش وایان به‌باش زانیوه كه فه‌لسه‌فه‌كانیان به فاشیستی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن تاكوو خه‌یاڵی خۆیان بۆ هه‌تاهه‌تایه ئاسووده بكه‌ن)و ئه‌وڕۆكه نوێترین ره‌خنه‌گرانی لیبراڵیزم، جگه له ماركسیسته رۆژئاواییه‌كان، هۆگرانی كۆمه‌ڵگا(Communitarians)ن. له‌راستیدا هێندێ له‌وانه ده‌یانه‌وێ تێكه‌ڵاوێك له لیبراڵیزم‌و ره‌سه‌نایه‌تی كۆمه‌ڵگا به ده‌سته‌وه بده‌ن.

لیبراڵیزم
چیه؟
لیبراڵیزم فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسییه كه گرینگییه‌كی زۆر به مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كانی تاك ده‌دات.لیبراڵه‌كان خوازیاری گارانتی قه‌له‌مڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئازادی تاكه‌كه‌سی ـ پێكهاتوو له ئازادی ویژدان، په‌یڤ، ئه‌نجومه‌ن‌و كارن‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نابێ ده‌وڵه‌ت جگه له پشتیوانی له‌كاتی خه‌سارلێ كه‌وتندا، ده‌ست له كاروباره‌كان وه‌ربدات. به‌م پێیه، لیبراڵ به حكوومه‌ت‌و حێزب‌و سیاسه‌تێك ده‌وترێ كه له به‌رانبه‌ر زاوته‌خوازی(فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ده‌ڵێ هێندێ تاك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بێ راوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌و پاراستنی روانگه‌كانیان هه‌ر كارێك بكه‌ن‌و له هه‌رجۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌كیش پارێزراو بن) لایه‌نگری ئازادییه.لیبراڵیزم، له پله‌ی فه‌لسه‌فه‌دا، سیستمێكی داخراو له بیركردنه‌وه‌له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ستاو نه‌گۆڕ نیه. ره‌نگه بتوانین لیبراڵیزم به تێڕوانینی یه‌ك بۆ ژیان‌و ئاریشه‌كانی ژیان بشوبهێنین كه جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی ئازادی بۆ تاك‌و كه‌مایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كا. گرینگ‌ترین بنه‌ماكانی لیبراڵیزم یان گرینگ‌ترین چه‌مك گه‌لێك كه لیبراڵیزم پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌كا، بریتین له: ئازادیی تاك، ئازادیی ویژدان، حكوومه‌ت به خواستی خه‌ڵك‌و به‌رابه‌ری مافه‌كان.

لیبراڵیزم‌و
ئازادی
باوه‌ڕی پته‌و به هه‌بوونی ئازادی بۆ گه‌یشتن به هه‌ر ئامانجێكی شیاو،سیفه‌تی به‌رچاوی لیبراڵیزم له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان‌و نیگه‌رانی قووڵ بۆ ئازادی تاك ئیلهام به‌خشی دژایه‌تی لیبراڵیزمه دژ به زاوته‌خوازی ره‌هایه،ئیدی زاوته‌ی ده‌وڵه‌ت، كلیسا یان هه‌ر حێزبێكی سیاسی بێت. بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی لیبراڵیزم به‌های موراڵی‌و به‌های ره‌ها‌و كه‌رامه‌تی زاتی كه‌سێتی مرۆڤ بووه. به‌م پێیه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌رتاكێك دا وه‌ك ده‌رئه‌نجامی خۆبه‌خۆ هه‌ڵسووكه‌وت بكرێ، نه‌وه‌ك ئامرازێك بۆ پێشڤه‌چوونی رقه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی دیكه.ئازادی سیاسی تاك به پێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رانسه‌یی مافی مرۆڤ ، بریتییه له :"ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه زیان به‌كه‌سی دیكه ناگه‌یه‌نێ...سنووری ئه‌وه‌ش ته‌نیا یاسا دیاریی ده‌كا". لیبراڵه‌كان به‌قووڵی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه ژیان به بێ ئازادی به‌های ژیانكردنی نیه. به‌م پێیه، ئه‌وان به‌رده‌وام خوازیاری ئازادبوونی تاك له زۆره‌ملێی نادادپه‌روه‌رانه و له‌مپه‌رێكن كه حكوومه‌ته‌كان،دامه‌زراوه‌كان‌و نه‌ریته‌كان به سه‌ر تاكدا ده‌یسه‌پێنن. تاكی خودموختار ده‌بێ ئازاد بێ تاكوو كاره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێ، باوه‌ڕه‌كانی ده‌ربخا، میللییه‌تی خۆی بگۆڕێ‌و له شوێنێكه‌وه بچێ بۆ شوێنێكی دیكه. ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ ئازادی تاكدا پێوه‌ندییه‌كی نزیكی هه‌یه ئازادی ئه‌نجومه‌نه. لیبراڵیزم لایه‌نگری مافی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كانه له هه‌رجۆرێ ـ سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئایینی، فه‌رهه‌نگی ـ كه، كه مه‌به‌ستیان پێشڤه‌چوونی به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وای ئه‌ندامه‌كانیانه.
تاك به بێ ئازادی ئه‌نجومه‌ن دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆره‌ملییانه‌ی كه ته‌كوزمه‌ندیی زاڵ به سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێ بێ ئامیار ده‌بێ ـ به‌ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ڵقوڵاو له‌گرووپێكی یه‌كگرتووی تاكه‌هاوبیره‌كانه، تاك ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر نادادپه‌روه‌ری‌و ملهۆڕی‌دا بوه‌ستێ.

تاك
ره‌نگه بتوانین چه‌مكی تاك وه‌ك ته‌وه‌ری ته‌واوی چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی لیبراڵیزم بژمێرین. چه‌مكی تاك وه‌ك ئازادی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له‌كولتووره‌كانی یوونانی‌و رۆمی‌و مه‌سیحییه‌ت دا ناسرابوو، به ته‌واوی پێوه‌ندی به سه‌رده‌می نوێوه‌یه‌و واتایه‌كی نوێی هه‌یه.له راستیدا، ئه‌گه‌ر ناوی ئازادی له‌خودی وشه‌ی لیبراڵیزم دایه، تاكگه‌رایی (Individualism)تا راده‌یه‌ك هاوكێشه‌یه‌كی دیكه بۆ لیبراڵیزم‌و هه‌م خاڵی به‌هێز‌و هه‌م خاڵی لاوازییه‌تی.
تاكگه‌رایی لیبراڵیزم ماكه‌ی له چه‌مكی تاك له سه‌رده‌می رێنسانسه، مرۆڤێك كه ده‌زانێ چی ده‌وێ‌و چی بكا‌و تاكوو به مه‌به‌ستی خۆی بگا، بێ ئه‌وه‌ی كه ترسێكی له‌ناو‌و ریسوایی هه‌بێ. ئه‌م به‌رداشته له تاك، كه ده‌ستپێكی له‌گه‌ڵ ماكیاولییه، هێزێكی زۆر له هه‌ناویدا ئازاد ده‌كا‌و به‌مجۆره ناوبراو هه‌م له‌خێر‌و هه‌م له‌شه‌رَیشدا تا كۆتایی ده‌ره‌جه ده‌ڕواته پێش. تیۆریسێنانی لیبراڵ تاك به ته‌نیا توخمی راسته‌قینه‌و داهێنه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌زانن، چونكه مێژوو نیشانی داوه له هه‌ر شوێنێكدا كه تاكبوون نه‌رێ‌و سه‌ركوتكراوه كۆمه‌ڵگا رێگه‌ی داڕوخانی پێواوه.

ئازادی ویژدان
لیبراڵیزم له سه‌ر ئه‌و بنه‌ماییه گه‌شه‌ی كرد كه" وێكهه‌ڵكردن"(Tolerance) ته‌نیا رێگای كۆتایی هێنان به شه‌ڕه ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانه.پاش ئه‌وه‌یكه شه‌ڕه بێ ئه‌ژماره‌كانی ئایینی‌و مه‌زهه‌بی مێشك‌وگیانی ئه‌ورووپاییه‌كانی پڕووكاند، پرۆتستانه‌كان‌و كاتولیكه‌كانیش قه‌بووڵیان كرد چیدی ده‌وڵه‌ت بۆی نیه لایه‌نی ئایینێكی یه‌كه بگرێ یان ئیمانێكی یه‌كه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بسه‌پێنێ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ته‌نیا بنه‌مای پته‌و بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی سیاسی جیاكردنه‌وه‌ی كلیسا له ده‌وڵه‌ته.لیبراڵیزم ئه‌م بنه‌مایه‌ی له‌بیاڤی ئایینه‌وه ئاراسته‌ی سنووره‌كانی دیكه‌ی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی كرد، چونكه هاووڵاتیان باوه‌ڕگه‌لێكی پارادوكسیكاڵیان له‌مه‌ڕ واتا‌و مه‌به‌ستی ژیان هه‌یه. ده‌وڵه‌تی لیبراڵ له‌بیری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پارادوكسانه‌دا نیه، به‌ڵكوو ده‌یهه‌وێ ناوبژیوانێكی بێ لایه‌ن بێت‌و هه‌مووكه‌س بتوانێ كار‌و ژیانی خۆی بكا. به‌مجۆره لیبراڵیزم خۆی به ته‌نیا وه‌ڵامده‌ری مرۆڤی به‌فره‌یی‌و جۆراوجۆرییه ناچارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ناسێنێ.

حكوومه‌ت به‌ره‌زاهه‌ندی‌و خواستی خه‌ڵك
له‌روانگه‌ی لیبراڵه‌كانه‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له حكوومه‌ت پاراستنی ئازادی‌و به‌رابه‌ری‌و ته‌ناهی ته‌واوی هاووڵاتیانه.به‌و هۆیه‌وه، حكوومه‌تی لیبراڵ، چ له‌شێوازی مه‌شرووته‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی‌و چ له شێوازی كۆماری، له سه‌ر بنه‌مای یاسایه: یاسای په‌سه‌ندكراوی یاسادانه‌رانێك كه له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا هه‌ڵبژێردراون. به‌م پێیه، به پێی لیبراڵیزم، هیچ حكوومه‌تێك ره‌وا نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه له سه‌ر بنه‌مای خواست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك بێت.
لیبراڵیزم، بۆ پشتیوانی له مافه‌كانی تاك‌و كه‌مایه‌تییه‌كان، گرینگییه‌كی زۆر به سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت داوه.ئه‌م سنوورداربوونانه حقووقین كه به ناوگه‌لی جۆراوجۆر ناسراون،"ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان"و"مافه زاتی‌و سروشتییه‌كان"و"مافی مرۆڤ"و به پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا بریتین له:"مافی ژیان‌و ئازادی‌و كه‌وتنه شوێن به‌خته‌وه‌ری"و به پێی راگه‌یاندراوی مافی مرۆڤ له شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه بریتین له:" مافی ئازادی‌و خاوه‌ندارێتی‌و ته‌ناهی‌و به‌ربه‌ره‌كانێ له به‌رانبه‌ر سته‌م". ئه‌م مافانه پێشێل نه‌كراو‌و وه‌رنه‌گیراوه‌و گه‌ردوونین. ته‌وای كرده‌وه‌كانی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به تاكی هاووڵاتی ده‌بێ پێ به پێی ره‌وتی یاسا بێت‌و ئه‌گه‌ر به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌م ره‌وته پێشێل بكرێ، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری پێشی پێ بگرێ.

به‌رانبه‌ری مافه‌كان
لیبراڵیزم له هه‌موو شوێنێك بانگه‌شه‌ی به‌رابه‌ری ماف بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌كان ده‌كا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و قسه به‌و واتایه نیه كه هه‌موو تواناكان پێكه‌وه به‌رابه‌رن، یان هه‌ستی موراڵی یه‌كسان یان كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رابه‌ریان هه‌یه. مه‌به‌ست له‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان له به‌رانبه‌ر یاسادا مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه له ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن. نابێ هیچ یاسایه‌ك به هێندێ ئاوانسی تایبه‌تی بدا‌و به سه‌ر هێندێكی دیكه‌ش دا هه‌ڵاواردن بسه‌پێنێ. یارمه‌تی‌و پشتیوانی‌و سزادان ده‌بێ بۆ هه‌مووان یه‌كسان بێت.
لیبراڵیزم شه‌ڕێكی بێ ئه‌مانه دژ به ئاوانس گه‌لێك كه كۆسپن له به‌رانبه‌ر گه‌شه‌ی تاكدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئاوانسانه له له‌دایكبوونه‌وه بێت یان له سامان، نژاد، باوه‌ڕ‌و جنسییه‌ت. لیبراڵیزم دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی له به‌رچاوه كه له‌وێدا بۆ هه‌مووان ده‌رفه‌تی یه‌كسان بوونی ده‌بێ تاكوو زۆربه‌ی لێهاتووییه سروشتییه‌كان به‌دیبێن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م لێهاتوویانه بچووكبن یان مه‌زن.

ره‌خنه‌گرانی
لیبراڵیزم تیۆرییه‌ك بوو كه چینێكی تازه پێگه‌یشتوو به‌ناوی چینی مامناوه‌ندی یان كاپیتالیزمی كرده دروشمی خۆی تاكوو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی رێكووپێك بكا‌و بتوانێ له‌به‌رانبه‌ر چینی خاوه‌ن زه‌وی‌و خاوه‌ن ناونیشان‌و سیستمی سه‌ڵته‌نه‌تی‌و كلیسا راوه‌ستێ.ئه‌وه‌ی بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چینه ته‌نیا له به‌رده‌ستدا نه‌بوونی چه‌ند چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی له‌مه‌ڕ حكوومه‌ت نه‌بوو،مێژووییه‌كی دوور‌و درێژ له ده‌مارگرژی‌و خۆرافه‌یه‌ك به‌ناوی ئایین، شه‌رَگه‌لی له‌بڕان نه‌هاتووی سه‌ڵته‌نه‌ت‌و كلیسا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ركه‌وتنی هه‌تاوی زانست‌و دۆزینه‌وه‌ی پله‌ی مرۆڤ‌و به فه‌رمی ناسینی هێز‌و تواناكانی‌و گه‌شه‌كردنی بیری فه‌لسه‌فی‌و زانستی له‌سه‌رده‌می رێنسانس به‌دواوه‌و له ئاكامیشدا، دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی دارایی،كه خوڵقێنه‌ری كار‌و بازرگانی‌و ئاڵوێر‌و پیشه‌و كار له شاره‌كاندا بوو، نه راوڕووتی ده‌وڵه‌ته‌كان، به‌م چینه‌ی سه‌لماند كه چیدی ناتوانن له جیهانێكدا بژین كه پله‌وپایه‌و میرات‌و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی مه‌ده‌نی به سه‌ریدا زاڵ بێ.
تاكه‌كانی چینی مامناوه‌ند ناتوان جگه له‌خۆیان پشت به كه‌سی دیكه ببه‌ستن، به‌م پێیه، ئه‌م چینه هانای بۆ تیۆریك برد كه ئازادی تاكه‌كه‌سی‌و ده‌ره‌تانی كێبه‌ركێی دادپه‌روه‌رانه‌و گارانتیكردنی پاشكه‌وته‌كانی به فه‌رمی ده‌ناسێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هاتنه ئارای كۆمه‌ڵگای له‌و چه‌شنه، وه‌كوو هه‌ر شتێكی دیكه، له‌كرده‌وه‌دا كون‌و كه‌لهبه‌ره‌كانی ده‌رخست. بیرمه‌ندانی ئه‌م چینه تازه‌پێگه‌یشتووه له‌سه‌ره‌كیترین ره‌خنه‌گرانی ئه‌م كۆمه‌ڵگا نوێیه بوون، بێ ئه‌وه‌یكه كۆنه‌په‌ره‌ست بن یان بیانه‌وێ به‌رئه‌نجامه‌كانی به‌كه‌م بژمێرن."گئۆرك ویلهلم فریدریش هێگل"(1831ـ1770)و "كارل ماركس"(1883ـ1818)تا هه‌نووكه مه‌زنترین ره‌خنه‌گرانی لیبراڵیزمن.
له‌روانگه‌ی هێگله‌وه كۆمه‌ڵگای لیبراڵ سێ كه‌موكورتی یان وێنای ناته‌واوی هه‌یه:
1ـ ئازادی موراڵی 2ـ ئازادی ئابووری 3ـ تاك.
كۆمه‌ڵگای لیبراڵ وێنایه‌كی ناته‌واوی له ئازادی هه‌یه، چوونكه ئازادی له نه‌بوونی چوارچێوه‌و سنووره‌كان ده‌شوبهێنن. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م به‌رداشته ناته‌واوه له‌ئازادی كه ده‌ڵێ من ئازادم به‌مه‌رجێك كه‌سانی دیكه ده‌ست له كاروباره‌كانم وه‌رنه‌ده‌ن‌و ناچارم نه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه نامه‌وێ بیكه‌م.به‌ڵام له‌روانگه‌ی هێگله‌وه، ئه به‌رداشته له‌ئازادی یه‌ك لایه‌نانه‌یه‌و ناته‌واوه بۆ ئه‌وه‌یكه، توانایی هه‌بوونی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م نیشانه‌ی ئازادی راسته‌قینه نیه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م له‌وانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاوه‌ز نه‌بێ.له‌راستیدا، به‌ڵگه‌ی هێگل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه(وه‌ك ئه‌وه‌یكه كانت ده‌یگوت)توانایی له كۆنترۆڵكردنی ویسته‌كان‌و بیركردنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر پێویستی ئه‌وانه‌یه كه ئازادی راسته‌قینه به‌دی دێنێ.
به‌م پێیه، كاتێ ملكه‌چی ویستگه‌لێكم كه بۆ هه‌موو لایه‌كم ده‌به‌ن، وه‌كوو بكه‌رێكی ئاوه‌زمه‌ند هه‌ڵسووكه‌وت ناكه‌م هه‌ربۆیه ناتوانم بڵێم كه ئازادم.هێگل بۆ ئه‌وه به‌ڵگه دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ له‌كۆمه‌ڵگای لیبراڵدا جه‌ختكردن ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی تاك‌و ده‌ستبه‌ربوونی پێداویستییه‌كانیدا داده‌نرێ، نه‌ك له‌سه‌ر برَیاری ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی خودی تاك، هه‌ر بۆیه ئازادی راسته‌قینه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بوونی نیه.لێره‌دایه كه موراڵ ده‌بێ به یارمه‌تی تاكه‌وه بێت تاوه‌كوو پێی بسه‌لمێنێ كه پێره‌وی له‌یاسای موراڵی‌و له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌واتای ئازادبوونه.
دووهه‌مین ره‌خنه‌ی هێگل له كۆمه‌ڵگای لیبراڵ ئه‌وه‌یه كه واتای تاكبوون له كۆمه‌ڵگای لیبراڵ یه‌كلایه‌نانه‌و ئابستراكته، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر بنه‌مای بازاڕی ئازاد هێزی وه‌رگرتووه‌و دامه‌زراوه، ته‌واوی كه‌سه‌كان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆیانه‌وه‌ن‌و به‌ره‌به‌ره ده‌چنه ژێر ته‌وژمی بازاڕی ئازاد‌و له تایبه‌تمه‌ندییه مرۆڤییه‌كانیان ده‌خات.به‌م پێیه زۆرناخایه‌نێ كه ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤه‌كان ره‌نگی بازرگانی له‌خۆده‌گریت. بنه‌مای هه‌رجۆره هارێكاری‌و هه‌ره‌وه‌زییه‌كی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا به ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌بێت.
ره‌خنه‌ی سێهه‌می هێگل پێوه‌ندی به ریشه‌كێشكردنی تاك له‌كۆمه‌ڵ، له‌كۆمه‌ڵگای لیبراڵ دایه. تاك كۆمه‌ڵگا وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆی سه‌یر ده‌كا‌و هیچ هۆگری یان شۆناسێكی هاوبه‌ش ناوبراو به‌تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاوه گرێ نادات.ئاكامی ئه‌م كاره گۆشه‌گیری‌و قه‌تیسمانه‌وه‌ی تاك له خۆپه‌ره‌ستی ته‌واودایه.ناوبراو زۆر به‌سانایی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تێدا له‌دایكبووه دڵ هه‌ڵده‌كه‌نێ‌و رێگای وڵاتانی دیكه له پێش ده‌گرێ ـ هیچ پابه‌ندییه‌كی به‌كولتور‌و نه‌ریت‌و ئایینێكه‌وه نیه، ته‌نیا ده‌یه‌وێ به‌خواسته‌كانی بگا.
ره‌خنه‌كانی هێگل له لیبراڵیزم، به تایبه‌تی تاكگه‌راییه‌كه‌ی، تا هه‌نووكه وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه.تاك‌و تاكگه‌رایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌سه‌رده‌می كه‌وناراوه تا چاخی مه‌سیحییه‌ت هاتبووه به‌رباس، لیبراڵیزم، هێشتا له سه‌رچاوه‌كه‌ی كه سه‌رده‌می رێنسانسه ئاو ده‌خواته‌وه، مه‌یداندان به وارسكه‌كان‌و ده‌ستبه‌ربوونیان. به‌م هۆیه‌وه‌یه ئه‌وڕۆكه له رۆژئاوا وشه‌ی تاك‌و تاكگه‌رایی تاراده‌یه‌ك گوڕدراون به وشه‌گه‌لێكی ناحه‌زو هێندێ له بیرمه‌ندانیش واتای"تاك"یان بۆ تاكێك به ویستگه‌لی وارسكه‌یی سنوورداركردووه‌و به‌جێگای ئه‌وه"شخص"(person) به‌واتای" تاكێك به به‌ریانگه‌لی مه‌عنه‌وی"داناوه‌و "شخص"گه‌رای‌یان(personalism) به‌جێگه‌ی داناوه.
كه‌سانێكیش كه ئه‌وڕۆكه به لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵگا(communitarians) ناسراون، خراپترین لاوازی لیبراڵیزم له تاكگه‌راییه‌كه‌یدا ده‌بینن (چارلێز ته‌یلۆر هه‌وڵیداوه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له چه‌مكگه‌لی هێگلی نێوان"كۆمه‌ڵگا خۆشه‌ویستی"یان"كامیونیتارینیسم"و لیبراڵیزم كۆ بكاته‌وه). كارل ماركس بنه‌مای لیبراڵیزمی له‌سه‌ر جیایی چالاكی ئابووری له حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تدا ده‌بینێ. لیبراڵیزم ده‌ڵێ چالاكی ئابووری كارێكی گرێبه‌ستی‌و تایبه‌تی نێوان تاكه‌كانه‌و هه‌ربۆیه مافی خاوه‌ندارێتی زۆرجار له‌تیۆری لیبراڵ دا به مافێكی سروشتی ناسێندراوه كه ئاوه‌ز به پێی یاسای سروشتی ئه‌وه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.ئه‌م مافه كه له یاسادا به‌رچاو ده‌كه‌وێ به‌رهه‌می شه‌ڕه نێوخۆییه‌كانی نێوان گروپه جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه ماددییه‌كانه. به سه‌رهه‌ڵدانی كاپیتالیزم واتای خاوه‌ندارێتی بووبه: به مافی خۆ زانینی به‌های كه‌ڵه‌كه بوو، به‌هاییه‌كی فره‌بوو كه به‌رهه‌می كاری كرێكاره به سه‌ر مادده‌ی خاوه‌وه. به‌م پێیه، له‌روانگه‌ی ماركسیزمه‌وه راڤه‌كردنی مافی خاوه‌ندارێتی وه‌ك مافی سروشتی شتێكی خۆڕاییه. وێنای پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی ئازادانه له‌سه‌ره‌تای پێكهاتنی كۆمه‌ڵگا ئه‌فسانه‌یه. مافی ئازادی‌و یه‌كسانیش به‌وشێوه‌یه ساوێرییه. ته‌واوی ئه‌و چه‌مكه ئایدۆلۆژیانه پێكدێنێ كه پاساو بۆ سیستمی كاپیتالیزم ده‌ێنێته‌وه.
وته‌كانی ماركسیش به‌وجۆره دوور له راستی نین.ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دیكتاتۆری كۆمۆنیستییان به‌خۆیانه‌وه دیتوه، یان پڕوپاگه‌نده‌ی كۆمۆنیسته‌كان به‌دژی لیبراڵیزم بوارێكی له‌باری بۆ سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم له‌وڵاته‌كه‌یان پێكهێنا، ئه‌وڕۆكه كه‌وتوونه‌ته لایه‌كی دیكه‌ی دراوه‌كه‌و پێیانوایه چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان له تایبه‌تیكردن‌و بازارَی ئازاده، به‌ڵام به بێ هه‌بوونی سیستمێكی دیموكراتیك‌و قه‌بووڵكردنی چه‌مكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لیبراڵیزم، ئه‌م كۆمه‌ڵگانه ته‌واوی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایان ده‌بێ، به‌بێ قازانجه‌كانی.لێره‌دایه‌كه ده‌توانین بڵێین هیچ كه‌س به‌راده‌ی حكوومه‌ت بۆ خه‌ڵكه نه به‌هۆی خه‌ڵك. له‌م حكوومه‌تانه خه‌ڵك ته‌نیا كه‌سانێكن كه حكوومه‌تی هه‌تاهه‌تایی سه‌رۆك كۆمار یان رێبه‌رانی هه‌تاهه‌تایی قه‌بووڵ ده‌كه‌ن‌و كه‌سانێك كه وه‌ها شتێك قه‌بووڵ ناكه‌ن"خه‌ڵك"نین‌و"دوژمن"ن. لێره‌دایه كه لیبراڵه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه"نرخی ئازادی هۆشیاری هه‌تاهه‌تاییه".
ماركس هیچ خزمه‌تێكی به سیستمی كاپیتالیزم‌و لیبراڵیزم نه‌كرد: له‌رێگای ره‌خنه‌وه.ماركیسزم له‌كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا بووه به ئایینی جه‌ماوه‌ر‌و به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌رین له‌رووی زه‌وی، به‌ڵام له‌رۆژئاوا، ماركسیزم قوتابخایه‌كه له‌نێوان قوتابخانه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و یارمه‌تی به پێشڤه‌چوونی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دا.بۆت ماركسیزم له‌رۆژهه‌ڵاتدا شكێنرا، به‌ڵام ماركسیزم له‌رۆژئاوادا زیندووه، چونكه له‌كۆمه‌ڵگای لیبراڵ هه‌رشتێك شوێنێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه،به‌دوور له‌هه‌ر چه‌شنه خه‌مساردی‌و زێده‌گاڤییه‌ك. ئه‌وڕۆكه هێندێ له لیبراڵه‌كان دژایه‌تی تیۆری بازاڕی ئازاد ده‌كه‌ن‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌بێ دادپه‌روه‌ریش ببێته دروشمی كۆمه‌ڵگای لیبراڵ(جان راوێڵز). ئه‌و تاقمه له لیبراڵه‌كان كه هێشتا لایه‌نگری له تیۆری بازاڕی ئازاد ده‌كه‌ن به لیبراڵه كلاسیكه‌كان یان لیبرتارینه‌كان ناسراون ـ "فریدریش هایك"و" رابێرت نۆزیك". به هه‌رحال، لیبراڵیزمیش وه‌كوو هه‌ر مه‌كته‌بێكی دیكه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن‌و له‌گه‌ڵ كاری تیۆرێسێنان ده‌گۆرَدرێ‌و لێكدانه‌وه‌و مه‌زهه‌بگه‌لی جۆراوجۆری لێوه سه‌رهه‌ڵده‌دات. به واتایه‌كی دیكه، ئه‌وڕۆكه ده‌بێ قسه له لیبراڵیزمه‌كانه‌وه بكه‌ین ـ نه لیبراڵیزم‌و ئه‌وه‌یكه مه‌به‌ست كام یه‌ك له لیبراڵیزمه‌كانه.

دیماگوژییه‌كان‌و
لیبراڵیزم
ئه‌وڕۆكه چه‌مكگه‌لی وه‌ك ئازادی‌و دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ به‌راده‌یه‌ك لێره‌وله‌وێی جیهان دێته سه‌رزمان‌و به‌هۆی هێندێ له‌وڵاتانیش كه خۆیان به داكۆكیكاری ئه‌و به‌هایه ده‌زانن، هێنده شان‌وشكۆی په‌یداكردوه كه كه‌متر كه‌سێك ئیزن به‌خۆی ده‌دا راشكاوانه‌و به ئاشكرا دژایه‌تی ئه‌و چه‌مكه بكا، چونكه دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه به‌واتای دژایه‌تییه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاسایش‌و كولتوور‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه هه‌موو مرۆڤێك خوازیارییه‌تی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا،چ له‌و كۆمه‌ڵگه لیبراڵیانه‌ی رابردوو و چ له‌و وڵاتانه‌ی كه تازه سه‌ربه‌خۆیان وه‌رگرتبوو، به‌پشتیوانی ئه‌م چه‌مكه لیبراڵیانه،سیستمه سیاسییه‌كان پێكهاتن، به‌جۆرێك كه حكوومه‌ته‌كانی خۆیانیان زۆر دیموكراتی‌تر‌و لیبراڵتر له‌و سیستمانه‌ی دیكه كه بانگه‌شه‌ی لیبراڵیزمیان ده‌كرد ده‌ناساند، به‌ڵام له‌راستیدا جگه له گاڵته‌جاڕی‌و تێكه‌ڵییه‌ك له سیستمی نه‌ریتی‌و سه‌ره‌ڕۆیی وڵاته‌كه‌یان به‌ڕه‌نگ‌و ڕووییه‌كی دیكه زیاتر نه‌بوو.
لیبراڵه‌كان به‌رده‌وام نیگه‌رانی مه‌ترسیی دیمَوكراسی بۆ سه‌ر ئازادی بوون(له‌م ڕووه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتووندا هاوڕان)و ئه‌زموونه‌كانی فاشیزم‌و فاڵانژیم‌و نازیزم له‌هێندێ وڵاتی ئه‌ورووپایی كه نه‌ریتێكی درێژخایه‌نیان له لیبراڵیزم نه‌بوو، هۆكارێكی مێژوویی باش بۆ ئه‌م نیگه‌رانیانه بوون. لیبراڵیزم فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسییه‌و چه‌مكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هیچ جۆره لایه‌نێكی دیاری بۆ واتا‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ژیان به تاك پێشنیار ناكات. به‌م پێیه ئایینه‌كان‌و قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كان‌و خۆرافات‌و خه‌یاڵات چونكه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا لایه‌نگرانیكیان هه‌یه بۆ ژیانكردن مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه. هه‌ر لێره‌وه‌یه كه مه‌ترسییه‌كه خۆی ده‌رده‌خات‌و ئه‌م ده‌ره‌تانه ده‌ڕه‌خسێ كه له‌كۆمه‌ڵگا لیبراڵه‌كان گرووپگه‌لێك سه‌رهه‌ڵده‌ن‌و به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن كه ده‌ره‌تانی گه‌شه‌و په‌ره‌یان هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵگایه‌وه دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌بیری ئه‌وه‌دان به‌گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات رێكاری گه‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بگۆڕن‌و به‌نۆره‌ی خۆیان حكوومه‌تێكی هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆیان پێك بێنن: فاشیسته‌كان، كۆمۆنیسته‌كان‌و ئه‌هلی شه‌ریعه‌ت(بناژۆخوازه‌كان) له‌مجۆره گروپانه‌ن.
ئه‌مانه تا ئه‌وكاته‌ی كه له كه‌مینه‌دان ئازادی‌و مافی مرۆڤ‌و هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه مافی ژیانیان پێی ده‌ده‌ن قه‌بووڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن په‌یژه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد كۆده‌كه‌نه‌وه‌و ئیدیعا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تێكی خه‌ڵكین.(وه‌رگێڕـ نموونه‌ی هه‌ره زیندووی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێرانه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست باوه‌ڕی قووڵی به هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه رێز بۆ مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تی‌و مافی ژیان داده‌نێن هه‌بوو به‌ڵام كاتێك به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت پشتی له هه‌موو ئه‌و قه‌ول‌و به‌ڵێنانی كه دابوونی كرد‌و فه‌زایه‌كی پڕ له‌ترس‌و سه‌ركوتی له‌ناوخۆ و له‌ناوچه‌دا خوڵقاند كه تا هه‌نووكه‌ش هه‌یمه‌نه‌ی كوشت‌و بڕی به‌سه‌ر گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد له روَژهه‌ڵاتی كوردستاندا ماوه.ئه‌و جۆره سیستمانه تا ئه‌وكاته باوه‌ڕیان به دێموكراسی‌و به‌یاننامه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه كه به‌ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتوون هه‌ركات به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن ئۆتۆماتیك ئه‌م ماف‌و ئازادییانه به‌خێراییه‌كی زۆر سنووردار ده‌كرێن‌و به‌ره‌به‌ره ده‌ست به پاكتاوكردنی خودییه ناڕازییه‌كانیش ده‌كه‌ن، وێنه‌ی هه‌ره به‌چاوی زیندووی ئه‌م دواییانه له‌ئێراندا"ئایه‌توڵڵا حوسینعه‌لی مونته‌زرییه").

نویسنده: آ ـ س وه‌رگێڕان: جه‌لال كیشوه‌ردوست
ژێده‌ر: ئه‌نته‌رنێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر