ته‌ڤگه‌ری ئیخوان المسلمین له زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا شانه‌و
رێكخستنی درووست كردووه‌و چه‌ندین لایه‌ن‌و حێزب‌و رێكخراو به هه‌مان شێوه‌ی
ئێخوانی میسر كار‌و چالاكی سیاسیی له وڵاتانی خۆیاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.یه‌كێك
له‌و ناوچانه‌ی كه باڵه‌كانی ئیخوان كاری تێدا ده‌كه‌ن كوردستانه، ئیخوانه‌كانی
كوردستان حێزبێكی سه‌ربه‌خۆ نین‌و هه‌ریه‌كیان به شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌و
هێزێكی تایبه‌ته‌وه پشتیوانی ده‌كرێن. به‌واتایه‌كی دیكه ئه‌وان هه‌ڵقوڵاوی
گه‌وهه‌ری كورستان نین‌و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاریشه‌و داخوازییه‌كانی كۆمه‌لانی
خه‌ڵكی كوردستان نه‌هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه.
*ـ ئیخوانه‌كانی كوردستان چونكه دیرۆكێكی كه‌م‌و لاوازیان له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا تێپه‌ڕاندووه.هه‌نووكه‌ش خۆیان به بێ لایه‌ن ده‌زانن له رووداوه گه‌رم‌و ناسكه‌كانی كوردا‌و، له هه‌ڵوێست‌و شیكردنه‌وه‌كانیاندا رێوشوێنی"حه‌سه‌ن به‌ننا"رابه‌ریان ده‌گرنه پێش.واته تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر بانگه‌وازی خێرخوازی‌و وه‌رزش دۆستی‌و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌ڵام به تێڕوانینه دیرۆكی باڵه‌كانی ئیخوان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌مه سیاسه‌تێكی كاتی‌و چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و له خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن‌و ره‌گ داكوتانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.
*ـ پێویسته ئه‌و راستیه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئیخوان گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاته‌و نه‌رمی‌و خۆ رێكخستن‌و خێرخوازییه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له خۆیان پیشانی ده‌ده‌ن، سیاسه‌تێكی كاتی‌و تاكتیكییه‌و له خزمه‌تی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه دایه كه هه‌مان ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات‌و زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌ونی ئیمپراتوری ئیسلامه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م رێكخراوه دیرۆكێكی ئه‌وتۆی له كوردستاندا نه‌بووه به‌و شێوه‌ی كه پێویسته نه‌ناسراوه بۆیه پێویسته گه‌له‌كه‌مان به جوانی بیروبۆچوونی ئه‌م رێكخراوه شی بكاته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی زانستی‌و شیاو له‌گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه بكا‌و هه‌ڵوێستی گونجاو له‌وباره‌یه وه‌ربگرێت.
2ـ مێژووی درووست بوونی ئیخوان المسلمین له وڵاتی میسردا.
*ـ ته‌ڤگه‌ری ئیخوان المسلمین له ساڵی1927 له شاری ئیسماعیلییه له وڵاتی میسردا‌و له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێك به‌ناوی حه‌سه‌ن به‌ننا(1906ـ1949)دامه‌زرا.ناوبراو له سه‌ره‌تادا ده‌ستی كرد به رێنمایی كردنی ئایینی‌و وروژاندانی هه‌ستی ئیسلامیانه، له ساڵی 1926دا شه‌ش سه‌رباز له سه‌ربازگه‌ی بریتانیا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن به‌ننادا كۆبوونه‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئیخوان المسلمینیان دامه‌زراند ساڵی 1932ئه‌و رێكخراوه كونگره‌ی یه‌كه‌می له قاهیری به‌ست‌و پاشان گۆڤارێكی هه‌فتانه‌یان به ناوی ئیخوان المسلمین بڵاوكرده‌وه ته‌ڤگه‌ری ئیخوان هۆكاری پاشكه‌وتوویی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئایینی ئیسلام‌و هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و رێژیمانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیان به ده‌سته‌وه‌یه به پیاده نه‌كردنی یاسا‌ورێسا ئیسلامییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه ئیخوان پێیانوایه ئیسلام رێژیمێكه سه‌رجه‌م دیارده‌كانی ژیان ده‌گرێته خۆ، بۆیه پێویسته ده‌ست به سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا بگرێت.حه‌سه‌ن به‌ننا ساڵی 1935پله‌ی به‌رزی ئه‌ندامه‌تی له ئیخواندا به پله‌ی موجاهید ناو ده‌بات كه چه‌ند كه‌سانێكی كه‌می خۆ به‌ختكه‌ر ده‌گرێته‌وه.
3ـ چۆنیه‌تی ناردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی میسر.
*ـ ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌و رێكخستنی ئیخوان له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كاندا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌شی راگه‌یاندن به جیهانی ده‌ره‌وه.لێژنه‌ی به‌شی راگه‌یاندن تایبه‌ت بوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی(دعوه ـ واته بانگه‌وازی ئیسلامی له عێراق، فه‌له‌ستین‌و لوبنان‌و ئوردۆن‌و هه‌روه‌ها گه‌ڕۆكه‌كانیش رۆڵێكی گرینگ‌یان له بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ما‌و ئامانج‌و رێكخستنه‌كانی ئیخوان المسلمین له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا هه‌بوو.بنكه‌ی ئیخوان المسلمین ساڵی 1942هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن كه‌ماله‌دین سه‌رۆكی تیمی گه‌ڕۆك‌و محه‌ممه‌د عه‌بدوالحه‌مید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئیخوانی راسپارد كه ئه‌ركی دروستكردنی رێكخستنی ئیخوان له عێراق وه‌ئه‌ستۆ بگرن ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه چوارساڵ له عێراقدا مانه‌وه له‌وماوه‌یه‌دا چه‌ندین شاری عێراق گه‌ڕان كه‌چی نه‌یانتوانی له كاره‌كه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.ساڵی 1946حه‌سه‌ن به‌ننا محه‌ممه‌د مه‌حموود ئه‌لسه‌واف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوانی راسپارد بانگه‌وازی ئیسلامی له عێراقدا بڵاو بكاته‌وه‌و رێكخستن درووست بكات سه‌وافیش سوێندی خوارد ببێته جێگری به‌ننا له عێراقدا.
به‌م چه‌شنه بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان له شاری موسڵدا رێكخستنی پێكهێنا.سه‌واف وه‌كوو مامۆستا له كۆلیژی(الشریعه)دا دامه‌زرا‌و ده‌ستی به كاری نه‌هێنی كرد‌و چووه ناو كۆمه‌ڵه‌ی (الاداب الاسلامیه)كه شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد سه‌واف ده‌یویست ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بكاته رووكارێك بۆ كاره‌كانی خۆی به‌ڵام هێندێ كه‌س له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ئه‌و ناڕازی بوون‌و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجامیدا سه‌واف ده‌رنه‌چوو، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به ناوی (الاخوه الاسلامیه)ی دامه‌زراند شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی كه له‌گه‌ڵ نووری سه‌عیددا دۆستایه‌تی هه‌بوو داوانامه‌ی كاركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و ساڵی 1949وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تی كاركردنی پێدا، سه‌ره‌تا كاری سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له ناو خێزانه‌كاندا ده‌ستی پێكرد‌و چه‌ندین لقیان له شار‌و گونده‌كاندا درووست كرد‌و گۆڤارێكی هه‌فتانه‌یان به ناوی(الاخوه الاسلامیه)بڵاوكرده‌وه كه سه‌واف سه‌رنووسه‌ری بوو ستوون‌و به‌شه‌كانی گۆڤاره‌كه‌ش هه‌مان ستوون‌و به‌شه‌كانی گۆڤاری ئیخوان المسلمینی میسر بوو و چالاكی ئاشكرای ئیخوان المسلمین له عێراقدا هه‌تا ده‌رچوونی یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزب‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له ساڵی 1954 به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وكاتی ده‌وڵه‌ت لقه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی داخست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چالاكییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌رده‌وام بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بوارێكی فراوان بوو بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران‌و سوسیالیسته‌كان.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه پێوه‌ندی نێو لاوانی ئیخوان‌و لاوه نه‌ته‌وه‌ییه سوسیالیسته‌كان رۆژبه‌رۆژ له‌گرژیدا بووسه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوان هیچ پشتگیرییه‌كی له شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958نه‌كرد‌و سه‌واف ده‌یزانی كه له‌وانه‌یه كاربه‌ده‌ستانی شۆڕش به هۆی پێوه‌ندی ئه‌و به رێژیمی پاشایه‌تییه‌وه ده‌ستگیری بكه‌ن بۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئیخوان كرد له‌ژێر ناوه‌كانی(الجبهه الاسلامی‌و الرابگه الاسلامیه)دا بكه‌ن پاش ماوه‌یه‌ك سه‌واف عێراقی به جێهێشت دوای سه‌واف عه‌بدولكه‌ریم زێدان سه‌ركردایه‌تی ئیخوانی عێراقی له ساڵی 1960دا گرته‌ده‌ست.ئیخوان له‌ژێر پووششی حیزبێك به ناوی الحزب الاسلامی عراقی چالاكییه‌كانی ده‌كرد له ساڵی 1961دا عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئیخوانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه بووه هۆی ئه‌وه‌یكه كه ته‌ڤگه‌ری ئیخوان المسلمین له ساڵه‌كانی 1963ـ1960دا ده‌ست بكه‌ن به تیرۆر‌و پاكتاوكردنی شیوعیه‌كان له عێراق.ئیخوانه‌كان توانیان له رێگای ئه‌و خوێندكاره كوردانه‌ی كه له زانكۆی موسڵ‌و به‌غدادا له (كۆلیژی الشریعه)ده‌یانخۆند بیروڕاكانی خۆیان له كوردستانی عێراقدا بڵاو بكه‌نه‌وه‌و رێكخستنی سیاسی پێك بێنن.
پرۆفیسۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هێندێ له قوتابییه كورده‌كانی كۆلیژی شه‌ریعه له به‌غدا به‌رانبه‌ر به چالاكییه‌كانی ئیخوان ده‌ڵێ قوتابییه كورده‌كان(وه‌ك ـ شوكور مسته‌فا، نووری عه‌بدوڵا‌و ئێحسان عه‌بدوالحه‌مید)له ته‌ڤگه‌ری سه‌واف ناڕازی بوون‌و ده‌یانگوت سه‌واف‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا كار ده‌كه‌ن.
سه‌واف پاش هه‌ڵاتنی له عێراق‌و گیرسانه‌وه‌ی له سووریه نامه‌یه‌كی بۆ جه‌ماڵ عه‌بدول ناسر نووسی له‌و نامه‌یه‌دا به جوانی ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه كاروباری رێكخستنه‌كانی ئێمه له كوردستان له پێناو خاشه‌بڕ كردنی ته‌ڤگه‌ره نه‌ته‌وه‌یی‌و سوسیالیسته‌كانه‌و به‌و هۆیه‌وه كه كوردان موسڵمانن ده‌توانین ئه‌وان له‌ژێر چه‌تری ئایین‌و پرنسیپه ئیسلامییه‌كاندا كۆ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به نیشتمانی عه‌ره‌ب نه‌گه‌یه‌نن سه‌واف له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێ: كورده‌كان خه‌ڵكی جه‌سوورن‌و ئاماده‌ن له‌دژی شیوعییه‌كان‌و له‌دژی حوكمی ئێستا له عێراق جگه له عه‌شیره‌تێكیان نه‌بێت كه ناتوانن په‌یڤی كورد له خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه‌و به‌ربه‌ره‌كانێ بكه‌ن.له‌نێو كورداندا دوو حیزب‌و رێكخراو خاوه‌نی رێكخستنن یه‌كه‌م حیزبی شیوعی، دووهه‌م حیزبی پارتی، واته نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌كانی كوردیش كه تا ئێستا یه‌ك پارچه بوون ئه‌وانیش لێكترازانیان تێكه‌وت.ئیسلامییه‌كان له‌نێو ئه‌واندا زۆربه‌ی زۆر پێك ده‌هێنن‌و تینووی جیهادن له پێناو خودا، ئه‌گه‌ر هاریكاری پێویست بكه‌ین شۆڕش له باكووری به‌غداد ده‌شێوێنین‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی شپرزه ده‌كه‌ین.هه‌مووشیان كۆماری عه‌ره‌بی‌و به‌رێزتانیان خۆش ده‌وێ‌و باوه‌ڕی قووڵیان به ئیسلامییه‌ت‌و به‌رێزتان هه‌یه.
(بۆ زیاتر روونبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی ئیخوان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا سه‌رنجتان بۆ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه راده‌كێشین).
من ئاماده‌م له‌گه‌ڵ زه‌هاویداگه‌شت بكه‌م‌و پێوه‌ندی به زانایانی سه‌عوودییه‌وه بكه‌ین مه‌سه‌له‌ی شیوعییه‌ت له عێراق‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئیسلام له‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه ئیسلامییه ره‌سه‌نه بخه‌ینه به‌رچاویان ئه‌گه‌ر توانیمان فتوایه‌كی شه‌رعی له‌گه‌ڵ (زاانایانی سه‌عوودییه)ده‌ربكه‌ین‌و له‌گه‌ڵ خۆمان هێنامانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانایان میسر‌و پاشانیش زانایانی شام‌و ئێمه‌ش كه(شێخ زه‌هاوی موفتی گه‌وره له عێراق)ه واژۆمان كرد ئه‌و فتوایه به‌و شێوه‌یه بێ كه شیوعییه‌ت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام‌و مرۆڤی شیوعی كه‌سێكه كه له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ژنی پێ نادرێ‌و كاتێ مرد، نوێژی له‌سه‌ر ناكرێ‌و له گۆڕستانی موسڵمانان نانێژرێ.ئه‌گه‌ر توانیمان فتوایه‌كی له‌و چه‌شنه ده‌ربكه‌ین ئه‌و كۆمه‌ڵه زانایانه‌ی ئیسلام له‌و وڵاته جۆراوجۆرانه واژۆی بكه‌ن(كه من ئاماده‌م ره‌زامه‌ندی زانایانی شێعه‌ش به‌ده‌ست بێنم)ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی له‌سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌بێ‌و ده‌بێته بنه‌ڕه‌تێك بۆ شه‌ڕی ئه‌و زاڵمانه‌و پێموانیه زانایانی ئیسلام له ده‌ركردنی فتوایه‌كی واگرینگ بۆ ژیانی رۆژانه‌ی موسڵمانان كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن(ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌ره‌وه شتی زۆر گرینگمان بۆ روون ده‌كاته‌وه).
1ـ سه‌ركردایه‌تی ئیخوان به یه‌ك چاوه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌موو ئه‌و ته‌ڤگه‌رانه‌ی كه ئایدۆلۆژی‌و ئه‌ندێشه‌و یاسا‌و رێساكانیان له ئیسلام وه‌رناگرن، جا ئه‌و ته‌ڤگه‌رانه چ نه‌ته‌وه‌یی بن یان سوسیالیستی.نه‌ته‌وه‌یی بن یان كۆمۆنیزم به‌لای ئه‌وانه‌وه هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌كیان نیه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به شێوه‌یه‌كی گشتی موسڵمانێكی نه‌ریتین ته‌واوی ئه‌و ته‌ڤگه‌رانه به كۆمۆنیزم ناو ده‌بات‌و پڕووپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كۆمۆنیزم واته بێ ئه‌خلاقی به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بداته لایه‌نه مه‌عریفه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆژییه، ئه‌مه‌ش هه‌ژاری لایه‌نی تیۆری سه‌ركردایه‌تی ئیخوان پێشان ده‌دات.
2ـ سه‌ركردایه‌تی ئیخوان ئاماده‌یه كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌ن‌و مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌كاندا یه‌ك بگرێت بۆ درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی كۆنه‌په‌ره‌ستانه كه له‌م نامه‌یه‌ی سه‌واف ئاماژه به پێویستی هاریكاری ئیخوانی سوننه‌ی مه‌زهه‌ب‌و عه‌ره‌بستانی وه‌هابی‌و ئاخونده شێعه‌كانی ئێران ده‌كات‌و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی‌و چه‌پ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا .ئه‌م خه‌سڵه‌ته ناوه‌ڕۆكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره به جوانی روون ده‌كاته‌وه.
چۆنیه‌تی دزه‌كردنی ئیخوان بۆ كوردستانی ئێران
پێش ئه‌وه‌ی باسی چۆنیه‌تی دزه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان بۆ كوردستانی ئێران بكه‌ین پێویسته بزانین كه چه‌ند ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی له كوردستاندا چالاكی پروپاگه‌نده‌یی ده‌كه‌ن‌و هه‌روه‌ها ده‌بێ بتوانین به پێی بیرۆكه فیكرییه‌كانیان به‌گشتی له یه‌كتر جیایان بكه‌ینه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 5 تاقمی ئیسلامی له كوردستاندا، كوردستانی ئێران خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی سیاسین:
1ـ ده‌سته‌ی ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده كه به مه‌كته‌بی قورئان‌و شۆرای شه‌مس ناسراون(خودی ئه‌م ده‌سته‌یه ساڵی1378دا بوون به دوو ده‌سته، ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ـ كه زۆربه‌ی قوتابیانی موفتی‌زاده‌یان له‌گه‌ڵه‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌بێ له قۆناغی دوای گیران‌و مردنی موفتی‌زاده واته ته‌نیا خه‌ریكی خۆسازی بین‌و به‌شداری هاوكێشه سیاسییه‌كان نه‌كه‌ین بۆیه ده‌بینین ئه‌و ده‌سته‌یه پاش مردنی موفتی‌زاده له‌مه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداری‌و روونكردنه‌وه‌و به‌یاننامه بڵاو نه‌كردۆته‌وه ئه‌وان هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی موفتی‌زاده ده‌ده‌ن ئه‌م ده‌سته‌یه شۆرایه‌كی به‌رزیان هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان بڕیار بدات هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كیان به ناوی لێژنه‌ی"فتوا" كه كاری ئه‌م لێژنه‌یه ده‌ركردنی فتوا شه‌رعیه‌كانه.هه‌ر شارێك نوێنه‌ری خۆی له هه‌ڵبژاردنێكی گشتی‌و نه‌هێنی‌دا ده‌نێرێته شۆرای عالی ـ هه‌ر شارێك چه‌ندین وانه‌ی عه‌قیده‌تی تێدا به‌رێوه ده‌چێ‌و بابه‌تی وانه‌كانیش بریتین له: فێركردنی قورئان‌و راڤه‌ی نه‌ریت‌و وانه‌ی ریفۆرمی عه‌قیده‌ی ئیسلامی. له وانه‌كاندا جگه له‌بیر‌و بۆچوونه‌كانی موفتی‌زاده په‌رتووكی ئه‌م كه‌سانه‌ش ده‌وترێته‌وه"سه‌ید قوتب"،" محه‌ممه‌د قوتب"،"فتحی یكن"و "یوسف قه‌رزاوی"شتێك كه شیاوی سه‌رنجدانه ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سته‌یه بۆ راكێشانی خه‌ڵكی هه‌ژار به‌لای خۆیاندا هێندێ جار به‌كاری خیرخوازییه‌وه هه‌ڵده‌ستن‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی كاری ئابووری‌و سه‌رمایه‌گوزارین ئه‌م ده‌سته‌یه تا هه‌نووكه چه‌ند كارگه‌یه‌كی بچووكیان دامه‌زراندووه هه‌رچه‌ند كه ئیمتیازی ئه‌و كارگانه تایبه‌تین به‌ڵام له سوود‌و قازانجی ئه‌وان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌وبۆچوونه‌كانیان كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرن.
*ـ ده‌سته‌ی دووهه‌م : تاقمێكی بچووكن كه رێبه‌ره‌كه‌یان حه‌سه‌نی ئه‌مینییه كه پێیوایه بیروبۆچوونه‌كانی موفتی‌زاده هه‌ڵقوڵاوی هه‌لومه‌رجێكی زه‌مانی‌و مه‌كانی تایبه‌ته‌و ناتوانێ وه‌ڵامده‌ری پێویستیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت حه‌سه‌نی ئه‌مینی پاش جۆزه‌ردانی 1376هاتۆته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ هه‌ڵوێست له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌كان بگرن‌و به‌شداری چالاكانه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حه‌سه‌ن ئه‌مینی ویستی حیزبێكی یاسایی دابمه‌زرێنێ‌و له وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تی كاری حیزبی پێ بدرێت به‌ڵام تا هه‌نووكه مۆڵه‌تی چالاكی سیاسی به شێوه‌یه‌كی یاسایی پێ نه‌دراوه.
2ـ وه‌هابییه‌كان یان سه‌له‌فییه‌كان، ئه‌م بیرۆكه‌یه له رێگای كه‌سێكه‌وه به ناوی مه‌لاعومه‌ری سه‌له‌فی هاتۆته كوردستانی ئێرانه‌وه مه‌لاعومه‌ر دوای ئه‌وه‌ێكه له شه‌ڕی یه‌كیه‌تی‌و بزووتنه‌وه ئیسلامی‌دا پشتیوانی له بزووتنه‌وه كرد له‌ژێر گوشاری یه‌كیه‌تی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی هه‌ڵات ئه‌م ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن وه‌هابیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودییه‌وه پشتیوانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی ده‌كرێن‌و بۆچوونه‌كانی(بن باڤ)كه مه‌لایه‌كی به ده‌سه‌ڵات‌و به نفووزی عه‌ره‌بستان‌و ئیمام جه‌ماعه‌تی شاری مه‌دینه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م تاقمه تا هه‌نووكه نه‌یانتوانیوه له كوردستانی ئێران‌دا گه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بكه‌ن.
3ـ ئیخوان المسلمین 4ـ ده‌سته‌ی چواره‌م هێشتا ناوێكیان له‌سه‌ر خۆیان دانه‌ناوه ئه‌وان پێشتر ئه‌ندامی ئیخوان المسلمین بوون به‌ڵام دووساڵ ده‌بێ له‌و رێكخراوه جیابوونه‌ته‌وه.زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه له حوجره‌كانی پاكستان‌دا وانه‌ی ئایینیان خوێندووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان ئه‌م ده‌سته‌یه ره‌خنه له ئیخوان ده‌گرن‌و ئه‌وان به ترسنۆك‌و كونسیرواتیڤ ده‌زانن‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كاتی جیهاد هاتووه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بۆ درووست كردنی حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌بێ ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رن ئه‌م تاقمه بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان له تاڵه‌بان‌و بن لادن‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانی عێراق‌و تاقمی جندوالسلام وه‌رگرتووه(بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری هێژا له‌بیر‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه توندئاژۆیه ئاگادار بكه‌ین ئه‌ز گۆشه‌یه‌ك له كرده‌وه‌و یاساكانی ئه‌و تاقمه جندوالسلام وه‌خوێنه‌ران بدرێ لێره ئه‌و به‌ناو یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌ی ده‌با).
1ـ وێنه‌ی ژنان له‌سه‌ر سابوون‌و شتی له‌وچه‌شنه قه‌ده‌غه‌یه.
2ـ ژنان‌و كچان ده‌بێ پووششی ئیسلامیان هه‌بێ، ده‌ستكێش له ده‌ست بكه‌ن‌و گۆره‌ویان له پێدا بێت‌و چه‌ند‌وبه‌ند ببه‌ستن‌و به هه‌ركه‌س سێ جار پێیان راگه‌یاند كه حیجابی ئیسلامی بپۆشێ‌و نه‌یپۆشی به توندی سزا ده‌درێ.
3ـ خوێندن له قوتابخانه‌دا بۆ كچان‌و ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌یه.
4ـ له‌كاتی نوێژ كردن‌دا ده‌بێ هه‌موو جێگایه‌ك دابخرێ‌و هه‌مووكه‌س بڕواته مزگه‌وت بۆ نوێژ خوێندن‌و له‌كاتی بانگداندا ده‌بێ هه‌ركه‌س له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت ده‌بێ رابوه‌ستێ هه‌ركه‌س 3جاریان پێ گوت نوێژ بكه‌و نه‌یكرد سه‌ری ده‌په‌رَێنرێت.
5ـ سوێند خواردن به گۆڕی شه‌هیدان قه‌ده‌غه‌یه هه‌ركه‌س نافرمانی بكات سه‌ری ده‌په‌ڕێت.
6ـ هه‌ڵواسینی هه‌موو وێنه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌وه‌ی هه‌ڵیواسێت هه‌ڵده‌واسرێت.
7ـ گۆێدان به رادیۆ به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مۆسیقا‌و گۆرانی بڵاو بكرێته‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و ته‌له‌فزیۆن‌و سه‌ته‌لایت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌وه‌ی پێوه بگیرێت سزا ده‌درێت‌و ده‌كوژرێت ـ هه‌روه‌ك ده‌زانین له زه‌مانی شادا هاتووچۆ له‌نێوان كوردستانی عێراق‌و ئێران تا راده‌یه‌ك ئاسایی بوو له‌و هه‌لوومه‌رجه‌دا هێندێ له فه‌قێكانی كوردستانی ئێران بۆ خوێندنی زانسته ئایینیه‌كان روویان حوجره‌كانی كوردستانی عێراق به تایبه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی كرد ئه‌م فه‌قێیانه له رێگای ئه‌و مه‌لا‌و خوێندكارانه‌ی كه له كۆلیژی( شه‌ریعه‌ی ئیلاهیات)ی زانكۆی به‌غدایان ته‌واوكرد بوو گه‌ڕابوونه‌وه كوردستان‌و له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونه‌كانی ئیخواندا ئاشنا ببوون‌و هێندێكیان تێكه‌ڵی ئه‌و رێكخراوانه ببوون پێوسته بگوترێ له ده‌ورووبه‌ری 1960دا مه‌لاسدیق‌و مه‌لاعه‌لی عه‌بدوالعه‌زیز رۆڵێكی زۆریان له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیخوان له كوردستانی ئێران گێڕا به‌م جۆره هێندێك له‌و فه‌قێیانه كه له كوردستانی ئێرانه‌وه هاتبوون بۆ خوێندن له شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی‌دا له‌گه‌ڵ ئیخوانی عێراق ئاشنا ببوون‌و به فه‌رمی چوونه ناو ئه‌و رێكخراوه‌وه‌و هێندێك له‌م كه‌سانه پاش ته‌واوكردنی خوێندن له ساڵه‌كانی 1355تا 1350گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستانی ئێران‌و هه‌وڵیانداوه له شاره‌كانی كوردستان رێكخستنی نه‌هینی درووست بكه‌ن شتێك كه جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له كوردستانی عێراق هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی مه‌كته‌بی قورئان یان شۆرای شه‌مس له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده‌و په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئیخوانه‌كان به دوو هۆ خۆیان له مه‌كته‌بی قورئان‌و موفتی‌زاده نزیك كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌یكه حكوومه‌تی شا‌و ساواك نه‌زانن كه ئه‌وان رێكخستنیان درووست كردووه، هه‌ربۆیه له‌ژێر پووششی موفتی‌زاده‌ییه‌كاندا كاری حیزبی خۆیان ده‌كرد‌و هه‌ر كارێكیان بكردایه ساواك به چالاكی موفتی‌زاده‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه ئیخوانه‌كان له‌و ساڵه ئاڵۆز‌و پڕ كێشه‌یه‌دا نه‌كه‌وتنه به‌ر هێرش‌و په‌لاماری ساواك‌و زیانیان وێ نه‌كه‌وت‌و كه‌شف نه‌بوون.
2ـ له‌به‌ر ئه‌وه ئیخوانه‌كان له‌كاری سیاسیی‌و نه‌هێنی‌دا كه‌م ئه‌زموون بوون نه‌یان توانیبوو نفووزێكی ئه‌وتۆ بكه‌ن‌و هه‌روه‌ها چونكه له كوردستانی ئێران‌دا ته‌ڤگه‌رێكی چه‌پ‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌گڕوتیندا بوو به‌بێ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ موفتی‌زاده‌ییه‌كاندا نه‌یان ده‌توانی له‌گۆڕه‌پانی ئاڵۆزی سیاسی كوردستاندا خۆیان رابگرن له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆیه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا.ئیخوانه‌كان دزه‌یان كرده ناو رێكخراوی مه‌كته‌بی قورئان‌و له‌وێڕا درێژه‌یان به‌كاری ته‌شكیلاتی خۆیان ده‌دا.شتێك كه جێگای سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه كه خودی ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده‌ش هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه ئه‌و تاقمه سه‌ر به ئه‌و نین‌و سه‌ر به ئیخوانی میسرن.
پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی1357دا‌و پاوانكردنی هێز‌و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئاخونده هه‌لپه‌ره‌سته‌كانه‌وه ئیخوانه‌كان كه له ناو ریزه‌كانی مه‌كته‌بی قورئاندا خۆیان حه‌شاردابوو وه‌كوو موفتی‌زاده پاڵیان به كۆماری ئیسلامیدا‌و له ترسی حیزبه چه‌پییه‌كان كوردستانیان به‌جێ هێشت‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له شاره‌كانی كرماشان‌و ئیسفه‌هان ده‌ژیان‌و ئێران ناوی لێ نابوون(برادران مهاجر كرد)دوای ئه‌وه كه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كوردستانیان داگیركرد ورده ورده گه‌ڕانه‌وه شاره‌كانی كوردستان.پاش مردنی موفتی‌زاده ناكۆكیی نێوان موفتی‌زاده‌كان‌و ئیخوانه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا‌و به ته‌واوی له یه‌كتر جیا بوونه‌وه‌و له هێندێ كاتیش‌دا ركه‌به‌ری یه‌كتریان ده‌كرد.
له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران عێراقدا رێژیمی خومه‌ینی پشتیوانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی له گرووپه ئیسلامییه عێراقی‌و كوردستانییه‌كان ده‌كرد به مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش‌و داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق.حكوومه‌تی عێراق كاتێ هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كرد، ده‌ستی به گرتن‌و راودوونانی ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه كرد.یه‌ك له‌و هێزانه ئیخوانی كوردستانی عێراق بوو كه دوای گیرانی هێندێك له ئه‌ندامانی رێبه‌ریان عێراقیان به‌جێ هێشت‌و له كۆماری ئیسلامی‌دا گیرسانه‌وه. یه‌كێك له‌و كه‌سانه"سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هاالدین"رَیبه‌ری ئێستای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی عێراق بوو كه له شاری كرماشان‌دا نیشته‌جێ كرا.ناوبراو ده‌ستی به رێَكوپێك كردنی رێكخستنه‌كانی ئیخوان له كوردستانی ئێران كرد.ماموستا سه‌لاحه‌دین به‌هاالدین هاریكارییه‌كی زۆری ناسری سوبحانی كه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیخوان له كوردستانی ئێران‌دا بووكرد.
ناسر سوبحانی تێوریسێنی یه‌كه‌می ئیخوان بوو له عێراق‌و ئێران‌دا كه نزیكه‌ی هه‌زار شریتی هه‌یه كه له زۆربه‌یاندا باس له باوه‌ڕ‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن‌و پێویستی ئیسلامی سیاسی له جیهانی ئه‌مڕۆدا شی ده‌كاته‌وه.پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق رێژیمی خومه‌ینی ویستی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران بكاته شێعه‌و شه‌ڕێكی مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا سازكرد بۆیه له ساڵی 1368 دا رێكخستنه‌كانی ئیخوانی دۆزییه‌وه‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ناسر سوبحانی كه به‌رپرسی ئیخوان بوو له شاری سنه له سێداره‌دا‌و پاش ئه‌وه چالاكی ئیخوانه‌كان رووی له‌كزی كرد هه‌تا ساڵی 1370پاش شه‌ڕی كویت‌و راپه‌ڕینی كورده‌كانی عێراق له ساڵی1991دا ئیخوانه‌كانی كوردستانی عێراق كه له ئێران ده‌ژیان گه‌ڕانه‌وه كوردستانی عێراق‌و حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامیان دامه‌زراند‌و سه‌لاحه‌الدین محه‌ممه‌د به‌هالدین وه‌كوو رێبه‌ری گشتی ئه‌و رێكخراوه‌یه هه‌ڵبژارد یه‌كگرتووی ئیسلامی واته ئیخوانه‌كانی كوردستانی عێراق له رواڵه‌تدا پارتێكی كوردین‌و پڕوپاگه‌نده بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی موسڵمانان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ده‌یانه‌وێ كوردستان وه‌كوو به‌شێك له خه‌لافه‌تی ئیسلامی له قه‌ڵه‌م بده‌ن‌و بوار بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له كوردستاندا ئاماده بكه‌ن كه ئه‌و كاره به‌ستێنی درووست بوونی ئیمپراتورییه‌تی ئیسلامی خۆش ده‌كا ئیخوانی جیهانی دوو لكی له كوردستاندا درووست كردووه.
1ـ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه باڵی سیاسی‌و ته‌بلیغی ئیخوانی جیهانییه.
2ـ رابگه الاسلامیه الكردیه كه به‌رپرسه‌كه‌ی دوكتور عه‌لی قه‌ره‌داخیه‌و ئێستا له‌وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌ژی‌و پشتیوانی ماڵی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی ئێران كۆ ده‌كاته‌وه، هه‌نووكه ئیخوانه‌كانی كوردستانی ئێران له رێگای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌كانی دیكه‌ی جیهان پێوه‌ندی ده‌گرن‌و په‌رتووك‌و گۆڤار‌و رۆژنامه بڵاوكراوه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی عێراق له كوردستانی ئێران‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئیخوانه‌كان له رێگای الحركه‌المقاومه الاسلامیه یان حه‌ماسی فه‌له‌ستین كه نووسینگه‌ی له تاران هه‌یه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌گرن شایانی باسه كه حه‌ماسیش سه‌ر به ته‌ڤگه‌ری ئیخوانی جیهانییه شتێك كه جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا كۆماری ئیسلامی كه‌متر له جاران له‌گه‌ڵ گرووپه ئیسلامیه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا دژایه‌تی ده‌كا به تایبه‌تی پاش 2ی جۆزه‌ردانی1376.هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێستا كۆماری ئیسلامی له ته‌ڤگه‌ره نه‌ته‌وه‌یی‌و ناسیۆنالیسته‌كان ده‌ترسێت چونكه له ئێرانی ئێستادا به هۆی زۆربوونی حه‌شیمه‌تی شاره‌كان‌و رێژه‌ی لاوان‌و درووست بوونی چینێكی نوێی بورژوازی شار‌و كاڵبوونه‌وه‌ی ده‌مارگرژی مه‌زهه‌بی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری رۆژ له دوای رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن‌و به‌رزبوونه‌وه دایه بۆیه كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت كه رێگا له‌و مه‌ترسییه بگرێت باشترین له‌مپه‌ریش له رێگای په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌كردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێزكردن‌و رێگا دانه به‌و گرووپه ئیسلامیانه كه به ناو بانگه‌شه‌ی یه‌كیه‌تی گه‌لان ده‌كه‌ن كه له‌ژێر دروشمی(لااله‌الااڵڵا)دا كۆ ببنه‌وه بۆیه دوای جۆزه‌ردانی 76ته‌واوی زیندانیه‌كانی مه‌كته‌بی قورئان‌و ئیخوان له زیندان ئازادكران‌و ته‌واوی دوورخراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه گه‌ڕانه‌وه شاره‌كانی كوردستان ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌یه ته‌نیا یه‌ك كه‌سیشیان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا نیه.
ئه‌مه له حاڵێك دایه كه زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاخێنراوه له لاوه نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئازادیخوازه‌كانی كوردستان له كاتێكدا كه هیچ هێزێكی كوردستانی مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی خۆی نیه ئیخوانه‌كان ناوه‌ندێكی بڵاوكردنه‌وه‌یان له تاران هه‌یه به ناوی"نشرالاحسان" له شه‌قامی ناسرخه‌سره‌و كه به ئاسانی‌و به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م ناوه‌نده تا ئێستا ده‌یان په‌رتووكی بڵاوكردووه كه راسته‌وخۆ ئیخوانه‌كانی كوردستانی ئێران بێجگه له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه وه‌دووی كۆماری ئیسلامی كه‌وتن تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كارێكیان به‌دژی بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی ئێران‌دا ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام مه‌ترسی ئیخوان له‌وه دایه كه ده‌توانن به‌ستێنێكی له‌بار بن بۆ چه‌كه‌ره كردنی بیر‌و بۆچوونی تۆندئاژۆیانه‌و تیرۆریستانه چونكه ئه‌و پروگرامه‌ی ئه‌وان پێره‌وی لێ ده‌كه‌ن‌و ئه‌و بیر‌وبۆچوونه‌ی ئه‌وان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ده‌توانێت له داهاتووی كوردستانی ئێران‌دا مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ری میللی دێموكراتیكی كوردستانی ئێران دروست بكا.
دیرۆكی سیاسی ئیخوان سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌وان ئاكارێكی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌و (ئۆپۆرتۆنیستانه) هه‌یه. بۆ وێنه ئیخوانه‌كانی كوردستانی عێراق له‌كاتی خۆیدا هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان به‌دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام نه‌داو و خوێن له لووتی ئه‌ندامێكیان نه‌هات به‌ڵام پاش راپه‌ڕین‌و پاش ئه‌وه‌یكه كورده‌كان له‌سایه‌ی خوێنی هه‌زاران شه‌هیده‌وه بوون به خاوه‌نی چوارچێوه‌یه‌ك خێرا حیزبێكیان به ناوی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان درووست كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ماڵی زۆریان هه‌بوو باڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانیش خه‌ریكی شه‌ڕی براكوژی بوون توانیان له‌و هه‌له كه‌ڵكوه‌رگرن‌و به ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی به ناو خێرخوازی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وری خۆیان كۆ به‌كه‌نه‌وه ئیخوانی كوردستانی ئێرانیش به‌درێژایی 22ساڵ سه‌ركوتی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رێژیمی خومه‌ینییه‌وه‌و به‌رگری قاره‌مانانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دژی ئه‌و رێژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته بچووكترین یارمه‌تیان به خه‌باتی میللی دێموكراتیكی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا نه‌كردووه‌و بۆ چركه‌یه‌كیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێژیمه‌دا رانه‌وه‌ستان به‌ڵكوو له‌و كاته‌دا كه رۆڵه‌كانی گه‌ڵی كورد سینگیان ببوه قه‌ڵغانی به‌رگری له خاك‌و شه‌ره‌فی گه‌لی كورد ئه‌وان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی خۆیان‌و خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی رێكخستنه‌كانیان بوون بۆیه ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی ئێران‌دا بڕه‌خسێ ئه‌وانیش وه‌كوو یه‌كگرتوو به‌ردی لایه‌نگری له كورد‌و كوردستان له سێنگ ده‌ده‌ن‌و به‌و سه‌رمایه ماڵییه‌ی كه هه‌یانه ده‌توانن ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بۆیه پێویسته بیریاران‌و رووناكبیرانی گه‌له‌كه‌مان ره‌خنه له‌ژێرخانه فیكرییه‌كانی ئه‌و تاقمه بگرن‌و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی هۆشیاری سیاسی‌و فیكری‌و رووناكبیری كۆمه‌ڵگاكه‌مان بده‌ن‌و رێگه له رمبازێنی ئه‌و كه‌سانه بگرن كه تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌رخوانی ئاماده‌و كۆمه‌ڵگاكه‌مان له پێناوی ئامانجه چه‌واشه‌و كۆنه په‌ره‌ستانه‌كانیان به فیڕۆ بده‌ن.
ژێده‌ر:
تێكۆشه‌ر نامیلكه‌ی ده‌روون حیزبی حدكا
وه‌رزنامه‌ی ـ دۆسیه‌ی ئیسلام
مه‌ده‌نیه‌ت
رۆژنامه‌ی چاو‌دێر
گۆڤاری پێشه‌نگ(كۆمه‌ڵه)ده‌ریده‌كا

نووسین‌و ئاماده‌كردن ـ جه‌لال
كیشوه‌ردووست
ژێده‌ر:
تێكۆشه‌ر نامیلكه‌ی ده‌روون حیزبی حدكا
وه‌رزنامه‌ی ـ دۆسیه‌ی ئیسلام
مه‌ده‌نیه‌ت
رۆژنامه‌ی چاو‌دێر
گۆڤاری پێشه‌نگ(كۆمه‌ڵه)ده‌ریده‌كا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر