گرینگی زمانی زگماگی به جه‌خت
كردنه سه‌ر زمانی كوردی، زاراوه‌ی كوردیی باشوور (كه‌لهۆڕی- فه‌یلی- له‌كی)
"گرینگ نییه له كو ێ راوستاوم، گرینگ ئه‌وه‌یه به‌ره‌و كام لا هه‌نگاو ده‌نیین"
پوخته‌یه‌ك :
مژارێك كه له‌م وتاره‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه وێژه‌ی منداڵانه. زۆر روونه كه له‌م هه‌رێمه زمانییه‌ی وڵات دا ناتوانین قسه له وێژه‌یه‌ك به ناوی وێژه‌ی منداڵان بكه‌ین. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ بوونی سنوورداریی چۆنیه‌تی گۆڕه‌پانی وه‌دیهاتنی به‌رهه‌م گه‌لێكی وه‌ك: شێعر‌و چیرۆك له‌م بواره‌دا (جیا له باسی فولكلۆر) بنه‌ما و بوونی وێژه‌ی منداڵان له بیاڤی زمانی كوردیی باشوور ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته به هۆی هێندێ هۆكار كه ده‌بێته هۆی پێكهاتنی لاوازی پێكهاته‌یی و بیچم نه‌گرتنی وێژه‌ی منداڵان له‌م ناوچه‌یه‌دا خه‌ریك ده‌بێ. هێندێ له‌م هۆكارانه بناغه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه كه هه‌م وه‌ك بزوێنهروهاندهری تاكه‌كان بۆ چوونه نێو ئه‌م گۆڕه‌پانه و هه‌میش وه‌ك به‌ستێنی زمانی ئاماده بۆ وه‌دیهاتنی به‌رهه‌م له‌م بواره‌دا رۆِڵ ده‌گێڕن. هێندێكی دیكه له‌م هۆكارانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیستمی كولتووری ئێمه به شێوازیك كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م مژاره بزانین له ئه‌گه‌ری، نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتووی كولتووری‌و پشتیوانی دروستی ئابووری له‌م بیاڤه‌دا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاریشه رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. ئه‌م وتاره به ته‌واوی ناپه‌رژێته سه‌ر په‌رۆشییه هزرییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به‌ڵكوو ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی كورت به قوژبنه‌كانی ده‌كا و زیاتر به ئامانجی چێكردنی پرسیار‌و هێنانه ئارای مژار له‌م بواره‌دا نووسراوه.