دوكتور
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: سارتێر له‌گه‌ڵ" دانیه‌ل كۆهێن بنه‌دیت" له‌رێبه‌رانی
خوێندكارانی مه‌ی 1968،
باسێكی هه‌بوو كه له بڵاڤۆكی " نوول ئه‌بزێرواتۆر"دا
بڵاوبووه‌وه‌و له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی "ره‌یمۆن ئارۆن"و
رووناكبیره كۆنسیرڤاتیڤه‌كان دا پشتیوانی له‌و بزاڤه ده‌كا‌و ده‌ڵێ ئێوه ده‌تانه‌وێ
پانتایی گونجاو له سیاسه‌تدا به‌رفراوان بكه‌ن‌و مێتۆدێكی نوێتر له خه‌بات
دابێنن‌و هه‌وڵ ده‌دا هاودڵانه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هاوڕێیه‌تی‌و تیۆریزه بكا.
به‌م پێیه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 به‌رفراوانتر له بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری
بوو و، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كرێكاری‌دا گرێی خوارد‌و دوابه‌دوای
ئه‌وه‌ش بزاڤی ئازادیی ژنان پێك دێت(كتێبی "جینسی دووهه‌م"ی سیمۆن
دۆبوار له سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی بوو)و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بزاڤی لاوان
(قوتابیانی خوێندنگاكانیش چوونه ته‌نیشت خوێندكارانه‌وه)و هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌ریخوازی كه كرێكارانیشی به‌ره‌و لای خۆی راكێشا.
ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌م بۆ حه‌وتوونامه‌ی"شهروند امروز"ئه‌نجامداوه كه یه‌ك شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه.
ئاماژه ـ كاتی چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ دوكتور ئێحسان شه‌ریعه‌تی له‌زانكۆی پاریس 12 (كرتی)دانا. ئێحسان به‌گاڵته‌وه ده‌یوت بۆ باس سه‌باره‌ت به میراتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و مه‌ی 68 باشتروایه بچینه نێو زانكۆ وتووێژ بكه‌ین. به‌ڵام بارودۆخی ئه‌وڕۆی زانكۆكانی فه‌رانسه‌و كه‌شی چل ساڵ پێش جیاوازه. ئه‌م وتووێژه درێژه‌ی كێشا كه كورتكراوه‌یه‌كی پێشكه‌ش ده‌كرێ.
شهروند امروز: بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68ی فه‌رانسه چۆنچۆنی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بنكۆڵی ده‌كه‌ن؟ چ هۆكارێك بووه هۆی ئه‌وه‌یكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆێندكاران بڕۆنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه مه‌زنه وه‌ڕێبخه‌ن؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی ـ بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 هه‌ڵبه‌ت تایبه‌ت به فه‌رانسه نه‌بوو، به‌ڵكوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانی بوو و به تایبه‌تی له‌وڵاتانی رۆژئاوایی، به بزووتنی "كامپوس"ه خوێندكارییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاڵمان، ئیتالیا‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپای رۆژئاوا‌و ته‌نانه‌ت ئورووپای رۆژهه‌ڵات( به‌هاری پراگ‌و داگیركرانی چوكوسلاڤاكی به‌هۆی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت) په‌ره‌ی گرتبوو. له‌و نێوه‌دا فه‌رانسه به‌وهۆیه‌وه تایبه‌تی بوو كه لێره‌دا بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران به هاتنه ناوه‌وه‌ی كرێكاران گۆڕدرا بۆ مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ریی ته‌واو عه‌یار و به‌و هۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 زیاتر به‌ناوی فه‌رانسه دێته ئه‌ژمار. له فه‌رانسه به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌كاتی ئه‌زموونی”به‌ره‌ی خه‌ڵكی"( Front populaire ) ساڵی 1935ه‌وه هه‌تا ئه‌وكات، وه‌ها قه‌یرانێك به‌م ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رووی نه‌دابوو. له‌م ڕووه‌وه مه‌ی 68 به مه‌زنترین بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیرۆكی فه‌رانسه دێته ئه‌ژمار. مانگرتنی گشتی هێند به‌رفراوان بوو كه ده‌وڵه‌ت ناچار بوو به‌هۆی ئه‌رته‌شه‌وه كێشه‌ی هاتووچۆ و ته‌نانه‌ت جێبه‌جێكردنی دراویش چاره‌سه‌ر بكا.
ئه‌و ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتنه، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی فه‌رانسه‌ی كرده وه‌رچه‌رخانێكی گشتی‌و ته‌نانه‌ت هیوا‌و ئومێدی له‌لای چه‌په توندئاژۆكانیش درووست كرد كه ره‌نگه بتوانرێ له‌م رێگه‌وه گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له سیستمی كاپیتالیستیی زاڵ به سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی دا بێنێته ئاراوه. له حاڵێكدا كه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 له‌راستیدا شكستی خوارد‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دژكرداریش به‌ره‌وڕوو بوو. له‌كۆتایی ئه‌و مانگه‌دا ژنراڵ دوگۆل‌و ئاندره مالرۆ و...، توانیان خۆپیشاندانێكی مه‌زن له شانزه‌لیزه وه‌ڕێخه‌ن به‌و بیانووه‌ی كه گوایه كۆمار له مه‌ترسیدایه‌و باڵی راست توانی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دامه‌زراوه‌یی (ئه‌نستیتۆسیۆنل)و رزگاركردنی ته‌واوه‌تی سیستمی فه‌رانسه هه‌موو هێزه‌كانی خۆی كۆ بكاته‌وه.كه‌وابوو وێڕای سه‌ركوتی خێرای ئه‌م بزووتنه‌وه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی كاتی، مه‌ی 68 وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ فه‌رهه‌نگیی خولقاند كه پاشهاته‌كان‌و باندۆره‌كانی تا ئه‌وڕۆكه هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه.گرینگتر له هه‌موو ئه‌وانه گۆڕانی تێڕوانین‌و هه‌ڵسووكه‌وت یان فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگاكانی ئورووپا بوو له باری خه‌ڵكی‌تر بوون‌و دیموكراتیزاسیۆنێكه كه له ئاستی په‌روه‌رده‌یی‌و هه‌روه‌ها حقووقی‌و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان دا پێكی هێنا‌و ته‌نانه‌ت پێكهاتنی بزووتنه‌وه‌و حیزبگه‌لی پێشكه‌وتنخوازی نوێی وه‌ك ـ ژینگه‌و سه‌وزه‌كان له ئاڵمان‌و ئه‌ورووپا‌و، دژه ناوكی سازی‌و دژه‌شه‌ڕ یان بزاڤی ژنان‌و فیمینیزم‌و...، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه، پیشاندانی قه‌یران له‌بنه‌مای بیرۆكه‌ی كونسێرڤاتیڤی زاڵ به سه‌ر رۆژئاوادا بوو.
به‌گشتی، میراتی 68 لایه‌نگه‌لێكی ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی هه‌بوو: لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی زێده‌تر له ئاكامی شكست‌و به بنبه‌ست گه‌یشتنی شێوه‌كانی خه‌مساردی‌و زێده‌گاڤی‌و( ته‌نانه‌ت داگیركردنی له‌لایه‌ن نیۆلیبراڵیزمه‌وه‌یه).بۆ وێنه ئه‌وڕۆكه باس له هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی چۆنیه‌تی په‌روه‌رده پاش قه‌یرانی مه‌ی 68 ده‌كرێ كه یه‌كێك له دواهاته‌كانی له شوێنه ئاكادمیكه‌كاندا به‌وه‌ی ده‌زانن كه ئیدی هیچ ئاسه‌وارێك له‌و كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وتووه فیكری‌و زانستییانه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و، ته‌نانه‌ت دوای شه‌ڕی جیهانی به‌رچاو ناكه‌وێ‌و كه‌م خوێنده‌واری به سه‌رمامۆستایان‌و نه خوێنده‌واری به‌سه‌ر قوتابیاندا زاڵ بووه. ره‌خنه‌گرانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م دابه‌زینه زانستییه له دواهاته شوومه‌كانی، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه به‌هۆی ئه‌وه شێلگێڕی له‌سه‌ر وانه‌كان‌و باسی زانستی تووشی دابه‌زین بوو.
هه‌ر به پێی قسه‌گه‌لی له‌و بابه‌ته‌یه كه سیاسه‌توانێكی وه‌ك ساركۆزی ئه‌وڕۆ به‌و په‌ڕی بوێرییه‌وه ده‌ڵێ: "ده‌بێ میراتی 68 بفه‌وتێنین"و ئه‌م بابه‌ته باس‌وخواسێكی زۆری له راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا لێكه‌وته‌وه‌و به‌رده‌وام كتێب گه‌لێكی زۆر له پشتیوانی یان له‌دژی بڵاو ده‌بێته‌وه‌و هێندێ جار بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌م بزووتنه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت هێندێ له چالاكانی پێشووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بینین وه‌كوو هێندێ له مائۆئیسته‌كانی پێشوو كه له‌و سه‌ری زێده‌گاڤییه‌وه كه‌وتوونه‌ته ئه‌م سه‌ری كه‌مته‌ر خه‌مییه‌وه!
شهروند امروز: په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 چ بوو؟ خوێندكارانی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵگای فه‌رانسه هه‌ستیان به چ كه‌م‌و كورتییه‌ك ده‌كرد كه بۆ پڕكردنه‌وه‌و لابردنیان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: به‌كورتی، چوونه ژێر پرسیاری بنه‌ما فیكرییه زنجیره پله‌یی‌و پاوانخوازه‌كانی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌كان كه له هه‌موو بوارێكه‌وه له هه‌ڵاواردنی جینسیه‌تی نێوان ژن‌و پیاوه‌وه بگره، تا پێوه‌ندیی نێوان وه‌چه‌كان، منداڵان‌و دایك‌و بابه‌كان، مامۆستایان‌و قوتابیان، سه‌رمایه‌داران‌و كرێكاران، ده‌سه‌ڵاتداران‌و شارومه‌ندان‌و...، مه‌شروعیه‌تی ته‌واوی رێوشوێنه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و زانست، هه‌م له روانگه‌ی "ئه‌پیستمۆلۆژیك"وهه‌م ئایدۆلۆژیكه‌وه چوونه ژێر پرسیاره كه هه‌ڵبه‌ت له‌ژێر باندۆری گه‌شه‌ی زانسته مرۆییه‌كان‌و پشكووتنی بزووتنه‌وه‌ی رووناكبیری بوو.ئه‌م قه‌یرانه له‌دوو بواردا به ئاشكرا خۆی ده‌نواند: یه‌كه‌م ـ ره‌دكردنه‌وه‌ی دۆخی تاسێنه‌ری ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ركوتی كاپیتالیستی ـ ئیمپریالیستی‌و پۆلیسی ـ نیزامی ده‌سه‌ڵاته‌كانی زاڵ به سه‌ر رۆژئاوا‌و جیهاندا بوو و ره‌خنه له ته‌ك ره‌هه‌ندی بوونی تاقه مه‌یدانی بوونی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگای كاڵایی‌و مه‌سره‌فی‌و رواڵه‌تی ( كتێبی "كۆمه‌ڵگای شانۆ" گی دبور، بڵاوكراوه له ساڵی 1967 كه هاوشێوه‌یی له‌پشته‌وه‌ی جۆراوجۆریی رواڵه‌تی كاڵاكان پیشان ده‌دا)، بانگهێشت كردن بۆ ئاسانگیری له به‌رانبه‌ر جۆراوجۆریی باوه‌ڕه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای چه‌ند ده‌نگی‌و ره‌دكردنه‌وه‌ی ئورووپا ـ ته‌وه‌ری(مرۆڤناسیی كلۆد لۆی ئه‌شتراوسی )له به‌رانبه‌ر " ئاسانگیری سه‌ركوتكه‌ر"(لێكدانه‌وه‌ی ماركۆزه)و فێڵبازانه‌و رواڵه‌تیی زاڵ. هه‌روه‌ها له‌بواری داب‌ونه‌ریت‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و نۆرمه‌كان، تێڕوانینی ده‌روونكۆڵیی نوێ، له سه‌رده‌می كتێب گه‌لێكی وه‌ك"شۆڕشی ره‌گه‌زی "ویلهلم رایش(1936)بگره تا "ئارۆس‌و شارستانیه‌تی"هێربێرت ماركۆزه(1955)و تا "ئانتی ئۆدیپ"ی ژیل دلۆز ـ فلیكس گاتاری، به پێی لێكدانه‌وه‌ی ماركوزه"پێشكه‌وتنخوازی ناسه‌ركوتكه‌ر"هاته ئاراوه(له به‌رانبه‌ر باسی فرۆیدی"سه‌ركوتی ویسته‌كان"به‌هۆی ره‌وشت‌و فێركردنی‌و ئایین‌و كولتوور). مه‌سه‌له‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی كه بڵاوبۆته‌وه، پێش له‌وه‌ی ئازادیخوازیی جینسی بێت، قه‌یرانی ره‌وشتی نه‌ریتی له پاساودانی ئه‌و هه‌ڵاواردنه حقووقییه بوو كه له سه‌رده‌می مودێڕن‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی بۆرژوا ـ دیموكراتیكیش دا به چاره‌سه‌ری نه‌كراوی مابووه‌وه، بۆ وێنه مافی ده‌نگدانی ژنان تا پێش له شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م به فه‌رمی نه‌ناسرابوو(ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی چه‌پ‌و"به‌ره‌ی خه‌ڵكی" له فه‌رانسه‌ی پێش له‌شه‌ڕدا).
شهروند امروز: ئایا ئه‌م بارودۆخه به‌رهه‌می ئورووپای پاش شه‌ڕ بوو كه خوێندكاران به‌دژی هه‌ستانه‌وه یان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی راست له فه‌رانسه ئه‌م نۆرمه نه‌ریتیانه به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پا بوو؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: ئه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌دوو ره‌هه‌نده‌وه شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندنه یه‌كه‌م، ره‌هه‌ندی خوێندكاری‌و رووناكبیری‌و ئه‌وی دیكه‌ش،كرێكاری یان ئاڵۆزی له رێوشوێنه چینایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. ئه‌م سی ساڵه‌ی نێوان 1973ـ1945 (هه‌ڵبه‌ت ده‌كاته 28ساڵ) یه‌كێك له ئابووریزانه‌كانی ئه‌وكات به(سی ساڵی شانازی هێنه‌ر) ناوزه‌دی كردبوو كه پاش شه‌ڕی دووهه‌م، كۆمه‌ڵگاكانی ئورووپای رۆژئاوایی به‌كاری ته‌واو وه‌ختی خۆیان، گه‌شه‌و په‌ره‌یه‌كی ئابوورییان پێكهێنا بوو كه به‌رێكه‌وت هه‌تا پێش له"شۆك"ی نه‌وت له‌بواری سامان‌و خۆشبژێوییه‌وه له‌و په‌ڕی خۆیدا بوون، به‌م پێیه ریشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌و وه‌رچه‌رخانه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌یده‌توانی به ته‌نیا هه‌ژاری‌و داماوی بووبێت ( هه‌رچه‌ند گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری بووه هۆی قووڵتربوونی كه‌لێنی چینایه‌تی‌و فراوانتربوونی ته‌نه‌كه نشینه‌كانی قه‌راخ شاره‌كان). خودی زانكۆی نانتر كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو له ناوچه‌یه‌ك دا بوو كه ئه‌وكات كرێكاری بوو و له‌نێوان وه‌ها داماویی‌و ته‌نه‌كه نشینیه‌ك دا پێكهاتبوو كاتێ خوێندكاران ده‌چوون بۆ زانكۆ ده‌یانبینی كه خه‌ڵك به تایبه‌تی كرێكاران له چ چه‌رمه‌سه‌رییه‌ك دا ده‌ژین‌و ئه‌مه بۆ خۆی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان خوێندكاران‌و كرێكارانی پێكهێنابوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا چوونكه ئه‌م ساڵانه، قۆناغی گه‌شه‌كردنی ئابووری بوو، ناتوانین نێوه‌ڕۆكی بزووتنه‌وه‌كه به ئابووری بزانین، به‌ڵكوو زیاتر بنه‌مای سیاسی ـ كولتووری‌و ره‌وشتیی هه‌بوو و نیشانده‌ری چوونه ژێر پرسیاری ره‌وایی سیستم‌و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتیی كۆنسێرڤاتیڤی بۆرژوازیی له هه‌موو بواره‌كانی حقووقی، فه‌رهه‌نگی‌و سیاسیی خۆیدا بوو.
دوای شكستی فاشیزم له ئورووپا به ده‌ستی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژه ئاڵمان‌و دیموكراسییه لیبراڵه‌كان، ئه‌مجاره " خود "ی ئیمپریالیزم‌و كاپیتالیزم ناكۆكیی سه‌ره‌كی بوو، راستی توندڕه‌و و لیبراڵ له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی دژه كۆمۆنیستی‌دا جێیان گرتبوو. به پێی هه‌مان لۆژیكێك كه هه‌مووان له به‌رانبه‌ر فاشیزم راوه‌ستابوون ئه‌مجاره له به‌رانبه‌ر كۆلۆنیالیزم یان داگیركاری هه‌ستابوونه‌وه.وڵاتانی ژێرده‌سه‌ڵاتی فه‌رانسه كه له شه‌ڕی دژه فاشیستی‌دا به‌شدارییان كردبوو و قوربانییه‌كی زۆریشیان دابوو، خوازیاری خودموختاری‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بوون.له‌ده‌ست چوونی داگیركراوه‌كان یان كۆلۆنییه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی شه‌ستی زایینی ره‌هه‌ندێكی نوێی به‌م خه‌باته جیهانییه دابوو.هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بزووتنه‌وه‌ی 68، شه‌ڕی ڤێتنام‌و بزووتنه‌وه‌كانی دژ به شه‌ڕ و لایه‌نگری ئاشتی له ترۆپكدا بوون، كه ئه‌م كاره بۆ خۆی روخسارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی به بزاڤی لاوان ده‌دا.به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه وڵاتان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئازاد ده‌بوون، پێشینه‌یه‌ك دانرابوو و به‌ره‌به‌ره بنه‌ڕه‌تی ئیمپریالیزم‌و كۆلۆنیالیزم به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌چووه ژێر پرسیار. ئه‌مه چیرۆكی ئورووپای رۆژئاوا بوو، له ئورووپای رۆژهه‌لاتیش دا كۆمۆنیزمی كلاسیكی ستالینی ناڕه‌وا ببوو و ئیدی ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی جیهان پاش شه‌ڕی جیهانییش ده‌چووه ژێر پرسیار.به‌م پێیه خوێندكاران، چ له رۆژئاوا، چ له رۆژهه‌ڵات، خوازیاری جۆرێك رزگاریی گشتی بوون.
شهروه‌ند امروز: ئایا ده‌توانین به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین كه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 ناڕه‌زایه‌تی‌و شۆڕشێك بوو هه‌م دژ به ئۆردووگای كاپیتالیزمی رۆژئاوایی هه‌م دژی چه‌قبه‌ستوویی‌و پێكهاته داڕزاوه‌كانی كۆمۆنیزمی ده‌وڵه‌تیی ئورووپای رۆژهه‌ڵات؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: به‌ڵێ، ته‌نانه‌ت پاشماوه‌كانی خوێندنه‌وه نوێیه‌كان له ماركسیزم لینینیزم كه له خودی بزووتنه‌وه‌ی 68دا چالاك بوون، وه‌كوو مائۆییزم‌و ترۆتسكیزمیش ئیتر وه‌ڵامده‌ر نه‌بوون( ژان بودریار هه‌ر ئه‌وكات له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆهێن بندیت نووسیبووی كه وشیاربه چوونكه ئه‌مانه بزووتنه‌وه‌كه به‌ره‌و شكست ده‌به‌ن). ئه‌وڕۆكه كه ده‌ڵێین بزووتنه‌وه‌ی 68 له‌ژێر پرسیاردایه زیاتر ئاكامی شكستی هه‌ر ئه‌و ساوێره‌ی"وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی" له‌لای هه‌ر لقانه‌ی سوسیالیزمی" زانستی " و " به‌راستی مه‌وجوود"و" ئۆردوگاهی "وه‌كوو مائۆئیستییه كه دواتر "پۆل پۆت"ه‌كان له‌وێڕا سه‌ریان هه‌ڵدا كه سه‌ره‌تا له رووناكبیرانی گه‌ڕه‌كی لاتینی پاریس بوون. به شێوه‌یه‌كی گشتی، ماركسیزم وه‌كوو ئایدۆلۆژیی بزووتنه‌وه به‌ره‌به‌ره له‌ژێر پرسیاردا بوو. مێتۆدگه‌لی " خودگردانی" (ئۆتۆژسیۆنێر)و خۆرسكایه‌تی (ئه‌سپۆنتانه)و سوسیالیزمی شۆرایی‌و"لیبرتر"(ئانارشیستی) رێنوێنی پراكتیك بوو.مودێلی ستالینی‌و ماركسیزمی ده‌وڵه‌تیی سۆڤییه‌ت كه حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه‌ش هاوپه‌یمانی بوو، ئیدی وه‌ڵامده‌ر نه‌بوو.به‌م پێیه په‌یڤی خوێندكاران له‌ناو كرێكاراندا زیاتر جێگه‌ی خۆی كرده‌وه تا رێكاره‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه‌و ته‌نانه‌تCGT سه‌ندیكای سه‌ره‌كیی كرێكاران سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌تی بزووتنه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد‌و گوتیان ئه‌مانه گێچه‌ڵخوازییه‌كانی خوێندكارانی ورده بۆرژوازییه‌و ئێمه ناتوانین چینی كرێكار بێنینه نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه ناڕوونانه. به‌ڵام دواتر كه دیتیان كرێكاران پێشوازی ده‌كه‌ن، هاوڕێیه‌تیان كرد.به‌م پێیه ئه‌و متینگه مه‌زنه‌ی كه خوێندكاران سازیان كرد، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌پی ناكۆمۆنیست بوو و "پیرماندێس فرانس"به نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی سوسیالیسته‌وه هات‌و په‌یڤێكی پێشكه‌ش كرد. هه‌ر لێره‌وه بوو كه تێكشكانی حێزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه به‌ره‌به‌ره ده‌ستی پێده‌كرد. به‌م پێیه ته‌واوی روانگه نه‌ریتییه‌كانی وه‌ك لیبراڵیزم یان ستالینیزمی چه‌پ‌و راست چووبووه ژێر پرسیار و خوێندكاران ئه‌ندێشه‌گه‌لێكی نوێیان ده‌ویست‌و بیرمه‌ندانێكی وه‌كوو ماركۆزه(له نیۆ ماركسیسته‌كانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت بوو و له ئه‌مریكا سه‌رنجی پێده‌درا‌و پاشان چووه ئورووپا و زنجیره كۆنفرانسێكی پێكهێنا، كتێبی" مرۆڤی ته‌ك ره‌هه‌ندی "له ساڵی 1964 بڵاو كردبووه‌وه).
نیۆ ماركسیزم له سه‌رده‌می "لووكاچ "له ساڵه‌كانی 1920و بیرمه‌ندانی وه‌ك "ئێرنێست بلۆخ"( له‌و فه‌یله‌سوفانه‌یه كه بیرۆكه‌كانی له‌گه‌ڵ دوكتۆر شه‌ریعه‌تی نزیكه‌و هه‌ڵسووكه‌وتێكی ئه‌رێنییان له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب هه‌یه‌و چه‌ند كتێبێكی هه‌یه كه گرینگ‌ترینیان"رۆحی یووتۆپیا " له ساڵی 1920 دا نووسیوویه‌تی‌و ئه‌وی دیكه سێ به‌رگی "ئه‌سڵی ئۆمێد"ه كه ده‌ڵێ ئه‌و كۆمه‌ڵگا نوێیانه‌و مودێڕنیته‌ی بۆرژواز خه‌ریكن "ئه‌سڵی ئۆمێد" له‌نێو ده‌به‌ن‌و یۆتۆپیا رۆڵێكی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌زانین له ماركسیزمی كلاسیك دا یووتۆپیا بارێكی نه‌رێنیی هه‌بوو."سارتێر" له‌گه‌ڵ "دانیه‌ل كۆهێن بنه‌دیت" له رێبه‌رانی خوێندكارانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 ، باسێكی هه‌بوو كه له بڵاڤۆكی نوول ابزێرواتور بڵاوكرایه‌وه‌و له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی "ریمۆن ئارۆن"و رووناكبیره كۆنسیرڤاتیڤه‌كانی دیكه پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌كه ده‌كا‌و ده‌ڵێ: ئێوه ده‌تانه‌وێ پانتایی گونجاو له سیاسه‌ت دا به‌رفراوانتر بكه‌ن‌و مێتۆدگه‌لێكی نوێتر له خه‌بات دابێنن‌و هه‌وڵ ده‌دا به‌دڵه‌وه هاوڕێیه‌تی‌و تیۆریزه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكا.به‌م پێیه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 زیاتر له بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری بوو و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كرێكاری گرێی خوارد‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنان پێكهات ( كتێبی ره‌گه‌زی دووهه‌می سیمۆن دووبوار له سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی بوو) به شێوه‌یه‌كی گشتی بزووتنه‌وه‌ی لاوان (قوتابیانی خوێندنگاكانیش تێكه‌ڵ به خوێندكاران بوون)و هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دادپه‌روه‌ری خواز كه كرێكارانیشی بۆ لای خۆی راكێشا.
شهروند امروز: له‌و ساڵانه‌دا بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێران دانیشتووی ئورووپا كه زیاتر له كۆنفیدراسیۆندا سه‌رقاڵی چالاكی بوون‌و له چالاكییه‌كانی خۆیاندا خوێندكاره ئێرانییه‌كانیان به دژی رێژیمی شا ده‌هێنایه نێو گۆڕه‌پان، ئاخۆ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی ئێرانی‌دا هه‌بوو، ئاخۆ له‌م بواره‌دا دوكتور شه‌ریعه‌تی سه‌رچاوگه‌ی باندۆر بووه؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: بۆ هه‌ستكردن به باندۆره‌كانی ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند ساڵ پێش له‌م رووداوه. چه‌ندمانگ پێش له‌كووده‌تای 28ی گه‌لاوێژی1332 له ئێران دا ئه‌وه زانكۆ بوو كه به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌ستپێكرد‌و رووداوی 16ی سه‌رماوه‌ز‌و رۆژی خوێندكاری دروست كرد.ئه‌وه له ساڵی 1953 دابوو. به‌ڵام پاش ئه‌م كووده‌تاییه وه‌چه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی خوێندن چووه ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه كۆنفیدراسیۆن‌و لقی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نه‌هزه‌تی میللی‌و(هه‌روه‌ها حیزبی تووده)وه به‌رێ كه‌وت. دوكتور شه‌ریعه‌تیش له ساڵه‌كانی 1964تا1958 (1343تا1337)له ئورووپا بوو و كونفیدراسیۆنیش هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا داده‌مه‌زرێ.دوابه‌دوای هاتنی دوكتور بۆ پاریس، به‌رپرسایه‌تیی ئۆرگانی جبهه‌ی میللی به‌ناوی"ئێرانی ئازاد"و بڵاڤۆكێكی نوێ كه به ناوی "ئه‌ندێشه‌ی جبهه"بڵاوده‌كرایه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له ئه‌ستۆی دوكتۆر بوو و ناوبراو به ناوی خوازراوی"شمع"له‌و بڵاوكراوانه‌دا ده‌ینووسی.
ئه‌و قۆناغه‌ش له روانگه‌ی مێژووی ئێرانه‌وه گه‌لێك گرینگ بوو، چوونكه پاش 15ی جۆزه‌ردانی 42گوایه شه‌ریعه‌تی شیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌نووسێ به ناوی "رێبه‌ریی میللی، رێبه‌ریی مه‌زهه‌بی"، خومه‌ینی‌و موسه‌دیق، ده‌نگۆیه‌كه به‌شی لائیكی جبهه‌ی میللی دژایه‌تیی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره ده‌كه‌ن. به هه‌رحاڵ رووداوگه‌لێكی مێژوویی مه‌زن له جیهاندا رووده‌دا وه‌كوو شۆڕشی ئه‌لجه‌زایه‌ر كه شه‌ریعه‌تی به‌شداریی تێدا ده‌كا‌و یان بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانی دیكه له ئه‌فریقا(وه‌كوو كوشتنی پاتریس لۆمومبا‌و به‌شداریی شه‌ریعه‌تی له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی پاریس‌و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له گۆڕه‌پانی ئاتوال‌و راگواستنی بۆ گرتووخانه‌ی سیته كه له‌وێ هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رێبه‌رانی تۆگۆ به‌ناوی گیۆلیز سازده‌كا)یان ئاشنا بوونی شه‌ریعه‌تی له‌گه‌ڵ "فانوون"و گۆڕینه‌وه‌ی نامه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، كه دواتر له‌هه‌مان ئورگانی جبهه‌دا بیرۆكه‌كانی فانوون وه‌رده‌گێڕێ‌و ده‌یناسێنێ به تایبه‌تی ئه‌م كتێبه‌ی"نه‌فره‌ت لێكراوانی سه‌رگۆی زه‌وی "كه پێشه‌كییه‌كه‌ی سارتێر ده‌ینووسێ. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی نوێی باو لێره وه‌كوو ئێگزیستانسیالیسم‌و...ئاشنا ده‌بێ. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا سارتێر‌و سیمۆن دووبوار له‌كافه‌كانی پاریس دا چالاكییه فه‌رهه‌نگی ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیانیان درێژه پێده‌دا.هه‌ڵبه‌ت دوكتۆر شه‌ریعه‌تی له ساڵی 1964 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باسی پێكهێنانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیبه‌خش دێته ئاراوه:هاوشێوه‌ی ئه‌وكاره‌ی كه له فه‌له‌ستین‌و ئه‌لجه‌زایه‌ردا بیچمی گرتبوو و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیبه‌خش وه‌رێ كه‌وتبوو، و بڕیاڕ ده‌درێ كه له ئێرانیشدا رێكخراوێكی رزگاریخواز دابمه‌زرێ وه‌كوو"به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی میللی"(ف،ل،ن)هه‌ڵبه‌ت دواتر موهه‌ندیس بازرگان‌و هاوڕێیانی نه‌هزه‌تی ئازادی یان به جێگه‌ی"ئازادیبه‌خش"به باشتر زانی. به‌ڵام له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌م باسه له ئارادا بوو كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیبه‌خش بێت. ماكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕه توندئاژۆكان پاش جۆزه‌ردانی 1342(وه‌كوو موجاهیدین‌و فیدائیان)یش هه‌ر له‌م بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌دا بیچمی گرت. چوونكه رێبه‌رانی ئه‌مانه هه‌موویان خوێندكار بوون(موجاهیدین لقی خوێندكارانی نه‌هزه‌تی ئازادی بوون‌و فیدائیه‌كانیش وه‌كوو جه‌زه‌نی له رێكخراوی لاوانی حیزبی تووده یان له خوێندكارانی نه‌هزه‌تی میللی وه‌كوو ئه‌حمه‌دزاده‌كان‌و...) به‌م پێیه له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری تێڕوانینێ دێته ئاراوه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی چریكیی ئه‌مریكای لاتین‌و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی ئه‌لجه‌زایر‌و فه‌له‌ستین‌و ڤێتنامدایه‌و به‌گشتی له ئێران‌دا ئه‌م بیره به‌هێز ده‌كرێ كه خه‌باتی یاسایی‌و ئاشتیخوازانه ئیدی دوای كووده‌تا نه‌گونجاون‌و پێویسته به‌ره‌ولای مێتۆدگه‌لێكی شۆڕشگێڕی‌و قوتابخانه‌یی بڕۆین.هه‌ڵبه‌ت دوكتۆر شه‌ریعه‌تی له ئێران‌دا رێوشوێنێكی فه‌رهه‌نگی ده‌گرێته پێش‌و مێتۆدگه‌لی سیاسی‌و نیزامیی ته‌نیا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ئاماده‌كاری بۆ شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی ده‌كات‌و دروست له ساڵه‌كانی 1968(1347)ده‌ستپێكی كونفرانسه‌كانی شه‌ریعه‌تی له زانكۆكانی شاره جۆراوجۆره‌كانه پێش قه‌ده‌غه بوونی له‌وانه گوتن، دووساڵ دواتر(هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌كانی دووهه‌زار‌و پانسه‌د ساڵه شاهه‌نشاهی).
شهروند امروز: بۆچی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا جۆرێك تێڕوانینی ئینترناسیۆناڵیستیی هه‌بوو، به‌ڵام پاش چل ساڵ ئه‌وڕۆكه به‌جۆرێك ده‌روونخوازی به به‌ریانگه‌لی زیاتر سینفی‌و سه‌رنجدان به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پراكتیك ده‌كا؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: ئه‌م جیاوازییه‌ش له راستیدا یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كانی دامركانی ئاگری شۆڕش‌و هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه له ئاستی جیهانی‌دا دوای كۆتایی سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی دژ به كۆلۆنیالیزم‌و شه‌ڕی ساردی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای پێشوو و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت‌و...، سه‌رنه‌كه‌وتنی خودی شۆڕشی مه‌ی 68 كه بوو وه‌ك گوتمان فه‌رانسه‌وی یان ته‌نانه‌ت ئورووپایی نه‌بوو، به‌ڵكوو ره‌هه‌ندێكی جیهانیی هه‌بوو. چێگوارا له سیمبۆله‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو و وته‌ی ناوبراو له دروشمه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بووكه: رئالیست بین‌و نه‌لواومان بوێ! "هۆكاری هه‌بوونی هه‌لومه‌رج‌و وره‌ی شۆڕشگێڕی له جیهاندا پرسێكی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌م كه‌شه هه‌روه‌ها بۆ فه‌رانسه‌ش راده‌گوێزرا له‌رێگای گرووپه چه‌په‌كان به تایبه‌تی بیروڕای نوێخوازانی وه‌ك "ئاڵتوسێر‌و ماركۆزه‌و سارتێر‌و فانوون كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پێشڕه‌و و توندئاژۆیان به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی فه‌رانسه ده‌دا.به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستاكه‌و له ئاستی جیهانی‌دا نه ئیدی ئه‌و ئاڵۆزییه ده‌بینین (جگه له شێوه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی پێوه‌ندیدار به11ی سێپتامبر‌و له سه‌رده‌می هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان‌و عێراق‌و...جگه له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین كه هێشتا هه‌روا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌وه)پاش داڕمانی به‌ره‌ی سۆڤییه‌ت‌و له‌نێو چوونی "مه‌ترسیی كۆمۆنیزم"(كه بۆ گه‌رم راگرتنی ته‌نووری پیشه‌سازییه نیزامییه‌كان به شوێن دوژمنی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕان كه به خۆشییه‌وه تیرۆریزمی " ئیسلامخواز " هاته یارمه‌تیان)و به‌كورتی، زاڵبوونی شه‌ڕ‌و كێبه‌ركێی ئابووری به سه‌ر تێكهه‌ڵچوونی نیزامی‌و سیاسی‌و ئایدۆلۆژیك‌و زاڵبوونی بیرۆكه‌ی بازاڕی ئازاد(ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی پێشووتری كۆمۆنیستی وه‌ك چین‌و رووسیه)، كۆی گشتیی ئه‌م هه‌لومه‌رجه بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌ستێنی توندئاژۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌نێو لاوان‌و خوێندكاران‌دا كه‌م بێته‌وه‌و خه‌بات‌و داخوازییه‌كان زیاتر نه‌ته‌وه‌یی‌و سینفی بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی نیۆلیبراڵه كۆنسیرڤاتیڤه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئورووپادا ده‌یانه‌وێ شێوازێكی نوێ له به‌رێوه‌به‌ریی تكنیكی ـ بازرگانی ته‌نانه‌ت به سه‌ر زانكۆكان‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی باڵادا زاڵ بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه خوێندكاران له داهاتووی كاری خۆیان نیگه‌ران‌و به‌رامبه‌ر به بارودۆخی به‌رنامه‌و بوودجه ناڕازین.ده‌توانین بڵێین به‌هۆی ئه‌وه‌یكه یه‌ك قوتابخانه‌و تێڕوانینی چۆنییه‌تی خواز ( وه‌كوو جۆره‌كانی ماركسیزمی رابردوو)، كه پرس گه‌لی جیهانگیر‌و نه‌ته‌وه‌یی‌پێكه‌وه پێوه‌ند ده‌دا ئیدی رێ‌نوێن نیه، ویسته‌كان فره‌تر ناوچه‌یی‌و سینفی‌و چه‌ندی بوون.
شهروند امروز: بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران له‌نێو خۆی وڵات‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ ئایا ئاخێوی زاڵ به سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا به جیاواز له پێشوو ده‌زانی؟ ئه‌م جیاوازییانه فره‌تر له چ بوارێكه‌وه‌ن؟
ئێحسان شه‌ریعه‌تی: به‌ڵێ گۆڕان له چۆنیه‌تیی ده‌ربڕین دا دیاره كه هه‌ڵبه‌ت نیوه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی پێش‌و پاش شۆڕشی ئێران.پێش شۆڕش ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمێكی"سه‌ره‌ڕۆ و به‌ستراوه"سه‌روكارمان هه‌بوو(دیكتاتۆرییه‌كی پاشایه‌تیی پشت ئه‌ستوور به رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا)، هه‌ربۆیه هۆگری به چه‌پ به جێگره‌وه‌و ئاڵترناتیڤێكی به‌هێز ده‌هاته ئه‌ژمار‌و به‌ریان به‌ره‌ولای یه‌كسانیخوازی‌و شۆڕشگێڕی زاڵبوو، به‌ڵام دوای شۆڕش، كه به سیستمێكی ئایینیی هه‌ڵقووڵاوی شۆڕشه‌وه كه هێندێ له گوتاره‌كانی چه‌پ وه‌كوو هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی سێهه‌م‌و فه‌له‌ستین‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا‌و ئیمپریالیزم بۆته گوتاری فه‌رمی كراوی، بزووتنه‌وه‌ی لاوان‌و خوێندكاران كه له‌دۆخی سه‌ربه‌خۆیی‌و ئوپۆزیسیۆن به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداریه، له‌وانه‌یه هێندێ جار بۆ دژكردار، به پێچه‌وانه‌ی هه‌رچی سیستم ده‌ڵێ به باش بزانێ، بۆ وێنه هێندێ جار ده‌بیستین كه ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین كێشه‌ی ئێمه نیه‌و یان ئه‌مریكا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كێشه‌ی ئێمه نیه‌و...،له روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ باوه‌ڕیشه‌وه سیكۆلاریزمی نوێخوازانه ده‌بێته ئاڵترناتیڤی مه‌زهه‌بی حكوومه‌تی. ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی رابردوو باش وانه وه‌ربگرین، لێره‌شدا ده‌توانین هاوسه‌نگیی بنه‌مایی‌و لۆژیكی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.چوونكه له رابردوودا دژی ئیمپریالیزم بووین، ده‌بووینه لایه‌نگری سوسیالیزمه نادیموكراتیكه‌كان‌و له ره‌وتی شۆڕشدا ، پرسی دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ پشتگوێ ده‌خرا.هه‌نووكه، له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه، به‌رانبه‌ر به دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له بزووتنه‌وه‌ی لاوان‌و خوێندكارانه‌وه كه‌مته‌رخه‌می نیشان بدرێ‌و كه‌متر سه‌رنجی پێ بدرێ‌و له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دا ، به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی‌و دووری له كه‌ره‌سته‌گه‌لێك كه هێزه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌یده‌ن، كه‌مته‌ر خه‌می بكرێ‌و ئه‌مه‌ش داوێكی مه‌ترسیداره.بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێران ناتوانێ‌و نابێ له هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كانی دیكه‌ی جیهان داببڕێت. راسته‌كه به سه‌رنجدان به سیستمی ده‌سه‌ڵات له جێگه‌ی ئوپۆزیسیۆن دایه، به‌ڵام ده‌بێ له به‌رانبه‌ر"نه‌زمی نوێ"ی زاڵ به سه‌ر جیهانیشدا هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌بێ.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ده‌بێ چاره‌سه‌ری لاوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كانی پێشوو بكا.به باوه‌ڕی من هه‌رچه‌ند كه بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخواز و له ڕێگای دیموكراتیزاسیۆن‌و داخوازی ئارمانجه سه‌ره‌تاییه‌كانی رۆشنگه‌ری‌و ناڕازی له بێ به‌ڵێنییه‌كانی مودێڕنیته‌بوو و، به‌گشتی میراتێكی ئه‌رێنی له ره‌خنه به‌رامبه‌ر به بارودۆخی هه‌بووی له‌خۆی به‌جێ هێڵا، به‌ڵام نابێ له لاوازی‌و ساوێری‌و فره‌وێژی‌و لادانه‌كان‌و شكسته‌كانیشی بێ ئاگابین. به‌رهه‌ڵستی ئه‌م لایه‌نه نه‌رێنییانه له جۆرێك "راستڕه‌ویی" دواتر له‌لایه‌ن كه‌سانی وه‌ك"بیرنارد هانری لۆییه‌كان‌و به تایبه‌تی "ئالێن فینكیلكرۆته‌كان(له رووناكبیرانی ناسراوی یه‌هوودی فه‌رانسه كه له بڵاوكراوه‌كانی ئیسرائیل دا كونسێرڤاتیڤه نوێكانی ئه‌مریكا به‌جۆرێك له‌چه‌پی نوێ ده‌ناسێنێ)و كۆمه‌ڵێك له رووناكبیران كه به‌جۆرێك مه‌یلیان به‌ره‌ولای كۆنسێرڤاتیڤی نوێ چووه(بۆ وێنه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌یری كتێبی دانیه‌ل لیندنبێرگ:"بانگه‌واز بۆ نه‌زم: توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به كۆنه پارێزه نوێكان").
هه‌ڵبه‌ت هێندێكی دیكه له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ی 68 بوونه ریفۆرمخواز، وه‌كوو خودی دانیه‌ل كۆهێن بندیت كه هه‌نووكه نوێنه‌ری سه‌وزه‌كانه له پارلمانی ئورووپا یان ئالێن گسمار كه تێكه‌ڵ به حیزبی سوسیالیست‌و ده‌وڵه‌تی میشێل رووكار بوو و...،و هێندێك له سیما ناسراوه‌كانی ئه‌م گرووپه"فه‌یله‌سوفه نوێ"كان كه به‌ره‌ولای مه‌عنه‌وییه‌ت‌و عیرفانی رۆژهه‌ڵاتی چوون وه‌كوو "بنی لۆی"رێبه‌ری گرووپی" چه‌پی پرۆلتێری"ناسراو كه راوێژكاری "ژان پۆل سارتێر" بوو‌و له مائۆییزمه‌وه گه‌ڕاوه بۆ ئایینی موسه‌وی‌و یان"كریستیان ژامبه"كه سه‌رنجی دایه ئیسلامی شێعه‌ی مه‌عنه‌وی‌و رێگای"هانری كربن‌و...درێژه‌ده‌دا.
وه‌رگێڕان: جه‌لال كیشوه‌ردوست
ژێده‌ر: ینترنێت

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر