ئامۆژگاری كردنی شاعیرانی لاو
كارێكی بێ ئه‌نجامه! ئه‌وان ده‌بێ خۆیان رێگای خۆیان بدۆزنه‌وه. ده‌بێ ئه‌و
كۆسپانه‌ی كه له شێوازی ده‌ربڕین دا هه‌یه بناسن‌و له نێویان به‌رن.
راسپارده‌ی من ته‌نیا ئه‌وه‌یه شاعیره لاوه‌كان نابێ سه‌ره‌تا له شێعری
سیاسییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن. شێعری سیاسی زۆر قوڵتر‌و به هه‌ست تر له هه‌ر
جۆره شێعرێكی تره‌و له‌م روه‌وه تا راده‌یه‌ك ده‌گاته ئاستی شێعری
"غنایی" . كه وابوو شاعیرانی لاو نابێ دانانی شێعری سیاسی به ئه‌رك
بزانن. به‌ر له دانانی شێعری سیاسی، شاعیر ده‌بێ له هه‌موو شێوازه‌كانی
دیكه‌ی شێعری دا ئه‌زموونیان وه‌رگرتبێ.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ن له پێناوی نوێگه‌رایی دا هه‌موو شتێك بنێنه ژێر پێ. ئه‌مڕۆ نووسه‌رێك كه ده‌یهه‌وێ جێی سه‌رنج بێ‌و سه‌رقاڵی هزری رواڵه‌تی بێ، به‌ره‌و زێده خوازی ده‌كێشرێ. هه‌موو كه‌س هه‌وڵ ده‌دا، رێگایه‌ك بدۆزێته‌وه تاكوو سه‌رنجی هه‌مووان بۆ لای خۆی رابكێشێ، نه به مه‌به‌ستی داهێنانیان دۆزینه‌وه‌ی بناغه‌ی كێشه‌كان، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ سه‌پاندنی شێوازی نوێ. هه‌ونه‌رمه‌ند زیاتر له هه‌موو كه‌س خاوه‌نی داهێنانه. كه هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ كات یان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مێژوویی، چوارچێوه به‌رته‌سكه‌كان ده‌گۆڕێ. پیكاسۆ له‌م بواره‌وه باشترین نموونه‌یه.
نووسه‌ران هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له سه‌ر یه‌كتر داده‌نێن. وه‌ك ئه‌و هه‌وایه‌یه كه هه‌ڵیده‌مژن، تایبه‌ت به یه‌ك شوێن نیه. نووسه‌ر به‌رده‌وام له حاڵی كۆچ دایه‌و ده‌بێ كه‌ره‌سته‌كانیشی بگۆڕێ. هێندێك له نووسه‌ران له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته‌وه ئازار ده‌چێژن. له بیرم دێ "فدریكۆ گارسیا لۆركا" هه‌میشه داوای له من ده‌كرد شێعره‌كانمی بۆ بخوێنمه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا له نه‌كاو ده‌یگوت: سه‌بركه، سه‌بركه، درێژه‌ی مه‌ده، ده‌ترسم كاریگه‌ریم له سه‌ر دانێ.
هیچ كات له باسی ته‌نیایی، خه‌م‌و خه‌مۆكی ده‌ستم هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م شێوه‌ی ده‌ربڕینم بگۆڕم. هه‌موو ده‌نگه‌كان بدۆزمه‌وه، به شوێن ته‌واوی ده‌نگه‌كاندا بڕۆم، له هه‌ر شوێنێك سۆراخێك له هێزه‌كانی ژیان بگرم، چ له رووی دروست كردنه‌وه، چ له رووی رووخانه‌وه. شێوه‌ی من هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی بڕیوه كه ژیانم بڕیویه‌تی.
ژیانی من له قۆناغی ته‌نیایی منداڵیمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به‌ره‌و قۆناغێك كه به ناچار رێگام كه‌وته وڵاتانی دووره ده‌ست، سه‌رئه‌نجام به قۆناغێك كه خۆم له نێو به‌شێك له ئاپۆڕه‌ی مرۆڤه‌كان دا دیوه‌ته‌وه، ژیانی من پوخته بووه‌و به‌س. له سه‌ده‌كانی رابردووش‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه شاعیران بوون كه مرۆڤگه‌لێكی خه‌موَك‌و خه‌مبار بن. به‌ڵام شاعیرانێك هه‌ن كه ژیان ده‌ناسن له پێچووپه‌ناكانی به‌ئاگان. زیندوو له لافاوه‌كان ئه‌په‌رَێنه‌وه، واز له خه‌م ده‌هێنن‌و ده‌گه‌نه سه‌ر زه‌وییه بێ هه‌وراز‌و نشێوه‌كانی به‌خته‌وه‌ری.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته پێشتر له گۆڤاری لاوان ژماره 20 بڵاوكراوه‌ی یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا چاپ‌و بڵاو بۆته‌وه.

وەرگێڕان: جەلال کیشوەردووست
ژێده‌ر:
گۆڤاری زرێبار نووسینی : ره‌حیم لوقمانی
گۆڤاری زرێبار نووسینی : ره‌حیم لوقمانی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر