گرینگی زمانی زگماگی به جه‌خت
كردنه سه‌ر زمانی كوردی، زاراوه‌ی كوردیی باشوور (كه‌لهۆڕی- فه‌یلی- له‌كی)
"گرینگ نییه له كو ێ راوستاوم، گرینگ ئه‌وه‌یه به‌ره‌و كام لا هه‌نگاو ده‌نیین"
پوخته‌یه‌ك :
مژارێك كه له‌م وتاره‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه وێژه‌ی منداڵانه. زۆر روونه كه له‌م هه‌رێمه زمانییه‌ی وڵات دا ناتوانین قسه له وێژه‌یه‌ك به ناوی وێژه‌ی منداڵان بكه‌ین. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ بوونی سنوورداریی چۆنیه‌تی گۆڕه‌پانی وه‌دیهاتنی به‌رهه‌م گه‌لێكی وه‌ك: شێعر‌و چیرۆك له‌م بواره‌دا (جیا له باسی فولكلۆر) بنه‌ما و بوونی وێژه‌ی منداڵان له بیاڤی زمانی كوردیی باشوور ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته به هۆی هێندێ هۆكار كه ده‌بێته هۆی پێكهاتنی لاوازی پێكهاته‌یی و بیچم نه‌گرتنی وێژه‌ی منداڵان له‌م ناوچه‌یه‌دا خه‌ریك ده‌بێ. هێندێ له‌م هۆكارانه بناغه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه كه هه‌م وه‌ك بزوێنه‌روهانده‌ری تاكه‌كان بۆ چوونه نێو ئه‌م گۆڕه‌پانه و هه‌میش وه‌ك به‌ستێنی زمانی ئاماده بۆ وه‌دیهاتنی به‌رهه‌م له‌م بواره‌دا رۆِڵ ده‌گێڕن. هێندێكی دیكه له‌م هۆكارانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیستمی كولتووری ئێمه به شێوازیك كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا ئاماده‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م مژاره بزانین له ئه‌گه‌ری، نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتووی كولتووری‌و پشتیوانی دروستی ئابووری له‌م بیاڤه‌دا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاریشه رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. ئه‌م وتاره به ته‌واوی ناپه‌رژێته سه‌ر په‌رۆشییه هزرییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به‌ڵكوو ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی كورت به قوژبنه‌كانی ده‌كا و زیاتر به ئامانجی چێكردنی پرسیار‌و هێنانه ئارای مژار له‌م بواره‌دا نووسراوه.
هۆكاره‌كانی سانسۆڕ
1- كۆمه‌ڵگا
ئاریشه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا له‌م ناوچه‌یه‌دا هۆگر نه‌بوونی بنه‌ماڵه‌كان بۆ فێركردنی زمانی دایكی به منداڵه‌كانیان و له‌م رێگه‌یه‌وه ئاخاوتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. له خواره‌وه ئاماژه به‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه بوونه‌ته هۆی پێكهاتنی ئه‌م قه‌یرانه:
1- هۆكاری سیاسی 2- هۆكاری كولتووری 3- هۆكاری زانستی
هۆكار سیاسی‌یه‌كان
ئه‌م هۆكاره زه‌قتر و پڕ ره‌نگتر له هۆكاره‌كانی دیكه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانین ئیددیعای ئه‌وه بكه‌ین هۆكاره‌كانی دیكه‌ش له‌م هۆكاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. به سه‌رنجدان به شوناس‌و زانیارییه‌ك كه مرۆڤــ گه‌لی خاوه‌نی بیر‌و خوێندنه‌وه سه‌باره‌ت به مێژووی سه‌د ساڵی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌یانه، ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی ملهۆڕ‌و فاشیستی "ره‌زاخانی په‌هله‌وی"دا بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ر نه‌كه‌وتووی نه‌ته‌وه‌سازی به چاولێكه‌ری له رۆژئاوا، به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شوناس گه‌لی دیكه‌ی وڵاتی ئێران وه‌ك: كورد، ئازه‌ری، به‌لووچ، عه‌ره‌ب‌و... خه‌ریك بوون. "ره‌زاخان"و كه‌سانی وه‌ك ناوبراو له‌و چاخه‌دا به‌بێ هیچ جۆره بیانوویه‌ك پێكهاته‌ی هزری‌و كولتووری كۆمه‌ڵگاكه‌ی ته‌نیا به له‌به‌رچاو گرتنی كۆمه‌ڵێك مرۆڤی ئورووپا رۆیشتوو، ده‌ستی به دابه‌زاندنی ده‌سكه‌وته مۆدێڕنه‌كانی رۆژئاوا به شێوازێكی نادروست له كۆمه‌ڵگای خۆیدا كرد. مخابن كه كۆمه‌ڵگای ئێمه بۆ بێ شوناسی خۆی هه‌وڵ ده‌دا‌و قه‌یرانی شوناسی نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ڵك وه‌رگیراو له ئێران یه‌كێك له ئاریشه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆمان، به‌رهه‌می بیری رواڵه‌ت بینی كۆمه‌ڵێك به‌ناو رووناكبیره كه به‌بێ سه‌رنجدان به راستییه كولتوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ست به دابه‌زاندنی خوێندنه‌وه‌ی هزری خۆیان له وشه‌ی نه‌ته‌وه كردوه.
گیله‌ك‌و مازنده‌رانی ... ... ... ئازه‌ری ... ... ... به‌لووچ ... ... ... كورد‌و ...هتد.
ئه‌م نه‌ته‌وه‌سازی‌و شوناسسازییه ده‌ستكرد بۆ چوونه نێو پرۆسه‌ی مۆدێڕنیته ئێمه‌ی له پێشقه‌ره‌وڵی له ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای جیهانی راگرتوه.
دوكتور "پتر ئاستراگ" له تردزهۆم ( teree des homes) (رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی منداڵان) ئه‌م مژاره به‌م شێوه‌یه راڤه ده‌كا: " ئه‌نجامی كێشمه‌كێشم له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تییه‌كان زۆربه‌ی ئاریشه‌ی پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه بووه. وڵاتانێك كه له ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ره‌كی دان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانیان دا به‌هێز بن، له ناو وڵات دا گوشار ده‌سه‌پێنن. چوونكه سه‌رنجی ئه‌وه ناده‌ن كه له راستیدا فره‌یی له وڵاته‌كانیان مه‌زنترین هێزی په‌نگراو (بالقوه) بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه. مژاری گرینگ ئه‌وه‌یه كه كولتووره جوراوجۆره‌كان له وڵاتێكدا، ده‌توانن دوو لایه‌نه یه‌كتر به‌ردار بكه‌ن.
كاتێك فره‌یی وه‌ك خه‌زێنه‌و سه‌رمایه چاو لێبكه‌ن، ده‌توانن له به‌رانبه‌ر په‌لاماری كولتووری بیانییه‌كان كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌وانه له خۆیان دا بتوێننه‌وه. ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه داگه‌ڕانی (استحاله) نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان زاڵه، ئه‌م سیاسه‌ته نه‌بۆته هۆی پاشه‌كشه له خواسته كولتووری‌و شوناسی یه‌كانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان.
به‌ته‌نیا "سه‌نتز"ی ئه‌م پێوه‌ندییه دیالكتیكی یه‌ی حاشا ـ به‌ربه‌ره‌كانێی به‌ریانی ناسیونالیستی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌ست بووه. ئه‌م نیشتنه (رسوب) هێشتا به شێوه‌ی تایبه‌تی ـ سه‌لیقه‌یی نه‌ته‌نیا له هێندی له به‌رپرسانی كولتووری كه كولتوور هیچ به‌هایه‌كی بۆیان نیه‌و به‌ڵكوو له بنه‌ماڵه‌گه‌لێك دا هێشتا هه‌ر ماوه.
نیشتنێك كه به‌رهه‌می بیرێكی تاك ره‌هه‌ندی چه‌ق به‌ستوویه. ئه‌م بیر كردنه‌وه‌یه بنه‌چه‌ی هه‌ر جۆره چه‌شناوچه‌شنییه‌ك‌و فره خوازییه‌كی وشك كردوه. ته‌نانه‌ت خودی بنه‌ماڵه‌كان‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاش بێ سه‌رنجدان به دروست یان هه‌ڵه بوونی ئه‌م سیاسه‌ته، به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.
له‌م ناوچه زمانیه‌دا زۆرن ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه نه‌ته‌نیا مه‌به‌ستی فێر كردنی زمانی دایكی به منداڵه‌كانیان نیه به‌ڵكوو هێندێ كاتیش هه‌ر وه‌ك چاخی كۆیله‌داری منداڵه‌كانیان به هۆی هێنانه زمانی ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كی زگماكی شه‌لوكوتیان ده‌كه‌ن. ئه‌م دایك‌و بابانه نازانن كه ئه‌م جۆره هه‌ڵویسته یانی بێحورمه‌تی كردن به پێكهاته‌ی خودی خۆیان. واته حاشا له كه‌سایه‌تی كولتووری‌و شوناسی باوك‌و دایك له زه‌ینی منداڵ‌و له ئاكامیشدا په‌روه‌رده كردنی منداڵیكی بێ شوناس. مندالێك كه نه‌ته‌نیا شوناسی خۆی به‌ڵكوو هیچ شوناسێكی دیكه‌شی بۆ شیاوی رێز نه‌بێ. قه‌یرانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی شانازیی مرۆڤێك سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی خۆی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌مه خۆی یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه كه رێژه‌ی ئاڵًۆزییه‌كان‌و تاوانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌باته سه‌ر. ده‌توانین ئیدیعای ئه‌وه بكه‌ین یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونی رێژه‌ی تاوانكاری له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌م بابه‌ته‌یه. ئه‌م تاكانه نازانن كه له بواری زانستی یه‌وه سه‌لمێنراوه، كه منداڵێك زمانی دایكی جیا له زمانی فه‌رمی وڵاتێكه، ئه‌وه بۆ گه‌شه كردنی منداڵ لایه‌نی چاكی یه، نه یه‌ك لاوازی یان كه‌م‌و كورتی.
له بڵاو كراوه‌ی "گلوع زندگی" ژماره‌ی 133 خه‌زه‌ڵوه‌ری 1383 مژارێك به‌م ناو‌و نیشانه بڵاو بووه‌وه: زانایان له خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه فێر بوونی زمانی دووهه‌م هێزی زه‌ینی مرۆڤـ ده‌باته سه‌ر. توێژه‌ران له "زانكۆی یونیرۆرسیتی كالج له‌نده‌ن" مێشكی 105 كه‌س كه 80 كه‌سیان دوو زمانه بوون خسته‌ژێر لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وان به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه فێر بوونی زمانه‌كانی دیكه، مادده‌ی خۆڵه‌مێشی مێشك كه به‌رپرسی رێكخستن داتاكانه(داده‌ها)، به‌هێز ده‌كا. دروست به‌و چه‌شنه‌ی كه وه‌رزش ماسوولكه‌كان به‌هێز ده‌كا. ئه‌م گرووپه له توێژه‌ران هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: مادده‌ی خۆڵه‌مێشی مێشك ئه‌و كه‌سانه‌ی زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نی خواره‌وه فێر ده‌بن له‌كه‌سانێك كه زمانی دووهه‌م له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌تر فێر ده‌بن باشتر گه‌شه ده‌كه‌ن. زانایان له مێژه ده‌زانن كه مێشك له به‌رانبه‌ر ورووژاندنی ده‌ره‌كی دا توانایی گۆڕینی پێكهاته، واته دیارده‌یه‌ك ناسراو به وه‌رگرتنی كاریگه‌ری ( اپر پـژیری) هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م خۆێندنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی كاریگه‌رییه‌ی (اپر پـژیری) مێشك راسته‌وخۆ شوێنه‌واری فێر بوونی زمانی دووهه‌م نیشان ده‌دا.
توێژه‌رانی بریتانیایی مێشكی 25 كه‌س كه زمانی دووهه‌میان نه‌ده‌زانی- مێشكی 25 كه‌س كه سه‌ره‌ڕای زمانی دایكی زمانێكی دیكه پێش له پێنج ساڵه‌یی فێر ببون‌و مێشكی 33 كه‌س دوو زمانه كه له مه‌ودای ته‌مه‌نی نێوان 10هه‌تا 15 ساڵان فێری زمانی دووهه‌م ببون(ئیسكه‌ن)یان گرتوه (ئیسكه‌ن)ه‌كان نیشانیان دا كه خه‌ستی مادده‌ی خۆڵه‌مێشی له توێی ژێرینی لای چه‌پی مێشك له كه‌سانی دوو زمانه‌دا زیاتر له كه‌سانی یه‌ك زمانه‌یه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه زمانی دووهه‌میان له ته‌مه‌نی زۆر خواره‌وه فێر بوون به‌رچاوتره. ئاكامی ئه‌م توێژینه‌وانه له‌بڵاو كراوه‌ی "نیچر" بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م ئاكامانه‌ش هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه له 22 ئیتالیایی كه ئینگلیزییان له مه‌ودای ته‌مه‌نی 2 هه‌تا 34 ساڵان وه‌ك زمانی دووهه‌م فێر ببون دووپات بۆوه. له هێندێ كه‌سی ناوچه‌ی كرماشان و ئیلام، كاتێ كه هۆی قسه نه‌كردن به زمانی دایكی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌پرسی، به ترسه‌وه ده‌ڵێن: چوونكه زمانی راگه‌یاندن، پێوه‌ندی و په‌روه‌رده‌یی وڵاته‌كه‌مان شتێكی دیكه‌یه. كه‌وابوو باشتره منداڵی ئێمه فێر ببێ. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌مێك زانستی و دروست بڕوانینه ئه‌و بابه‌ته ده‌بینین ئه‌مه خۆی ده‌توانێ شتێكی به كه‌ڵك بێ كه ئێمه له وڵاتێكدا ژیان ده‌كه‌ین كه منداڵانی ئێمه ده‌رفه‌تی فێر بوونی زمانی دووهه‌م پاش زمانی دایكی یان هه‌یه. چوونكه ئه‌م منداڵانه له ته‌مه‌نی خواره‌وه له رێگای راگه‌یه‌نه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ زمانی دووهه‌م ئاشنا ده‌بن ده‌توانن هه‌روه‌ك گرووپی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له (چیگالی)و به هێزی مێشكێكی هه‌ره به‌رز به‌هره‌مه‌ند بن و له رووی زه‌ینییه‌وه له هه‌مبه‌ر منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیان كه یه‌ك زمانه‌ن، له پێشتر بن.
هۆكاره كولتوورییه‌كان:
به هه‌مان شێوه كه پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، ده‌توانین هۆكارگه‌لی دیكه‌ش سه‌رچاوه گرتوو له هه‌مان بیر‌وبۆچوونی سیاسه‌توانانی رواڵه‌ت بین بێ. نه‌بوونی به‌رهه‌مگه‌لی كولتووری‌و په‌روه‌رده‌یی به زمانی دایكی له به‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانه. كاتێ له زمانێك دا هیچ به‌رهه‌مێكی كولتووری له بیاڤی منداڵدا بوونی نه‌بێ. ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه ئاگاداره‌كان به‌م مژاره‌ش ده‌كه‌ونه ژێر باندۆری كه‌شی زاڵ. مخابن تا هه‌نووكه سیستمی كولتووری و په‌روه‌رده‌یی ئێمه هیچ جۆره هۆگرییه‌كی بۆ ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌م به‌م زمانه له خۆیان نیشان نه‌داوه. ئه‌مه به‌و هۆیه نیه كه له‌م بیاڤه‌دا به شێوه‌ی تاكه كه‌سی كار نه‌كرابێ. به‌ڵكوو نه‌بوونی هاریكاری دامه‌زراوه كولتووری‌و په‌روه‌رده‌یی كه له ژێر باندۆری هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی له په‌راوێزدا راگرتوه. كاناڵگه‌لی رادیویی‌و ته‌له‌فزیونی ئوستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكیان به‌م زمانه پێشكه‌ش كردبێ زیاتر به شێوه‌ی به‌رنامه‌گه‌لی رواڵه‌تی، سووك‌و پێكه‌نینی و نازانستی زیاتری به‌رنامه‌كان پێوه‌ندیدار بووه به گه‌وره‌ساڵان، به داخه‌وه ئه‌م به‌رنامانه خزمه‌تی ئه‌م زمانه‌یان نه‌كردوه به‌ڵكوو روانگه‌و زه‌ینێكی جووتیارانه‌و له كه‌ڵك كه‌وتوویان سه‌باره‌ت به زمانی كوردی (به تایبه‌تی زاراوه‌ی كه‌لهۆڕی) به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌پاندوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆته هۆی ئه‌وه كه ئه‌م زمانه وه‌ك زمانی به‌ره‌كانی رابردوو سه‌یر بكرێ. پێویسته كه بیر‌و ڕای گشتی له هه‌مبه‌ر ئه‌و جۆره كرده‌وانه‌ی كاناڵگه‌لی ئوستانی رادیو‌و ته‌له‌فزیون به تایبه‌تی له پارێزگاكانی كرماشان‌و ئیلام‌و كوردستان بێ ده‌نگ نه‌بن.
هۆكاره زانستی‌یه‌كان:
نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یی زمانی دایكی به شێوه‌ی ئاكادیمیك‌و زانكۆیی، یه‌كێكی دیكه له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانه.
21ی فوریه رۆژی جیهانی زمانی دایكی یه.كه رێكخراوی جیهانی یارمه‌تی به منداڵان ناسراو به "تردزهوم" (Tree deshomes) "زێدی مرۆڤه‌كان" ده‌وڵه‌ته‌كان‌و شارۆمه‌ندانی جیهانی له‌خۆ گرتووه كه گرینگی زیاتر به زمانی دایكی له قوتابخانه‌كان بده‌ن. مادده‌ی 26ی راگه‌یاندراوی جیهانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه له په‌روه‌رده‌و فێر كردن به‌هره‌مه‌ند ببێ. په‌روه‌رده‌و فێر كردن ده‌بێ به جۆرێك رێنوێنی بكرێ كه كه‌سایه‌تی مرۆڤی هه‌ر كه‌سێك بگه‌یه‌نێته ئه‌و په‌ڕی گه‌شه كردن. به‌ڵام بێبه‌ش كردنی منداڵان له فێر بوونی زمانی دایكیان له خوێندنگاكاندا به‌و واتایه‌یه كه له به‌رانبه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌وانه‌دا له‌مپه‌ڕ دروست ده‌بێ.
رێكخراوی جیهانی دیفاع له مافه‌كانی منداڵان "تردزهوم" له راگه‌یاندراوی چاپه‌مه‌نی كه له رۆژی جیهانی زمانی دایكی دا بڵاوی كردۆته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كا: "وانه وتن به زمانی دایكی ده‌بێته هۆی گه‌شه كردنی تواناكانی منداڵ بۆ ناسینی كه‌ره‌سته‌كانی جیهان" كاتێ كه زمانێك به شێوازی زانستی‌و ئاكادمیك كاری له سه‌ر نه‌كرێ، لێوه‌شاوه‌یی‌و پۆتانسییه‌له‌كانی ئه‌و زمانه نه‌ته‌نیا بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ڵكوو بۆ ئایینه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش ناسراو نین. ئه‌م هۆكاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه زمان گه‌شه نه‌كا‌و توانایی به‌رابه‌ری ئافراندنی به‌رهه‌مگه‌لی كه بتوانێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می مۆدێڕن‌و پیشه‌یی جیهانیان نه‌بێ. ئه‌م زمانه چۆن ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ری پێویستیه‌كانی منداڵی ئێنترنیتی ئه‌مڕۆ بێ. "دوكتور پتراستراگ" له‌م بواره‌دا ده‌ڵێ: هه‌ر زمانێك لۆژیكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و هه‌ر وشه‌یه‌كیش هه‌م واتای خۆی. منداڵان ئه‌و وشانه‌ی كه‌له زمانی دایكیان بچێ باشتر ده‌یناسین‌و به‌مشێوه فێر بوونی قۆناغی تافی منداڵی‌و ده‌ستپێكردنی قوتابخانه كاریگه‌رتره‌و باندۆریش له‌سه‌ر داهاتووی منداڵ داده‌نێ. چونكه ئه‌م قۆناغه دروست كاتێكه كه منداڵ ده‌بێ بابه‌تگه‌لی نوێ‌و نه‌ناسراو فێر ببێ تاكوو بتوانێ له‌گه‌ڵ جیهاندا ئاشنا ببێ. رووخان‌و داڕزانی زمانیش به هۆی روانینی نازانستی یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ كه ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌ی روون‌و به‌رچاو له‌م ناوچه زمانیه‌دا روویداوه‌و ئێمه ده‌توانین به به‌راورد كردنی زمانی شاره گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ شاره بچووكه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی زمانی پیره‌كان له‌گه‌ڵ زمانی لاوه‌كان به‌و ئاكامه بگه‌ین.
2- سیستمگه‌لی كولتووری
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو كێشانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێ به زرێی پۆڵایی باس له ئاوات‌و هیوا بكا ئێمه‌ش وه‌كوو هه‌موو وڵاتانی جیهان‌و كولتووره‌كانی جیهانی له‌م بیاڤه ده‌سه‌ڵاتداره‌دا سه‌رهه‌ڵ بده‌ین. نه‌بوونی پشتیوانی كولتووری‌و ئابووری له‌م جۆره كه‌سانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك دڵ‌سارد له په‌راوێز بخرێ. پشتیوانی ئابووری له وه‌به‌رهێنانی هه‌ر به‌رهه‌مێكی كولتووری ، به‌شێك له یه‌كه‌مین په‌رۆشییه‌كانه كه تاكه‌كانی ئه‌م بیاڤه له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. چ كارگه‌ل‌و چ بیرۆكه‌گه‌لێك كه له نه‌بوونی پشتیوانی ئابووریدا مه‌حكووم به مردن‌و له ناو چوون بوون. له‌م ناوچه زمانییه‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن سه‌باره‌ت به منداڵ كار پێشكه‌ش كراوه. بێبه‌شی ئابووری بۆته هۆی ئه‌وه كه ئه‌م كارگه‌له له ئاستی ده‌سته‌به‌ندی‌و ئارشیوێكی ساده بخرێته ڕوو. بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێبیك كه نه‌توانێ چه‌ندین وێنه له ته‌نیشت بابه‌ت بۆ ده‌ربڕین‌و پێشكه‌شكردنی بابه‌تی ببێ، وه‌كوو ئه‌وه‌یه كه ئێمه له منداڵێك چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانێكمان هه‌بێ. زمانی پاراوی باوه گه‌وره‌كان‌و دایه گه‌وره‌كان تاكوو چه‌ندین ساڵ پێش نوێنه‌ری راگواستنی، هه‌موو بابه‌ت‌و مژارگه‌لی فولكلۆر بۆ مندال له‌م هه‌رێمه زمانیه‌دا بوو.
به‌ڵام هه‌نووكه چاخی پێوه‌ندییه‌كانی تێكنۆلوژی، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤی خستۆته ژێر ركێفی خۆی‌و به‌بێ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌وه له جیهانی پێوه‌ندی ئه‌مڕۆ ناتوانین قسه‌یه‌كمان بۆ وتن هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر دروست له تێكنۆلۆژی ئه‌مڕۆ كه‌ڵك وه‌ربگیرێ، ده‌توانێ ئێمه له‌م قه‌یرانه‌دا چه‌ندین ساڵ وه‌پێش بخا.
نیگه‌رانییه‌كی دیكه كه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو روونكردنه‌وانه، ئه‌گه‌ر كه‌سێ توانی به ئه‌ستۆ گرتنی هه‌زینه‌كان به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی ئاریشه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر رێگا لا ببات‌و به‌رهه‌مێك له‌م بیاڤه‌دا وه‌به‌ر بێنێ، ئاریشه‌یه‌كی دیكه له روانگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده بۆ پێشكه‌ش كردن نابێ؟ یان له خاڵی كۆتاییدا، ئه‌مجۆره كه‌سانه گۆێبیستێكیان ده‌بێ؟ گوێ بیست كێیه؟ گوێ بیست كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ڵڕسكاو كه ته‌نانه‌ت دایك‌و باوكه‌كانیش بۆ خۆێندن‌و نووسینی زمانی خۆیان په‌روه‌رده نه‌كراون. نه‌خوازه منداڵێك كه سانسۆڕ كراوه.
وه‌رگێڕان:
جه‌لال كیشوه‌ردووست

سه‌رچاوه: گۆڤاری زرێبار ژماره 64
نووسینی ئاژوان رازانی
نووسینی ئاژوان رازانی
سڵاو کاک جەلالی خۆشەویست!
پاسخحذفزۆر دڵخۆشم بە بینینی بلۆگە پرناوەرۆکەکەت و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
هەر شاد بی
چیا