مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بیری عیلمانی، جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ته،
ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه به یه‌كێك له داهێنانه هه‌ره مه‌زنه‌كانی مرۆڤ له‌م
باره‌یه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.هه‌ڵبه‌ت له‌پاڵ دابه‌ش كردن‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته به‌و واتایه كه ئایین پێش ئه‌وه‌ی ببێته سیستمێكی بڕیارده‌ر‌و فه‌رمانڕه‌وایی،
سیما یان ئاگاییه‌كه زیاتر ئه‌دگاریكی ده‌روونی هه‌یه‌و راسته‌وخۆ تاكه‌كه‌س
ده‌خاته به‌رامبه‌ری خۆی‌و ئه‌وی دیكه.واته به پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ك
سیستمێكی موراڵی دێته به‌رچاو، ئێمه زۆر له‌وه دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئایین ببێته
سیستمێكی بڕیارده‌ر‌و فه‌رمانڕه‌وا‌و سنووری ده‌روونی تاكه‌كه‌س‌و موراڵی گشتی
ببه‌زێنێ، زیان به ئایین خۆیی ده‌گه‌یه‌نێ.به هه‌مان شێوه‌ش سیستمی عیلمانی
به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت سیستمێك بێ دژ به ئایین، چونكه دژایه‌تی كردنی ئایین
ئه‌و كاته راسته‌وخۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌وسانه‌وه‌ی ئایینی هه‌بێ واته چه‌وسانه‌وه‌ی
ئایینی له لایه‌ن زۆرینه بۆ كه‌مینه یان له لایه‌ن مه‌زهه‌بێك بۆ مه‌زهه‌بێكی
دیكه...هتد كه واته عیلمانییه‌ت زیاتر به‌و واتایه دێ كه ئازادی بیر‌و
ئایین‌و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌و ئازادی تاكه‌كه‌سی‌و گرووپ‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان
بپارێزێ.له‌م كاته‌دا پراكتیزه‌كردنی هه‌ر مه‌زهه‌ب یان ئایینێك ده‌بێ به‌و په‌ڕی
ئازادی جێبه‌جێ بكرێ. له‌و باوه‌ڕه‌دام سیستمی عیلمانی سیستمێكی فره چه‌شنه،
چونكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی (ئازادی، یه‌كسانی فره ره‌نگی) دامه‌زراوه‌و به
تێكهه‌ڵكێشكردنی روانین‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌مڕۆیی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار‌و
دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و، ئه‌رك‌و مافی تاكه‌كه‌س‌و گرووپ، دامه‌زراو و، ده‌وڵه‌تی
یاسایی‌و حكوومه‌تی دێموكراسی ده‌بێ باشترین مۆدێل‌و باشترین فه‌لسه‌فه بێ
كه له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمه‌ڵێكی سێڤیلدا بگونجێ.
سێكۆلاریزم
له زمانه ئینگلیزی‌و فه‌رانسه‌وییه‌كاندا به‌واتای ئه‌و شته‌یه كه پێوه‌ندی به‌م جیهانی خاكییه‌وه هه‌یه‌و، له وشه‌ی(soclom)و به‌واتای كاروباری ئه‌م دنیایه وه‌رگیراوه.سێكۆلاریزم به‌واتای دنیایی كردن‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك جگه له "جیهانی سروشتی مرۆڤایه‌تی" شرۆڤه ده‌كا.زاراوه‌ی سێكۆلاریزم زیاتر له بریتانیا به‌كار دێ چونكه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا كۆمه‌ڵێك گومانگه‌را ئه‌تیسته‌كان(بێ باوه‌ڕان به خودا)كه ژماره‌یان ده‌گه‌یشته هه‌زاركه‌س‌و له‌ژێر چاودێری" هۆلی ئۆك "كه قوتابی "رۆبێرت ئووین"بوو رێكخراوێكیان دروست كرد كه ئامانجیان ئه‌وه بوو كه خۆیان له هێندێك كرداری توندئاژۆیانه وه‌ك هێرش كردنه سه‌ر كلیساكان دوور بخه‌نه‌وه‌و له‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن.به‌ڵكوو ئامانجێكی ئه‌رێنی بخه‌نه روو كه ئه‌ویش گرینگی‌دان به‌م جیهانه خاكیه‌و دوور كه‌وتنه‌وه له میتافیزیك بوو.ئه‌م گرووپه له‌ژێر چاودێری یان رێبه‌رایه‌تی"برادیلا"گه‌شه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی نیه.ئه‌م گرووپانه بریتین له كۆمه‌ڵێك ئه‌تیست یان بێ باوه‌ڕ به خودا كه ره‌خنه‌ی توندوتیژ له له ئایین ده‌گرن.
لائیك
به‌واتای نائایینی و نارۆحانی هاتووه‌و به شێوازی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌گوترێ كه ئایین‌و سیاسه‌تیان لێك جیاكردۆته‌وه‌و ئایینی فه‌رمیان نیه.سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار له گه‌لێك له وڵاتانی ئه‌ورووپایی‌و ئه‌مریكایی له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه ده‌ڕوا‌و ئایین بۆ هه‌ڵبژاردن یان دانانی كه‌سێك له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كدا به مه‌رج دانانرێ.توركیه كه خۆی به ئه‌ورووپایی ده‌زانێ پێره‌وی له‌م شێوازه ده‌كا.
بۆ ده‌بێ ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا بێ ؟
1ـ یاسا‌و فه‌رمانه‌كانی ئایین چه‌قبه‌ستوو و نه‌گۆڕن له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵ گۆڕانكاری به سه‌ردا دێ‌و به‌رده‌وام له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری دایه.
2ـ له ئاكامی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگادا بیر‌وهزر به‌ره‌وپێش ده‌چێ‌و زۆر كێشه‌و گیروگرفت سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن كه ئایین هیچ وڵامێكی بۆیان نیه.
3ـ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا چه‌ندین ئایین‌و مه‌زهه‌بی جیاواز هه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ركامیان بۆ ده‌سه‌ڵات واته ده‌وڵه‌ت كه‌ڵكوه‌رگرن ده‌بێته هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی ئایینه‌كانی دیكه.
4ـ له‌نێو هه‌ر ئایین‌و مه‌زهه‌بێكدا چه‌ندین لقی مه‌زهه‌بی هه‌یه، كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ركام له‌و لقانه ده‌بێته هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه.
5ـ یاسا‌ورێسا ئایینییه‌كان له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه هاتووه به‌ڵام یاسا‌ورێساكانی نێۆ كۆمه‌ڵگا ده‌سكاری مرۆڤن.
راستی ئه‌وه‌یه كه هێنانه گۆڕَی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه واته جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت هیچ شتێكی تازه‌و نوێ نیه ئه‌م باوه‌ڕه له مێژووی نوێی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا پێشینه‌یه‌كی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی هه‌یه‌و هه‌نووكه له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهاندا وه‌ك پرنسیپێك قه‌بووڵكراووه.مێژووی كۆن‌و نوێی مرۆڤایه‌تی گه‌لێك ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی به‌خۆوه دیوه، كلیسا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌ودرێژ به ته‌واوی ده‌ستی له كاروباری ده‌وڵه‌تی وه‌رداوه، هه‌ر بۆیه له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مجار ویستی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن شۆڕشه بۆرژوازییه‌كان دژ به فیودالیزم هێنرایه گۆڕێ‌و پاش خه‌باتێكی بێ وچان ئه‌و ویسته دێموكراتییه له كرده‌وه‌دا هاته‌دی‌و كلیسا كه تا ئه‌و كات له بچووكترین مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵ له ئاست به‌ره‌وپێشچوونی به‌رهه‌م‌و كاری پسپۆڕانی زانستی‌و زانست كه‌ند‌وكۆسپی ده‌خوڵقاند‌و بڕیاری مه‌رگی به سه‌ر زانایه‌كی به ناوبانگی وه‌ك"گالیله"به تاوانی بیروباوه‌ڕی، داده‌سه‌پاند، كۆتایی هات‌و كلیسا بوو به شوێنی پاڕانه‌وه‌و نوێژ‌و ته‌نانه‌ت له‌كاروباری ده‌وڵه‌ت جیاكرایه‌وه. له هه‌لومه‌رجی ئێساكه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران وێنه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بییه‌و مه‌زهه‌ب به ته‌واوی تێكه‌ڵی داموده‌زگا‌و كاروباری ده‌وڵه‌تی بووه‌و به پشت به‌ستن به"ئه‌حكامی مه‌زهه‌بی"یاسا‌و رێساكانی وڵات دیاری ده‌كا.یاسای بنه‌ڕه‌تی رێژیمی ئیسلامی ئێران به راشكاوی ئه‌و راستییه ده‌رده‌خا.
ئابووری له ده‌وڵه‌تی ئایینی‌دا
یاسا ئابوورییه‌كان له ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی‌دا به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێكهاتنی ئه‌و مه‌زهه‌به‌دا پێوه‌ندی هه‌یه، واته مه‌زهه‌ب بۆ خۆی له چ سه‌رده‌مێكدا هاتبێته جیهانی بوونه‌وه، به‌شێكی زۆر له یاسا ئابوورییه‌كان تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌و پێوه‌نییه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده نزیكه كه ناكرێ لێك جیا بكرێته‌وه. وه‌ك بنه‌مای یاسا مه‌زهه‌بییه‌كان، بۆ ئابووری هه‌تاهه‌تاییه.بۆ وێنه له ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی یاسا ئابوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می پێش سیستمی فیودالیزم، له كاتێكدا كه له ده‌وڵه‌تی نامهزههبیدا كه پێوه‌ندی به ئاستی گه‌شه‌كردنی ئابووری له كۆمه‌ڵدا هه‌یه، واته ئه‌گه‌ر وڵاتێك له فۆناغی سه‌رمایه‌داری دایه یاسا ئابوورییه‌كان ده‌بێ ناچار له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه یه‌ك بگرێته‌وه.هۆی ئه‌وه‌ش زۆر روونه یاسا ئابوورییه‌كان له ئیسلامدا پێوه‌ندی هه‌یه به لانیكه‌می 1400 ساڵ له‌وه‌پێش، بۆ وێنه هه‌نووكه ئێران له باری ئابوورییه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له بازاڕی جیهانی سه‌رمایه‌داری ، كه خه‌ریكه دواقۆناغی ره‌وتی گه‌شه‌و پێگه‌یشتنی خۆی ده‌پێوێ.گه‌لۆ ده‌كرێ به یاسا ئابوورییه‌كانی پێش سیستمی فیوَدالیزم گیروگرفتی ئابووری سه‌رمایه‌داری ئێستای ئێران چاره‌سه‌ر بكرێ. بێگۆمان وڵامی ئه‌و پرسیاره" نا "یه چونكه هیچ رێگا چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی 1400ساڵ له‌وه‌پێش نه‌بووه.بۆ وێنه مه‌سه‌له‌ی ئاوسانی دراو، ئاڵووێری ده‌ره‌كێ، داهاتی به لێشاوی كانگا‌و پاشكه‌وته ئه‌رزییه‌كان، چوونه سه‌ر‌و هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی دراو، به‌رنامه داڕشتنی كورتخایه‌ن‌و درێژخایه‌ن‌و...ده‌یان‌و سه‌دان مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی زۆر وردی ئابووری به هیچ جۆرێ به پێی شاره‌زای ته‌واو له یاسا تایبه‌تییه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر ناكرێن.
ئێستا مه‌سه‌له ئابوورییه‌كان به كامپیۆتیۆستێن به ئه‌ستم ژماره ده‌كرێن، به‌ڵام بۆ ئابووری پێش سیستمی فیودالیزم هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بوو بازرگانێ(چۆرتكه‌یه‌كی)هه‌بێ‌و حیسابی وڵاتێكی پێ بكا‌و ئیدی پێویست نه‌بوو پسپۆر‌و لێزان‌و شاره‌زای بۆ بێته مه‌یدان‌و له‌كاتێكدا هه‌نوووكه ده‌زانین كه بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی ئابووری، پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه دێته گۆڕێ رێگا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌یان‌و سه‌دان پسپۆڕی ئه‌و بواره ده‌سپێردرێ.
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری په‌یتاپه‌یتای وڵات رێك بخرێن.ده‌وڵه‌تی نامه‌زهه‌بی بۆ ئه‌و كاره به پێی به‌رنامه تێ ده‌كۆشێ، كۆمه‌ڵ ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خۆی بپێوێ‌و ئه‌و یاسایانه په‌سه‌ند ده‌كا كه له‌گه‌ڵ بواری كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری، كۆمه‌ڵ یه‌ك ده‌گرنه‌وه.به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئایینی چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارچێواه‌دا رێك بخا‌و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بۆچوون‌و روانگه‌ی ئایینی‌دا، به‌درێژایی مێژوو گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌و یاساكان شێوه‌ی پیرۆز‌و له‌گۆڕان نه‌هاتوویان هه‌یه.بۆ وێنه ته‌ڵاق به پێی شه‌رعی ئیسلام ته‌نیا مافی پیاوه، هه‌ر پیاو ده‌توانێ ژن یه‌ك لایه‌نانه ته‌ڵاق بدا. یاخۆ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی حیجاب هه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه به پێی په‌سه‌ندكراوه‌كانی شه‌رعی، ئافره‌ت ده‌بێ خاوه‌ن حیجاب بێ.به‌ڵام به پێچه‌وانه له ده‌وڵه‌تی نامهزههبیدا مه‌سه‌له‌ی حێجاب مه‌سه‌له‌یه‌كی به ته‌واوی تاكه‌كه‌سییه‌و تاك ده‌توانێ كه‌ڵك له حێجاب وه‌ربگرێ یان خۆ وه‌رنه‌گرێ له‌هه‌ر دوو حاڵه‌تدا خاوه‌نی هیچ چه‌شنه پوه‌نێكی تایبه‌ت نیه.به‌كورتی بڵێین مه‌به‌ست له هێنانی ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه ئه‌وه‌یه كه له ده‌وڵه‌تی ئایینییدا شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی وڵات‌و یاسادانان حاڵه‌تی كڵێشه‌یه هه‌یه‌و به‌رێوه‌بردنی به بێ له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رج بێ ئه‌ملاوئه‌ولا پێویسته.له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی نامه‌زهه‌بی ده‌ست‌و باڵی ئاوه‌ڵایه‌و خۆی له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌نگ‌و به‌رته‌سكدا رانه‌گرتووه‌و ده‌توانێ به پێی لێكدانه‌وه‌و راده‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ یاسا‌ورێسای ئه‌وتۆ دابڕێژێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی وڵات‌دا دژایه‌تی نه‌بێ.بۆ نموونه ده‌توانێ یه‌كسانی ژن‌و پیاو په‌سه‌ند بكا‌و مافی هه‌ردووكیان به‌وجۆره‌ی كه پێویسته ره‌چاوی بكا.له باری كولتووری‌و هه‌روه‌ها دیارده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌یش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌یه.
هه‌نووكه با بزانین جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت به چ واتایه‌كه
جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت به‌و واتایه كه ـ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ مه‌زهه‌ب به ئه‌مرێكی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سی دابنێ‌و هیچ مه‌زهه‌بێك به فه‌رمی‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ناسێ‌و هیچ كام له فیرقه مه‌زهه‌بییه جۆراوجۆره‌كان له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه خاوه‌نی ئیمتیازێكی تایبه‌تی نه‌بێ. هه‌ركه‌س ئازاد بێ له هه‌ر فیرقه‌یه‌كی مه‌زهه‌به‌ی پێره‌و بكا‌و له به‌رێوه‌بردنی‌دا بڕیاره‌كانیدا ئازاد بێ.كه‌س به تاوانی پێره‌وی له فڵانه فیرقه‌ی مه‌زهه‌بی سه‌ركۆنه نه‌كرێ‌و بێ حورمه‌تی پێ ره‌وا نه‌بینرێ‌و ده‌وڵه‌ت هیچ چه‌شنه یارمه‌تی یان ئیمتیازێكی تایبه‌تی به هیچكام له فیرقه جۆراوجۆره‌كانی مه‌زهه‌بی نه‌دا.جگه له‌وه‌ش تاكه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه پێره‌وی له هیچ كام فیرقه ئایینییه جۆراوجۆره‌كان نه‌كه‌ن واته خاوه‌نی ئه‌و مافه بن له‌كۆمه‌ڵدا كه تاكێكی لائیك بن، به بێ ئه‌وه‌یكه به تاوانی لائیك بوون له هه‌موو مافێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌ش بكرێن.هه‌روه‌ها جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت به‌و واتایه‌یه كه سیستمی په‌روه‌رده‌یی‌و ده‌زگای دادوه‌ری وڵات له"ئه‌حكام"ی مه‌زهه‌ب جیا بێ‌و ده‌ستی دیناوه‌رانی شه‌رع(حاكمان شرع) له كاروباری دادوه‌ری، بنكه ئایینییه‌كان، له ده‌ستێوه‌ردان له سیستمی په‌روه‌رده‌یی بنه‌بڕ بكرێ‌و هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا‌ورێسایا ده‌وڵه‌تییانه كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئایین دارێژراون هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
نووسین‌و ئاماده‌كردن ـ جه‌لال كیشوه‌ردووست
ژێده‌ر:
مه‌ده‌نییه‌ت ژماره 19
تێكۆشه‌ر(نامیلكه‌ی ده‌روون حیزبی حدكا ده‌یه‌ی سه‌ره‌تای 1980)
فه‌رهه‌نگی نیگا
وانه‌ی خولێكی سیاسی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر