ده‌ورانی زیندانی بوونم واخه‌ریكه ده‌چێته نێو سێ ساڵه‌ی خۆییه‌وه، واته سێ
ساڵی ژیانی تاقه‌ت پڕوكێن له پشت مێڵه‌كانی زیندانی ئه‌وین، كه دووساڵی ده‌ورانی
زیندانیم ده‌سته‌ووه‌ستان‌و بێ وه‌كیل‌و بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌ك كه بیسه‌لمێنێ
ده‌بێ ده‌ستبسه‌ر بكرێم به سه‌ر برد. له‌و كاتانه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان بووم
رۆژگارێكی تاڵم له‌ژێر چه‌پۆكی سوپای پاسداران‌دا به‌سه‌ر برد‌و پاش ئه‌ویش ده‌ورانی
لێپرسینه‌وه‌كانی به‌ندی 209ی ئه‌وین ده‌ستی پێكرد. پاش ده‌ورانی 209 كاته‌كانی
دیكه‌م له‌به‌ندی گشتی‌دا به‌سه‌ر برد. وه‌ڵامی داخوازییه په‌یتا په‌یتاكانم بۆ
روونكردنه‌وه‌و دیاریكردنی چاره‌نووسم بوو نه‌ده‌درایه‌وه. له ئاكامدا بڕیاری
ناڕه‌وای سێداره‌یان به سه‌رمدا سه‌پاند. من له‌سه‌ر چ شتێك زیندانیم كێشا، یان
ده‌بێ له سێداره بدرێم؟ ئاخۆ وه‌ڵام به هۆی كورد بوونمه‌وه‌یه؟ كه وابوو ده‌ڵێم:
من كورد له دایك بووم‌و به هۆی كورد بوونمه‌وه ره‌نجی بێ به‌شیم كێشاوه.
زمانم كوردییه‌و له رێگه‌ی زمانمه‌وه پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵ‌و هاورێیان‌و
ناسیاوه‌كانم گرتووه. به‌وه گه‌وره بووم‌و زمانم پردی پێوه‌ندییه‌كانمانه. به‌ڵام
بۆم نیه به‌و زمانه قسه بكه‌م‌و بخوێنم‌و بخوێنمه‌وه‌و له ئاكامیشدا ئیزنم پێ
ناده‌ن به زمانی خۆم بنووسم.به من ده‌ڵێن وه‌ره حاشا له‌كورد بوونی خۆت بكه،
كه وایه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر وه‌ها بكه‌م حاشام له خۆم كردووه.
به‌رێز جه‌نابی دادوه‌ر، ئاغای لێكۆڵه‌ر!
له‌وكاته‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌تان لێ ده‌كردم، ته‌نانه‌ت نه‌مده‌توانی به زمانی ئێوه قسه بكه‌م‌و من به درێژایی ئه‌و دوو ساڵه‌یی رابردوو له زیندانی ژنان دا زمانی فارسیم له هاوڕێیانمه‌وه فێر بووم، به‌ڵام ئێوه به زمانی خۆتان لێكۆڵینه‌وه‌تان لێكردم‌و دادگایی تان كردم‌و بڕیارتان بۆ ده‌ركردم. ئه‌وه له كاتێكدا بووه كه من به دروستی نه‌مده‌زانی له ده‌ورووبه‌رمدا چ ده‌گوزرێ‌و من نه‌مده‌توانی داكۆكی له خۆم بكه‌م.
ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارانه‌ی كه دژی من به كارتان برد، بۆته مۆته‌كه‌ی شه‌وانم، ئێش‌و ئازاره‌كانی رۆژانه‌م به هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كه كرابووم، پێكه‌وه رۆژ تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین. ئه‌و لێدانانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه وه‌به‌ر سه‌رم كه‌وتوون، بۆته هۆی زیان كه‌وتن له سه‌رم. هێندێ له رۆژه‌كان ئێش‌و ئازارێكی زۆر رووم تێده‌كا، ژانه سه‌ره‌كانم هێنده توند ده‌بن، كه ئیدی نازانم له ده‌وروو به‌رمدا چ رووده‌دا، به سه‌عات له‌سه‌ر خۆ ده‌چم‌و له ئاكامدا به هۆی زۆری له راده‌به‌ده‌ری ئێش، كه‌پۆم ده‌ست به خوێنرێژی ده‌كا‌و پاشان كه‌م كه‌م ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر حاڵه‌تی سروشتی خۆم‌و هۆشیار ده‌بمه‌وه.
دیارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌وان بۆ من كه‌م حوكم بوونی چاوه‌كانمه كه به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێ‌و هێشتا وه‌ڵامی داخوازییه‌كه‌م كه چاویلكه‌یه نه‌دراوه‌ته‌وه.كاتێ كه چوومه زیندان قژه‌كانم به ته‌واوی ره‌ش بوون، هه‌نووكه كه سێهه‌مین ساڵی زیندانی بوونم تێده‌په‌ڕێنم، هه‌ر رۆژه ده‌بینم به‌شێك له قژم سپی ده‌بێ. ده‌زانم ئێوه ته‌نیا ئه‌م كاره‌تان له‌گه‌ڵ من‌و بنه‌ماڵه‌ی من نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئه‌م ئه‌شكه‌نجانه‌تان دژی هه‌موو رۆڵه‌كانی كورد‌و تێكۆشه‌رانی وه‌ك "زینه‌ب جه‌لالیان" و" رووناك سه‌فازاده"و.... به‌كار بردووه. چاوی دایكانی كورد هه‌موو رۆژی له تاو دیتنی رۆڵه‌كانیان وه‌ك بارانی به‌هار دڵۆپ دڵۆپ فرمێسكی لێ ده‌بارێ، هه‌رده‌م نێگه‌رانی له‌وه‌یكه له‌وانه‌یه چ كاره ساتێكیان به سه‌ردا بێ، به‌زڕه‌ی هه‌ر ته‌له‌فوونێك دڵیان داده‌خۆرپێ، كه نه‌كا هه‌واڵی له سێداره‌درانی رۆڵه‌كانیان پێ بدرێ. ئه‌وڕۆ 12ی بانه‌مه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 2/5/2010یه‌و سه‌ر له‌نوێ پاش ماوه‌یه‌كی زۆر منیان بۆ لێكۆڵینه‌وه برد بۆ به‌ندی 209ی زیندانی ئه‌وین‌و دیسانه‌وه تۆمه‌ت بێ بنه‌ماكانی خۆیانیان دووپات كرده‌وه. داوایان لێكردم، كه هاوكاریان بكه‌م تاكوو بڕیاری له سێداره‌درانم هه‌ڵوه‌شێته‌وه. تێناگه‌م ئه‌و هاوكارییه چ واتایه‌كی هه‌یه، كاتێ من هیچ شتێكی زیاتر له‌وه‌یكه گوتوومه بۆ وتن پێ نیه، له ئاكامدا ئه‌وان داوایان لێكردم تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن دووپاتی بكه‌مه‌وه‌و من وه‌هام نه‌كرد.لێكۆڵه‌ر گوتی: ئێمه ده‌مانویست ساڵی پار ئازادت بكه‌ین به‌ڵام چوونكه بنه‌ماڵه‌كه‌ت هاوكاریان نكردین، به‌م ده‌رئه‌نجامه گه‌یشت. خودی لێكۆڵه‌ر دانی به‌وه‌دا نا كه من ته‌نیا بارمته‌یه‌كم له‌ده‌ستی ئه‌واندا‌و تا ئه‌و كاته‌ی كه به ئامانجه‌كه‌یان نه‌گه‌ن من لێره راده‌گرن، یان له ئاكامدا له سێداره‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز رووی ئازادی به خۆوه نابینم.
(پێویسته ئه‌وه بڵێن خاتوو شیرین عه‌له‌م هوولی له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا پاش واژۆ و نووسینی رێكه‌وت، به كوردی لاتینی ئه‌م وشه‌یه‌ی نووسی " Serkefitn " كه به‌واتای سه‌ركه‌وتنه ئێمه‌ش له كۆتایی نامه‌كه‌دا‌و له‌ژێر نووسینی رێكه‌وتی نامه‌كه‌دا وه‌ك خۆی دامانا. كه واته سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕێی شێرینی ئێمه‌یه).
شیرین عه‌له‌م هوولی
13/2/89- 3/5/2010

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر