له‌م مانگانه‌ی دوایی كه تاران، شیراز، مه‌شهه‌د‌و شاره‌گه‌وره‌كانی دیكه‌ی
ئێران هاواری ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپێشاندان دژی حكوومه‌تی ئیسلامی دایگرتبوون،
واده‌هاته به‌رچاو كه كوردستانی هه‌رده‌م به‌گوڕ‌و خه‌باتكار چۆته نێو بێده‌نگییه‌كی
سه‌ر سووڕهێنه‌ر.بێگومان ئه‌م بێده‌نگییه گه‌لێك پرسیارخوڵقێنه.بۆ كورده‌كان به‌و
شێوه‌یان لێهاتووه؟ ئه‌وانه‌ی كه به‌درێژایی زیاتر له سی ساڵ له ته‌مه‌نی
ئه‌م حكوومه‌ته، بۆ ساتێكیش له خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ نه‌وه‌ستابوون بۆچی ئه‌وڕۆكه
به چاولێكه‌رێكی بێده‌نگ دێنه به‌رچاو.ئه‌ویش له گه‌رمه‌ی قه‌یرانێ كه ئه‌وكی
حكوومه‌تی ملهۆڕی به‌توندی گوشیوه‌و به‌شداری ته‌واوه‌تی دانیشتوانی ئێران
ده‌توانێ به‌خێرایی تای ترازو له قازانجی دیموكراسیخوازان بگۆڕێ.به باوه‌ڕی
من ئه‌و بێده‌نگییه هۆكاری جۆراوجۆری هه‌یه كه هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌راده‌ی
كێشی خۆیان باندۆریان له‌سه‌ری داناوه‌و ده‌بێ رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز
سه‌رنجی پێ بده‌ن.ئه‌م بێده‌نگییه له زاتی خۆیدا بێده‌نگی كه نه، به‌ڵكوو
بڵیندترین هاواره بیده‌نگییه‌ك كه ده‌بێ به‌وردی ببیسترێ.
1ـ توندوتیژیی له راده‌به‌ده‌ر‌و سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی له كوردستان مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نه‌بووه‌و ئه‌وه‌یكه له رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن له تاران‌و شاره‌گه‌وره‌كانی وڵات ده‌بیسترێ ته‌نیا تۆزێكه له‌وه‌ی كه له ماوه‌یی سی ساڵدا به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پێنراوه‌و مخابن له‌گه‌ڵ بێده‌نگیی كه‌سانی دیكه به‌ره‌وڕوو بووه‌و به‌دڵنیاییه‌وه گۆمانی دانپێدانن‌و قه‌بووڵكردنی ئه‌وه زۆر له راستییه‌وه نزیكه.تیرۆر، ئێعدام، زیندانی درێژماوه، هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی له‌شی‌و رۆحی، به‌تاڵانبردنی سامانی نه‌یاران‌و ره‌خنه‌گران، ده‌ركردن‌و وه‌لانانیان له‌سه‌ر كار‌و پێش‌گرتن له هه‌بونی بڕوانامه بۆ هه‌ركارێكی ساده‌ی وه‌ك شۆفێری تاكسی‌و موسافركه‌شی‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستفرۆشی له پێناو گوشارخستنی توندی ماڵی له‌سه‌ر تاكی نه‌یار یان ره‌خنه‌گر به‌داخه‌وه بۆته به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌باتكارانی كورد.ئه‌م توندوتیژییه ده‌وڵه‌تیانه نه‌ته‌نیا به‌رۆكی هه‌ڵسووڕاوانی حیزبه سیاسییه‌كانی كورد به‌ڵكوو به‌رۆكی چالاكانی مه‌ده‌نی، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان‌و ره‌خنه‌گرانیشی گرتۆته‌وه.به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه كورده نه‌سره‌وتوو و نه‌ترسه‌كان دوای سی ساڵ كوشت‌وبڕ‌و ئه‌شكه‌نجه، هه‌نووكه ترساون؟ بێگۆمان وه‌ڵامه‌كه نه‌رێنییه هه‌رچه‌ند كه له‌نێو توندوتیژییه‌كانیش، شاره چووكه‌كانیش له په‌راوێزی زایه‌ڵه‌ی توندوتیژییه ده‌وڵه‌تییه‌كان له شاره‌گه‌وره‌كانی وه‌ك ـ تاران، جێیان گرتووه‌و كه‌متر سه‌رنجیان پێدراوه، كه وابوو كورده‌كان ده‌توانن تاراده‌یه‌ك نیگه‌رانی بێده‌نگ مانه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی توندوتیژی له ناوچه‌كانی خوَیان بن.
2ـ دووری له ناوه‌ند به هه‌مان شێوه كه هۆیه‌كانی دووركه‌وتن له پێداویستییه‌كانی له‌م سی ساڵه‌دا به‌دواوه بووه هه‌نووكه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه زێوارنشینه‌كانی هه‌رده‌م له‌بیر كراوی وڵات، ده‌رنگتر له ناوه‌ند له‌م شه‌پۆله وه‌له‌رزه كه‌ون.هه‌ڵبه‌ت ئه‌م فاكته‌ره نه ته‌نیا كوردستان به‌ڵكوو ته‌واوی زێوارنشینه‌كانی وڵاتیش ده‌گرێته‌وه.
3ـ هه‌ژاری‌و گوشاری ماڵییش به‌نۆره‌ی خۆی ده‌توانێ هۆكارێك بێت. بۆچی؟ چونكه به‌درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی هه‌ژاری به سه‌ر كوردستاندا زاڵ بووه‌و هه‌روه‌ك له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێدا وه‌كوو ئامرازێكی توندوتیژیی ده‌وڵه‌تییش به‌كار براوه.ئه‌گه‌رچی ئه‌م بارودۆخه له سه‌رده‌می حكوومه‌تداریی به‌رپرسانی پێشووی ده‌وڵه‌تی وه‌كوو ئاغای موسه‌وی‌دا له ئێستا خراپتر بووه.
4ـ به بڕوای من نه‌بوونی متمانه به گرینگ‌ترین هۆكار دێته ئه‌ژمار. هه‌رچه‌ند كه بێگۆمان ئه‌م خاڵه به دڵی هێندێ كه‌س نیه. بۆچی؟ چونكه هێشتا حه‌زیان له قه‌بوڵكردنی راستییه‌كان‌و وه‌رگرتنی ره‌خنه‌و هه‌ڵه‌كان نیه، به‌ڵام به هه‌رحاڵ ده‌توانین ئه‌م هۆكاره له چه‌ند لایه‌نه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو:
ئاـ هێندێك له رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و خوازیارانی ئه‌ورۆی دیموكراسی له سه‌ركوتی خوێناویی خه‌ڵكی كورد‌و له پێشێل كردنی مافه‌كانیان دا به‌شدار بوون.ئه‌وڕۆكه‌ش هیچ ده‌نگۆیه‌ك له په‌ژیوانی، یان قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه نیه.كه‌وابوو چۆن ده‌توانین باوه‌ڕبكه‌ین كه سبه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات دانیشتن به هه‌مان شێوه نابن؟ كوردستان هێشتا بیره‌وه‌ریی دوو سه‌ركوتی خوێناویی تۆندئاژۆی سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی خاته‌میی له‌بیر نه‌كردووه(1385ـ1378)توندوتیژییه‌كانی ره‌فسه‌نجانی‌و پێش ئه‌ویش له‌بواری رێژه‌و چییه‌تییه‌وه وتارێكی جیا‌و تایبه‌تی ده‌وێ.
ب ـ بارودۆخی كوردستان له سه‌رده‌می حكومه‌تداریی موسه‌وی‌دا ئه‌گه‌ر له ئێستا خراپتر نه‌بووبێ به هیچ شێوه‌یه‌ك باشتر نه‌بووه.ناوبراو له گه‌رمه‌ی ململانێیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌شدا گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی ته‌نانه‌ت به ریفۆرمخوازانی كوردیش نه‌دا كه زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی خودی سیستم بوون، نه‌دا‌و ته‌نیا وتارێكی به زمانی كوردی له ستوونێكدا ئه‌ویش به قه‌ڵه‌می نوێنه‌رێكی پێشووی مه‌جلیس بڵاوكرده‌وه.ئه‌م كاره‌ی نه‌یده‌توانی كاریگه‌رییه‌كی زیاتر له باندۆری وه‌زیرێكی ژن له‌كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان، یان كاریگه‌ریی به‌شداری ره‌حیمی له‌كابینه وه‌كوو جێگری یه‌كه‌م!!! بۆ كۆرده‌كان هه‌بێ.به پێی وته‌كانی هادی ئه‌ده‌ب برای موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب نوێنه‌ری كۆچكردووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، موسه‌وی ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت چاوی به هێندێك له هه‌ڵسووڕاوانی كوردی دانیشتووی تاران بكه‌وێ‌و له چاوپێكه‌وتنیان خۆی بوارد.
ج ـ ریفۆرمخوازانی كورد كه ده‌بوایه ئاڵاهه‌ڵگری بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بوونایه له كوردستاندا، به‌هۆی گیان خوشه‌ویستی و ترس‌و هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌مانه گرینگتر نه‌بوونی خۆشه‌ویستی‌و پێگه له‌ناو خه‌ڵك، تا هه‌نووكه نه‌یانتوانیوه سه‌رنج‌و متمانه‌ی خه‌ڵكی كورد بۆ لای خۆیان رابكێشن‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌یه‌كی هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ڕێ بخه‌ن.
به باوه‌ڕی من هۆكاری چواره‌م مه‌زنترین هۆكاری شاراوه له‌نێو بێده‌نگی پڕاوپڕ له هاواری كورده‌كانه. بێده‌نگییه‌ك كه لێوانلێوه له پرسیارگه‌لێ كه تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.هاوكات له‌گه‌ڵ ستایشی خه‌بات بۆ دیموكراسی‌و بوێریی نه‌وه‌ی نوێی ئێرانی ئه‌م روانین‌و گۆمانه‌ش له‌نێو خه‌ڵك نه ته‌نیا له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان دا هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌و مه‌سه‌لانه ریشه‌یان له كێشه‌ی ره‌فسه‌نجانی‌و خامنه‌یی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بوو. هه‌ر بۆیه هه‌ركامیان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دابنیشت جیاوازییه‌كی نیه.لێره‌دایه كه ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز شه‌فاف بێ.تێبینی‌و چاك‌وچۆنی‌و سازان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تییه‌كان هیچی له توندوتیژی ده‌وڵه‌تی كه‌م نه‌كردۆته‌وه به‌ڵكوو دستیانی له سه‌ركوتدا ئاوه‌ڵاتر كردووه.به‌م پێیه ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌راستی ده‌یه‌وێ سه‌وزی خه‌ڵكی، سه‌وزی ژیان‌و ئازادیخوازی بێت، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا روو راست‌و شه‌فاف بێت. ئامانجه‌كانی به‌وردی ده‌سنیشان‌و رێگای گه‌یشتن به‌وانه دیاری بكات.
بێگومان ناتوانرێ‌و نابێ خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ ته‌نیا له‌سه‌ر شانی تاران دابنرێت.ئه‌گه‌ر پانتایی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بگاته دووره ده‌ستترین ناوچه‌كانی وڵات هێزی سه‌ركوتی حكوومه‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنیش نزیكتر.به‌ڵام ده‌بێ سه‌ركه‌وتن پێناسه بكه‌ین.ده‌بێ دردۆنگییه‌كان وه‌لانێین‌و ڕوو راست بین تاكوو بتوانین متمانه‌و پشتیوانیی ته‌واوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان به تایبه‌تی كورده‌كان رابكێشین.ئه‌زموونی سی ساڵ حكوومه‌تی ئایینی زۆرترین زیانی له ئایین داوه.له‌و باوه‌ڕه‌دام كه خه‌ڵك به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ده‌بێ ئایین له سیاسه‌ت‌و سیاسه‌ت له هه‌ناوی ئایین رزگار بكه‌ین.هه‌رچه‌ند له ئاكامدا ئه‌وه ریفراندۆم‌و ده‌نگی خه‌ڵكه كه بڕیاری كۆتایی ده‌دا، به‌ڵام دروشمی كۆماری ئێرانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناڕوونییه‌كانی‌دا لانیكه‌م هه‌ڵگری ئه‌م نێوه‌ڕۆكه‌یه.له بنه‌ڕه‌تدا بیروبۆچوونی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌كانی ئه‌و تاقمه له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه كه باوه‌ڕیان به چوون به‌ره‌ولای دیموكراسی‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراتیك‌و سیكۆلاره نزیكییه‌كی فره‌تریان هه‌یه تاكوو تێڕوانینی دروستكه‌رانی بۆت له خۆمه‌ینی.
له‌م روانگه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دام رێبه‌رانی سیكۆلاری بزووتنه‌وه ئه‌گه‌ر توانایی هه‌ستكردن به بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خواستی خه‌ڵكی كوردستانیان هه‌بێت‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كورددا روو راست بن،ده‌رفه‌تی زۆرتریان بۆ راكێشانی سه‌رنج‌و متمانه‌ی كورده‌كان‌و ته‌نانه‌ت كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران ده‌بێ.زۆر سروشتییه كه ئێمه‌ی كورد كه زۆرتریان سته‌ممان له‌م كۆماری ئیسلامییه‌و هه‌ردوو وه‌لی فه‌قیهه‌كه‌ی چێشتووه، نابێ چاوه‌ڕه‌وانی گیانبازی‌و له‌خۆبردوویی‌و پشتیوانی له باوه‌ڕمه‌ندان به"كۆماری ئیسلامی نه یه‌ك وشه‌كه‌م‌و نه یه‌ك وشه زیاد" هه‌بێ.به‌ڵام رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ده‌بێ ئاگایان له ویسته‌كانی خه‌ڵكی كورد‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه بێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌كرده‌وه ده‌روه‌ستیی خۆشیان به جاڕنامه گه‌ردوونییه‌كانی مافی سیاسی، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی‌و ئابووریی په‌یماننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ نیشان بده‌ن.خه‌ڵكی كورد خوازیاری دیموكراسی، به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیی وڵات، به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی خۆیان، مافی وانه‌گوتن‌و به فه‌رمی ناسینی زمانیان، په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری، ئازادیی حێزب‌و دامه‌زراوه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان، ئازادیی ده‌ربڕین، لابردنی هه‌ڵاواردن به هه‌ر شكڵ‌و شێواز‌و بوارێكی له‌وبابه‌ته‌ن.
ئه‌زموونی سه‌ركوته ده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌م له‌سه‌رده‌می رێژیمی په‌هله‌وی‌و هه‌م له‌سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی‌دا توانای له‌نێو بردنی ئه‌و ویستانه‌ی نه‌بووه‌و حكوومه‌تی داهاتووش ئه‌گه‌ر بێت‌و پابه‌ندی مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و هه‌روه‌ها ژنانی ئێرانیش نه‌بێت دیموكراتیك‌و سه‌ركه‌وتوو نابێ.هه‌روه‌ها زۆرگرینگه كه له لێدانی تۆمه‌تی جیاییخوازی له پێناو پاساو هێنانه‌وه بۆ پاكتاوكردنی مافه‌كانی كورد، خۆپارێزن.كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ده‌سته‌واژه‌گه‌لی جوان‌و رواڵه‌تییانه وه‌ك ـ"سنووربانانی به جه‌رگ" و "ره‌سه‌نترین ئێرانی"یش كاریگه‌ریی نابێت. بۆچی؟ چونكه ئیدی له‌مه‌ودوا كورده بێ ماف‌و حقوقه‌كانی ئێران ناخه‌ڵه‌تێنێ.ده‌بێ كێشه‌ی كورد وه‌كوو راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر قه‌بووڵ بكه‌ین‌و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
ئه‌و خاڵانه‌ی كه له راكێشانی متمانه‌ی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران‌دا شیاوی گرینگی پێدانه بریتین له، رێزدانان‌و به فه‌رمی ناسینی جیاوازییه‌كان.بۆ وێنه، به‌وپێیه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان سوننی مه‌زهه‌بن رێوره‌سمه‌كانی عاشوورا ناتوانێ ببێته هانده‌رێك بۆ وه‌ڕێخستنی ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندان.كه‌وابوو شتێك كه تایبه‌ت به‌خۆیان بێت‌و پێوه‌ندیی به ئێرانییه‌كانی دیكه‌شه‌وه هه‌بێت‌و بتوانێ پێگه‌و ره‌وایی له‌ناو ئێرانیه‌كانیشدا هه‌بێ، نابێ مه‌زهه‌بی بێت.بۆ وێنه، تیرۆری رێبه‌رانی كورد "دوكتور قاسملوو"و"دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی"له‌سه‌ر مێزی وتووێژ‌و بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی له ئێران ته‌نیا پێوه‌ندیی به‌كورده‌كان‌و حیزبه سیاسییه‌كانی كورده‌وه نیه.ئه‌م رێبه‌رانه بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی له ئێران‌و دابینكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد خه‌باتیان كردووه‌و به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی تیرۆر كران. ئه‌وان له‌لایه‌ن هه‌موو كورده‌كانه‌وه سه‌ر به هه‌ر گرووپ‌و بۆچوونێك كه هه‌بن خۆشه‌ویستن‌و به‌جێیه وه‌كوو قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانیش رێزیان لێ بگیرێ. هه‌روه‌ك چۆن ستارخان‌و باقرخان، ئه‌میركبیر، فرووهه‌ره‌كان‌و گیان به‌ختكردوانی دیكه‌ی قه‌تڵه زه‌نجیره‌ییه‌كان‌و ده‌یه‌ی شه‌ست‌و هاوینی 67 و گیان به‌ختكردووانی ئه‌مدواییه‌و..قاره‌مانانی خۆشه‌ویست‌و جێگای رێزی هه‌موو ئێرانییه‌كانن. به‌جێیه له ساڵرۆژی تیرۆری ئه‌م رێبه‌رانه‌و له ده‌ربڕینی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كورددا، نافه‌رمانییه مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌ك ـ پشووی خۆڕسكی كاروكاسبی ـ په‌ل‌وپۆی بۆ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران بكێشرێت‌و به‌مجۆره هاوخه‌می ده‌رببڕدرێ‌و هاوخه‌می‌و هاریكاری بخوازرێ.ئه‌گه‌ر رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنی مانگرتنی گشتی له خه‌ڵكدا ده‌بینن پێشنیار ده‌كه‌م كه هه‌ر رۆژێكی مانگرتن به‌ناوی یه‌كێك له رۆژه تایبه‌تییه‌كانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران‌و هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران وه‌ك ـ بزوتنه‌وه‌ی ژنان، خوێندكاران، كرێكاران‌و ...هتد، ناودێر بكرێ.ئه‌م پرسه‌و هه‌روه‌ها به‌ستێن سازیی فه‌رهه‌نگی بۆ لابردنی گومان‌و دوودڵی‌و تۆمه‌تگه‌لی بێ بنه‌ما دژ به خه‌ڵكی كورد‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه، رێبه‌رانی سیكۆلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌توانن راستگۆیانه وه‌ئه‌ستۆی بگرن.ئه‌وكات ده‌بینین كه پشتیوانی وه‌ڵامی پشتیوانی‌و هاوخه‌می ده‌بێ. به‌و هیوایه‌ی كه هاواری بێده‌نگی كوردستان هه‌رچی زووتر ببیسترێ.
ئه‌مریكا ژانویه‌ی ـ 2010

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر