له كاتێكدا كه ماوه‌یه‌كی زۆرله(سێیه‌مین)ئێعدامی ئێحسانی فه‌تاحیان ئه‌ویش له‌ره‌وتێكی زۆرخێرا‌و نائاسایی دا(ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، موحاكمه، پێداچوونه‌وه، په‌سه‌ندكران‌و به‌رێوه‌چوونی حوكمی ئێحسان، 18مانگ درێژه‌ی نه‌كێشا)تێنه‌په‌ڕی بوو، هه‌واڵی پشتڕاست نه‌كراوی گواستنه‌وه‌ی شێركۆ مه‌عارفی بۆ سیلوولی تاكه‌كه‌سی‌و ئه‌گه‌ری ئێعدام كردنی ناوبراو بڵاوبووه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
له راستیدا هه‌تا پێش ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و هاتنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، سه‌ره‌تا به بیانووی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پاشان دژ به سیاسه‌ته‌كانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وه‌یكه ئێمه زۆرتر وه‌كوو بزووتنه‌وه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قامه‌كان له پانتاییه‌كی به‌رفراوان له ئێران دا شاهیدی بووین، پێوه‌ندی به ناوچه په‌راوێزخراوه‌كانی ئێران‌و پارێزگا سنوورییه‌كانی وڵات وه‌كووـ خوزستان، ئازه‌ربایجان‌وكوردستانه‌وه هه‌بوو ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرتر خه‌ڵكانێك به‌زمان‌و مه‌زهه‌بگه‌لی جیاواز له زمان‌و مه‌زهه‌بی فه‌رمی راگه‌یه‌ندراو له یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و هه‌روه‌ها پێته‌ختی ئێران، له‌خۆ ده‌گرێ.
خاڵی گرینگ‌و جێگای سه‌رنج له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ئه‌وه بوو كه ئه‌مجاره ئه‌وه په‌راوێز نشینه‌كان بوون كه لانیكه‌م ده‌كرێ بوترێ له‌روانگه‌ی واقعی بزاووتنه‌وه‌كان‌و له راستیدا وه‌ك نوێنگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قامه‌كان، بێده‌نگ مابوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، زۆربه‌ی كات له سێ گۆشه‌ی تاران ـ ئیسفه‌هان‌و شیرازدا په‌نگی خواردبووه‌وه. نابێ ئه‌وه له به‌رچاو نه‌گرین كه گه‌رچی له‌روانگه‌ی بارستایی بزووتنه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و هێز‌و وزه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێ بۆ سه‌ركوتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌كاری بێنن، له رواڵه‌تدا به‌دڵخوازی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بوو، به‌لام له‌و روانگه‌وه،كه ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانده‌توانی وه‌ك پێشوو به بیانووه هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆیان وه‌كووـ ئاژاوه له سنووره‌كان‌و وه‌پاڵ دانی هاسانتری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به بیانییه‌كان‌و خه‌یانه‌تكاران به نیشتمان‌و هه‌روه‌ها گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌و به سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناوه‌نده‌وه خه‌ریك بێت، زۆر دڵخوازی نه‌بوو.
له‌م روانگه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ده‌سه‌لاتداران هه‌وڵێكی زۆریان دا كه لانیكه‌م له كوردستان یان سیستان‌و به‌لووچستان فه‌زایه‌كی پڕ له‌ترس‌و سه‌ركوت‌و نیزامیگه‌ری بنه‌جێ بكا تاكوو بتوانن هه‌م كورده‌كان بۆ چوونه شه‌قامه‌كان هان بدن‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تا راده‌یه‌كیش هزری خه‌ڵك له رووداوه‌كانی ناوه‌ند دوور بخه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها بیانوویه‌كی هه‌میشه‌یشی هه‌بێ‌و وابنوێنێ كه ئه‌گه‌ر جۆرێك له ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رشه‌قام له تاران‌دا به‌دژی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی شكڵی گرت، ئه‌وه"جیایخوازانی خۆرسك !" له‌بیری دابه‌شكردنی وڵات دان‌و ده‌بێ ده‌سَه‌ڵاتداران خۆیان به‌گوتاری یه‌كیه‌تییه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن‌و هه‌روه‌ك سه‌ره‌تای شۆڕش له‌بیری دامركاندنی ئاژاوه‌دا بن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌شدا كۆمه‌ڵێك كرداری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تیرۆریستی له‌كوردستان‌و سیستان روویدا. شیاوی ئاماژه‌یه پاش ئه‌وه‌یكه ئه‌م ئاژاوه‌یه له‌لایه‌ن حیزب‌و ئوپۆزیسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور‌و هه‌روه‌ها رووناكبیران‌و نووسه‌رانی كورده‌وه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر كرا خۆبه‌خۆ له‌بار چوو.
له‌پاشان له ناوچه سوننی نشینه‌كانی وه‌ك كوردستان‌و سیستان، كۆمه‌ڵێك گوشار خرایه سه‌ر چالاكانی مه‌زهه‌بی‌و ئایینی ئه‌و ناوچانه‌و له نوێترین نموونه‌دا، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانیان له‌سیستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌و، هه‌روه‌ها ئێعدامی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی‌و مه‌زهه‌بییان له سیستان ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام پرۆژه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌كوردستان دا لێبڕاوانه به‌ڕێَوه‌برد. كوردستان به 14 چالاكی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام به‌رزترین رێژه‌ی مومكینی له‌وڵات داله‌خۆ ده‌گرت.
هه‌ر بۆیه ئه‌و نامه‌ی كه داخوازی ئێعدامی كه‌سانی به ئێعدام حوكم دراوی ئه‌م پارێزگایه‌ی تێدا پشتڕاست كرابووه‌و راست ده‌هاته به‌رچاو.به‌م پێ‌یه له‌روانگه‌ی منه‌وه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ده‌ستپێكی پرۆژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌كوردستان نیشاندانی هه‌ڵوێسته بوو به‌رانبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز. بێجگه له‌و هۆكارانه ده‌توانین ئاماژه به‌و خاڵه‌ش بكه‌ین كه به ئێعدامی كه‌سانی ئاماژه پێدراو كه له‌كوردستان به هه‌زار‌و یه‌ك بیانوو كه له‌هه‌ر جۆره ئه‌منییه‌ت‌و دابینكردنێك كه‌متر به‌هره‌مه‌ندن، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ به‌كۆمه‌ڵگا نیشان بدات كه هیچ دوودڵییه‌ك له به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئێعدامی چالاكانی سیاسی له‌خۆی نیشان نادا‌و به‌مجۆره به‌شێوه‌یه‌ك چالاكانی سیاسی دیكه له(ناوه‌ند‌و به تایبه‌ت چالاكانی سه‌ربه‌خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی حێزبه‌كان) رووبه‌ڕووی هۆشداری جیدی كردبێته‌وه.
نابێ له‌بیرمان بچێ كه 5 كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن به ئێعدام مه‌حكووم كراون‌وكه‌سانی دیكه‌ش هه‌روا له چاوه‌ڕوانیی حوكمی مه‌ترسیداردان.
ئاڵوگۆڕی سیاسی له توركیه‌و فه‌زای كراوه‌ی سیاسی بۆ كورده‌كان
ئه‌وه‌ی كه روونه له چه‌ندمانگی رابردوودا دیسان له‌ناكاو‌و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران، له‌وپه‌ڕی سنووره‌كان له‌وڵاتی توركیه، ئیسلامگه‌راكانی حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان كه هه‌نووكه سه‌رۆك كۆماریی‌و نزیك به زۆرینه‌ی پارلمانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، پاش ئه‌وه‌یكه له‌ژێر گوشاری زۆری میلیتاریسته‌كان‌و سیكۆلاره‌كانی ئه‌م وڵاته، بڕیاری شه‌ڕی چه‌كدارارانه‌و له‌شكه‌ركێشی بۆ ناوخاكی عێراق به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی كورده ناڕازییه‌كانی دا‌و له‌شه‌ڕێكی نابه‌رانبه‌ر‌و به ته‌واوی هێزه‌وه له پ.ك.ك شكستیان خوارد، بڕیاریان دا كه له‌رێگای دیپلۆماتیك‌و دیموكراتیك، به‌دوای رێگاچاره‌یه‌ك بۆكێشه‌ی كورد بگه‌ڕێن له‌م وڵاته‌دا.
هه‌ر له‌وپێناوه‌شدا ده‌وڵه‌تی ئوردۆغان سیاسه‌تی كراوه‌ی دیموكراتیكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌پێش گرت. ئه‌م پێشنیاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی ئوجا‌لان به‌ره‌و ڕوو بوو‌و وه‌ڤدێكی ئاشتی له‌گریلاكانی ئه‌م حیزبه‌ی ره‌وانه‌ی توركیه كرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به‌ناوی نه‌خشه‌ی" رێگای "به توركیه‌و ده‌وڵه‌تی ئوردۆغان پێشكه‌ش كرد. ئه‌گه‌رچی هێشتا نه ئوجا‌لان ته‌واوی پێشنیاره‌كانی ئوردۆغانی قه‌بووڵكردوه‌و هه‌روه‌ها زۆرێك له‌كورده‌كانیش به‌چاوی گومان‌و دوودڵییه‌وه ده‌ڕواننه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌و نه ده‌وڵه‌تی ئوردۆغانیش ئاماده‌یه كه نه‌خشه‌ی رێگای ئوجا‌لان قه‌بووڵ بكا، به‌ڵام راگه‌یاندنی سیاسه‌تی كراوه له‌مه‌ڕ كورده‌كان‌و له‌پێش گرتنی رێگاچاره‌سه‌رێكی دیموكراتیك، هۆكارێك بوو كه ده‌وڵه‌تی ئێران بخاته مه‌ترسییه‌وه كه هاتنه ئارای ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه، كورده‌كانی ئێرانیش به‌ره‌و ئه‌و بیرۆكه‌یه هانبدا كه ئه‌وانیش خوازیاری وه‌ها فه‌زایه‌كی كراوه‌ی سیاسی بن.
له‌م رووه‌وه به‌رَێوه‌به‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ره‌تا ده‌ستیانكرد به‌كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیه‌و ته‌نانه‌ت ئوردۆغانیش رۆیشت بۆ ئێران‌و پاشانیش ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌ردانی توركیای كرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سه‌فه‌رانه به بیانوویه‌كی دیكه بوو، به‌ڵام كێیه نه‌زانێ كه توركیه، سووریه‌و ئێران په‌یمانی ئه‌منیه‌تیان له‌مه‌ڕ كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ یه‌ك واژۆكردووه‌و زۆرجاریش به‌روودانی بچووكترین ئاڵوگۆڕ له‌مه‌ڕ كورده‌كان، چاوپێكه‌وتنی نه‌هێنی‌و فه‌رمی‌و نافه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌بێ.له‌م ڕوه‌وه فه‌زای كراوه‌ی سیاسی له‌مه‌ڕ كورده‌كانی توركیه به‌دڵنیاییه‌وه له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاڵوگۆڕێكی قووڵ له چاره‌نووسی كورده‌كان له ناوچه‌دا. به‌وهۆیه‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له پێناو ئه‌مه‌دا كه به‌كورده‌كان نیشان بدا كه بێگۆمان له ئێران‌دا ئه‌م جۆره هه‌واڵانه نییه‌و كورده‌كان له‌بیری وه‌ها ئاڵوگۆڕێك دا نه‌بن، ده‌توانێ به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی كورد هه‌م فه‌زای ترس‌و تۆقاندن له‌م ناوچه‌یه‌دا بنێته‌وه‌و هه‌م هه‌لومه‌رجی سیاسی كورده‌كان به‌كێشه‌ی دیكه‌وه گرێ بدات.
كه‌ركووك، داهاتووی سیاسی‌و ئابووریی كورده‌كان
هۆكاری سێیه‌م له‌روانگه‌ی منه‌وه كه ده‌توانێ ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بخاته مه‌ترسیه‌وه، نزیكبوونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی كه‌ركووكه. كه‌ركووك له‌كۆن‌و له ده‌ستپێكی قۆناغی نوێی خه‌باتی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت چه‌كداریی كورده‌كان، كێشه‌ی سه‌ره‌كی‌و كۆتایی كورده‌كان بووه. چ به وته‌ی مه‌سعوود به‌رزانی، باوكی ناوبراو واته مه‌لامسته‌فا به‌رزانی گیانی له‌سه‌ر كه‌ركووك داناوه، ئه‌گینا ده‌وڵه‌تی ئه‌وكات ئاماده بوو هه‌رجۆره خودموختاری یان فیدراڵیزمێك به‌كورده‌كان بدا، به‌ڵام به مه‌رجێك كورده‌كان چاوپۆشی له‌كه‌ركووك بكه‌ن. مه‌لامسته‌فا هیچ كات ئه‌م پێشنیاره‌ی قه‌بووڵ نه‌كرد. جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كاتێكدا كه خه‌بات‌و هه‌ستی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌به‌كان به‌گوڕوتین بوو، كه‌ركووكی به"قودس"ی كوردستان ناودێركرد‌و خه‌باتكارانی سیاسی دیكه‌ی كوردكه‌ركووكیان به دڵی كوردستان ناوزه‌دكرد. هه‌روه‌ها سه‌دام حسین به پرۆژه‌ی"تعریب"پرۆژه‌یه‌ك كه له‌وێدا كورده‌كانی دانیشتووی ناوچه كورد نشینه‌كانی دوورخسته‌وه‌و به‌جێگای ئه‌وان به‌زۆره‌ملێ عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی دیكه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه راگواست. تاوه‌كوو له‌رێگای ئه‌م سیاسه‌ته‌وه حه‌شیمه‌تی ناوچه‌كه به‌قازانجی عه‌ره‌به‌كان بگۆڕدرێ، كه به‌شی هه‌ره‌مه‌زنی ئه‌م پرۆژه‌شی له كه‌ركووك به‌رێوه‌برد، به‌م پێ‌یه له‌بیری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووس‌و داهاتووی كه‌ركووك دا بوو.
له ساڵی 2004و پاش هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق‌و شكستی حكوومه‌تی سه‌دام، ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌راستیدا، ده‌وڵه‌تێك بوو پێكهاتوو له هاوپه‌یمانیه‌تی به‌هێزی شێعه‌كان‌و كورده‌كان . دووگرووپی نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بی كه سه‌دام حسین رۆژگارێك ئاواتی خواستبوو خۆزگه خوا مێش‌و ئه‌م دووگرووپه‌ی خه‌ڵق نه‌كردبایه.
ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی نوێی نووسی كه مادده‌ی 140ی ئه‌م یاسایه تایبه‌ت كرابوو بۆ چاره‌نووسی كه‌ركووك.له‌م مادده‌یه‌دا، ساغ ببوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا دانیشتوانی ئاواره‌كراوی ئه‌م ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی ئه‌سڵی خۆیان‌و عه‌ره‌به به‌زۆر راگوازراوه‌كانیش بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زێدی ئه‌سڵی خۆیان‌و ئه‌و كات ریفراندۆمێك به‌رێوه بچێ‌و خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ خۆیان بڕیار بده‌ن ئاخۆ ده‌یانه‌وێ به‌شێك بن له حكوومه‌تی فیدراڵی كوردستان یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌هێزه‌ی نێوان شێعه‌وكورد كه سه‌رده‌مانێككه‌وتبوونه به رقی سه‌دام حسین‌و ره‌نگه به‌شێكی هه‌ره‌مه‌زن له‌م هاوپه‌یمانییه به‌هۆی دوژمن‌و ئازاری هاوبه‌شه‌وه بوو، به‌درێژایی ئه‌م پێنج ساڵه زیاتر وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی پێك ناكۆك خۆی نواند‌و كه(هه‌نووكه له ساڵی 2009 دا) بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێ، ناكۆكیی سیاسی له‌نێوان شێعه‌كانی نزیك به ئێران‌و به‌ریانگه‌لی سه‌ر به ته‌وه‌ره‌ی عه‌ره‌ب‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كوردانه‌ی كه كه‌ركووك به‌دڵی خۆیان ده‌زانن پێشهاتووه. ئاڵووگۆڕێك كه له‌وانه‌یه له كه‌ركووك دا بێته پێش بێگومان كورده‌كانی ئێرانیش ناچار به هه‌ڵوێست ده‌كا. هه‌روه‌ك كورده‌كانی ئێران نیشانیان داوه كه لانیكه‌م له‌روانگه‌ی فه‌رهه‌نگی‌و هه‌ستی هاوزمانی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه، هه‌ست هاوپێوه‌ندی زۆر ده‌كا‌و له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌م وڵاتانه‌دا روویداوه، بێده‌نگ دانانیشن.
بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئوجا‌لان رێپێوانگه‌لی ناڕه‌زایه‌تی بێ وێنه‌یان له ئێران‌دا وه‌رێخست‌و به‌هۆی چه‌سپاندنی فیدراڵیزمی كوردستان‌و به سه‌رۆك كۆماربوونی كوردێك له جیهاندا"تاڵه‌بانی"شایی‌وخۆشیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رێوه‌برد. له‌راستیدا كێشه‌ی كه‌ركووكیش له‌روانگه‌ی منه‌وه كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی دیكه‌یه كه كۆماری ئیسلامی هه‌رگیز ئاماده نیه هه‌روا به ئاسانی لێی بگوزه‌رێ‌و نیگه‌رانی دژكرده‌وه‌و دواهاته سیاسییه‌كانی ئه‌و كێشه ئاڵۆزه له ناوچه‌و به‌تایبه‌تی له‌نێوان كورده‌كانی ئێران دا نه‌بێت.
له‌روانگه‌ی منه‌وه ئێعدامه‌كانی كوردستان دژكرده‌وه‌یه به ئاڵووگۆڕه نێوخۆییه‌كانی ئێران‌و پێوه‌ندی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆرێك تۆڵه‌كردنه‌وه‌و چاوترسێن كردنه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه خه‌ریكه له ناوچه‌دا روو ده‌دا تاكوو به‌م ئێعدامانه فه‌زایه‌كی پڕ له‌سه‌ركوت‌و تۆقاندن له‌نێوان خه‌ڵك‌و چالاكانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا پێك بێنێ كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری به‌رانبه‌ر به هه‌رجۆره دژكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستێكی سیاسی‌و ئاڵووگۆڕ خوازانه به نزمترین راده‌وئاستی خۆی بگات،له‌كوردستانی ئێران.
مانگێك به‌ر له ئێستا، زۆرێك له سایت‌و هه‌واڵنێرییه كوردییه‌كان، هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ره‌ئیسی دادگوسته‌ری‌و دادگای شۆڕشی كوردستان، داوای له رێبه‌ری‌و ره‌ئیسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه كه ئیزنی ده‌ست پێكی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌حكامی تاوانباره كورده‌كان، ئه‌وانه‌ی به ئێعدام حوكم دراون بده‌ن. ئه‌وكات كه‌سێك ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌و راده‌یه به هه‌ند وه‌رنه‌گرت. چوونكه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران‌دا هاتبووه ئاراوه كه له باری ره‌هه‌ند‌و تایبه‌تمه‌ندییه خۆرسكه‌كانییه‌وه‌وهه‌روه‌ها ئاستی ویسته‌كان‌و راده‌ی دژكرده‌وه‌و بارستایی به‌شداربووان، بێ وێنه بوو.به‌ڵام هیچ كه‌سیش سه‌رنجی نه‌دایه سه‌ر ئه‌و خاڵه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌ها هه‌واڵێك، ئه‌ویش دروست له‌كاتی گه‌رمه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، به رێكه‌وت نییه‌و ده‌توانێ هه‌ڵگری واتاگه‌لێكی تایبه‌تی بێت.

نووسه‌ر: شه‌هابه‌دین شێخی
وه‌رگێڕان: جه‌لال كشوه‌ردوست
ژێده‌ر:
سایتی روز ێ‌نلاین
ژێده‌ر:
سایتی روز ێ‌نلاین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر