كاتێ قسه له ئاریشه ئه‌تنیكه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تییه ئه‌تنیكییه‌كان دێته پێشێ،
به‌كارهێنانی چه‌مكگه‌لی وه‌ك جیایخوازی‌و...له به‌رانبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بابه‌ته‌و روانیننه، ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكی وه‌ك پلۆرالیزم‌و فیدراڵیزم به
نیشانه‌ی هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه دێته
ئه‌ژمار.
به‌ڵام كه‌متر چاو له‌و راستییه ده‌كه‌ن كه له ئێرانی پێشمودێرندا، هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ جیایخوازی ئه‌تنیكه‌كان له گۆڕێ‌دا نه‌بوو و پلۆرالیزم "فره‌یخوازی"و"فیدراڵیزم"دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ڕ ویست‌و پێوانه‌گه‌لی مرۆڤی‌و"جوگرافیایی"یش، به‌شێك له نه‌ریتی سیاسی جكوومه‌تی پێشمودێرن له ئێران‌دا بوو.له لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی بنچینه‌ی ئاریشه، ئه‌تنیكه‌كان له ئێران‌و، پێوه‌ندی گرێدراوی ئه‌م ئاریشانه، له‌گه‌ڵ سیستمی مودیرییه‌ت له ئێران ره‌وتێكی گۆڕانخوازه كه له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ست پێ ده‌كا‌و به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك سه‌ده، پێكهاته‌ی سیستمی حكوومه‌تی پێشمودێرنی ئێران له بارودۆخی فره‌یی بوون‌و تێكه‌ڵاوی پێشوو، بۆ فره‌یه‌كی ته‌واو سنووردار گۆڕیی.
سیستمی حكوومه‌تی پێشمودێرنی ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو لایه‌نه خراپه‌كانی، له‌سه‌ر بنه‌مای دێموكراتی پلۆرالیزم‌و فیدراڵیزم"دابه‌ش كردن له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی ناوچه‌یی"راوه‌ستابوو.به پێی به‌ڵگه‌كان، حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كورد وه‌ك ئه‌رده‌ڵان، موكری"به ناوندێتی" مه‌هاباد‌و هه‌روه‌هاش ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوا" پشتكووی ئیلام"، هه‌ركامیان سه‌دان ساڵ حكوومه‌تیان كرد.هێندێك له‌م حكوومه‌ته ناوچه‌ییانه‌ی ئێران، له به‌رانبه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی پاشا فره‌خوازه‌كان‌و ده‌ستێوه‌ردانیان له دیاریكردنی"ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوچه‌یی"به‌ربه‌ره‌كانێیان ده‌كرد‌و پارێزگاری‌یان له مافی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوچه‌ییان ده‌كرد.به‌رده‌وامبوونی چه‌ندین سه‌دساڵه‌ی حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی ئه‌رده‌ڵانی، موكری‌و پشتكووی ئیلام،هێمای ره‌وابوونی رێژه‌یی ئه‌و حكوومه‌تانه‌و پشتیوانی خه‌ڵكانی ناوچه‌كه بووه له‌وان.
ده‌ستپێكی گۆڕانێكی كاره‌ساتبار
له سه‌رده‌می قاجاڕدا، هه‌وڵی ئه‌وه‌درا تاكوو حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان"فیدراڵیزم نه‌ریتی له ئێران"كۆ بكرێته‌وه.له ئاكامدا پاشاكانی قاجاڕ به سه‌ر دوو حكوومه‌تی قورس‌و قایم‌و درێژخایه‌نی ئه‌رده‌ڵان‌و موكریدا سه‌ركه‌وتن به‌ڵام حكوومه‌تی ئیلام هه‌تا به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی په‌هله‌وی راوه‌ستا بوو. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌گه‌رچی قاجاڕه‌كان له رێگای كۆكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان‌و پێشێل كردنی بنه‌مای دێموكراتیكی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات یان"فیدراڵیزمی نه‌ریتی له ئێران‌دا"هه‌نگاویان هه‌ڵێناوه‌و كۆتاییان پێ هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شداركردنی ئه‌تنیكه‌كان له حكوومه‌تی ئێران"پلۆرالیزم به بێ له‌به‌رچاو گرتنی كه‌سی شا" درێغیان نه‌كرد.بۆ وێنه، هه‌ر له‌وكاته‌دا كه قاجاڕه‌كان سه‌رقاڵی پیلان دژ به حكوومه‌تی موكری"له مه‌هابادی ئێستا"دا بوون، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵباته ده‌سه‌ڵاتداره به ناوی "عه‌زیزخانی موكری"كه دژ به عه‌بدوڵاخانی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌رمی مه‌هاباد بوو ـ دڵخۆشیان دایه‌وه.سه‌ره‌تا كردیانه ده‌سه‌ڵاتداری فارس‌و، پاش ماوه‌یه‌كیش عه‌زیزخانی موكری بوو به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئێران‌و به‌شداری له په‌یماننامه‌ی ئاشتی هه‌راتیشدا كرد.له ئاكامدا له ته‌ورێز‌و ـ له‌كاتێكدا كه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بوو ـ كۆچی دوایی كرد‌و"هه‌ر له‌وێش به خاكیان سپارد".به‌ڵام به پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له ئێران‌دا"له سه‌رده‌می په‌هله‌وی"هه‌ر دوو تایبه‌تمه‌ندی دێموكراتیكی سیستمی مودیرییه‌تی پێشمودێرنی ئێرانی، ره‌چاو نه‌كرا.پڕوپاگه‌نده‌كارانی سیستمی نوێ، به"ملوك لگوایفی"ناودێركردنی سیستمی پێشمودێرن، به جێگای نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه درێژخایه‌نه‌ی ئێران، خۆیان به سووكایه‌تیكردن‌و تاراند له به‌رچاوی خه‌ڵك‌و نه‌وه‌كانی داهاتووه‌وه خه‌ریك كرد.له ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن كه "په‌هله‌وی"دامه‌زرێنه‌ری بوو، نه ته‌نیا حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی"فیدراڵیزمی نه‌ریتی له ئێران"به‌گشتی له‌نێو چوو،و پلۆرالیزمی گشتگیری ئێرانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سنوورداركرا، به‌ڵكوو سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌سازی ده‌وڵه‌تی نوێ، له‌سه‌ر نوغرۆ كردنی شوناسی ئه‌تنیكی ئێران‌و، له چوارچێوه‌ی شوناسێكی گریمانه‌یی‌و فه‌رمی‌دا! جێی گرت،ئه‌م سیاسه‌ته، به شۆڤینیزمی ئه‌تنیكی باڵاده‌ست لێكدراوه‌ته‌وه.ئه‌م گۆڕانكارییه نادێموكراتیانه، ئارشه‌ی ئه‌تنیكه‌كانی له ئێران‌دا پێكنا.یه‌كریزی‌و یه‌كگرتووویی مێژووی ئێرانییه‌كانی خسته مه‌ترسییه‌وه.له كاتێكدا كه سیستمی پێشمودێرنی ئێرانی به هۆی پێكهاته‌ی دێموكراتیكی خۆی له بواری رێزدانان بۆ فره‌یی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات"پلۆرالیزم‌و فیدراڵیزم"له‌گه‌ڵ وه‌ها مه‌ترسی گه‌لێك رووبه‌ڕوو نه‌بوو.له راستیدا له سه‌رده‌می پێشمودێرن، حكوومه‌تی نه‌ریتی ئێران، كۆسپی له به‌رده‌م گه‌شه‌و بیر‌وبۆچوونی ئه‌تیكه‌كان دانه‌ده‌نا‌و پێشی به به‌شداریكردنی ئه‌تیكه‌كان له حكوومه‌تی ناوه‌ندی‌و"مودیرییه‌تی"حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان نه‌ده‌گرت.ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێنكه یه‌كێك له هۆكاره‌به‌رده‌وام‌و سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ئێرانی دوای ئیسلام، پاراستنی ئه‌و سێ ماكه بنه‌ما دێموكراتیكه بوو.
1ـ فره‌یی
2ـ دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤی‌و جوگرافی"حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان"
3ـ ئازادی خه‌ڵك له پاراستنی شوناسه سرووشتییه‌كانیان ـ به‌ڵام ده‌ستپێكردنی مودێرنیته له ئێران هه‌ر سێ ماكه دێموكراتیكه‌كه‌ی پێشمودێرنی ئێرانی، وه‌به‌ر په‌لاماری نوێخوازانكه‌وت، له ئاكامدا سێ گرووپی ناڕازی له‌نێوان خه‌ڵكدا پێكهاتن:
یه‌كه‌م : بێ به‌ش كراوان له مودیرییه‌ت!
دووهه‌م ـ ئه‌م گرووپه له خه‌ڵكی ناوچه‌كان كه سه‌دان ساڵه به بێ جیابوونه‌وه له ئێران به سه‌رچاوه‌نووسی خۆیاندا زاڵ بوون.
سێهه‌م ـ ناڕازییان له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌سازی ده‌وڵه‌تی مودێڕن‌و گۆشار خستنه سه‌ر شوناسی ئه‌تنیكی.
رۆڵی زمانی فارسی به‌دوور له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌سازی:
له ئێرانی پێشمۆدێڕن، زمانی فارسی، جگه له لایه‌نه پڕ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی، كه‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندی نێوان ئه‌تنیكه جیاوازه‌كانی ئێران‌و نائێرانی بووه له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رینی ئاسیادا.ئه‌م زمانه به وه‌رچه‌رخانی شۆڕشگێڕانه‌ی دوای ئیسلام، پێگه‌ی به‌رزی خۆی له ناخی ژیاری "ئێرانی ـ ئیسلامی"دۆزییه‌وه‌و زمانی فارسی ده‌ڕی وه‌ك زمانی فه‌رمی كه‌وشه‌نی "ژیاری ئێرانی"جێ كه‌وتبوو.شیاوی تێڕامانه كه زمانی فارسی ئه‌م پێگه به‌رزه‌ی خۆی به زۆری حكوومه‌تی‌و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌سازی به ده‌ستی نه‌هێنا بوو.
جیایخوازی له ئه‌فسانه‌وه تا رئالیته‌وه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنچینه‌ی شتێك كه كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت‌و هێندێ له بیردۆزانی خامه به ده‌ست، پێی ده‌ڵێین جیایخوازی، ده‌بێ كه‌مێك زیاتر وردبینه‌وه! ئه‌م بوختانه به‌رهه‌می بیری كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی مودێڕن له سه‌رده‌می په‌هله‌وییه.
جیایخوازی له بواری مێژووییه‌وه
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه حكوومه‌تی ئێرانی دوای ئیسلام به دوای تێپه‌ڕكردنی سێ قۆناغ به‌م دۆخه‌ی ئێستا گه‌یشتووه:
قۆناغی یه‌كه‌م ـ پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ناعه‌ره‌بی له ئێرانی دوای ئیسلام، ئه‌و حكوومه‌تانه له زۆر بواره‌وه هه‌وێنی ئێرانییه‌كی ته‌واویان به خۆوه گرتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،دیسانیش تا راده‌یه‌ك روخساری ئێرانیان هه‌بوو.هه‌بوو.به‌ڵام فره‌یی، دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی، هه‌لومه‌رجی پێویستی بۆ پاراستنی شوناس، له‌به‌ر ده‌ستدا بوو.
قۆناغی دووهه‌م ـ ده‌ركه‌وتنی "شائیسماعیلی یه‌كه‌م(سه‌فه‌وی)"، حكوومه‌ت له ئێران‌دا به ده‌ركه‌وتنی شا ئیسماعیلی یه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕدرا، شا له به‌رانبه‌ر بنه‌ماكانی دێموكراتی فره‌یی، دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی‌و گۆڕانی شوناسی مه‌زهه‌بی خه‌ڵك راوه‌ستاو،به هه‌وڵێكی زۆر،و خوێناوی رێگای فره كولتووری‌و مه‌زهه‌بی گرت.
شائیسماعیل، ده‌ستی كرد به لابردنی حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان‌و دانانی كه‌سانی ده‌سنیشانكراوی خۆی.ناوبراو، به مه‌به‌ستی لابردنی حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان ده‌ه‌ستی به‌كار كرد‌و ئه‌ڵقه له‌گوێكانی خۆی به جێگای ده‌سه‌ڵاتداره ناوچه‌ییه‌كان دانا‌و، له‌م رێگایه‌شدا شه‌ڕگه‌لێكی خوێناوی وه‌رێخست ئه‌م كاره نادێموكراتیانه‌ی شا، بووه هۆی ئه‌وه تاكوو به‌شێكی زۆر له حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كورد له رۆژئاوای ئێران و حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی له رۆژهه‌ڵات‌و باكوور، پێوه‌ندی له مێژینه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بپسێنن‌و به داخه‌وه نه‌خوازراوانه له سه‌نگه‌ری به‌رانبه‌ردا جێ بگرن‌و ئه‌مه یه‌كه‌مین گورز بوو كه به لابردنی پلۆرالیزمی نه‌ریتی‌و دابه‌ش كردنی سروشتی‌و دێموكراتی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ویسته مرۆڤی‌و جوگرافییه‌كان وه‌به‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌شه رۆژهه‌ڵاتی حكوومه‌ته نه‌ریتی‌و ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك ئه‌رده‌ڵان‌و موكری‌و به‌شه‌كانی باشووری تا ئیلام، درێژه‌یان به به‌ربه‌ره‌كانێ‌دا.به‌م شێوه‌یه، ماكه‌ی دێموكراتی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای ویسته مرۆڤی‌و جوگرافییه‌كان تاوه‌كوو نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م راوه‌ستابوون.
قۆناغی سێهه‌م ـ ده‌ستپێكی مودێرنیته له ئێران، نزیك به 300 ساڵ پاش شا ئیسماعیلی یه‌كه‌م، سیستمی حكوومه‌تی درێژخایه‌نی ئێران، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌یی‌و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی‌و سه‌ربه‌خۆیی نێوخۆیی ویلایه‌ته‌كان راوه‌ستا بوو.به‌ڵام به گه‌یشتنی دواهاته‌كانی مودێرنیته بۆ ئێران، شاكانی قاجار بۆ زاڵ كردنی ماڵباته‌كه‌یان به سه‌ر داهاته‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كان بوو و هه‌روه‌ها بۆ پاوان كردنی ده‌سه‌ڵات، ده‌ستیان به‌كارگه‌لێكی به‌رفراوان كرد.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رچه‌رخانی گشتی سیستمی پێشمودێرن، به‌كوده‌تای ره‌زاخان وه‌دیهات.به‌ڵام مودێرنیته‌ی ئێران ته‌نیا لایه‌نه دێموكراتیكه‌كانی سیستمی پێشووی لابرد.له راستیدا، ده‌وڵه‌تی مودێرنی په‌هله‌وی، نه ته‌نیا حكوومه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی به ته‌واوی كۆ كرده‌وه، به‌ڵكوو بنه‌مای دێموكراتیكی فره‌یی یان پلۆرالیزمی ئێرانیشی سنووردار كرد.له قۆناغه‌كانی دواییدا، ئه‌م سنووردار كردنانه چوارچێوه‌یه‌كی به‌رینیان گرته‌وه.جێگای داخه كه گه‌لێك له نووسه‌رانی ئێرانی، كاره نادێموكراتی‌و كاره‌ساتباری شا ئیسماعیلی یه‌كه‌م، شاكانی قاجاڕ‌و په‌هله‌وی له‌مه‌ڕ لابردنی ئه‌و بنه‌ما دێموكراتیانه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن‌و ئه‌و كاره نادێموكراتیانه به قازانجی ئێران ده‌زانن.گۆڕانكای نادێموكراتی سیستمی مودێرنی ئێرانی، له بورای نوغرۆ كردنی میكانیزمه‌كانی فره‌یی‌و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و تاقمه له گرووپه ئه‌تنیكییه‌كان داناوه كه له‌م گۆڕانكارییانه‌دا، مافی سروشتی خۆیان له ده‌ستداوه، به‌م هۆیه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ناڕه‌زایه‌تی دژ به شێوه‌كاری حكوومه‌ت‌و ئاستی ده‌ستێوه‌ردانی له ژیانی خه‌ڵكی ئێران‌دا به‌رز بووه‌وه.هه‌ڵبه‌ت، ناڕه‌زایه‌تییه ئه‌تنیكه‌كانی ئێرانی به راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌ستێوه‌ردانی له ژیانی خه‌ڵكی، هاوتا نیه.ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و گرووپه له ئه‌تنیكه‌كان كه له گۆڕانكارییه‌كاندا زیاتر زیانیان وێكه‌وتووه، شیلگێڕتر بووه.رووداوه مێژووییه‌كان شاهێدی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ن.
پاش كۆ كرانه‌وه‌ی حكوومه‌تی ناوچه‌یی موكری به ناوه‌ندێتی مه‌هاباد له ساڵی 1261ی كۆچی مانگی، "كه‌وشه‌نی له باشووری ورمێه‌وه تا سه‌قز" بوو و به‌رێكردنی شازاده‌كانی قاجاڕ بۆ ناوچه به جێگای ده‌سه‌ڵاتداری خۆجێیی، یه‌كه‌مین ناڕه‌زایه‌تی گشتی له ساڵی 1297 ی كۆچی مانگی، به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ 1880ی زایینی روویدا.
یه‌كه‌مین سه‌رهه‌ڵدانی گشتی ئه‌تنیكی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ و تاڵانكه‌ری قاجاڕ به سه‌رۆكایه‌تی شێخ عوبیدوڵا شه‌مزینان رێكخرا.خه‌ڵكی ناوچه‌ی موكریان‌و ورمێ پێوه‌ندییان پێوه كرد.ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه، كاره‌ساتێكی زۆرتاڵی لێكه‌وته‌وه‌و دواتر به دایكی كاره‌ساته‌كان ناوبانگی ده‌ركرد.دواهاته‌كانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه پاش هاتنه سه‌ركاری ره‌زاخان‌و پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی مودێرن به هۆی زیاد بوونی بێبه‌شییه كولتوورییه‌كان‌و گوشار خستنه سه‌ر شوناسه ئه‌تنیكییه‌كان، له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رینتردا درێژه‌ی پێدرا.
له گۆڕانكارییه‌كانی دواتردا ده‌وڵه‌تی مودێرنی مۆدێل په‌هله‌وی به خۆیه‌وه دیوه، له‌مپه‌رگه‌لێكی زیاتری له‌هه‌مبه‌ر فره‌یی‌و دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات دانران! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌شداری گه‌لێكی گرینك له ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر دێموكراتیك له‌نێوان دوو گرووپی ئه‌تنیكی زاڵی"فارس‌و توركه ناڕازییه‌كان"له ئارادایه.به‌ڵام ئه‌م شێوه دێموكراتییه، بۆ ئه‌تنیكه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌به‌ر چاو ناگیرێ.به‌ڵام ئه‌گه‌رچی هاووڵاتیانی تورك له ئێران‌دا ئاریشه‌یان له‌سه‌ر به‌شداری كردن له مودیرییه‌تدا نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له سیاسه‌تی گوشار خستنه سه‌ر كولتوور‌و زمانی ئه‌تنیكی‌یان ناڕازین.به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بڵێین، ناڕه‌زاییه‌تییه ئه‌تنیكه‌كان له ئێران‌دا، به ته‌نیا نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به گوشاره كولتوورییه‌كان.به‌رده‌وامی‌و توندبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به به‌ربڵاوی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌ستێوه‌ردانی له دانانی كۆسپ بۆ به‌شداری كردنی ئه‌تنیك‌و شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌به‌كانی دیكه، گرێی خواردوه.شاهێدی ئه‌و بانگه‌شه‌یه جیاوازی به‌رچاوی كورد‌و توركه له گه‌ڵاڵه كردنی ویسته‌كانیان.شاهێدی مێژووی ئه‌م روانگه‌یه، ره‌وتی پێكهاتن‌و داڕمانی حكوومه‌تی ناوچه‌یی ئازه‌ربایجان‌و كوردستان له ساڵی 1946و كاره‌ساته‌كانی پاش ئه‌و و سه‌رده‌می شۆڕشه.
توندترین هه‌ڵوێست له‌هه‌مبه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه ئه‌تنیكییه‌كان، بوختانی جیایخوازییه.به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مێژووه‌وه تا ناوه‌راستی سه‌رده‌می قاجاڕ" كه هێمامان بۆ كرد"، به هۆی سه‌رنجدان به دوو بنه‌مای دێموكراتیكی فره‌یی دابه‌ش كردنی جوگرافیایی‌و مرۆڤی ده‌سه‌ڵات"پلۆرالیزم‌و فیدراڵیزم"ئه‌ندێشه‌و بزاوتگه‌لی جیایخوازانه پاساوێكی نیه‌و ئه‌م بوختانه‌ش له ئارادا نه‌بوو.چونكه هاوپێوه‌ندی ئێرانییه‌كان، بۆ گشت حكوومه‌ته ناوچه‌ییه ئێرانییه‌كان، قازانجێكی زۆری هه‌بوو.ئه‌م هاوپێوه‌ندییه، هێزی پارێزگاری ئه‌وی له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژیكاران به توندی به‌رز ده‌كردووه‌و به‌رئه‌نجامی ته‌ناهی گشتی به‌رز ده‌كرده‌وه.له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بوختانی جیایخوازی كه پاش ده‌وڵه‌تی مودێرن بره‌وی په‌یداكردوه، زیاتر له‌ویكه فڕی به سه‌ر راستییه‌وه هه‌بێ، بیانووی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی مودێرن دژ به ناڕازییان‌و چوارچێوه‌ی بێ سنووری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته.ئه‌م بیانوه‌یان، سه‌ره‌تا به هۆی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی مودێرنی په‌هله‌وی هه‌ڵدرا! لایه‌نگرانی رێژیمی په‌هله‌وی ئه‌م بیانووه‌ی له ره‌وتی شۆڕشیدا، به‌دژی كورد به‌كار هێنا.نوێنه‌ری ورمێ له خه‌زه‌لوه‌ری 1979له ئاخێوێكدا له مه‌جلیسی شۆرای میللیی، بزاوتی كورده‌كانی له په‌سه‌ندی شۆڕشی ئێران بوو ـ به بزاوتێكی جیایخوازی له قه‌ڵه‌مدا.له‌م بواره‌دا ده‌بێ بڵێین: گشت ناوچه‌كانی ئێران"جگه له ناوچه نه‌وتییه‌كان"،به‌ستراون به داهاته گشتییه‌كانی وڵاته‌وه! هه‌ر بۆیه ده‌بێ بپرسین ـ ئه‌و ناوچانه‌ی ككه پێویستییان به به‌هره‌مه‌ند بوون له داهاته گشتییه‌كانی وڵاته، بۆچی ده‌بێ بیانه‌وێ له ئێران جیا ببنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان تا ئه‌و راده‌یه له مودیرییه‌تی سیاسی وڵات ناڕازین كه ده‌یانه‌وێ ده‌ست له داهاته گشتییه‌كانی وڵات‌و هاووڵاتی بوونی ئێرانییه‌كانی دیكه هه‌ڵبگرن نابێ به جیایخوازیان له قه‌ڵه‌م بده‌ین به‌ڵكوو درووستتر ئه‌وه‌یه كه پێیان بڵێین ـ رزگاریخواز.
كورته‌ی په‌یڤ
ئاریشه ئه‌تنیكه‌كانی ئێران، له گۆڕینی سیستمی فره‌یی‌و تێكه‌ڵاوی نه‌ریتی بۆ سیستمی سنووردار‌و به‌رینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه له‌وێدا، به‌شداری كردن له مودیرییه‌ته به‌رزه‌كانی وڵات، تایبه‌ته به ئه‌تنیك‌و شوێنكه‌وتووانی ئایینێكی تایبه‌ت‌و داهاته گشتییه‌كانی وڵاتیش ئامانجدار مه‌سره‌ف ده‌كرێ.به جۆرێك كه خه‌ڵككی هێندێ شوێن له ئاسووده‌یدا بژین‌و دانیشتوانی هێندێ ناوچه‌ی دیكه‌ش له هه‌ژاریدان!! به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌شدا وه‌به‌رچاو ناكه‌وێ كه ته‌نگه‌به‌ری كولتووری هه‌ڵوێست گه‌لێكی جیایخوازانه‌ی لێ به‌كه‌وێته‌وه!
تێبینی ـ
1ـ حكوومه‌تی موكریان سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 20مانگ له ساڵی 1256ی كۆچی مانگی، كۆ كرایه‌ه‌و‌و پاشان له ساڵی 1261ی كۆچی مانگی به ته‌واوی له‌نێو چوو.
2ـ نووسه‌ر له وه‌ڵامی ناوبراو، له وتارێك دا له‌ژێر ناوی"جیایخواز كێیه‌و جیایخوازی چییه"له خه‌زه‌لوه‌ری 1979ناردم بۆ ر‌وژنامه‌ی ئیتلاعات به‌ڵام بڵاو نه‌كرایه‌وه.

نویسنده ـ دكتر عبدالله ابریشمی وه‌رگێڕان ـ جه‌لال كیشوه‌ردووست
ژێده‌ر:
گۆڤاری مه‌هاباد ـ ژماره 42
ژێده‌ر:
گۆڤاری مه‌هاباد ـ ژماره 42
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر